|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
به‌كارهێنانی منالان له‌به‌نگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندا له‌لایه‌ن هه‌موو لیسته‌كانه‌وه درێژه‌ی
هه‌یه. دانانی منالان له‌پشتی پیكاب و ڕه‌نگ كردنی
ده‌موچاویان به‌ڕه‌نگی لۆگۆی لیسته‌كان
وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئالا‌و پۆسته‌رو دروشمی لیسته‌كان
له‌نێو ئاپوڕه‌ی لایه‌نگرانی لیسته‌كان له‌لایه‌ن
منالانه‌وه، یه‌ك دیارده‌ی بلاوی نێو بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه. له‌م باره‌وه سه‌نته‌ری به‌رگری
له‌مافه‌كانی منالان ئه‌م دیارده‌یه ئیدانه ده‌كاو وه‌ك
حاڵه‌تێكی ناشارستانی له‌قه‌ڵه‌می ده‌داو داوای
قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارانه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌سه‌نته‌ری ناوبراو بلاوی
كرۆته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
كه‌وتووه، هاتووه: " منالاَنێكی زۆر له سه‌رجه‌م
لایه‌ن وقه‌واره سیاسیه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن بۆ
مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی له‌كاتێكدا
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی توندوتیژیه‌كی ئاشكرایه ده‌رهه‌ق
به‌منالان ده‌كرێت، هاوكات پێشێل كردنێكی ته‌واوی
مافه‌كانی منالاَنه كه هیچ جیاوازی نی یه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه كار به‌منالاَن بكرێت یان سواڵیان پێبكرێت
یان بۆ كاری سیاسی به‌كار بهێنرێت. ئایا ئه‌وه
ئازاردانی جه‌سته‌یی منالاَن نی یه كه‌له جیاتی
یاریكردن له باخچه‌ی منالاَن سواری پیكابێكی
سه‌ربه‌تاڵ ده‌كرێن و ئه‌سوڕێنرێنه‌وه به
شه‌قامه‌كاندا؟" به‌یاننامه‌كه له‌كۆتایدا سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداران به‌رپرسیارده‌كا، هاوكات داوا
له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات كه‌بڕیاری پێویست
له‌م باره‌وه ده‌ربكا وهه‌موو لیسته‌كانی پێوه پابه‌ند
بكات تاده‌ست نه‌به‌ن بۆ به‌كارهێنانی منالان
له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه"ئه‌ركی
به‌ڕێوبه‌رێتی په‌روه‌رده‌وه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
ودایكان وباوكان وبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كان
وسه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه كه‌ڕۆڵی خۆیان
بگێڕن تا منالان نه‌خرێنه نیو چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه". شایانی باسه به‌كارهێنانی منالان
وڕاكیشانیان بۆ نێو سیاسه‌ت وئایدیۆلۆژیا و بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیسته‌كانی كوردستانی و گۆڕان و
ئیسلامیه‌كانه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌موو ئه‌م لیستانه
به‌ڵێنی باشكردنی ژیانی منالانی كوردستان ده‌ده‌ن و
خۆیان به‌م مافه‌وه هه‌ڵده‌واسن و ڕۆژانه دڵسۆزی
بۆمنالان ده‌بخه‌شنه‌وه!!
|