|
به‌مه‌به‌ستی
خستنه‌ڕووی چه‌ند داخوازیه‌ك، ڕۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی (
12/2-/2010) كاتژمێر (2) ی پاش نیوه‌ڕۆ فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی كوردستان،
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له هۆڵی هونه‌ر جوانه‌كان
له‌شاری سلیمانی به به‌شداری "ده‌شتی جه‌مال"سكرتێری
فیدراسیۆن و ژماره‌یه‌ك له‌نۆێنه‌رانی په‌نابه‌ره
دیپۆرتكراوه‌كان، سازدا. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌چه‌ند
كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌ی بوو سكرتیری گشتی
فیدراسیۆن له‌ووته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ڕه‌وشی خراپی
په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان كردوو وهه‌موو ئه‌و
هه‌ولانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌له‌ڕاستای جێگیركردنی
خواسته‌كانی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و
ده‌سه‌لاتدراندا دراوه تا وه‌لام به‌خواسته‌كانی
په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شتی جه‌مال ووتی
كه‌په‌نابه‌ران نابێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا
بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌هیچ كام له‌لیسته‌كان چونكه‌ئه‌م
لایه‌نانه به‌كرده‌وه سه‌لماندویانه كار ناكه‌ن
له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی په‌نابه‌ران و خه‌لكی
كوردستاندا، بگره به‌هۆی سیاسه‌تی هاوكاری كردنی
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆولاتانی ئه‌وروپا تائێستا
زیاترله 4000 هه‌زار په‌نابه‌ر دیپۆرت كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه له‌كوتایی كاری خۆیدا
بڕیاری به‌ڕی خستنی خۆپیشاندانێكی له‌شاری سلیمادا
په‌سه‌ند كرد تافشار بهێنرێت بۆده‌سه‌لاتداران وه‌لامی
خۆاسته‌كانیان بدرێته‌وه. سه‌ره‌كی ترین خۆاسته‌كانی
په‌نابه‌ران بریتیه له"هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری
هاوكاری كردنی ده‌سه‌لاتداران بۆ وولاتانی ئه‌وروپا و
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران" و" دانی ته‌عویز و
هه‌ڵڕه‌خساندنی كار‌و كۆمه‌ك كردن به‌په‌نابه‌ره
دیپۆرتكراوه‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی‌یان". |