|
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌نوسی سودانی،
لوبنا حسین گه‌یشته شاری پاریس، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی كتێبه‌كه‌ی
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بۆ ڕای گشتی وولاتی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌م كتێبه‌ی
لوبنا به‌ناوی" 40 جه‌ڵد به‌هۆی پانتۆڵێكه‌وه"كه به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی
نوسیویه‌تی، ناوبانگێكی گه‌وره‌ی جیهانی وه‌رگرتووه و هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه
به‌چه‌ندین زمانی بیانی له‌وانه ئینگلیزی وئه‌ڵمانی و ئیسپانی و عه‌ره‌بی
وه‌رگێڕدراوه.
لوبنا كه‌پێشتر كارمه‌ندی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان بووه له‌وولاتی سودان، به‌هۆی له‌به‌ركردنی پانتۆڵێكه‌وه
ده‌گیرێت و به‌پێ یاسای ئیسلامی وولاتی سودان سزای لێدانی 40 جه‌ڵدی
به‌سه‌رداده‌رێ و پاشان مافی سه‌فه‌ركردنی لێقه‌ده‌غه ده‌كرێ. لوبنا له‌م
كتێبه‌یدا جگه‌له گێڕانه‌وه‌ی چونیه‌تی گیران و زیندانی كردنه‌كه‌ی به‌هۆی
له‌به‌ر كردنی پانتۆڵێكه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌ردو مه‌ینه‌تانه‌ی
كه‌ژیانی چه‌ندین ساڵه‌ی ئینسانی ژن له‌م ولاته‌دا، كه‌له له‌ژێر سایه‌ی
حوكمی ئیسلامی‌دا ده‌ژین، به‌سه‌ر سامیه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌تیش كه لوبنا
بارودۆخی ژێرده‌سته‌یی و كۆیله‌یه‌تی ژنانی سودان به‌شێوه‌یه‌كی دۆكمینتاری و
ئاماری ده‌گێڕێته‌وه و له‌م په‌یوه‌نده‌شدا ئاماژه به‌و ده‌ستدریژی و
توندوتیژیانه ده‌كات كه چون به‌هۆی حوكمی مه‌لاو شه‌ریعه‌ت وئیسلامه‌وه ژنانی
ئه‌م ولاته‌ی گرتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت كچانێكی مناڵی 7 بۆ9 سالانه‌ش لێ‌ی
ده‌ربازنابێت. ته‌نانه‌ت لوبنا له‌كتێبه‌كه‌یدا دیمه‌نه‌كانی دادگایی خۆی
ده‌گێڕێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌ته‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر به‌پێ‌ی
شه‌ریعه‌ت ودادگای ئیسلامی سزای به‌سه‌ر ئه‌ودا داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی دادوه‌ر
ومه‌لاكان توانیبێتیان ده‌قێكی قورئانی بهێننه‌وه بۆ پاساوی سزاكه‌یان و
بیسه‌لمێنن كه‌پۆشینی پانتۆڵ له‌قورئاندا سزای لێدانی 40 جه‌ڵدی به‌دواوه‌یه.
لوبنا ئه‌وه ده‌زانێت كه‌حكومه‌تی سودان
ئه‌م كتێبه‌ی قه‌ده‌غه كردووه، به‌لام هه‌وڵی ئه‌و بۆئه‌وه‌یه كه‌هه‌رچۆنبێت
چه‌ند كۆپیه‌كی بنێرێته‌وه بۆ نێو وولاتی سودان. لوبنا له‌كتێبه‌كه‌یدا
كۆمه‌ڵه‌ئاماریكی تراژیدی ده‌خاته‌ڕوو كه‌تێدا ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌ده‌یان
هه‌زار ژن له‌نێوان چه‌ند مانگێكدا له‌شاری خه‌رتوم پایته‌ختی سودان گیراون
وخراونه‌ته زیندانه‌وه‌و به‌پێ‌ی یاسای باری كه‌سێتی ومادده‌ی 152 له‌یاسای
سزا، سزایان به‌سه‌ردا دراوه. لوبنا به‌وهۆیه‌وه كه‌هیچ پارێزگاریه‌كی یاسایی،
وه‌ك ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه، بۆنه‌كراوه، ده‌ست
له‌كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه و وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی بوواری مه‌سه‌له‌ی ژنان و
خه‌بات كردن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای سزا‌و باری كه‌سێتی له‌وولاتی سوداندا
كه‌پشتی به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه‌وه داوه، كردۆته ئامانجی خۆی و هه‌ربۆئه‌م
مه‌به‌سته‌ش بووه كتێبی ناوبراوی نوسیوه و بلاوی كرۆدته‌وه.
به‌لام ئه‌وه ته‌نها لوبنا حسێن نییه كه‌وه‌ك ژنێكی ئازاده
داب‌و نه‌رێت و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ویاساكانی پێ قه‌بوڵ ناكرێ و له‌سۆنگه‌ی
ئازادیخوازیه‌وه تێده‌كۆشیت بۆ جیگیركردنی مانای ئینسانی بوونی هاولاتیانی ژن
وبه‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و سزا و ژیانی ئاواره‌ییه‌وه،
به‌ڵكو له‌خودی ناوچه‌یه‌كی ته‌نگه‌به‌ری وه‌ك كوردستان سه‌ره‌ڕای بوونی
ده‌سه‌لاتێك كه‌بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كات، كه‌چی له‌بنه‌وه و
بۆمه‌رامی سیاسی و دڵڕازی كردنی ئیسلامی سیاسی نه‌ك هه‌رخه‌رێكی تێكه‌ڵ
كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامین به‌یاساكان، به‌ڵكو به‌به‌رچاوی كۆمه‌لگای
به‌شه‌ریه‌وه له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوری كوردستاندا پیشنیاریان ئه‌وه‌یه كه
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆیاسا له‌كوردستان په‌یڕه‌وی لێبكرێ.
له‌مه‌ش زیاتر په‌سه‌ندكردنی یاسای فره‌ژنی وله‌لایه‌ن په‌رلمانی كوردستانه‌وه
نیشان ده‌دات كه‌چۆن ناسیونالیزمی كورد و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی چ له‌ئۆپۆزسیۆندا بێت و
چ له‌سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌سه‌لاتی به‌ده‌ست بێت، له‌گه‌ڵ ئیسلام و
كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه.
نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیرچێت، كتێبی ئۆقیانوسێك له‌تاوان و
كاره‌ساتێك كه‌ڕووبه‌ڕووی خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زای نوسه‌ری كتێبه‌كه كرایه‌وه،
به‌سه‌رهاتی هاوشێوه‌ی لوبنه حسین نیشانده‌دات. ئه‌مه‌ش به‌لگه‌ی ئه‌وه‌یه كه
ژنانی نوسه‌رو ئازادی خواز له‌هه‌ر شوێنێك بن كه ده‌سه‌لاتی پیاوسالاری و
ناسیونالیزم وئیسلام بالا ده‌ست بێت، ژیانی ئه‌وان له‌مه‌ترسی و خه‌باتێكی بێ
بڕانه‌وه‌دایه. |