|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
هه‌واڵه‌كانی
چه‌ند مانگی ڕابردوو ڕه‌وشی ژیانی هاولاتیانی مه‌سیحی
له‌شاره‌كانی عێراق و كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌و
ناوچانه‌ی كه‌جێگای ناكوكی نێوان حكومه‌تی عێراق و
هه‌رێمه، حاڵه‌تێكی مه‌ترسی ونائارامی خستۆته‌ڕوو.
كوژارن و ڕفاندن و بێسه‌روشوێن بوونی ژماره‌یه‌ك
له‌هاولاتیانی مه‌سیحی له‌شاری موسڵ وبه‌غداد
نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م نائارامیه نیشان
ده‌دات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ناوچه مه‌سیحی
نشینانه‌ی كه‌جیگای كیشمه‌كیش و ناكوكین له‌نێوان
ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمدا به‌هۆی كێشه و ناكوكی
سیاسی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌بی
و كوردی‌یه‌كانه‌وه و هاوكات به‌هۆی چالاكبوونه‌وه‌ی
ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان له‌م ناوچانه‌دا، هاولاتیانی
مه‌سیحی بۆنه‌ته‌بابه‌تێك كه‌ڕۆژانه به‌شێوه‌ی جیاجیا
ده‌ست درێژیان بكرێته سه‌رو وناچار به‌كۆچ و جێ هێشتنی
ناوچه‌كانی خۆیان ببن.
له‌مباره‌وه
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كلدان له‌شاری سلێمانی نامه‌یه‌كی
ئیدانه‌كردنی به‌دژی ئه‌م ڕه‌وشه خراپه‌ی هاولاتیانی
مه‌سیحی ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی كردووه و تێیدا
وێرای مه‌حكوم كردنی ده‌ست درێژی‌یه‌كان داوای
له‌كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان وعێراق كردووه
كه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه بدوَزنه‌وه و ئارامی
وئاسایش له‌به‌رده‌م ژیانی هاولاتیانی مه‌سیحیدا زامن
بكه‌ن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه وێنه‌یه‌كی ئه‌و
نامه‌یه‌یه كه‌سه‌نته‌ری ناوبراو بلاوی كردۆته‌وه و
وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كردووه.
بۆ به‌ریز
پاریزگاری سلیمانی
بابه‌ت / كاری
توندوتیژی دژ به مه‌سیحیه‌كان به‌رده‌وامه له‌وناوچانه‌ی
حكومه‌تی عیراق تییدا بالاَده‌سته
دوای ڕێز و سلاَو...
به توندی
ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین سه‌باره‌ت به هه‌ر
توندوتیژیه‌ك ده‌رهه‌ق به هاولاَتیانی عیراق به‌تایبه‌تی
مه‌سیحیه‌كان اڵاشوریین ( كلدان, سریان, ئاشوری )له
ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی عیراق كه چه‌ندین
تاوانی جوَراوجوَری له‌خۆگرتووه, وه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م
تاوانانه تاكو ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراون, وه ئه‌م
سیناریوَیه به پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕیژراو به‌مه‌به‌ستی
به‌زوَر موسڵمانكردنی مه‌سیحیه‌كان له ڕێی ئیغتیالات و
ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك و
ماڵیان, وه ئه‌م كردارانه كه ڕوو ئه‌دات له كاتێكدایه
حكومه‌تی عێراق باس له مه‌ده‌نیه‌ت و دروستبوونی عێراقی
فیدراڵ ( عێراقی نوێ ) ده‌كات, بۆیه داوا له به‌رپرسانی
حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی
مه‌سیحیه‌كان و صابیئه مه‌ندنائیه‌كان بگه‌ڕینێته‌وه كه
داگیركراون,له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌سه‌لاَت به‌ده‌ستانی
حكومه‌تی عێراق وه وه سه‌رجه‌م ئه‌و مالاَنه قه‌ره‌بوو
بكرێنه‌وه كه زه‌ره‌رمه‌ند بوون وه ئه‌وانه‌ی كه
شه‌هیدكراون به ده‌ستی گروپه تیرۆریسته‌كان, كه‌سوكاریان
موچه‌ی شه‌هیدانه‌یان بۆ ببڕدرێته‌وه و تاوانباران له
دادگادا به ئاشكرا دادگایی بكرین و هه‌وڵبدرێت سه‌روه‌ریی
یاسا له‌سه‌رو هه‌مو ده‌سه‌لاَتێكه‌وه بێت. وه حكومه‌تی
عێراقی به‌رپرسه له پاراستنی سه‌روماڵی هاولاَتیان.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كلدان له‌شاری سلێمانی |