|
له‌ڕۆژانی 10 و11ی ئه‌م مانگه‌دا
وبه‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی توندوتیژی له‌دژی ژنان،
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كلدان، سمینارێكی دوو ڕۆژه‌ی بۆ هاوڕێ خه‌سره‌و سایه
سازدا كه‌تێیدا ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڵسووڕاوانی بوواره‌كانی ژنان وپیاوانێكی
ئازادیخواز به‌شداربوون. بابه‌تی سمیناره‌كه له‌سه‌ر ڕیشه‌كانی سته‌مكێشی ژنان
ڕاوه‌ستاو به‌چاوێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه بارودۆخی ژنانی كوردستانی تاوتوێ كرد‌و
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رنجی كێشایه نێو بزوتنه‌وه‌ی فیمینیستی و ڕه‌وته
ده‌رونیه‌كانیه‌وه. هه‌روه‌ها سمیناره‌كه به‌راوردكاریه‌كی بابه‌تیانه‌ی
له‌سه‌ر وه‌زعی ژنان له‌ولاتانی ئیسلامزا و ئه‌وروپادا به‌ڕێوه برد و له‌سه‌ر
ئه‌و ده‌ستكه‌وته سیاسی و ئابووری كۆمه‌لایه‌تیانه ڕاوه‌ستا كه‌بزوتنه‌وه‌ی
یه‌كسانی خوازی له‌جیهاندا به‌ده‌ستی هێناوه. له‌م باره‌شه‌وه ڕۆڵی ئایین
ویاسا و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و ده‌سه‌لاتێك كه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی هێزی كاری
هه‌رزان دامه‌زراه‌وه وه‌ك بناغه‌و فاكتۆره‌كانی مانه‌وه‌ی سته‌مكێشی ژنان
ئاماژه‌یان پێكرا. له‌ڕۆژی دووه‌می سمیناره‌كه‌دا كه‌به‌شێوه‌ی ۆرك شۆپێك
چوه‌پێشه‌وه،ئه‌و ئه‌نجامگیریه له‌دیالۆكی به‌شداربووانه‌وه گه‌لاله كرایه‌وه
كه‌پێویسته بخرێته نێو به‌رنامه‌ی خه‌باتی ژنانی كوردستانه‌وه. له‌كۆتایشدا
سمیناره‌كه دیارده‌ی كوشتن وخوسوتاندنی ژنان وخه‌ته‌نه‌كردنی وه‌ك
دڕندانه‌ترین شێوه‌ی توندوتیژی له‌دژی ژنان پێناسه كرد. |