|
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ هاتنه كایه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد به‌رده‌وام
له‌په‌رسه‌ندندا بووه و تائێستا درێژه‌ی هه‌یه‌و ده‌یان
كاره‌ساتی تراژیدی و نامرۆڤانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه،
دیارده‌ی كوشتنی ژنانه به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف. له‌م
كاره‌ساتانه‌دا ئه‌وه ژنانی كوردستانن كه‌به‌به‌رچاوی
كۆمه‌ڵگاوه و له‌لایه‌ن براو باوك و هاوسه‌ر وئه‌ندامانی
تری خێزانه‌وه شه‌لاڵی خۆێن ده‌كرێن، وه‌یا لوتیان
ده‌بڕدرێ و جه‌سته‌یان قه‌سابی ده‌كرێ. له‌مه‌ش زیاتر
له‌حه‌مامی ماڵدا زنجیر ده‌كرێن و به‌پردی ئاسنینه‌وه
هه‌ڵده‌واسرێن و دوای كوشتن‌یان به‌دوای كه‌ردا
ڕاده‌كێشرێن.. ئه‌م ڕووداوانه جگه‌له‌وه‌ی تاوانێكی
خوێناوی و ئه‌وپه‌ڕی توند‌و تیژیه له‌دژی ئینسانی ژن،
هاوكات دیارده‌یه‌كی ڕه‌ش و نامۆیه به‌كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی كوردستان، كه‌له‌دوای ڕاپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدانی
ده‌سه‌لاتی كوردایه‌تی و حزبه میلیشیا و
عه‌شیره‌تیه‌كانی كوردستانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه و
هه‌رساته‌ش دڵی مرۆڤایه‌تی هه‌رئینسانێكی ئازادیخواز و
مه‌ده‌نی ده‌گوشێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده قێزه
وونه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لاتدارانی كوردستانن كه‌نه‌ك هه‌ر
وه‌لامێكیان بۆ به‌رگرتن به‌م تاوانانه نه‌بووه بگره
خۆیان هۆكارو سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدان مانه‌وه‌ی ئه‌م
تاوانانه بوون. ده‌سه‌لاته ناوچه‌یی‌یه‌كانی یه‌كێتی
وپارتی كه‌په‌رلمان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌رویانه‌وه
ڕاوه‌ستاوه، به‌هێنانی یاسای فره‌ژنی و جێگیركردنی
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌یاساو ڕه‌شنوسی ده‌ستوری
هه‌رێمدا و هاوكات له‌ڕێگای هاندانی مه‌لاو سه‌رۆكی
عه‌شیره‌ته‌كان و به‌بلاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كه‌لتوری
پیاوسالاری و دژه ژنی له‌ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنیانه‌وه .. ئه‌م به‌لا و نه‌گبه‌تیه‌یان
به‌سه‌ر ژنانی كوردستانه‌وه داسه‌پاندووه و
سه‌رچاوه‌كانی درێژه كێشانیان ڕاگرتووه. كاتێكیش
كێشه‌كانی كوشتنی ژنان و تاوانه‌كان چوبنه دادگای
یه‌كیتی وپارتی، ئه‌وا زۆر به‌ساده‌یی و بۆمه‌به‌ستی
ده‌سه‌لاتی حزبیان پیاوانی تاوانباریان به‌به‌رائه‌ت
ده‌رهێناوه و كه‌سیان به‌سزای پێویست نه‌گه‌یاندووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م ده‌سه‌لاته‌و حزبه‌كانی
له‌ڕێگای دامه‌زراندنی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی
حزبه‌كانیانه‌وه هه‌وڵیانداوه تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق
به‌ژنان له‌په‌یوه‌ندێكی عه‌شیره‌تیدا چاره‌سه‌ربكه‌ن،
ئه‌مه هه‌موو ئه‌و كارنامه‌ره‌ش و دواكه‌وتوانایه
كه‌ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌رهه‌ق به شه‌پۆله‌كانی كوشتنی
ژنان و تاوانه‌كانی توندوتیژی له‌خۆی نیشانداوه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م واقعیه‌ته تاڵه‌دا به‌رده‌وام
ده‌سه‌لاتداران كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م ڕه‌خنه‌و سه‌رزه‌نشت
كردنی ڕێكخراوه‌كانی ژن و هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و
كه‌سایه‌تیانه‌وه كه‌لایه‌نگری یه‌كسانی ژن و پیاون
وله‌كه‌نار حورمه‌ت وئازادیه‌كانی هاولاتی ژناندا
ڕاوه‌ستاون. له‌وه‌ش زیاتر ڕاپۆرته‌كانی ئه‌منستی
ئه‌نته‌رناسیوناڵ و ومان وچ ڕایت و ڕاپۆرتی به‌شی مافی
مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌رجاره ڕاستیه‌كانی
وه‌زعیه‌تی ژنان وئه‌و تاوانانه‌یان ئاشكراكردووه كه
ده‌رهه‌ق به‌ژنانی كوردستان كراوه وده‌كرێت.
نمونه‌ی ئاخر له‌م ڕاستیانه ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی
(نوسنیگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه
(یونامی) كه تیایدا وتراوه «كوشتنی ژن له كوردستان
به‌رده‌وامه‌و ئه‌نجامدرانیشی بێ لێپرسینه‌و ده‌رباز
ده‌بن». به‌لام وه‌لامی حكومه‌تی هه‌ریم به‌م راستیه
چییبوه؟
رێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگریه‌كی
رۆژنامه‌وانیداكه له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌می
ئه‌مساڵدابه‌سترا، له به‌رده‌م كه‌ناڵه ناوخۆیی‌و
نیوده‌وڵه‌تیه‌كاندا رایگه‌یاند: "شتێك له كوردستان
نه‌ماوه به‌ناوی كوشتنی ژن به‌بیانوی شه‌ره‌ف". ئه‌م
جۆره ده‌ربرینانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌ریم
جگه‌له‌وه‌ی راستیه‌كانی ژیانی ژنانی كوردستان
ده‌شاریته‌وه و باز به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌دا
داده‌دات، هاوكات خۆدزینه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ
گرتنه‌به‌ری ریگاجاره‌ی بنبركردنی دیارده‌ی كوشتنی
ژنان و ئه‌وتاوانانه‌ی كه به‌ریوه‌ن.
ئیمه بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی قسه‌كانی نوێنه‌ری حكومه‌تی
هه‌رێم له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوكات
بۆسه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ده‌سه‌لاتی
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وحزبه‌كانی وه‌ك یه‌كیتی
وپارتی خۆیان هۆكاری سه‌رهه‌لدان و درێژه‌كێشانی
تاوانه‌كانی كوشتنی ژنان و په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژین،
به‌پێویستمان زانی ڕاپۆرته‌ئامارێكی بانكی زانیاری
كه‌ڕووداوه‌كانی توندوتیژی نیوان 9 مانگی یه‌كه‌می
ساڵی 2009 ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ جارێكی تربلاوبكه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرته‌ش سه‌رتا ئه‌له‌ند مه‌حوی
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ناوبراو له‌ته‌ماسیكدا
بۆبلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر ئاماره‌كان ووتی:
” ڕێژه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ژنان‌و
ڕۆژنامه‌نوسان بونه‌ته‌وه له ساڵی 2009دا ڕێژه‌یه‌كی
مه‌ترسیداربوون‌و پێویست بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له ڕاستیدا حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی جدی نییه بۆ
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ
به‌گشتی‌و پێشێلكاری جێنده‌ری به‌تایبه‌تی. توندوتیژی
به‌رامبه‌ر ژنان خاڵێكی ڕه‌شه به‌ناوچاوانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه له چه‌ندین ڕاپۆرتی
نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و بۆته هۆی شكاندنی
ئاستی چونه پێشه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی
دیموكراسیدا، ئه‌مه‌ش فێرمان ده‌كات كه ناكرێت
به‌به‌رچاومانه‌وه ژنان بكوژرێن‌و هه‌رێمه‌كه‌شمان به
هه‌رێمێكی دیموكراسی بزانین.“
هه‌موو ئه‌م ئامار‌و قسانه ده‌یسه‌لمینن كه‌تاوانه‌كانی
كوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف نه‌ك هه‌ر درێژه‌یان
هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌سه‌لاتدارانن كه‌نایانه‌ویت
چاره‌نوسی هاولاتی ژنانی كوردستان له‌ژیانیكی ئارام و
ئاسووده‌دا رابگرن.
 
|