|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر

به‌پێ‌ی سوننه‌تی باوی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن هه‌ركه‌سێك له‌چوارچێوه‌ی هه‌ر لیستێكدا خۆی
كاندید بكات وێنه‌ی خۆی بلاو ده‌كاته‌وه تا ده‌نگده‌ران
بیناسن و بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی هوشیارانه ده‌نگی
بۆبده‌ن به‌لام له‌لیستی كاندیداكانی پارێزگای
كه‌ركوكی گۆڕاندا كاندیدای ژماره 12 به‌ناوی سوهه‌یله
محمد علی سلێمان كه‌ركوكی، به‌بێ وێنه
بلاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گومانی زۆر لای هاولاتیان
دروست ده‌كات. به‌لام پێناچێت بلاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی
ئه‌م ژنه كاندید كراوه هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری یان
له‌بیرچوونه‌وه‌یه‌ك بێت، به‌لكو پێده‌چێت له‌پشتی ئه‌م
حاڵه‌ته‌وه هۆكاری تر هه‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌مه دووم
حاڵه‌ته كه‌له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی
نوێنه‌رانی په‌رلمانی عێراقدا ده‌بینرێ. پێشتر "ئوم
سجاد" ژنه كاندیدی یه‌كێك له‌قه‌واره سیاسیه‌كانی
خواروی عێراق به‌هۆی پێوانه‌ی ئاینی و شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی‌یه‌وه ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه وێنه‌ی خۆی
له‌پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بدا‌و به‌ناچار
وێنه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌شوێن داناوه. به‌لام ئه‌م
حاڵه‌ته بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌ناوی "گۆران و
گۆرانخوازی" له‌خۆی ناوه گومانێكی زۆر دێنێته ئاراوه
ونیشانه‌ی پرسیاریش له‌سه‌ر به‌رنامه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه داده‌نێ! |