|
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه،
دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی توركیا، بریاری داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك
(ده‌ته‌په)ی ده‌ركرد، و بڕیاردرا ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی دارایی پارته‌كه‌دا
بگیرێت، هاوكات به‌پێ‌ی بریاره‌كه‌ش كاری سیاسی له 37 ئه‌ندامی ده‌ته‌په
قه‌ده‌غه ده‌كریت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌كه حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌یب ئۆردو‌غان
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه پڕۆژه‌یه‌كی به‌ناوی "كرانه‌وه به‌ڕووی
كورددا" بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، خستۆته نێو په‌رلمان و ناوه‌نده
سیاسیه‌كانی توركیاوه. یه‌كیتی ئه‌وروپا كه‌به هه‌ستیاریه‌كی زۆره‌وه
سه‌رنجی ڕووداوه‌كانی توركیا ده‌دات ئه‌مڕۆ حكومه‌تی توركیای ئاگادار كرده‌وه
كه‌بڕیاری له‌مجۆره له‌دژی ده‌ته‌په ده‌رنه‌كات. چونكه ئه‌و كاره پێشێلكردنی
مافی كورده‌كانه له‌توركیا.
پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (ده‌ته‌په)
یه‌كیك له پڕۆژه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورده كه‌په‌كه‌كا
له‌سه‌رویه‌وه ڕاوه‌ستاوه و بۆ سودوه‌رگرتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌كه‌لینی
قانونی و قه‌یرانی حكومه‌تی له‌توركیا به‌تایبه‌تی به‌دوای ده‌ستگیركردنی
ئۆچئالاندا كه‌وتۆته چالاكی سیاسیه‌وه. به‌لام ده‌وڵه‌تی شۆڤینیستی توركیا
كه‌سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كێك له‌به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانیه‌تی هه‌میشه
به‌په‌لاماردانی سه‌ربازی و دواخستنی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌م ولاته
له‌باری ئابووری و بژیوی‌یه‌وه و هاوكات به‌په‌نابردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردن
وبه‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی وه‌لامی خه‌ڵكی داوه‌ته‌وه،
كێشه‌یه‌كی سیاسی بێچاره‌ی له‌نێوان خه‌ڵكی كوردزمان و تورك زماندا
خوڵقاندووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م ڕه‌فتارو كرده‌وه و سیاسه‌ته
سه‌ركوتگه‌ری و سته‌م كێشیه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا وحكومه‌ته یه‌ك
له‌دوایه‌كه‌كانی ڕیوایه‌تی هه‌قخوازانه‌ی به‌كۆنه‌په‌رسترین و داواكه‌وتووترین
ڕه‌وتی سیاسی نێوبزوتنه‌ووی بۆرژواناسیونالیستی كورد داوه و سه‌ره‌نجام ڕق و
كینه‌به‌ری قه‌ومی هێناوه‌ته ئاراوه.
بێشك داخستن وقه‌ده‌غه‌كردنی پارتی
كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئه‌ندامانی له‌چالاكی سیاسی كرده‌وه‌یه‌كی دژ
به‌ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و سه‌رتاپا محكوم و قیزه‌ونه. به‌لام ئه‌م
سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هه‌رگیز هه‌قیانه‌ت به‌هیچ
ڕه‌وتێكی ناسیونالیستی كوردی كه سواری شه‌پۆلی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی
خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حكمه‌تكێشی كوردستانی توركیا بووه و له هه‌وڵدایه بۆ
قازانجی بۆرژوازی كورد، شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه به‌ناوی كورد و توركه‌وه به‌ڕی
ده‌خات، نابه‌خشێ..
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه
حوكمێكی سه‌رتاپا گه‌نده‌ڵی و ڕیسوایی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕه‌وته
ناسیونالیسته كوردانه‌دا ئه‌دات كه‌له كوردستانی عێراق، خه‌ریك بوون كیسه‌یان
به‌ناوی "پڕۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی ده‌وڵه‌تی توركیا" هه‌ڵ ده‌دوری و
له‌پێشوازی كۆنگره‌ی كورداندا بوون له‌هه‌ولێرو به‌پێشوازی و پێداهه‌ڵدانی
كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی توركیایه‌وه سه‌رمه‌ستبوون.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ده‌وڵه‌تی توركیا
نیشان ده‌دات كه‌ناسیونالیزم له‌هه‌ردووسه‌ره‌وه چ توركی بێت و چ كوردبێت،
شه‌رمه‌زاری و ڕیسوایی‌یه. ولاتێك، جوگرافیایه‌ك كه‌ئینسانی تیاده‌ژی بۆناكرێ
پێكه‌وه هه‌موو هه‌ولاتیه‌كه‌ی به‌یه‌كسانی و به‌دور له‌سته‌م و چه‌وسانه‌وه و
توندوتیژی بژی و سه‌ربنێته‌وه. بۆ ناكرێ ئیمكانات و سه‌روه‌ت وسامان و
خۆشبه‌ختی بۆهه‌موولایه‌ك بێت.
بێگومان ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا
قینه‌به‌رێتی قه‌ومی توندتر ده‌كاته‌وه و ده‌ستمایه‌ی پشێوی و پێكدادان و
توندوتیژی نێوان خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش له‌م ولاته‌دا به‌هێزتر و گه‌وره‌تر
ده‌كاته‌وه و له‌وانه‌ش ئه‌وه كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی تورك زمانی ئه‌م
ولاته‌ن كه ده‌بنه زه‌خیره‌و قوربانی سیاسه‌ته فاشیسته‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
هاوكات جه‌نگ و قوربانی ونائارامی زیاتر و توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌ری بۆسه‌ر
خه‌لكی ناوچه كوردنشینه‌كان له‌م ولاته‌دا به‌دواوه ده‌بێت. ئه‌م سیاسه‌ته
ده‌بێ مه‌حكوم وڕیسوا بكرێ. ناسیونالیزم و فاشیزم له‌هیچ سه‌رێكه‌وه وه‌لام
نییه.
|