|
بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
وه‌ك ڕه‌وشتێكی باو ئه‌مساڵیش له‌ڕۆژی 29/11دا، ڕۆژی جیهانی
ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی توندوتیژی له‌دژی ژنان، هه‌ندێ چالاكی ئه‌نجام درا
كه‌له‌نێویاندا كۆنفرانسی ریكخراوه‌كانی ژنان وكۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له‌شاری
سلیمانی رۆژی 21/11 بوو كه‌له‌ژێر دروشمی"ئێمه‌ی ژنان ناموس نین، ناموسمان
ئازادیمانه" سازدرا. له‌م كۆنفرانسه‌دا وێرای خستنه‌ڕووی چه‌ندین بیروبۆچونی
به‌سود هاوكات په‌یامی ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌بۆ باشكردنی دۆخی ژنان ده‌بێ
یه‌خه‌ی ده‌سه‌لاتداران بگیرێ وناچار بكرێ به‌پێكهێنانی گۆڕانكاری له‌یاسا و
بارودۆخی كۆمه‌لایه‌تی ژناندا، به‌لام ئه‌م كۆنفرانسه كه‌هه‌وڵی به‌شداران و
نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی چاوتێبڕین و لایه‌نگری بۆ ئاسۆی حزبه
ناسیونالیسته‌كان و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی قه‌تیسمابوو، ئه‌و ئومێده‌ی نیشان نه‌دا
كه‌ده‌توانێ چ گۆرانكاریه‌ك به‌دوای خۆیدا بهێنێ وچ خواستیك به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتدا
داسه‌پێنێ. به‌واتایه‌كی‌تر كۆنفرانسی ناوبراو جۆرێكی‌تر له‌هه‌ڵشێلانی ئه‌و
مه‌یل و ڕه‌وته بوو كه‌گه‌ره‌كیه‌تی له‌ڕێگای مانه‌وه له‌بازنه‌ی كارنامه‌ی
حكومه‌ت و ئاسۆی ناسیونالیستی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژنان، هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
بێگومان هه‌وڵێكی ئاواش هه‌رچه‌ند نییه‌تی دڵسۆزانه له‌خۆ بگرێ به‌لام
له‌ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگری وه‌همێكه به‌ده‌سه‌لاتی مه‌وجود كه‌خۆی هۆكارو
سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و كوشتنی ژنانه.
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه وه‌فدیكی پارتی چه‌پی سویدی به‌شی
ژنان نامه‌یه‌كی كراوه‌یان بۆپه‌رلمان ناردووه تا یاسای توندوتیژی خیزانی
پێشنیاركراو په‌سه‌ند بكرێ، به‌لام پێده‌چێت ئه‌م هه‌وڵه‌ش بێ‌ئاكام مابێته‌وه و
پشتگوێ خرابێت.
له‌ته‌ره‌فی ده‌زگاكانی حكومه‌تیشه‌وه باس و هه‌رای
دیموكراسی و پێداهه‌ڵدان به‌مافی ژنان و هه‌وڵدان بۆهوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا
.. ئه‌مساڵیش وه‌ك سالانی پێشتر مه‌سه‌له‌ی ژنان و دیارده‌ی كوشتن و توندوتیژی
كرایه‌وه بابه‌تێكی ته‌بلیغاتی.. به‌لام ئاماره‌كان خۆیان شاهید وبه‌ڵگه‌ی
سه‌لمێندراون كه‌تاوانه‌كانی كوشتنی ژنان وتوندوتیژی حاڵه‌تێكی به‌رده‌وام و
ڕوو له‌سه‌ره. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌له‌خودی سه‌نته‌ری ڕاوه‌ستانه‌وه
به‌ڕووی توندوتیژی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بلاوكراونه‌ته‌وه گه‌واهی ئه‌وه
ده‌ده‌ن، كه‌ئه‌م ده‌سه‌لاته نه ده‌توانی و نه‌ده‌یه‌وێت ژنان له‌م تراژیدیایه
ڕزگار بكات. به‌ڵگه‌ی ئه‌م حوكمه‌ش ڕۆشنه: ده‌سه‌لاتێكی میلیشیایی و قه‌ومی
كه‌خۆی له‌سه‌ر جیاوازی ڕه‌گه‌زی دامه‌زرابێ و به‌توندی پشتی به‌شه‌ریعه‌تی
ئیسلام و فه‌رهه‌نگی كوردایه‌تی و ئاینی‌یه‌وه به‌ستبێت و كۆمه‌ڵگا به‌م
فه‌رهه‌نگه باربهێنێ، هه‌وكات ده‌سه‌لاتێك كه‌پیاوسالاری و فره‌ژنی له‌یاسادا
جێگیربكات هه‌رگیز چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌وه‌ی لێناكرێت نه‌ك هه‌ر وه‌لامی كێشه‌و
گرفته‌كانی ژنان بداته‌وه، به‌ڵكو خوَی به‌ربه‌ستێكه له‌به‌رده‌م هه‌رجۆره
هه‌ولێكی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ریكخراوه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاڵوگۆر
له‌ڕه‌وشی ژنان و جێگیركردنی مافه‌كانیاندا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه سه‌رخه‌تی ئاماری ڕووداوه‌كانی كوشتن
وتوندوتیژی له‌دژی ژنان ده‌خاته‌ڕوو:
* له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ته‌نها له
سلێمانی 289 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ژنان توَماركراوه
* ڕۆژی 16/11/2009 له شارۆچكه‌ی
سیروانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی, كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی ( د. س. ) كه
خۆێندكاری پوَلی ده‌هه‌می بنه‌ڕه‌تی بووه, له‌ماڵی خۆیاندا ئاگری له خوَی
به‌رداوه‌و خۆی سووتاندووه. به‌هوَی زوَریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه ڕۆژی دواتر
له نه‌خوَشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
* ڕۆژی 15/11/2009 له شارۆچكه‌ی
به‌حركه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر, كچێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی ( ب. ز. ع. )
به ده‌رمانی مێروكوژ ژاراوی بووه دوای هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خوَشخانه گیانی
له‌ده‌ستداوه.به‌لاَم تا ئێستا نه‌زانراوه ئایا خوَی ژاراوی كردووه یان نا.
* ڕۆژی 1/11/2009 له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی
ڕانیه, كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به ناوی ( ش.أ. ع. ) له لایه‌ن مامێكیه‌وه كه
ناوی (أ.ع. ع. ) لێدراوه و له ئاكامدا شانی چه‌پی شكاوه. له‌سه‌رداوای (ش)
دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه به‌پێی ماده‌ی 413 له یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری
ده‌ستگیركردنی (أ ) ده‌دات. هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌یش كێشه‌ی خێزانی بووه.
* ڕۆژی 17/11/2009 له گه‌ڕه‌كی سه‌رای
رانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی
( ش. ع. ر. ) مردووه. پوَلیسی قه‌زای
ڕانیه به مه‌به‌ستی زانینی هوَكاری مردنه‌كه‌ی ده‌ستیان به لێكوَڵینه‌و كردووه
و ته‌رمه‌كه‌یشیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی كردووه.
* ڕۆژی 3/11/2009 له گه‌ڕه‌كی قه‌لاَتی
شاری ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به ناوی ( ر. ح. ر. ) به مه‌به‌ستی خۆكوشتن
نزیكه‌ی 100 ده‌نك حه‌بی جوَراوجوَری خواردووه.پاشان براوه‌ته نه‌خوَشخانه‌ی
گشتیی ڕانیه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه. به‌لاَم هوَكاری ڕووداوه‌كه تا
ئێستا نه‌زانراوه.
* ڕۆژی 10/11/2009 له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی
قه‌لاَدزه, كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ (ع. أ. ) له ماڵی خوَیاندا خۆی سووتاندوه.
به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه كه 85% بووه له نه‌خوَشخانه‌ی گشتیی
قه‌لاَدزه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خوَشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی و له ڕۆژی 16
/11 2009 گیانی له‌ده‌ستداوه.هوَكاری ئه‌م ڕووداوه خراپی مامه‌ڵه‌ی خێزانه‌كه‌ی
بووه له‌گه‌ڵیدا.
* ڕۆژی 14/11/2009 له گه‌ڕه‌كی
ڕاپه‌رینی ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوی
( ب. و. ح. ) له‌لایه‌ن
هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه ناوی (أ. ع. ع.) به مسته‌كۆڵه و بۆكس لێیدراوه و لووتی
شكاوه. هۆكاری ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه بووه كه ( ب ) له‌گه‌ڵ برایه‌كی
هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌ری بووه . پاش تۆماركردنی داوای یاسایی, دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه
به پێی ماده‌ی 413 له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ( أ )
ده‌رده‌كات .
* ڕۆژی 15/11/2009 له ناحیه‌ی ئیسیوه
سه‌ربه قه‌زای پشده‌ر, ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوی ( د. ح. أ ) له حه‌مامی ماڵی
خۆیاندا سووتاوه.به هۆی زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه كه 65% بووه له
نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌لاَدزه‌وه به‌ڕێكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی
سلێمانی.هۆكاری ئه‌م ڕووداوه تا ئێستا نه‌زانراوه و ناوبراویش داوای له‌سه‌ر كه‌س
تۆمارنه‌كردووه.
|