|
گروپی
ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
گروپی
ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ ڕایانگه‌یاند كه‌بایكۆتی
هه‌ڵبژارنی ئه‌مجاره‌ی نوێنه‌رانی په‌رلمانی عێراق
ده‌كه‌ن، هۆكاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان ده‌گێڕنه‌وه بۆ
شێواندنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی له‌لایه‌ن
حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانی كوردستانه‌وه. له‌لێدوانێكدا
بۆ بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر سۆران عه‌بدوللا به‌رپرسی
گروپی ناوبراو ووتی: تائێستا خه‌می نوێنه‌ره كورده‌كان
له‌به‌غداد وه‌رگرتنی موچه‌و پێكه‌وه‌نانی سامان بووه
نه‌ك هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی مافی هاولاتیان. ئێستاش
پڕۆژه‌یه‌كی جیدی وا نابینین كه‌ده‌سته‌به‌ری مافی
بڕیاردانی خه‌ڵكی كوردستان بكات. هاوكاتیش ده‌سه‌لاتدران
له‌ڕێگای دروستكردنی ئۆپۆزسیۆنی ساخته‌وه ده‌یه‌وێت
هه‌موو ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا كپ بكات بۆ
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به‌ڕای جیاواز نادرێت كه‌دیموكراسیانه
مافی خۆ هه‌ڵبژاردنی پێبدرێت، چونكه هه‌موو داهاتی
كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه قۆرغكراوه و ڕێزیش
بۆده‌نگی هاولاتیان نامێنێت تا ئازادانه بتوانن بڕیار
له‌سه‌ر شێوه‌ی حكومڕانی بده‌ن، بۆیه ئێمه ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه بایكۆت ده‌كه‌ین". شایانی باسه گروپی
ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ ماوه‌ی 8ساڵه له‌ڕاستای
هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵسوڕانیان هه‌یه
وله‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه پشتیوانی ناكرێن.
پڕۆژه‌ی
به‌ڕۆشنبیركردنی لاوان له‌كه‌لار سمینارێك له‌ژێر ناوی
"تێوه‌ری گۆڕان لای ماركس وئلوردانه‌وه‌یه‌ك له
گۆڕانخوازانی كوردستان" سازده‌كات
ڕۆژی هه‌ینی
له‌كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار پڕۆژه‌ی به‌ڕۆشنبیركردنی
لاوان سمێنارێكی بۆ هاوڕێ خه‌سره‌و سایه به‌ناونیشانی
"تیوه‌ری گۆڕان لای ماركس وئلوڕدانه‌وه‌یه‌ك له
گۆڕانخوازانی كوردستان" سازدا كه‌زیاتر له50 لاو و
كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری ئه‌م شاره ئاماده‌یی بوون.
سه‌ره‌تای سمیناره‌كه‌به‌رزان عه‌لی به‌خێر هاتنی
ئاماده‌بووانی كرد و به‌رنامه‌ی سمیناره‌كه‌ی
ڕاگه‌یاند، پاشان خه‌سره‌وسایه‌وه چوراچێوه‌یه‌كی گشتی
تیوه‌ری ماركسی بۆ گۆڕان وئاڵوگۆڕی كۆمه‌لایه‌تی
خسه‌ته وه له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌دا سه‌رنجێكی
ڕه‌خنه‌گرانه‌ی كێشایه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وگۆڕان
خوازانی كوردستان و چوارچێوه‌ی سیاسی و فیكری و
كۆمه‌لایه‌تی شكڵ گرتنی ئه‌م ڕه‌وته‌ی ناساند و دواتریش
ناوه‌ڕۆكی چینایه‌تی و به‌رنامه‌كه‌ی، وه‌ك بزوتنه‌وه
و باڵیچكی تر له‌ناسیونالیزمی كورد كه‌سواری
ناڕه‌زایه‌تی و ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان بووه،
خسته‌ڕوو. له‌به‌شی دووه‌می ماوه‌ی سمیناره‌كه‌دا
ده‌رگای دیالۆگ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه و كۆمه‌ڵه
دیدگا‌و بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر باسه‌كه خرانه‌ڕوو،
كه‌هه‌موویان له‌ده‌رگای گه‌ڕان به‌دوای ڕاسته‌یه‌كانی
گۆڕانی شۆڕشگێرانه‌و به‌دیهێنانی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌ی
كۆمه‌ڵگای كوردستان وبردنی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد
ویه‌كسان وخۆشگوزه‌رانیان ده‌دا. شایانی باسه كۆڕه‌كه
زیاتر له2 وكاتژمێری خایاند.
6 ملیۆن كارتی زیاده بۆ ڕه‌خساندنی
دزینی ده‌نگ ئاماده كراوه!
له‌ئاژانسی ده‌نگه‌كانی عێراقه‌وه:
به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی
بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه ی رابردوو،
رایگه‌یاند كه 25 ملیۆن كارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له وڵاتی چین چاپكراوه‌و
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گاته عێراق.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به ئاژانسی(ئه‌سوات
ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا
كارت‌و لیستی ناوی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو
ده‌گاته عێراق‌و به‌سه‌ر نوسینگه‌كانی كۆمیسیۆنی بالاَی
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت”.
هه‌ندرێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه
“25ملیۆن كارتی ده‌نگده‌ران له وڵاتی چین چاپكراوه‌و
سه‌رجه‌می ئه‌و كارتانه له‌گه‌ڵ لیستی ناوی
ده‌نگده‌ران له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا‌و
هه‌ولێر‌و به‌سره‌وه ده‌گاته عێراق”، رونیشیكرده‌وه
“له‌و 25 ملیۆن كارته زیاتر له شه‌ش ملیۆن كارتیان
زیاده‌ن‌و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و كارته زیادانه وه‌ك
یه‌ده‌گ بۆ كاری پێویست به‌كارده‌هێنرێن”.
شایانی باسه،به‌پی‌ی
زانیاری‌یه‌كانی كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردنه‌كانی
عیراق ته‌نها (19) ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا
مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
مه‌لا به‌ختیار تاوانی كوشتنی چوار
پێشمه‌گه‌ی خانه‌قینی ده‌خاته ئه‌ستۆی
نه‌وشیروانه‌وه!
مه‌لا به‌ختیاركارگێڕی مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، له‌ناساندنی
كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای دیاله
كه ڕۆژی 15/2/2010دا له‌شاری خانه‌قین به‌ڕێوه‌چوو، بۆ
شكاندنی لیستی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌كوشتنی چوار
پێشمه‌رگه‌كه‌ی خانه‌قین كرد كه‌له‌ڕابردوودا له‌ژێر
ناوی "بڕیاری شۆرش" دا وبه‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م
كه‌سانه په‌یوه‌ندیان به‌ڕژێمی به‌عسه‌وه هه‌بووه
كوژراون. له‌كاتێكدا ئه‌م بڕیاره سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی
ئه‌وكات ئاگادار نه‌بووه و بڕیاره‌كه به‌شه‌خسی
له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه دراوه وته‌نانه‌ت هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كیش به‌ده‌سته‌وه نه‌بووه كه‌بیسه‌لمێنێ ئه‌م
چوار پێشمه‌رگه‌یه سه‌ربه‌موخابه‌راتی به‌عس بووبن
وكاریان بۆڕژێم كردبێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی
مه‌لا به‌ختیاردا حه‌مه تۆفیق یه‌كێك له‌به‌رپرسیارانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوازێكی‌تر ڕووداوی كوشتنی ئه‌م
چوار پێشمه‌رگه‌یه له‌ڕێگای دیمانه‌یه‌كه‌وه كه‌له
رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) ژماره(603)ی رۆژی
چوارشه‌ممه(17/2/2010)دا بلاوكراوه‌ته‌وه ده‌گێرێته‌وه:
"ئه‌و چوار پێشمه‌رگه خانه‌قینییه‌ی مه‌لا به‌ختیار
ناویهێناون، كاتی خۆی پێشمه‌رگه بوون لای مه‌لا
به‌ختیار، له‌مانگی هه‌شتی ساڵی 1985 له‌نێوان
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و ئیزاعه‌دا بۆمبێكیان دانابوو".
هه‌روه‌ها كاك حه‌مه تۆفیق وتوویه‌تی
گوایه ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه، ده‌ستگیركراون‌و
یه‌كێكیان هه‌ڵهاتووه‌و چواره‌كه‌ی تریان دراونه‌ته
دادگای شۆڕش، ئه‌وكات دادگای شۆڕش بڕیاری له‌سه‌ر
چاره‌نووسی ئه‌و چوارپێشمه‌رگه‌یه‌دا".
له‌وه‌لامی ئه‌م قسانه‌ی حه‌مه
تۆفیقدا مه‌لابه‌ختیار له‌زمانی سكرتێری
ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یه‌وه جارێكی‌تر پێداگری له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كات كه‌نه‌وشیروان به‌بێ تۆمه‌ت و به‌بڕیاری
شه‌خسی ئه‌و چوارپێشمه‌گه‌یه‌ی به‌سزای كوشتن
گه‌یاندووه.. ئاشكرایه ئه‌م مشتومڕه‌ی نێوان
مه‌لابه‌خیتارو حه‌مه‌تۆفیق له‌سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندایه‌و كه‌شو هه‌وای دواكه‌وتوانه و
نامه‌ده‌نیانه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش په‌نابردنی هه‌ر
لایه‌نێك بۆ هه‌ر شتێك كه‌لیستی ڕكه‌به‌ری بشكێنێ
كردۆته مۆدێك. به‌جۆرێك كه‌هه‌رلیسته ئاماده‌یه بۆ
شكاندنی لیستی ڕكه‌به‌ر وهێنانه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر
لاپه‌ره‌ی تاوانه‌كانی سالانی ڕابردوو هه‌ڵداته‌وه
كه‌تائه‌مڕۆ شاردویانه‌وه.
به‌جیاله چوارچیوه‌ی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن، له‌ڕاستیدا ئه‌م قسه‌وباسانه‌ی نیوان
مه‌لابه‌ختیارو حه‌مه تۆفیق له‌سه‌ر هه‌قیقه‌تی كوشتنی
چوار هاولاتی، پێوستی به هه‌ڵخستنی دادگایه‌ك هه‌یه و
له‌ولاتیكیشدا كه‌ئه‌گه‌ر دادگا‌و حكومه‌ت و یاسا مانای
هه‌بێت ده‌بوایه هه‌ڵسوڕانی سیاسیان لێقه‌ده‌غه
بكرایه‌و له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌م دانپێدانانه‌یان
ڕاكێشرانایه‌ته به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌وه.
به‌رپرسی
ئاسایشی سلێمانی ئاگای له‌چیه!؟
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا تیمه‌کانی ئاسایشی سلێمانی
چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژییان دژ به‌هه‌ڵسوراوانی سیاسی
و رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام کاتێك په‌یوه‌ندی
کراوه به عه‌مید حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانیه‌وه
بێئاگایی خۆی له‌و روداوانه راگه‌یاندوه! سه‌یرێکی ئه‌م
چه‌ند هه‌واڵه بکه‌ن:
·
رۆژنامه‌نوس
سامان سعيد مه‌حمود، په‌یامنێری لڤین پرێس و هاوڵاتی
16/02/2010، له شه‌قامی سالم( سه‌هۆڵه‌که) له‌لایه‌ن
چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه که به به‌رگ ره‌شه‌کان ناسروان،
کامێراکه‌ی لێده‌سه‌نرێ و پیی ده‌ڵێن وه‌ره له ئاسایش
وه‌ری بگره‌وه!
·
رۆژی 17/02/2010 کاتژمێر یه‌کی به‌یانی، رۆژنامه‌نوس توانا
بابه عه‌لی، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاسۆ، له‌به‌رده‌م
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، که به‌مه‌به‌ستی رومالكردنی
هه‌ڵبژاردنه‌کان چووبووه ئه‌و ناوه، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی
ئاسایشه‌وه کامێراکه‌ی لێده‌سه‌نرێ.
·
سۆران
ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، کاتژمێر20:00 ی
رۆژی 20/02/2010، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کداریکه‌وه
له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێتی هێرشی
ده‌کرێته‌سه‌رو کامێرا‌و ریکۆرده‌ر و مۆبایله‌که‌ی لێ
ده‌سه‌نرێ و به‌زۆر سواری ئۆتۆمبیلیان کردوه بۆ ئاسایشی
رزگاری بۆ لێکۆڵینه‌وه و دوای ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێت.
·
رۆژی 20/2/2010 ژماره‌یه‌ك
له هه‌ڵسوراوانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
له‌به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانی راگه‌یاندنه‌کانی حیزب
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق بڵاو
ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه سێ
که‌س له‌وان به ناوه‌کانی: ده‌شتی جمال و حسین ساڵح و
جمال جبار ده‌ستگیر ده‌کرێن. دوای 2 سه‌عات ئازاد ده‌کرێن.
بێگومان
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه که ئاسایش
خۆی پێی هه‌ستاوه و به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێ لێیان
ئاگادار نیم! ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی دیکه وه‌کو ئه‌وه‌ی ئارا
ئیبراهیمی به‌رپرسی په‌یامنێره‌کانی هاوڵاتی که له‌لایه‌ن
پاسه‌وانه‌کانی مه‌لا به‌ختیارو عیماد ئه‌حمه‌دو دلێری
سه‌ی مه‌جیده‌وه له شه‌قامی سالم لێی دراوه‌و سوکایه‌تی
پێکراوه، یان ئه‌و رووادوانه‌ی دیکه که له‌لایه‌ن
که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجامدراون لێره‌دا باسیان
نه‌کراوه.
لێره‌دا
ئه‌و پرسیاره روبه‌روی وه‌ستا حه‌سه‌نی به‌رپرسی ئاسایشی
سلێمانی به‌رزده‌بیته‌وه؛
ئێوه
که باسی ئه‌وه ده‌که‌ن ده‌زگای ئاسایش کۆنترۆڵی
باردودۆخی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیانی کردوه به‌تایبه‌تی
له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقدا، چۆن
ئاگاداری ئه‌وه‌نین که که‌سانێك به‌به‌رگی ئاسایشه‌وه
له‌ناو شاری سلێمانیدا ئه‌و کارانه‌یان ئه‌نجامداوه!؟
وه‌ڵامه‌که له‌مانه زیاتر نیه:
یان
ئه‌وه‌تا ئێوه ئاگادارن و به فه‌رمانی خۆشتان ئه‌و کاره
قێزه‌ونانه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئێوه درۆ له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکدا ده‌که‌ن که من پێموایه درۆ ده‌که‌ن، یان
ئه‌وه‌تا ئاسایشه‌که‌شتان وه‌کو حیزبه‌که‌تان کوتله‌و
کوتله‌کاری و هه‌رکه‌س بۆخۆی تێیداحاکمه‌و که‌س ئاگای
له‌کاری که‌س نیه، یان ئه‌وه‌تا ده‌زگاو گروپی تیرۆریست
به به‌رگی ئاسایشه‌وه ئه‌وکارانه ده‌که‌ن وا ئێوه
ئاگاداری نین! له‌هه‌ردووباره‌که‌دا ئه‌وه نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه که باری ئاسایشی سلێمانی ترسناك و شڵه‌ژاوه‌و
ده‌بێ خه‌ڵک و رۆژنامه‌نوسان و لایه‌نه سیاسیه‌کان
نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی ژیان و هه‌ڵسوڕانی خۆیان بن!
بانگه‌شه‌که‌ی ئێوه‌ش ده‌رباره‌ی ئاسایش و ئارامی شاری
سلێمانی خۆمان خۆش!
مانگرتنی كرێكاران هه‌ردوو وولاتی
یۆنان و ئیسپانیای گرته‌وه!
له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ی
خزمه‌تگوزاریه‌كان"التقشف" كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی
یۆنان و ئیسپانیاوه ڕاگه‌یاندراوه، سه‌دان هه‌زار كرێكار
ڕۆژی 24/2 مانیان گرت و به‌خۆپیشاندان ڕژانه نێو
شه‌قامه‌كانه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بوون. سه‌ره‌تای مانگرتنه‌كه
به‌ڕاگرتنی كار له‌فڕۆكه‌خانه‌و شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رو
گه‌شتی بارهه‌ڵگر و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان
ده‌ستی پێكرد و پاشان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كی
به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری شه‌قامی پایته‌ختی هه‌ردوو
ولاتی یۆنان وئیسپانیای گرته‌وه و سه‌دان هه‌زار كرێكار
تێدا به‌شداربوون.
حكومه‌تی یۆنان به‌به‌هانه‌ی
كه‌مهێنانی بۆدجه‌ی ساڵ به‌ڕێژه‌ی 12.7 ناچاربووه
به‌ده‌ستبردن بۆ سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ی ئابووری
كه‌له‌ئه‌نجامدا جگه‌له سیاسه‌تی بێكارسازی و
ته‌سكبوونه‌وه‌ی بوواری په‌یداكردنی كار، گرانی و
نه‌بوونی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیمه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی
به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌مه‌ش په‌لاماردانێكی ئاشكرایه
بۆسه‌ر ئاستی ژیان وگوزه‌رانی كرێكاران وخه‌ڵكی كه‌م
ده‌رامه‌ت.
له‌وولاتی ئیسپانیاش حكومه‌ت بڕیاری
دواوه كه به‌نرخی 50 ملیار یۆرۆ سیاسه‌تی
لێگرتنه‌وه‌ی ئابووری په‌یڕه‌وی لێبكات. به‌لام
كرێكاران بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌ته
له‌مه‌یدانی شاری مه‌درید ده‌ستیان دایه خۆپیشاندانێكی
جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان كه زیاتر له 60 هه‌زار كرێكار
به‌شداری تێدا كرد. له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه حكومه‌تی
ئیسپانیا له‌ڕاستای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یدا
بڕیاری ده‌ستكاری كردنی یاسای كاری به‌زیانی
كرێكاران داوه.
ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوریه‌ی
كرێكاران نیشانه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهانی كرێكاریه
كه‌ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی قه‌یرانی
ئابووری سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا سه‌ری هه‌ڵداوه و
هه‌رجاره له‌ولاتێكدا ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌لاتدارانی
سه‌رمایه‌و سیاسه‌تی هێرش بردن بۆسه‌ر ئاستی ژیان و
گوزه‌رانی كرێكاران ده‌بێته‌وه. پێكهێنانی ڕیزی
سه‌ربه‌خۆی سۆسیالیستی و ڕێكخراووبونی كرێكاران
له‌حزبێكی سیاسی كۆمۆنیستی شۆڕشگێر و ده‌ركه‌وتنی
به‌ئاسۆی دژی سه‌رمایه‌داری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
سیسته‌می كاری به‌كرێ، نه‌ك هه‌ر مه‌رجی مانه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریه له‌میدانی به‌ده‌ستهێنانی
داخوازیه‌كان وبه‌شكست كێشانی سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ی
ئابووری ده‌سه‌لاتداران، به‌ڵكو ڕێگای ئاماده‌كردنی
چینی كرێكاره بۆ گرتنی ده‌سه‌لات وپێكهێنانی ئاڵوگۆڕی
ڕیشه‌یی له‌كۆمه‌ڵگادا.
|