|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
ڕۆژی 6/1/2010
ئازاد ڕه‌سول وسو لاله، كرێكاری به‌شی سیانه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون،
كاتژمێر سێ‌و نیوی دوا نیوه‌ڕۆ، له‌كاتی چاككردنه‌وه‌ی
هێڵێكی كاره‌بادا، ته‌وژمێكی گه‌وه‌ری كاره‌با لێ‌ی
ده‌داو گیان له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه‌له‌ساڵی ڕابردوودا ده‌یان ڕووداوی له‌مجۆره دووباره
بۆته‌وه و گیانی چه‌ندین كرێكاری كێشاوه.
نه‌بوونی
سه‌لامه‌تی كار‌و بارخراپی هه‌لومه‌رجی كاری كرێكاران و
دابین نه‌بوونی پێداویستی‌یه‌كانی به‌رگری و خۆپاراستن
له‌كێشه ته‌كنیكی‌یه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م
ڕووداوانه‌ی شوێنی كاری كرێكارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كاره‌بای هه‌رێمه كه‌سالانه سه‌دان كرێكار‌و كارمه‌ندی
گیرۆده‌ی ڕووداوی دڵته‌زێن كردووه. ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه كه‌ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان هه‌موو
ئیمكانات و سه‌رچاوه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدایه كه‌چی
هه‌نگاوێكی پێویست بۆ به‌رگرتن له‌ڕوودانی ئه‌م
كاره‌ساتانه نانێن و تادێت كرێكاران ده‌خرێته به‌رده‌م
مه‌ترسی گیان له‌ده‌سدانه‌وه.
بێگومان كاری
كرێكارانی كاره‌با جگه‌له‌وه‌ی كه‌كارێكی سه‌خت و
پڕمه‌ترسیه، سه‌عات كاری زۆر‌و ئاستی كرێ‌ی كه‌م و
نه‌بوونی پێداویستی‌یه‌كانی سه‌لامه‌تی كار چه‌ند
لایه‌كی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی كار‌و ژیانی ئه‌م به‌شه
له‌كرێكارانی كوردستان گوزارشت ده‌كات.
ده‌ه‌سه‌لاتدارانی كوردستان به‌رپرسیاری سه‌لامه‌تی
وژیانی شایسته‌ی كرێكارانی كاره‌با وسه‌رجه‌م
كریكارانی كوردستانن. ئه‌وان كه‌ڕۆژانه له‌پێناو
ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ژیانی هاولاتیاندا، كارێكی
پڕله‌مه‌ترسیان هه‌ڵبژاردووه، هه‌قیانه كه‌له‌هه‌موو
پێداویستی‌یه‌كی سه‌لامه‌تی كار به‌هه‌ره‌مه‌ندبن و
سه‌عاتكاری ڕۆژانه‌یان كه‌م و كرێ‌ی به‌رزیان
بۆزه‌مانه‌ت بكرێ وله‌یاسای كاریشدا بۆیان به‌ڕه‌سمی
بناسرێ.
ئێمه وێرای ڕاگه‌یاندنی هاوده‌ردی خۆمان بۆ هاوڕێان
ودوستان وخێزانی ئازاد ڕسول، داواكارین كه‌ده‌سه‌لاتداران
زه‌مانه‌تی ژیانی شایسته بۆخێزانه‌كه‌ی دابین بكا و
ئاوڕێكیش له‌باشكردنی هه‌لومه‌رجی كرێكاران بداته‌وه |