ماڵه‌وه

کرێکارانی باخی هه‌واری شار به‌بێ هیچ پاداشتێک بێکار ده‌کرێن!

 

کرێکارانى باخچەى هەوارى شار کە ژمارەیان زیاتر لە100 کرێکار دەبێ و سالانە کاردەکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتى باخچەکانى سلێمانى. کارى ئەم کرێکارانە کاتیەو لەدەرەوەى گرێ بەستە حکومیەکانە. بەم هۆیەشەوە هەموو ساڵێک لەمانگى 1 و 2دا بێکار دەکرێن، بەبێ ئەوەى کە بەڕیوەبەرایەتیى باخچەکان هیچ حسابێک بۆ ژیانى ئەم کرێکارانە بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کەکرێى ڕۆژانەى هەرکرێکارێک 10 هەزاردینارى عێراقیەوە و ڕۆژانە کاریشیان لەکاتژمێر 8ى بەیانیەوە بۆ 3ى دوانێوەڕۆ درێژەى دەبێت. یانى هەر ڕۆژێک 7 ساعات کاردەکەن.

نەبوونى یاساى کار، کرێکارانى کوردستانى سپاردووە بەبڕیارى زالمَانەى ئەم یان ئەو خاوەنکارو قونتەراتچى و بەڕێوەبەرایەتی، بەبێ ئەوەى هیچ حسابێک بۆ ژیان ومافیان بکرێ. نمونەى کرێکارانى باخچەى هەوارى شار نیشانەیەکە لەم واقعیەتە. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەقى کارو ژیان مافێکى ڕەواى هاولاتیانە و دەبێ دەسەلاتدارانى لێبەرپرسیاربکرێت. لەلایەکى تریشەوە بەریوەبەرایەتى وحکومەتێک کەخۆى لەبەرپرسیارێتى ئەم کرێکارانە دەدزێتەوە و ئامادە نییە کرآى ناچیزى ڕۆژانەیان لەدەورانى بێکاریدا پێبدات، سەلمێنەرى ئەوەیە کەنەک هەر هیچ پەیوەندێکى بەبەرژەوەنى کرێکاران وخەڵکى هەژارەوە نییە بەڵکو ئامادەیە بۆ پێکهێنانى ژیانى فیرعەومى بەرپرسیاران ودەوڵەمەندانى هاوچینیان، کریکاران بۆماوەى 2مانگ لەبێکاریدا ڕابگرآ. بەلام کرێکارانى باخچەى هەوارى شار نابى دەستەو ئەژنۆ دانیشت بەدیار مەرحەمەتى بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە، تا کەى دەیان خاتەوە سەرکار، بەلکو دەبێ لەدەورى خۆیان کۆبنەوە وخواستەکانى خۆیان لەدەورى "کاریان بیمەى بێکارى" گەلالەبکەنەوە و لەڕێگاى دەربڕینى ناڕەزایەتیەوە فشاربهێنن تا لەمیحنەتى ئیستایان دەرچن.  

 

ماڵه‌وه