|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
* شه‌وی 12-13/2/2010 له
گه‌ڕه‌كی نه‌وروَزی شاری هه‌ولێر,
كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌ناوی (
ژ. م. ح. ) له ماڵی خۆیاندا
له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه درایه
به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به
سه‌ختی برینداركرا. پاش گه‌یاندنی
بۆ نه‌خوشخانه‌ی ئیمێرجنسیی
هه‌ولێر, به‌هوَی سه‌ختی
برینه‌كه‌یه‌وه گیانی
له‌ده‌ستدا. سه‌رچاوه‌یه‌ك له
نه‌خوشخانه‌كه ڕایگه‌یاند,
به‌پێی قسه‌ی باوكی كچه‌كه,
تاوانباره‌كه په‌یوه‌ندیی
خوَشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا
هه‌بووه و كاتێك كچه‌كه پێی
زانیوه كه ژن و منداڵی هه‌یه
وازی لێهیناوه, بوَیه ئه‌ویش
كوشتوویه‌تی.
* ڕۆژ 12/2/2010
له گوندی بۆ سكێنی سه‌ر به ناحیه‌ی چوارقوڕنه, ژنێكی
ته‌مه‌ن 26 ساڵ به ناوی (أ. ر. ) له حه‌مامی ماڵه‌كه‌ی
خوَیاندا سووتاوه و به هوَی زوَریی ڕێژه‌ی
سووتانه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكراوه بۆ نه‌خوشخانه‌ی ئیمێرجنسیی
سلێمانی. به‌لاَم تا ئێستا هوَكاری سووتانه‌كه‌ی
نه‌زانراوه و پوَلیسی چوارقوڕنه‌یش ده‌ستی
به‌لێكوَڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه كردووه.
* ڕۆژی
10/2/2010 له شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ی سه‌ر به پاریزگای
هه‌ولێر, كچێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ به‌ناوی ( ش. ج. ) به
فیشه‌ك برینداربووه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی
ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه مێردی خوشكی
ناوبراو له كاتی پاككردنه‌وه‌ی ده‌مانچه‌دا فیشه‌كی له
ده‌ست ده‌رچووه و له ئاكامدا خوَیشی و ( ش. ) یش
برینداربوون.
* ڕۆژی 3/2/2010
له شوقه‌كانی سه‌روه‌رانی شاری هه‌ولێر, كچێكی ته‌مه‌ن 27
ساڵ به‌ناوی ( س. م. ) به هوَی گڕگرتنی سۆپاوه سووتاوه.
به‌پێی ڕاپورتی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی به‌هوَی
زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه ژیانی له‌مه‌ترسیدایه.
* ڕۆژی 12/2/2010
له گه‌ڕه‌كی بوَڵیانی ناحیه‌ی چوارقوڕنه, ژنێكی ته‌مه‌ن
45 ساڵ به‌ناوی ( ف. م. ح. ص.) له‌ماڵی خوَیاندا
ده‌كوژرێت. تا ئێستا نه‌زانراوه كه خوَی خوَیكوشتووه
یان كه‌سیكی تركوشتوویه‌تی. ئێستا پوَلیس خه‌ریكی
لێكوَڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ن و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌رو
به پێی ماده‌ی 405 له یاسای سزادانی عێراقی, دوو پیاویان
له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌ستگیركردووه به‌مه‌به‌ستی
لێكوَڵینه‌وه‌له‌گه‌ڵیاندا.
* ڕۆژی 31/1/2010
له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی ڕانیه, كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ
به ناوی ( ش. ح. م. ) له‌ماڵی خوَیاندا سووتاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
نزیك له ڕووداوه‌كه به ئوَكتوبه‌ری ڕاگه‌یاند كه
ناوبراو له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا ئاگری
تێبه‌ربووه.وه ئێستا له نه‌خوَشخانه‌ی ئیمێرجنسیی
سلێمانی له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه. ناوبراو داوای
له‌سه‌ر كه‌س تۆمارنه‌كردووه.
* ڕۆژی 4/2/2010
له‌سلێمانی, ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به ناوی ( س. م. ح. )
كه دایكی دوو منداڵه, له‌ماڵی خوَیاندا خوَی
سووتاندووه. به‌هوَی زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه
هه‌مان ڕۆژ گیانی له‌ده‌ستدا.
* ڕۆژی 6/2/2010
له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی قه‌لاَدزه, كچێكی ته‌مه‌ن 20
ساڵ به‌ناوی ( ل. أ.ع. ). له‌ماڵی خوَیاندا نه‌وتی
به‌خوَیداكردووه و خۆی سووتاندووه. به‌هوَی زوَریی
ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه كه 90% بووه له نه‌خۆشخانه‌ی
قه‌لاَدزه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بوَ نه‌خوَشخانه‌ی
ئیمێرجنسیی سلێمانی. وه داوی یاسایی له‌سه‌ر باوكی و
برایه‌كی توماركردووه چونكه ڕێگربوون له‌به‌رده‌م
زه‌واجكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشیویستووه. وه
له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان
ده‌رچووه. |