|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان و توندبوونه‌وه‌ی ڕقه‌به‌ری و
ململانێ‌ی لیسته‌كانی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردندا،
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان له‌ئاستی دڕاندنی لافیته‌و
پۆسته‌رو ناشرین كردنی وێنه‌ی كاندیده‌كانی یه‌كتردا
نه‌مایه‌وه و به‌ره‌و قوناغی پێكهاتنی فه‌زای بارگرژی
و پێكدا هه‌ڵپڕژان وته‌قه‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر بنكه‌ی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵكشاوه. له‌زاخۆ هێزێكی
ئاسایشی پارتی كاتژمێر 11ی شه‌وی چوارشه‌ممه 18/2،
هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامی
یه‌كگرتووی ئیسلامی و له‌كاتی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری
لیسته‌كه‌یاندا، حه‌وت ئه‌ندامیان ده‌ستبه‌ست كردووه.
له‌سلێمانیش به‌هۆی پێكدا هه‌ڵپڕژانی لایه‌نگرانی
لیستی گۆڕان و هاوپه‌یمانێتی چه‌ندین جار حاڵه‌تی
ته‌قه‌كردن وكوشتن وبرینداربوونی هاولاتیان ڕووی داوه.
هه‌روه‌ها هێرش وپه‌لاماردانی په‌یامنێران وڕۆژنامه‌نوسان
و نه‌یارانی سیناریۆی هه‌ڵبژاردن، چه‌ند حاڵه‌تێكی
نایاسایی و ناشارستانی به‌رهه‌مهێناوه وله‌م
په‌یوه‌نده‌شدا 3حاڵه‌تی ده‌ست درێژی كردن و لێدان
وسوكایه‌تی پێكردن به‌په‌یامنێرانی ڕۆژنامه‌ی هاولاتی
كه‌بۆ ڕووماڵ كردنی ڕووداوه‌كان چوبوون خۆی دوپات
كرۆته‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
هێزێكی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر مێزكتابی
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و سێ ئه‌ندامیان بۆماوه‌ی 2
كاتژمێر گل داوه‌ته‌وه وڕێگای بلاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌ده‌بیاتی حزبیان به‌ستووه. له‌گه‌ره‌كی ڕاپه‌رینیش
شه‌وی 15و16لایه‌نگرانی هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانی
وگۆڕان ده‌ستیان كرد به‌دڕاندنی پۆسته‌رو لافیته‌ی
یه‌كتر وله‌ئه‌نجامدا پێنج كه‌س له‌لایه‌نگری گۆران
كه‌وتنه به‌رده‌م لێدان وهێرشی لایه‌نگرانی
یه‌كیتی‌یه‌وه. هه‌ر له‌م فه‌زایه‌شدا ئیسلامیه‌كان
ده‌چنه نێو ئاژاوه‌كه‌وه و چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی هه‌ڕه‌شه له‌چه‌ند لاوێك ده‌كه‌ن كه‌گوایه
وێنه‌ی عه‌لی باپیریان دڕاندووه. ئاكامی ئه‌م
هه‌ڕه‌شه‌و پشێویه‌ش له‌ڕۆژی 17ی مانگدا دوو كه‌س
له‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو له‌لایه‌ن كۆمه‌لی
ئیسلامیه‌وه سوكایه‌تیان پێده‌كرێت ولێیان ده‌درێت.
هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه جگه‌له‌وه‌ی
له‌لایه‌ن هاولاتیان و رۆژنامه‌نوسانه‌وه بۆته مایه‌ی
ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌كردن، ڕاسته‌وخۆ نیشانه‌ی قه‌بوڵ
نه‌كردنی ده‌سه‌لاتدارانی یه‌كێتی وپارتیه به‌لایه‌نی
موخالیف وبۆ ئامانجی وه‌ده‌رنانی لیسته ڕكه‌به‌ره‌كانی
خۆیان په‌نا بۆ سه‌ركوت و سنورداركردنه‌وه‌ی ئازادی
هه‌ڵسوڕانی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌به‌ن تا فه‌زای
هێنانه‌وه‌ی ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردندا زامن بكه‌ن.
|