|
ڕاپۆرته ئامارێك له‌مه‌ڕ
ڕووداوه‌كانی توندوتیژی له‌دژی ژنان له‌ناوچه‌ی پشده‌رو بتوێن.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی ده‌سه‌لاتداران بۆباش
كردنی ڕه‌وشی ژنان، تاوانه‌كانی توندوتیژی له‌دژی ژنان درێژه‌ی هه‌یه‌و
تادێت كاره‌ساتی تراژیدی له‌دژی نیوه‌ی كۆمه‌ڵ كه‌ژنانن، شه‌پۆلی خوێناوی
تومارده‌كات. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه ڕاپۆرتێكی ئاماریه
كه‌ڕووداوه‌كانی ناوچه‌ی بیتوێن وپشده‌ری وه‌ك نمونه وه‌رگرتووه.
له‌ده‌ستپێكی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌بێ
ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌ك ژنان له‌په‌رلمان و
حكومه‌تدا و سه‌ره‌ڕای دانانی سه‌نته‌ری توندوتیژی دژبه ژنان له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی ناوخۆوه و هاوكات ئاماده‌بوونی چه‌ندین ڕێكخراوی ژنان، كه‌چی
ئه‌مساڵ ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كان گۆشه‌یه‌كی تراژیدی له‌دژی ژنانی كوردستان
تۆمارده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ڕه‌وشی ژنان له‌ژێرسایه‌ی
ده‌سه‌لاتی حزبه‌كانی ناسیونالیزمی كورد و فه‌رهه‌نگ وسیاسه‌ت و ده‌ستورو
یاسایه‌كدا كه‌ئه‌م حزبانه سه‌روه‌ریانكردوه به‌سه‌ر سه‌ری كۆمه‌لگاو
ژیانی ژنانه‌وه، مایه‌ی چاره‌سه‌رو بنبڕكردنی ئه‌و تاوان وده‌ستدرێژیانه
نییه، كه‌ڕۆژانه بۆسه‌ر ئیسنانی ژن به‌هۆی ژن بوونیانه‌وه ئه‌نجام
ده‌درێت. له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه ڕاپۆرته ئاماره‌كه نیشان ده‌دات كه
پیاوسالاری و نه‌بوونی ئازادی ومافه‌فه‌ردی ومه‌ده‌نییه‌كانی ژنان
حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامی ژیانی ژنانی كوردستانه. بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام هه‌واڵه‌كانی توندتیژی
بلاوكردۆته‌وه كه‌به‌گشتی ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه ژنان ناچارده‌كرێن
به‌خۆسوتاندن و خۆكوشتن، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا گیرۆده‌ی نه‌خۆشیه‌كانی
ده‌رونی ده‌بن. به‌لام زۆرێنه‌ی ئه‌م تاوانانه له‌لایه‌ن براوباوك ومێردو
ئازیزانی قوربانیانه‌وه ڕویان داوه و وه‌ك هه‌نگاوێك بۆتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و
گێڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌فو به‌های پوچی ناموسپه‌رستی ده‌ستیان بۆ براوه.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی كه‌لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه
به‌شێکه له‌هه‌وڵی
ڕاگه‌یاندنی ”هانا“ که‌له‌ناوچه‌ی پشده‌رو بتوێنه‌اوه ئاماده‌کراوه و
هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌داهاتوودا، هێنده‌ی بووارمان پێبدرێت ئاماری
تاوانه‌كانی توندوتیژی ورووداوه‌كانی که‌له‌باقی ناوچه‌كانی تری
كوردستاندهاكرووده‌ده‌نك بلاوده‌كه‌ینه‌وه.
لێره‌دا وێرای ده‌ستخۆشانه‌و ته‌قدیری
زۆرمان بۆ ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه هیوامان وایه كه هه‌ڵسوڕاوانی بوورای
بزوتنه‌وه‌ی ژنان به‌هه‌ستیاریه‌كی زۆره‌وه له‌م ڕاپۆرته بڕوانن و تێبكۆشن
بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ی پڕۆژه‌و ڕێگاچاره‌یه‌كی كارساز تابه‌ر به‌شه‌پۆلی ئه‌م
تاوانكاریانه‌ی كه‌له‌دژی ژنان له‌ئارادایه بگیرێت
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
كورتكراوه‌ی ڕاپۆرته‌كه:
له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا له‌سنوری قه‌زای پشده‌ر و
ڕانیه كه‌سه‌ربه پارێزگای سلیمانیه و 8 ناحیه‌و دووسه‌نته‌ری قه‌زاو زیاتر
له200 گوند له‌خۆ ده‌گرێ ره‌وشی ژنان تاهاتووه روو له‌خراپی بووه. ئه‌و
ئامارانه‌ی كه‌لیره‌دا ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو گۆشه‌یه‌كی كه‌می ڕووداوه‌كانه
كه‌له‌مانگی 1/2009 وه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته ده‌كرێته خۆی.
كه‌دیاره كۆی هه‌موو كاره‌ساته‌كانی ژیانی ژنان له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌لاتی
یه‌كێتی وپارتی‌دا، له‌م ناوچه‌یه زۆر زیاتره و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری
ڕووداوه‌كان به‌چه‌ند هۆیه‌كه‌وه نه‌گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كانی تۆرماركردن و
په‌رده‌یان به‌سه‌ردا دراوه:
به‌لام به‌گشتی كۆی رووداوه تۆماركراوه‌كان ده‌گاته 136
رووداوی توندوتیژی له‌دژی ژنان وكچانێك كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13ساڵ بۆ70
ساڵی، ئه‌نجام دراوه. توندوتیژیه‌كانیش له‌شێوه‌ی لێدان وناچاركردن
به‌خواردنی ده‌رمان و خنكاندن و خۆسوتاندن وكوشتن وخۆكوژی وچه‌ند شێوازێكی‌تر
ڕوویانداوه. وه‌له‌م ڕووداوانه‌شدا هه‌ندێكیان ته‌رمه‌كانیان
نه‌ناسراوه‌ته‌وه وه‌یا هۆكاری ڕووداوه‌كه به‌نه‌زانراوی ماوه‌ته‌وه.
هه‌ندێكی تریشیان بێ خاوه‌ن بوون. ئه‌م ڕێژه‌یه ئه‌گه‌ر پۆلێنیان بكه‌ین
تێیدا 22 ژن وكچ كوژراون یان خۆیان كوشتووه له‌نێو كوژراوه‌كانیشدا 8
حاڵه‌تیان كوژراوه، وه‌یا هه‌وڵی كوشتن‌یان بۆدراوه كه 6 یان مردووه و
2نیان له‌مردن ڕزگاریان بووه. هه‌روه‌ها 14 ژن ناچار به خۆكوشتن كراوه وه‌یا
به‌هه‌رهۆیه‌كه‌وه بوبێت ، له‌وانه به‌كارهێنانی تفه‌نگ گیانیان
له‌ده‌ستداوه كه 11یان مردون و 3 كه‌سیان ڕزگاریانبووه.
وه‌له‌نێو حاڵه‌ته‌كانی سووتاندا 68 ژن وكچ سووتاون كه 51
سوتاون وله‌نێویاندا 28 حاڵه‌تیان مردون به‌هۆی سه‌ختی ڕێژه‌ی
سوتانه‌كه‌یانه‌وه 23 حاڵه‌تیان به‌ره‌و چاك بوونه‌وه ڕۆیشتون. هاوكات 17
حاڵه‌تی ناچاركردنیش به‌خۆسوتاندن هه‌یه كه‌له‌نێویاندا 4 حاڵه‌تیان
ئه‌نجامی چاك بوونه‌وه‌یان نادیارماوه‌ته‌وه. له‌شێوازه‌كانی خنكاندنیشدا 7
حاڵه‌تی خنكان رَوویانداوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌شێك له‌ژنان وكچانی دلێر
كه‌حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی وده‌ستدرێژی بۆسه‌ر حورمه‌ت ومافه‌كانیان
قه‌بولناكه‌ن و هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌ژی سته‌مكێشی داوه،
هانایان بۆ تۆماركردنی سكالا بردووه، له‌مباره‌وه 17 سكالا له‌بنكه‌كانی
پۆلیس وداموده‌زگاكان به‌دژی لێدان به‌تفه‌نگ و پشتین وداروبه‌رد تۆماركردوه
كه‌هه‌ندێك له‌م ژنانه ده‌ست وقاچیان شكاوه وه‌یا ده‌موچاو وجه‌سته‌یان
خوێناوی كراوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌یه‌كساڵی ڕابردوودا ناچاركردنی
ژنان به‌خواردنی ده‌رمانی مێشومه‌گه‌ز دیارده‌یه‌كی باو بووه وڕێژه‌ی 15
حاڵه‌تی تۆماركردووه كه‌له‌نێویاندا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوكاتیش
ده‌یان كه‌یسی ژن كه‌ناچاركراون به‌خواردنی حه‌ب تابمرن سكالایان تۆماركردوه
له‌سه‌رپیاوانێك كه‌تونوتیژبوون به‌رامبه‌ریان. لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش
بكه‌ین كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و پیاوانه‌ی كه‌له‌م تاوانانه‌دا ده‌ستیان
هه‌بووه له‌لایه‌ن پۆلیس وئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراون هه‌ندێك له‌مانه
به‌ماده‌ی جۆراوجۆر له‌یاسای سزادانی عیراقی‌دا سزایان وه‌رگرتووه،
هه‌ندێكی تریشیان هه‌ڵهاتوون. له‌نێو قوربانیانی ئه‌م ڕووداوانه‌دا 8 ته‌رمی
ژن وكچ دۆزراونه‌ته‌وه و گه‌لێكی تریان ته‌رمه‌كانیان بزربوه وه‌یا
نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
له‌كۆتایدا ده‌بێ ئاماژه‌به‌وه بكه‌ین كه‌له‌ڕێژه‌ی
گشتی ئه‌م ئامارانه‌دا91 حاڵه‌ت له‌ژنان وكچانێك بوون كه‌پڕۆسه‌ی
هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه وبه‌زۆری له‌لایه‌ن هاوسه‌رو كه‌سوكاریانه‌وه
ڕووبه‌ڕووی ڕووداوی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه. هه‌رله‌م ڕێژه گشتییه 46
حاڵه‌تیان كچانێك بوون كه‌هێشتا نه‌چوونه‌ته پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه و
له‌لایه‌ن باوك وبراوه ڕووبه‌ڕووی كرده‌وه‌ی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه
وسه‌ره‌نجامیش گیرۆده‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی هاتوون وه‌یا په‌نایان بۆ خوكوژی
و خۆسوتاندن بردووه.
ئاماره‌كان داواده‌كه‌ن كه‌ده‌بێ به‌خێرایی به‌هانای
ژنانی كورستانه‌وه بچین، ئه‌م تاوانانه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به‌نێوچه‌وانی
ده‌سه‌لاتێكه‌وه كه 18 ساڵه وه‌لامێكی بۆ ئه‌م شه‌پۆله ئینسان كوژه‌یه
پی‌نییه!! |