|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
به‌دوای هه‌ستانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی
پیرمه‌گرون ،به‌دژی بارخراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان ونه‌بوونی ئاو وكاره‌باو
ڕێگاوبان و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌یه‌كان.. به‌شێكی زۆر له‌دانیشتوانی
ناوچه‌كانی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی كه‌وتونه‌ته خۆیان وحاڵه‌تێكی
ناڕه‌زایه‌تیان به‌خۆه گرتووه.
له‌ناوچه‌ی سه‌ید سادق و عه‌ربه‌ت:
ده‌نگوی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی به‌دژی خراپی باری خزمه‌تگوزاریه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه
دانیشتوانی سه‌ید سادق وعه‌ربه‌تی هێناوه‌ته پێشه‌وه. كۆروكۆمه‌ڵی لاوان و
هه‌ڵسوراوانی جه‌ماوه‌ری له‌ڕاوێژدان بۆئه‌وه‌ی ڕێگای گونجاو بۆ خستنه‌ڕووی
داواكانیان بگرنه‌به‌ر، له‌به‌رامبه‌ریشدا قایمقام و دام وده‌زگاكانی پۆلیس و
ئاسایش كه‌وتونه‌ته خۆیان و هێزێكی زۆری چه‌كداریان خستۆته نێو شه‌قام شوێنه
گرنگه‌كانه‌وه تا ڕێ به‌هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵك بگرن.
گه‌رمیان:
له‌ناوچه‌ی گه‌رمیانیش به‌هه‌مان شێوه
خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ڕێگای ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان وده‌سته‌كانی
ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه له‌خۆئاماده‌كردنی پێداویستیه‌كانی
هێنانه‌مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدان. له‌م باره‌وه عه‌دنان قوربانی
نوێنه‌ری ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ڕای‌گه‌یاندووه كه‌سێ كه‌مپیان
له‌قه‌زاكانی كه‌لارو كفری وناحیه‌ی ڕزگاری وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆسازدانی
خۆپیشاندان له‌م ناوچانه‌دا ڕێكخستووه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌لام
به‌داخوازیه‌كانیان نه‌داته‌وه.
پشده‌رو بتوین:
ڕۆژی 24/12/2009 نزیكه‌ی 200 كه‌س له
دانیشتوانی گوندی باوه‌زوَی سه‌ر به ناحیه‌ی ئیسێوه‌ی قه‌زای پشده‌ر, بۆ
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ئاو‌و كاره‌با له‌گونده‌كه‌یاندا, كه
نزیكه‌ی 200 ماڵ ده‌بێت. خوَپیشاندانێكیان به‌ڕیخست بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ناحیه‌كه. له‌كاتی ئه‌م خوَپیشاندانه‌دا ته‌نها به‌رپرسانی ئاسایش ئاماده‌بوون و
هیچ به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندیدار به خواسته‌كانی ئه‌وانه‌وه وه‌ك مدیر ناحیه‌و
به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ترئاماده نه‌بوون له‌و شوێنه‌دا . خوَپیشاندانه‌كه
به‌شێوه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌چوو وه له‌كوَتاییدا به‌رپرسی ئاسایش به‌ڵینی دا كه
خواست و داواكارییه‌كانیان به به‌رپرسانی ناحیه‌كه بگه‌یه‌نێت!!. شایانی‌باسه
مه‌سعودبه‌رزانی به‌دوای ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌دا به‌مه‌به‌ستی هیوركردنه‌وه و
ریگاگرتن له‌ته‌نینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لكی رانیه‌و قه‌لادزه و چوارقورنه
سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كرد‌و رووبه‌رووی داواكاریه‌كانی خه‌لك بوه‌وه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م حاله‌ته‌ی
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری كه‌به‌شیكی‌زۆر له‌ناوچه‌كانی ژیرسایه‌ی ده‌سه‌لاتی
یه‌كیتی گرتۆته‌وه نیشانه‌ی بارخۆراپی وه‌زعی ژیان وگوزره‌رانی هاولاتیان و
نه‌بردنه‌سه‌ری ئه‌وبه‌لینانه‌بوو كه لیسته‌كانی به‌شدار له‌نیو هه‌لبژاردنی
25/7:2009دا به‌خه‌لكیان دا.
|