|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
به‌پێ‌ی بڕیاری
كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردن شه‌وی پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر
هه‌ینی ڕێكه‌وتی 12/2 یه‌كه‌م ساته‌كانی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكرد، به‌لام هاوكاتی یه‌كه‌م
ساته‌كان پێشێلكاری و پێكدا هه‌ڵپژان له‌نێوان لیسته
مونافیسه‌كانی هاوپه‌یمانێتی كوردستانی و گۆڕان سه‌ری
هه‌ڵدا و ترسی ئاژاوه وئاشوب بۆته واقعیه‌تێك به‌سه‌ر
سه‌ری هاولاتیانه‌وه. له‌مباره‌وه میدیای یه‌كیتی
نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له‌ڕانیه لیستی
گۆڕان یاسا شكێنی كردووه و پێش وه‌خت ده‌ستی بردووه بۆ
هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ردا ڕادیوی
گۆڕان ئه‌و تۆمه‌ته‌ی بلاوكرده‌وه كه‌لیستی كوردستانی
دام وده‌زگا حكومیه‌كانی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌كارهێناوه و هاوكاتیش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه
كه‌له‌نێوان هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م دوو لیسته‌دا له‌شاری
ڕانیه پێكدا هه‌ڵپژان ڕوویداوه و هه‌مان حاڵه‌تیش
له‌چه‌مچه‌مال و پردێ وتوزخورماتوو خۆی دووباره
كردۆته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان
ڕۆژ به‌نگه‌شی لیسته‌كان له‌شاری هه‌ولێرو سلێمانی
وكه‌ركوك و شوێنه‌كانی‌تر حاڵه‌تێكی دڵه‌ڕاوكێ‌ی له‌نێو
شاره‌كاندا پێكهێناوه به‌تایبه‌تی كه‌بانگه‌شه كه‌رانی
لیسته‌كان به‌ئۆتۆمۆبیل و هۆڕن لێدان وهاوار و ده‌نگی
به‌رزی گۆرانی جگه‌له‌وه‌ی خه‌ڵكیان ئیزعاج كردووه
ڕێگای هاتوچوویان به‌رته‌سك كردۆته‌وه و پێناچێت
ڕه‌وشكه به‌ئارامی تێپه‌ڕێت. هاوشانی ئه‌م هه‌والانه
هه‌وڵی لیسته‌كان بۆدڕاندن وناشرین كردنی پۆسته‌ره‌كانی
یه‌كیتر ده‌ستی پێكردووه، له‌سلێمانی وهه‌ولێرو دهۆك
وكه‌ركوك، تا خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخان وناوچه‌ی
گه‌رمیان، ئه‌م دیارده‌یه چاودێرانی سیاسی نیگه‌ران
كردووه‌و داواده‌كه‌ن كه ئه‌و دیارده ناشرینه رابگیرێت.
هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه
له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌وه گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه
ترسی ئاشوب دیارده‌یه‌كی واقعییه‌و ئیحتمالی ئه‌وه
هاتۆته‌كایه‌وه كه شه‌ڕو ئاژاوه ژیانی هاولاتیان
بگرێته‌وه.
به‌لام ئه‌مه تنها
گۆشه‌یه‌كی بچوكی ڕووداوه‌كانی نێو بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه وهێشتا كاتی زۆریش ماوه. به‌تایبه‌تیش
كه‌له‌كه‌نار بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕاگه‌یاندنی
هه‌موو لیسته‌كان ڕووی له‌په‌خشانه‌وه‌ی دروَ
وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك كردووه. شیعاری هه‌موو
لایه‌نه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی "به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد
له‌په‌رلمانی عێراقی" و " بۆ كوردایه‌تی"یه. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه هێزه ناسیونالیسته‌كان خاسیه‌تی چه‌ند
لیستی و چه‌ند ده‌سته‌گیان هه‌یه‌و به‌ته‌واوی
توانایانه‌وه كه‌وتونه‌ته ڕكه‌به‌ری یه‌كتر و هه‌رلایه
بۆ ملشكاندنی ئه‌وی تر له‌فرسه‌ت ده‌گه‌ڕێ.
له‌كه‌ناریشه‌وه،
باسی "بۆدجه‌و نه‌وت و پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی 140 وكێشه‌ی
جێناكۆكه‌كان كراوه‌ته وێردی سه‌رزمان وگوایه به‌وه‌لام
دانه‌وه به‌م مه‌سه‌لانه به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیانی
كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ!!. ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه‌ئه‌م هێزانه 18 ساڵه له‌حكومه‌تدان وتائێستا نه‌یان
توانیوه كێشه‌ی ئاو‌و كاره‌با بۆخه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ن و
ته‌جروبه‌ی 7 ساڵ به‌شداریشیان هه‌یه له ده‌سه‌لاتی
دوای ڕووخانی سه‌ددامدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌م
كێشانه به‌ئه‌نجامیك بگات. به‌لام له‌مانه‌ش سه‌یرو
سه‌مه‌ره تر ئه‌وه‌یه، كه‌هه‌موو لیسته‌كان له‌بڕوای
"نیشتمانی ودیموكراسی"ه‌وه بانگه‌شه بۆبه‌شداری
له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن وخۆیان به‌به‌شێك له‌عێراق
وپڕۆسه‌كه‌ی ده‌زانن، به‌لام له‌ولاشه‌وه ئه‌وه‌ی
به‌سه‌ر زمانیاندا نایه‌ت و له‌مانیفێستۆی هه‌ڵبژاردندا
به‌لایدانه‌چوون، مه‌سه‌له‌ی جێگیركردن وداواكاری مافی
هاولاتیانی عێراق و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی ئیسلام
وشه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌تی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی عێراق.
ته‌نانه‌ت كه‌س نه‌باسی ماف و ئازادیه فه‌ردی
ومه‌ده‌نیه‌كان ده‌كاو نه‌خواستی زیادبوونی كرێ و
كۆتایی هێنان به‌بێكاری و چه‌سپاندنی بیمه‌ی بێكاری و
خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات.
ناسیونالیزمی كورد
كه‌به‌ئامانجی گیرفان پڕكردن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه
گه‌یشتووه گه‌ره‌كیه‌تی شه‌ڕی بۆدجه‌و پێشمه‌گه ونه‌وت
بكاته شه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه‌به‌شی خه‌ڵك له‌م مه‌سه‌لانه‌دا هه‌ر نه‌بوونی و
بێخانه ولانه‌یی و داڕمانی خزمه‌ت گوزاریه‌كان بووه.
خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ
به‌هوشیاریه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه بڕوانن و ده‌نگی خۆیان
نه‌ده‌ن، به‌خاتری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی كورد
وده‌وڵه‌مدان بۆ سالانێكی‌تر به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه
سه‌روه‌ربێت. نابێ جارێكی‌تر به‌به‌هانه‌ی پوچی
كوردایه‌تی و پێگه‌ی كورد ده‌سه‌لاتی میلیشیایی
ناسیونالیزمی كورد موقه‌ده‌راتی خه‌ڵكی كوردستان
له‌ده‌ست بگرێ و كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌به‌رده‌م
قه‌یرانی سیاسی و سه‌رگه‌ردانی و كۆنه‌په‌رستی و
ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و تۆپبارانی ئێران
وتوركیادا ڕابگرێ. ئه‌م هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه ڕێگای
خه‌ڵكی كوردستان نیه‌و به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و ژنان ولاوانه. بۆیه ده‌بێ
چالاكانه بایكۆت بكرێ و خه‌ڵكی تێیدا به‌شداری
نه‌كه‌ن.
|