|
به‌م دوایانه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
موسه‌نا، كه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان تێیدا بالا ده‌ستن بڕیارێكیان له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌ندامانی ژنی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، په‌سه‌ند
كردووه، كه‌ئاماژه‌یه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌وامی ئه‌م ژنانه له‌كاتێكدا
كه‌ئه‌گه‌ر پیاویانێكی"حه‌ریم" له‌گه‌ڵیاندا وه‌ك "پارێزه‌ری شه‌ره‌ف" نه‌ین بۆ
ده‌وام. یانی باپێ‌ی ئه‌م بڕیاره ده‌بێ هه‌ركارمه‌ندێكی ژنی نێو ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا‌و شاره‌وانی به‌پێ‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پیاوێك كه‌مه‌حره‌مه، ( واته
زه‌واج كردن له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا به‌پێ‌ی شه‌ریعه‌ت حه‌رامه، وه‌كو براو باوك وخاڵ
و مام) به‌كرێ بگرن بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی هاتوچوی ده‌وامی دائیره‌دا پارێزگاری
له‌م ژنانه بكه‌ن. موچه‌ی ئه‌م پیاوانه‌ش به‌پێ‌ی بڕیاره‌كه بڕی 200 هه‌زار
دیناره. گوایه ئه‌م بریاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پیاوانێكی
نه‌ناسراو دانه‌مزرێنێت وه‌ك حیمایه بۆئه‌ندامه ژنه‌كانی خۆی، نه‌بادا
به‌دره‌وشتی و ئیره‌یی لێبكه‌وێته‌وه. شایانی باسه ئه‌م بڕیاره‌ی پارێزگای
موسه‌نا شاره‌كانی كوت و عه‌ماره‌شی گرتۆته‌وه و وه‌ك داهێنانێكی ئیسلامی
بڕیاره‌له‌م پارێزگایانه‌شدا په‌یڕه‌وی لێبكرێ.
به‌لام له‌لایه‌كی‌تره‌وه ئه‌م بڕیاره
بووه مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی توندی ڕێكخراوه‌كانی ژنان وخه‌ڵكانی مه‌ده‌نی
وخودی بڕیاره‌كه‌یان به‌هێرش و په‌لاماردانێكی كۆنه‌په‌رستانه بۆسه‌ر ژنان
وكه‌سایه‌تیان لێكدایه‌وه. وه‌له‌نێو ئه‌ندامانی په‌رلمانیشدا مه‌یسون
ده‌مه‌لۆجی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا ڕای گه‌یاند كه‌بڕیارێكی له‌م جۆره
به‌ته‌واوی سوكایه‌تیه به‌ژنان و دژایه‌تی ڕاه‌سته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ماف و
ئازادیه‌كانی ژناندا. ده‌مه‌لۆجی ئه‌وه‌شی ووت كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره
په‌یڕه‌وی لێبكرێ ئه‌وا ده‌بێ هه‌موو كارمه‌ندێكی ژن و دكتۆر‌و مامۆستای نێو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان، به‌هاوسه‌رو براو باوكیانه‌وه ده‌وام بكه‌ن، ئه‌مه‌ش
خۆی به‌مانای تێكدانی سیسته‌می هه‌موو كۆمه‌ڵگاو ڕاگرتنی كارگێڕیه.
ئه‌مه نمونه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لات و
لایه‌نه‌نانه‌یه كه ئه‌حزابی ناسیونالیزمی كورد له‌ته‌وافقی سیاسی و
دیموكراسیدا چاوی تێبڕیوه و گه‌ره‌كیان"مافه‌كانی كورد" یان له‌گه‌لدا
مسۆگه‌ربكه‌ن !! |