|
بلاوکراوه‌ی
ئۆکتۆبه‌ر
ترسی بلاوبوونه‌وه و توشیوون به‌نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای
به‌راز، له‌ئاستێكی فراواندا دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستانی ڕووبه‌ڕووی
دڵه‌ڕاوكێ و ترس كردۆته‌وه. به‌تایبه‌تی به‌دوای ساردبوونی كه‌شو هه‌وا و
بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ولاتانی ده‌روبه‌ر، هێنده‌ی تر خه‌ڵكی تۆقاندووه.
به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌تائێستا ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان پاش ده‌ورانێكی بێده‌نگه
لێ‌كردن وشاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی ئاستی بلاوبونه‌وه و
كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه بلاویان كردوته‌وه به‌م جۆره‌یه:
تاڕۆژی دووشه‌مه 58 حاڵه‌تی
ئه‌نفلۆنزای به‌راز (H1N1) له
هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوه له‌مباره‌وه دكتۆر خاڵس قادر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ په‌تای ئه‌نفلۆزای به‌راز ئه‌وه‌ی ئاشكرا
كرد كه تائێستا دوو نه‌خۆش له‌م ڕێژه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه وپێده‌چێت له‌نێو
56 حاڵه‌ته‌كه‌ی تریشدا
نه‌خوشی سه‌خت هه‌بێ. له‌لایه‌كی تریشه‌وه وله چه‌ند رۆژی ڕابردوودا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دوو حاڵه‌تی مردن به‌ئه‌نفلۆزای
به‌رازی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ردووكیشیان له‌شاری سلێمانین.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی تیشكی
خسته سه‌ر ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌و رونیكرده‌وه كه‌یه‌كێكیان كورێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن
35 ساڵ‌و ئه‌وی تریشیان ژنێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵان بوو.
وه‌به‌هۆی مه‌ترسی بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه
تائیستا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
په‌روه‌رده داخراون.
له‌شاری كه‌ركوكیش یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی
ته‌ندروستی، رایگه‌یاندووه كه تارۆژی هه‌ینی رابردوو 73 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆزای
به‌راز له‌م شاره و له‌نێویاندا یه‌ك هاولاتی گیانی له‌ده‌ستداوه. ئاشكرایه
كه هه‌موو ئه‌م زانیاراینه ته‌نها ئه‌وانه‌یه كه‌له‌زاری ده‌سه‌لاتداران
وبه‌رپرسیارانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه بۆخه‌ڵك ئاشكرا كراوه و ئه‌وانه
ناگرێته‌وه كه‌به‌شیوه‌یه‌كی شاراوه له‌كوچه‌و قوژبنی شار‌و كۆلان و قوتابخانه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان وكارگه و نێوه‌نده‌كانی كاروژیاندا ماوه‌ته‌وه
ونه‌هاتونه‌ته تۆماركردن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ترسی زۆرتر له‌وڕێژه‌یه‌دایه
كه له‌شاری كه‌ركوكدا خۆی ڕاگه‌یاندووه. به‌تایبه‌تی كه‌به‌پێ‌ی
هه‌واڵه‌كانی نێوه‌ندی زانیاری جیهانی له‌سه‌ر نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز
ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌تائێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌شاره‌كانی خوارو
ناوه‌راست توشی ئه‌م نه‌خۆشیه هاتوون و به‌هۆی باری نائه‌منی و نزمی ئاستی
خزمه‌تگوزاریه‌وه وه‌ك حاڵتێكی شاراوه و نوستوو خۆی ڕاگرتووه. چونه سه‌ری
ڕێژه‌ی توشبوون له‌شاری كه‌ركوك كه‌نزیكه‌ی دوو هێنده‌و نێوی سه‌راسه‌ری
شاره‌كانی كوردستانه ئه‌و ڕاستیه
ده‌سه‌لمێنێ كه‌ئه‌م شاره ده‌روازه‌ی بلاوبوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشیه‌كه‌یه به‌ره‌و باقی شاره‌كانی‌تری كوردستان. ئه‌مه به‌و هۆیه‌وه كه
بارودۆخی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی ئه‌مشاره هێشتا هاوشێوه‌ی شاره‌كانی
تری عێراقه بۆیه به‌م خه‌ستیه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌دایه.
به‌لام وه‌لامی ده‌سه‌لاتداران به‌م نه‌خۆشیه‌و به‌ترسو دڵه‌ڕاوكێ‌ی هاولاتیان
تائێستا چیبووه؟ به‌ووته‌یه‌كی‌تر تائێستا چ هه‌نگاوێك بۆ به‌رگرتن وپاراستنی
گیانی هاولاتیان هه‌ست پێده‌كرێ؟
ئه‌وه‌ی كه‌تائێستا به‌رچاوه جگه‌له چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كان
له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا، ڕاگه‌یاندنی چه‌ند په‌یامێكی هوشیاری و ئاگاداركردنه‌وه‌ی
خه‌ڵكه له‌نه‌خۆشیه‌كه. به‌لام ئایا نه‌خۆشیه‌كی كوشنده به‌م ئاسته
له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟ ئایا به‌و هه‌ولانه‌ی كه‌تائێستا
ده‌سه‌لاتداران ناویانه ئه‌توانێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ‌ی خه‌ڵك كه‌م كاته‌وه؟
بێگومان ده‌سه‌لاتێكی میلیشیایی و گه‌نده‌ڵ كه‌تائێستا
نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاری ئاو كاره‌با و پێداویستی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و
ڕێگاوبان و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گشتی و لانه‌ی منالان و ساوایان ودیایه‌نگه‌ی
كافی و شوێنی داڵده‌دانی پیروپه‌كه‌وته، بۆ هاولاتیان دابین بكات. ده‌سه‌لاتێك
كه‌تائێستا سیسته‌می ته‌ندروستی و پێداویستی خه‌سته‌كانه‌و كلینیكه‌كانی
گه‌ڕكی كردۆته بایه‌تێكی خه‌یاڵی، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاتێك كه‌توانای فه‌راهه‌م
كردنی دكتۆر‌و تاقیگه‌و ته‌كنۆلۆیای ته‌ندروستی نه‌بوو و نییه، چون ده‌توانێ
وه‌لامی ترس و دڵه‌ڕاوكێ‌ی هاولاتیانی بنده‌ستی بداته‌وه و سیسته‌مێكی
به‌رگری له‌نه‌خۆشی تێروته‌سه‌ل بخاته‌ئیختیاری كۆمه‌ڵگاوه. ئه‌م ده‌سه‌لاته
كه‌له‌پشتیه‌وه ئه‌حزابی چه‌كداری قه‌ومی ونامه‌ده‌نی ڕاوه‌ستاوه،
به‌ته‌جروبه‌ی 18 ساڵی ڕابردوو نیشانی داوه كه ناتوانێ ونایه‌ێت سیسته‌م
وئیداره و خزمه‌تگوزاری پێویست و هاوچه‌رخ بخاته خزمه‌تی هاولاتیانه‌وه و
ته‌نه‌ها سه‌ر له‌وپڕۆژه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌ردێنێ كه‌گیرفانی دزی و گه‌نده‌ڵی
والاتر ده‌كات. ئه‌گینا داهاتی كۆبووه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدرا و
به‌رپرسیارانی ئه‌وه‌نده‌ی تێدا ده‌بێت كه‌دكتۆر و ده‌رمان و ڤاكسنه‌یشن و
كلینیكی كافی وپێویست به‌فه‌وری بخرێته خزمه‌تی هاولاتیانه‌وه و ته‌نانه‌ت
حه‌سانه‌یه‌كی به‌هێزی ته‌ندروستی و خۆپارێزگاری له‌هه‌ر ده‌رد وبه‌لایه‌ك
به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بهێنرێته‌كایه‌وه. ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نه‌خوشی
ئه‌نفلۆنزا و حاڵه‌ته‌كانی نیشان ده‌دات كه وه‌لامی ده‌سه‌لاتداران به‌م
نه‌خۆشیه‌و به‌ترس و دڵه ڕاوكێ‌ی هاولاتیان وه‌ك هه‌رئه‌و وه‌لامه وایه
كه‌به‌هه‌ژاری وگرانی و كه‌می موچه ونه‌بوونی خانوبه‌ره‌و به دیارده‌ی كوشتن
وتوندوتیژی وكاره‌ساته‌كانی ده‌ی داته‌وه. خه‌ڵكی كوردستان نابێ له‌پشت
پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌لاتدارانه‌وه چاوڕه‌وان ڕابووه‌ستن تائه‌وڕۆژه
بێته‌پێشه‌وه منالان و ئازیزانیان به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه له‌ژووره‌كانی
نه‌خۆشخانه‌دا بێچاره بمێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌رئێستا و وه‌ك به‌شێك
له‌بزوتنه‌وه‌ی داخوازیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌تر، داوای زه‌مانه‌تی ته‌ندروستی و
پێویستیه‌كانی دكتۆر‌و ده‌رمان و خۆپارێزی بكه‌ن وبۆی بێنه مه‌یدانه‌وه.
ته‌جروبه نیشانی داوه كه ده‌بێ ده‌سه‌لاتداران ناچاربكرێن بۆ وه‌لامدانه‌وه
به‌خواستی خه‌ڵك ودورخستنه‌وه‌ی ده‌ردوبه‌لا. |