|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
له‌ماوه‌ی دوومانگی ڕابردووودا زیاتر
له 6 حاڵه‌ت كه‌ئاماژه بۆكرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، ڕه‌وشی ئه‌منی شاری
سلێمانی به‌ره‌و شپرزه‌یی بردووه. دواین حاڵه‌تی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه
ڕفاندنی كارمه‌ندێكی ڕۆژنامه‌ی هاولاتی بووه كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی
نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستی بۆبراوه.
ئه‌م ڕووداوانه كه‌له‌چوارچێوه‌ی
بارگرژی و توندبوونه‌وه‌ی كێشه وپێكدان و هه‌ڵپڕژینه ئیعلامیه‌كانی ئه‌م
دوایانه‌ی نێوان گۆڕان ویه‌كێتی‌دا هاتوته كایه‌وه، به‌ته‌واوی سه‌رنجی
چاودێران وخه‌ڵكی به‌ئاگای شاری سلێمانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوه و بۆته‌مایه‌ی
نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ڵك. هاوكات ئه‌م كرده‌وانه له‌حاڵێكدا ده‌ستی
بۆده‌برێت كه‌ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون، سه‌رده‌قی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی ناوچه‌كانی تری سنوری پارێزگای سلێمانی شكاندووه و دۆخێكی
ناڕه‌زایه‌تی گشتی هێناوه‌ته كایه‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌م كرده‌وانه به‌شێكی
زۆریان ده‌چێته خانه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆری سیاسی‌یه‌وه و هه‌ندێكی كه‌میشیان
به‌رهه‌می سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تین، كه‌له‌ڕابردوودا ڕوویانداوه
به‌لام حاكم قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له‌مباره‌وه ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاندووه كه تیرۆری سیاسی له‌كوردستاندا بوونی نییه‌و ئه‌وه‌شی
كه‌ڕوویداوه به‌رئه‌نجامی كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تین..
به‌لام تیرۆر‌و ئینسان دزین و كوشتن
به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوراوانی سیاسی‌دا له‌كوردستان و له‌ژێرسایه‌ی
ئه‌حزابی میلیشیایدا یه‌ك خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وامه. به‌تایبه‌تی ئه‌م حزبانه كه
نه‌قه‌بووڵی بردنه پێشه‌وه‌ی ئیختلافاتی سیاسی به‌شێوه سیاسی و شارستانیانه
ده‌كه‌ن و وه‌نه ده‌توانن ته‌حمولی ڕای جیاوازی به‌رامبه‌ریان بگرن، به‌پێویست
ده‌ستبردن بۆ ئیغتیلات و كوشتن و لێدان وئینسان فڕاندن ده‌كاته حاڵه‌تێكی نۆرماڵ
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسی‌یه‌كان. به‌لام ئه‌م شه‌پۆله تیرۆریستی‌یه‌ی
ئه‌م جاره ڕاسته‌وخۆ بۆسه‌ركوت وترساندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر وچوك
دادانی خه‌ڵكه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتداران و فه‌رامۆش كردنی
داخوازیه‌كانیانه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م كرده‌وانه فه‌زای ترس و تۆقاندن
به‌سه‌ركۆمه‌ڵگادا زاڵ ده‌كا و ده‌ستی بانده تیرۆریستی‌یه نهێنییه‌كانی
ولاتانی دراوسێش ئاوه‌لا ده‌كات تا له‌نێو گیژاوی تیرۆریزمدا زه‌ڕبه
له‌ئۆپۆزسیۆنی چالاكی خۆیان له‌نێوخاكی كوردستانی عێراقدا بدن و بیكه‌ن
به‌ژێرپێ‌ی كێشه‌و ململانێ‌ی نێوان حزب ولایه‌نه دژبه‌یه‌كانی ناوخۆوه.
ئه‌م كرده‌وانه له‌لایه‌ن هه‌رلایه‌ن و
گروپێكه‌وه ئه‌نجام درابێت و له‌پشتیه‌وه هه‌رسیاسه‌ت ولایه‌نێك ڕاوه‌ستابێت
كرده‌وه گه‌لێكی ڕیسواو مه‌حكومه و ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه
سیاسی‌یه‌كان و تێكدانی ئه‌منیه‌ت وئارامی هاولاتیانی كوردستانه.
كرده‌وه‌یه‌كه بۆسه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی هه‌قخوازی كوردستان
وچۆكدادانیه‌تی. ده‌سه‌لاتداران به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیاری ئه‌منیه‌ت
وئارامی كۆمه‌ڵگا و زامنكردنی ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسین، هاوكات خه‌ڵكی
ئازادیخوازی كوردستان ده‌بێ به‌هه‌ستیاریه‌وه له‌م ڕووداوانه‌و
له‌هه‌رلایه‌نێكی تری میلیشیایی بڕوانن و بۆ به‌رگرتن به‌كرده‌وانه‌و ئاشكرا
كردنی ئه‌نجامده‌رانی بێنه مه‌یدانه‌وه و ڕێگانه‌ده‌ن كیشه‌و ململانیی‌ی نیوان
باله‌كانی ناسیونالیزمی كورد به‌به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌سیاسیه‌كان و
تێكدانی ئه‌منه‌یه‌تی هاولاتیان و داسه‌پاندنی فه‌زای ترس‌و تیرۆر بۆسه‌رسه‌ریان
ته‌واوببێت. ده‌بی هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه‌رابردوویان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م
كرده‌وانه به‌رپرسیاربكرێن وله‌به‌رده‌م چاودێری توندی هاولاتیاندا بن. |