|
بلاوكراوه‌ی
ئۆكتۆبه‌ر
ناڕه‌زایه‌تی
هاولاتیانی شاره‌كانی كوردستان
به‌دژی بارخراپی مه‌وادی
خواركی ڕووله گه‌شه‌یه. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه‌به‌پێ‌ی
بڕیارێكی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان مه‌وادی خوراكی
به‌خوَڕایی به‌پێ‌ی بڕیاری
نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك
به‌سه‌ر هاولاتیاندا دابه‌ش
بكرێ، به‌لام هاولاتیان به‌هۆی
خراپی چۆنایه‌تی ئه‌م
مه‌وادانه‌و دابه‌ش نه‌كردنی
به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك
كه‌وه‌لامی پێداویستیه‌كانیان
بداته‌وه به‌رده‌وام ڕق وبێزاری
ده‌رده‌بڕن، بۆ نمونه له‌م
ساڵدا، ماوه‌ی پێنج مانگ برنج
كه‌مه‌وادێكی خوراكی سه‌ره‌كیه
دابه‌ش نه‌كراوه به‌سه‌ر
هاولاتیاندا هه‌روه‌ها شیر‌و
سابوون دوومانگه نادرێت
به‌هاولاتیان باقی
مه‌واده‌كانی‌تر وه‌ك ئارد وڕۆن
له‌جۆرێكی زۆرخراپه‌و به‌كه‌ڵكی
خواردن نایه‌ت بۆیه هاولاتیان
دوای وه‌رگرتنی بڕه‌كانیان
ده‌یفرۆشنه‌وه و سودێكی
ئه‌وتۆی لێوه‌رناگرن. به‌لام
كاره‌سات به‌مه‌نده‌وه
ناوه‌ستێ، وه‌رگرتنی پاره‌یه‌ك
له‌بری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م
مه‌وادانه له‌هاولاتیان و
نه‌دانی گه‌لێك مه‌وادی
پێویستی تر وه‌ك گوێزان وشیری
مناڵ و جۆره‌كانی پاكژكردنه‌وه،
به‌ته‌واوی ئه‌م بڕه
مه‌وادانه‌ی كه‌م وناچیز
كردۆته‌وه. له‌مباره‌وه
هاولاتیان به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌وه
سه‌یری بڕی مه‌وادی خۆراكی
بایه‌عی ده‌كه‌ن و پییان وایه
ده‌سه‌لاتداران سواڵیان
پێده‌كه‌ن! به‌تایبه‌تی كه‌زۆر
جار مه‌وادی ئێكسپایه‌ر
وبه‌سه‌رچوو وه‌رده‌گرن و توشی
نه‌خۆسیان ده‌كات. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه‌دانی ئه‌م
خوراكانه به‌رامبه‌ره به
داهاتی نه‌وت و مافێكی ڕه‌وای
خه‌ڵكه كه‌به‌خۆڕایی ده‌ستیان
به‌م مه‌وادانه ڕابگات.
له‌ڕاستیدا واقعیه‌تی سیسته‌می
بایه‌عی و حاڵه‌تێك كه‌هه‌یه‌تی
گۆشه‌یه‌ك له‌دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵی ودزینی قوتی خه‌ڵك
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتداران و
كۆمپانیاكانی بازرگانی كردن
به‌خۆراكی خه‌ڵكه‌وه
ده‌خاته‌ڕوو. هه‌ربۆیه خه‌ڵكی
كوردستان بۆئه‌وه‌ی ڕێگا له‌م
بارخراپیه‌ی خۆراكی بایه‌عی
بگرن وچی تر وه‌ك سۆڵكه‌ر
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێ،
ده‌بێ یه‌خه‌ی ده‌سه‌لاتدران
بگرن و نوێنه‌رانی خۆیان بهێننه
مه‌یدانه‌وه وسیسته‌می وه‌رگرتن
ودابه‌شكردن وچاودێری كه‌ری
ئه‌م مه‌وادانه بێنه
مه‌یدانه‌وه و بڕه‌خۆراكی خۆیان
له‌ده‌ستی ده‌سه‌لاتداران و
گه‌نده‌ڵچیان ده‌ربهێنن.
|