|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی،
رۆژی پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند
كه ده‌سته‌ی باڵای فتوا
له‌هه‌رێمی كوردستان
داده‌مه‌زرێت. به‌پێی
به‌یاننامه‌یه‌ك كه رۆژی
چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 10/2/2010
له دیوانی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی كامل
حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و
كاروباری ئایینی سه‌رپه‌رشتی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد به
ئاماده‌بووونی ڕاوێژكارانی
وه‌زاره‌ت‌و (20) مه‌لا،
مه‌به‌ستی تاوتوێكردن‌و دانانی
ده‌سته‌یه‌كی فه‌توای باڵا له
هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
زاڵكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی
ده‌باته نێو كێشه‌و مه‌سه‌له
كۆمه‌لایه‌تی وسیاسیه‌كانی
كوردستانه‌وه و ده‌ستی
كۆنه‌په‌رستی و سه‌ركوتگه‌ری
ئیسلام به‌سه‌ر هاولاتیانه‌وه
درێژ ده‌كات. به‌جۆرێكی تریش
یاسا ده‌كاته پاشكۆی فه‌توای
مه‌لاكان و بووار بۆ ماف‌و
ئازادیه فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌كان
ته‌نگ ده‌كاته‌وه. له‌لایه‌كی
تریشه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆمه‌ك
ده‌كات به‌ئیسلامیزه كردنی
فه‌زای كۆمه‌ڵگاو زه‌ڕبه‌یه‌كه
له‌ژیانی مه‌ده‌نی هاولاتیان.
به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا كه‌هێشتا
ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی
كوردستان له‌په‌رلماندا په‌سه‌ند
نه‌كراوه وئه‌م هه‌نگاوه‌ش
هێنده‌ی تر ده‌سه‌لاتی مه‌لاكان
و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌یاسادا
جێگیرده‌كا. خه‌ڵكی ئازادیخوازی
كوردستان نابێ ڕێگا به‌م
هه‌نگاوه كۆنه‌په‌رستانه بدا‌و
ده‌بێ بۆ دیفاع له‌مه‌ده‌نیه‌ت
وسكولاریزمی كۆمه‌ڵگای كوردستان
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن و
ڕێگا نه‌ده‌ن ژیانی تاكی
كۆمه‌ڵگا و له‌پێشیانه‌وه ژنان
ولاوان كه‌زۆرتر ده‌كه‌ونه
به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌هاو
فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و
كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامیه‌وه،
بكرێته قوربانی. دانانی
لیژنه‌ی فتوا ده‌ست درێژیه‌كی
ئاشكرایه بۆسه‌ر ماف‌و
ئازادیه‌كانی تاك و
په‌لاماردانێكه بۆ سه‌ر
مه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌ڵگا كه‌ده‌بێ
ڕێگای پێنه‌درێت.
|