ریپۆرتاژیکى گشتى خستنەروو وهەڵسەنگاندنى نارەزایەتى
جەماوەرى ئێستا:
لێکدانه‌وه و ڕاپۆرتێکی گشتی
بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
www.hkkurdistan.org
له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی هه‌واڵی ڕفاندن و تیرۆركردنی
سه‌رده‌شت عوسمان، له‌ڕۆژی 6ی ئایاردا، ڕق و
تووڕه‌یی دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستان به‌ڕووی
ده‌سه‌لاتداراندا كڵپه‌ی كردوو ناڕه‌زایه‌تیه‌كی
گه‌وره‌ی جه‌ماه‌وه‌ری هێنایه مه‌یدانه‌وه
كه‌نزیكه‌ی زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌ولێرو
سلێمانی گرته‌وه وهاوكات بووه سه‌ره‌كی ترین
سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی نێو وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
له‌كوردستان. به‌لام ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ته‌نها
له‌ناوخۆی كوردستاندا نه‌مایه‌وه و به‌دوای
خۆپیشاندانه گه‌وره‌كانی شاری هه‌ولێرو سلێمانیدا،
هه‌واڵی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان كه‌وته نێو
میدایكانی جیهانه‌وه، له‌وانه ڕۆژنامه‌كانی تایمز
و گاردیان و سایه‌ته ئه‌وروپیه‌كان گۆشه
جۆراوجۆره‌كانی هاواڵی تیرۆركردنه‌كه
وخۆپیشاندانه‌كانی كوردستانیان بلاوكرده‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ریه‌ك ڕێكخراوی ئه‌منیستی
ئه‌نته‌رناسیوناڵ و
په‌رلمانتارانی ئه‌وروپا
و نوێنه‌ری حكومه‌تی مالیكی و ده‌یان لایه‌نی تر
هه‌ڵویستیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه گرت وسه‌ره‌نجام
مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت بوو به‌یه‌كێك له‌و
مه‌سه‌لانه‌ی كه‌فشاری نێوخۆیی وجیهانی بۆسه‌ر
ده‌سه‌لاتدارانی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا
گوزارش ده‌كرێ هه‌ندێك لایه‌نی ئه‌م ڕووداوه‌یه
كه‌ئه‌م ڕۆژانه كه‌شو هه‌وای سیاسی كوردستانی
گه‌رمكردووه:
شێوازی ڕفاندن و كوشتنی سه‌رده‌شت گومانی به‌هێز
له‌لای هاولاتیان دروست ده‌كات:
ئه‌وه‌ی له‌م ڕووداوه‌دا جێگای نیگه‌رانی و
سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كه شێوازی ڕووداوه‌كه‌یه.
به‌تایبه‌تی خوێندكارێكی لاوی ته‌مه‌ن 23 ساڵ
كه‌به‌هۆی چه‌ند ووتارێكیه‌وه سه‌ره‌تا ده‌كه‌وێته
به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنه‌وه و پاشان له‌به‌رده‌م
زانكۆدا به‌به‌رچاوی پاسه‌وانانه‌وه وبه‌زۆر سواری
ئۆتۆمبیلێكی جامڕه‌ش ده‌كرێ و به‌نێو 11 بازگه‌دا
ده‌فڕێندرێ و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری موسڵ فڕێ
ده‌درێ و له‌لایه‌ن پۆلیسێكی ئاسایشی شاره‌وه
په‌یوه‌ندی ده‌كرێ به‌خێزانی سه‌رده‌شه‌وه كه‌بێن
ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان ببه‌نه‌وه. هه‌موو ئه‌م
كاره‌ساته‌ش له‌كاتێكدا ڕوویانداوه كه‌پێشتر
سه‌رده‌شت به‌رپرسیارانی زانكۆ و كۆلیژ و ده‌زگای
پۆلیس وئاسایشی ئاگادار كردۆته‌وه له‌و
هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌بۆ سه‌ری كراوه. به‌لام ئه‌وان هیچ
كاردانه‌وه یه‌كیان نه‌بووه. ووتاری سه‌رده‌شت
كه‌به‌رله‌مه‌رگی له‌سه‌ر ئه‌م مامه‌ڵانه بلاوی
كرۆدته‌وه، نیشانه‌ی چه‌ندین ڕاستیه و
سه‌ره‌نجامیش ڕاستیه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستانی
هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و گومانه‌ی كه‌تیرۆری سه‌رده‌شت
به‌پلیلانێكی هوشیارانه به‌ڕێوه براوه و
ده‌زگاكانی پارتی تیا به‌شداره. به‌تایبه‌تیش
تاوانی سه‌رده‌شت به‌دوای كۆمه‌ڵه تاوانێكی
هاوشێوه‌دا هاتووه
لێکدانه‌وه و راپۆرتێکی گشتی:
كه‌ئه‌وانیش پاش ڕوودانیان بكه‌ره‌كانیان ئاشكرا
نه‌بووه و له‌لایه‌ن پارتییه‌وه دێزه به‌ده‌رخونه
كراوه، له‌وانه‌ش ڕووداوی تیرۆری شاپۆر عه‌بدولقادر
و قابیل عادل و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و
دواییه‌كه‌شیان تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه‌ی
ڕۆژنامه‌نوسه. به‌لام به‌م گومانانه‌وه تیرۆری
سه‌رده‌شت چ مه‌زاجێكی له‌نێوخه‌ڵكدا پێكهێناوه؟
مه‌زاجی گشتی جه‌ماوه‌ر وخواستی خه‌ڵك:
كوشتنی گه‌نجێكی لاو له‌كرده‌یه‌كی ئینسان دزی و
تیرۆریستی‌دا و فڕێدانی لاشه‌كه‌ی له‌شارێكی تر
هاوسۆزیه‌كی گه‌وره‌ی له‌مه‌زاجی خه‌ڵكدا
پێكهیچناه‌وه، كه‌له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكی
به‌وێژدانه‌وه ناكرێ چاوپَۆشی له‌تاوانكاریه‌ك
كه‌كراوه، بكرێ. ئه‌م واقعیه‌ته‌ش لایه‌نگریه‌كی
گه‌وره‌ی بۆ سه‌رده‌شت پێكهێناوه و ئه‌وی وه‌ك
ڕه‌مزی قوربانی سه‌ركوت و خوێن ڕێژی له‌دڵی
جه‌ماه‌وردا جێگیر كردووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه
ده‌ست ڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ پارتی وپاراستن و
ده‌سه‌لاته‌كه‌ی وه‌ك بكه‌ری تاوانه‌كه گۆشه‌یه‌كی
تری مه‌زاجی خه‌ڵكی كوردستانه. به‌تایبه‌تی خه‌ڵك
له‌زۆڵم وزۆر و سه‌ركوتگه‌ری و ملهوڕی پارتی
به‌ئاگایه‌و ته‌جروبه‌ی تیرۆر‌و كوشتنی ئه‌م حزبه‌ی
له‌به‌رده‌م دایه و له‌و ڕاستیه‌ش تێده‌گات كه
له‌توانای هیچ كه‌س و لایه‌نیكدا نییه كه تاوانێكی
به‌م جۆره به‌بێ پشتیوانی و بڕیاری پارتی بكرێ
به‌ڕێوه ببرێت. ئه‌م مه‌زاجه بنه‌مای هوشیاری و
توڕه‌ییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه هه‌ربۆیه خواستی
ئاشكرا كردنی تیرۆریستان و دادگایی كردینان بۆته
دروشمی سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان.
كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداران جه‌ماوه‌ر قانع ناكات:
كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداران له‌به‌رامبه‌ر هه‌م
ڕووداوه‌كه‌دا و هه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا
له‌سه‌ره‌تاوه ویستی به‌بێده‌نگه لێ‌كردن
هه‌ڵومه‌رجه‌كان تێپه‌ڕێنێت، دواتر له‌دوای چه‌ند
ڕۆژدا به‌ناوی حكومه‌ت وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه
نیگه‌رانی خۆیان له‌رٍووداوه‌كه رٍابگه‌یه‌نن.
به‌لام به‌وهۆیه‌وه كه‌ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یاندنه‌كان
وه‌لامده‌ره‌وه‌ی مه‌زاجی خه‌ڵك و ڕاستی ڕووداوی
تیرۆره كه نه‌بوو نه‌یتوانی خه‌ڵك بباته‌وه نێوماڵ
وبگره هێنده‌ی تر ناڕه‌زایه‌تیه‌كان شه‌قامه‌كانی
داگرت. چونكه خه‌ڵك ئاشنایه‌تیه‌كی ته‌واویان
به‌مامه‌ڵه‌ی پارتی به‌م جۆره كه‌یسانه‌وه هه‌یه.
سه‌ره‌نجام ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان مه‌كته‌بی سیاسی
له‌به‌ینامه‌یه‌كدا كه‌ئێواره‌ی 13ی ئایار بلاوی
كردووه به‌هه‌ڵوێستێكی هیستریایانه گه‌یاند و
كه‌وته هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌وه. ئه‌مانه‌ش
له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌ركی ده‌سه‌لاتداره
به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه چاره‌نوسی هاولاتیانی ژێر
ده‌ستی خۆی له‌ئه‌ستۆ بگرێ و وه‌لامیش به‌داوای
خه‌ڵك بداته‌وه.
پارتی ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی وداوای جه‌ماوه‌ر
بپێچێته شه‌ڕی نێوان خۆی و بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانه‌وه:
یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانی هه‌لومه‌رجی ڕووبه‌ڕوو
بونه‌وه‌ی خه‌ڵك و ده‌سه‌لات ئه‌وه‌یه كه‌پارتی
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا تێكۆشاوه
كێشه‌كان له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌لاتدا بباته
نێوچوارچێوه‌ی شه‌ڕی نێوان خۆیی و نه‌شیروان
وڕه‌وته‌كه‌یه‌وه. هێنانه‌وه‌ی نمونه‌كانی تیرۆری
عه‌وڵا سورو نوری حه‌مه‌عه‌لی وئه‌وانی تر كه‌له
ڕابردوودا خراوه‌ته ئه‌ستۆی نه‌وشیروانه‌وه، ئه‌و
ئیحایه ده‌دات كه گوایه ئه‌م جۆش وخرۆشه‌ی له‌سه‌ر
كه‌یسی سه‌رده‌شت هاتوته كایه‌وه به‌فیتی ڕه‌وتی
گۆڕان و نه‌وشیروان هه‌ڵایساوه. حاڵه‌تێكی ئاواش
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه‌پارتی به‌هانه به‌ده‌سته‌وه
بگرێ بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك وه‌یا بتوانێ
له‌ڕێگای مساوه‌مه‌و دانوسانه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڕان وه‌زعیه‌ته‌كان به‌ره‌و ئارام
بوونه‌وه به‌رێت.
ڕیشه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وئاسته‌نگه‌كانی:
به‌لام ڕیشه‌و بنه‌ما كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه نه‌له‌چوارچێوه‌ی كێشه‌ی نێوان
پارتی و گۆڕان دایه و نه‌سنورداره به‌باسی ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕه‌خنه‌وه. هه‌رچه‌نده
له‌ڕۆاڵه‌تی خۆیدا خواستی ئازادی و ڕۆژنامه‌گه‌ری
وڕه‌خنه وبیڕورا گۆشه‌یه‌كیه‌تی، به‌لام ئه‌و بنه‌ما
كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر
ڕاوه‌ستاوه جیابوونه‌وه‌ی ڕیزی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیشی كوردستانه له ده‌سه‌لاتی
ناسیونالیزمی كورد. خه‌ڵك ئه‌مڕۆ به‌ساده‌یی میانه‌و
جیاوازی وسامان وبژێوی خۆیان له‌چاو
ده‌سه‌لاتداراندا ده‌بینن و ڕیزی بێكاری وهه‌ژاری
ونه‌بوونی و بێ خزمه‌تگوزاری وكه‌م ده‌رامه‌تی
خۆیان له‌چاو ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندان وسه‌رمایه‌داران و
ژیانی فیرعه‌ونی به‌رپرسیارانی ده‌سه‌لاتدا
ده‌ركده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركوتگه‌ری و
كاری میلیشیایی و ئینسان دزین و كوشتن و.. وه‌ك
سوونه‌تیكی باوی حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانی
كوردستان، كارنامه‌ی ڕه‌شی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی
كوردستاندا داناوه. هه‌ربۆیه خه‌ڵك ئاره‌زووی
شكاندنی ئه‌م سه‌ركوتگه‌ری و ده‌ستدرێژیه‌ی
ناسیونالیزمی كورده‌و به‌ڕقه‌وه تێ‌ی ده‌ڕوانێ.
ژیانی مه‌ده‌نی و شارستانی وخۆشگوزه‌رانی وئارامی
له‌پاڵ ئازادیه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌كاندا
له‌كۆمه‌ڵگای شاری كوردستاندا ڕیشه‌یه‌كی قوڵی
هه‌یه و وه‌ك ئومێدێك له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه و
له‌گه‌ڵ ڕوودانی هه‌ركرده‌ویه‌كی تیرۆریستی
وسه‌ركوتگه‌ریدا به‌شێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
سه‌رده‌ردێنێ و به‌خواستی جۆراوجۆر ته‌عبیری
لێده‌كرێت. ئه‌گه‌رچی خاڵی به‌هێزی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیه شكاندنی فه‌زای ده‌سه‌لاتی
سه‌ركوتگه‌ری پارتیه به‌لام ئه‌و ئاسته‌نگه‌شی
له‌به‌رده‌مدایه كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه سنوردار
ده‌كرێته‌وه و ته‌نها ده‌خرێته قاڵبی مه‌سه‌له‌ی
ڕۆشنامه‌نوسان و ڕۆشنبیرانه‌وه. به‌واتایه‌كی تر
مه‌یلێك كه‌له‌نێو ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌دا خۆی
باوكردووه، ڕووی له‌وه‌یه كه چوارچێوه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌سنوری ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ڕۆشنبیراندا له‌قاڵب بدا و ڕوخساری چینایه‌تی
وكۆمه‌لایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه به‌فه‌رامۆشی بسپێرێ.
ئه‌م مه‌یله ئاسۆی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌ی كۆمه‌ڵگای
كوردستانی له‌به‌رده‌مدا نییه و له‌چوارچێوه‌ی
ته‌جروبه‌ی سیاسی و ده‌سه‌لات ودیموكراسی
وپه‌رلمانی ئێستادا ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر ده‌بێنی
و باسی كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لاتی میلیشیایی
وهێنانه‌كایه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ومدێرن و
سكولار كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌لاتدارێتی
جه‌ماوه‌ری دامه‌زرابێت، خۆپارێزی لێده‌كات. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه‌كۆمه‌ڵگای كوردستان چینایه‌تیه‌و
دوو ئاسۆی جیاوازی چینایه‌تی هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری ده‌خاته قاڵبی خۆیه‌وه. ئومێد و
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكرێت له‌چوارچێوه‌ی
ئاسۆ‌و به‌رنامه‌ی هێزه باوه‌كانی ناسیونالیزمی
كوردا ڕادیكاڵ بكرێته‌وه وئازادی بهێنێته‌دی،
به‌تایبه‌تی باسی ئازادی به‌بێ به‌رابه‌ری
كۆمه‌لایه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ژاری
وبرسێتی و ناعه‌داڵه‌تی كۆمه‌لایه‌تی
چوارچێوه‌یه‌كی ته‌نگه و سه‌ره‌نجام هه‌ر هه‌ولێك بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئازادی به‌شكست و بیئاكامیدا
ده‌كێشێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌ناوخۆ
وده‌ره‌وه‌ی کوردستان ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێده‌خات
به‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تیرۆركردنی
سه‌ردشه‌ت عوسمان ڕاسته‌وخۆ ڕێكخستنه‌كانی حزب
به‌پێ‌ی ده‌ستوری كاری مه‌كته‌بی سیاسی
وئۆرگانه‌كان كه‌وتنه هه‌لمَه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ
هێنانه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وشان
به‌شانی كه‌مپین و هه‌ڵسوڕاوانی ئازادیخواز ڕووڵی
خه‌باتكارانه‌ی خۆی ده‌ست پێكرد. هاوكات
به‌یننامه‌ی حزب له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، لێكدانه‌وه و
هه‌ڵوێستی حزبی خسته به‌رده‌م خه‌ڵكی ناڕازی
كوردستانه‌وه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه‌وه‌فدێكی
حزبمان به‌سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ ئازاد مه‌جید،
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی خێزانی
سه‌رده‌شتیان كرد و بۆ ده‌ربڕینی هاو خه‌می و
هاوسۆزی حزب چاوی به‌كه‌س و كار‌و به‌كر عوسمان
وبه‌شدار عه‌لی برای سه‌رده‌شت كه‌وت و له‌و
دیداره‌دا ئاماده‌یی حزبیان بۆ هه‌رهاوكاری
وپێویستیه‌ك ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ی خواره‌وه كورته
ڕاپۆرتێكی ئه‌و چالاكیانه‌یه كه ڕێكخستنه‌كانی حزب
له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌مباره‌وه
تائاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌نجامی داوه..
درێژه‌ی چالاكیه‌كان له‌سایتی حزبدا بخوێننه‌وه:
www.hkkurdistan.org
چالاكیه‌كان له‌ناوخۆی كوردستان:
سلێمانی:
* ڕۆژی 11ی ئایار كۆمیته‌ی سلێمانی له‌به‌رده‌ركی
سه‌رای شاردا هه‌ستا به‌سازدانی میتینگێكی
جه‌ماوه‌ری بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و
ئیدانه‌كردنی تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت و تێیدا
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك ئاماده‌ی بوون. له‌م
میتینگه‌دا، وێرای ڕازاندنه‌وه‌ی سه‌رای سلێمانی
به‌لافیته‌و پلاكارت كه‌دروشمه‌كانی حزبی له‌سه‌ر
نوسرابوون، له‌بڵندگۆوه په‌یتا په‌یتا تراكت
ودروشمه‌كان ده‌خوێندرایه‌وه و هاوڕێ نه‌وزاد
بابانیش ووتاری حزبی پێشكه‌ش به‌ئاماده بووان كرد.
له‌كه‌نار ئه‌م كارانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌به‌یاننامه‌ی حزب بللاوكرانه‌وه وگه‌یه‌ندرانه
ده‌ستی هاو ولاتیان. شایانی باسه میتنگه‌كه دوای
دووكاتژمێر درێژه‌ی كێشا و یاداشتیكی تیا
گه‌لاله‌كرا كه خواستی ئاشكرا كردنی تاوانباران و
به‌دادگایی سپاردنیان خرایه ڕوو. هه‌روه‌ها
به‌رپرسیارێتی تاوانه‌كه‌ش خرایه ئه‌ستۆی پارتی
وده‌سه‌لاته‌كه‌یه‌وه. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م
میتینگه له‌چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندندا شوێنی
خۆی كرده‌وه، له‌وانه سایتی هاولاتی وئاوێنه.
* ڕۆژ 9ئایار ته‌شكیلاتی زانكۆی حزب
كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌مپینی
بێده‌نگ نابین و ژماره‌یه‌كی تر له‌خوێندكارانی
زانكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی بانگه‌وازكردن
بۆ به‌شداری له‌خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاری
سلێمانی، به‌ڕێكخست و له‌وێدا سه‌دان نوسخه
له‌به‌یاننامه‌ی حزب بلاوكرده‌وه و یه‌كێك
له‌كادرانی حزبیش له‌م میتینگه‌دا وویته‌یه‌كی
خۆینده‌وه.
* ڕۆژی 12ی ئایاریش هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی
جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانیدا كۆمیته‌ی سلێمانی حزب
به‌هه‌ڵبڕینی چه‌ند لافیته‌یه‌ك به‌شداری
خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد و هه‌رله‌وێشدا سه‌دان نوسخه
له‌به‌یاننامه‌ی حزبیان بلاوكرده‌وه.
* ڕۆژی 13ی ئایاری وه‌فدێكی كۆمیته‌ی سلێمانیی
حزبمان كه پێكهاتبوو له هاوڕێ نه‌وزاد بابان
به‌رپرسی كۆمیته‌ی سلێمانی و هاوڕێیان حسین صاڵح و
شاباز مه‌حمود و مونیر جه‌بار و ڕێبوار محه‌مه‌د،
سه‌ردانی مانگرتووه‌كانی به‌رده‌م نووسنگه‌ی
په‌رله‌مانی كرد. هاوڕێیان وێرای ده‌ربڕینی پشتیوانی
له‌مانگرتووه‌كان و به‌رز نرخاندنی ئه‌م شێوازه
له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بۆ فشارهێنان بۆ ده‌سه‌لات و
ناچاركردنی به پاشه‌كشه له هێرشیدا بۆ سه‌ر ماف و
ئازدیه‌كان، ڕایگه‌یاند كه حزبمان به ته‌وای
توانایه‌وه له سه‌نگه‌ری دیفاع له ئازادیدایه و
له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلكاریه‌كدا به‌ته‌وای
تواناوه ڕاده‌وه‌ستێت.
* هه‌مان ڕۆژ له‌سه‌ر به‌نگه‌وازی كۆمیته‌ی سلیمانی
وچه‌ند لایه‌نێكی تر بۆ پشتیوانی كردن له‌مانگرتنی
گشتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانی ئێران و هاوكات
توندكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌دژی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان
له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی سازدا، ئه‌م
كۆبوونه‌وه‌یه به‌به‌هانه‌ی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه
كه‌وته به‌رده‌م په‌لاماری ده‌زگای ئاسایشی
یه‌كیتی و سێ كه‌س له‌هاوڕێیانی حزب ده‌ستگیركردان
و پاش گلدانه‌وه‌یان ئازادكران. له‌مباره‌وه
به‌یننامه‌ی حزب بخویننه‌وه كه‌له‌سایتی حزبدا
بلاوكراوه‌ته‌وه.
ڕانیه:
ڕێكخستنه‌كانی حزب له‌ناوچه‌ی ڕانیه‌و قه‌لادزه
به‌شداری چالاكانه‌یان له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا
كرد و تێیدا چه‌ندین لافیته‌ی حزبیان هه‌ڵدا و ده‌یان
نوسخه‌ش له‌به‌یاننامه‌ی حزبیان بلاوكرده‌وه،
شایانی باسه ئه‌م ڕێپێوانه كاتژمێر 10
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 11ئایار به‌به‌شداری سه‌دان
كه‌س له به‌رده‌م باخی گشتی ڕانیه‌وه ده‌ستی
پێكرد وله‌كوتایدا یاداشتێكیان خسته‌به‌رده‌م
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م شاره‌وه.
كه‌ركوك:
ڕێكخستنه‌كانی حزب له‌شاری كه‌ركوك به‌هاوكاری
له‌گه‌ڵ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق و ڕێكخراوی
پێشه‌نگی گه‌نجان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان
له‌ڕۆژی 13ی ئایار له‌گه‌ره‌كی شۆریجه سازدا‌و
پاشان كردیانه ڕێپێوانێك بۆ به‌رده‌م فولكه‌ی مامه
ڕیشه. له‌م چالاكیه‌دا هاوڕێ ڕه‌مه‌زان سابیر
ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد و هه‌واڵی
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنا بلاو
كرایه‌وه.
چه‌مچه‌ماڵ:
ڕێكخستنه‌كانی حزب ڕۆژی 14ی ئایار به‌شداری
ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیان له‌شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
كرد و تێیدا چه‌ندین لافیته‌ی حزب كه‌دروشمه‌كانی
له‌سه‌ر نوسرا بوو هه‌ڵكراو سه‌دان نوسخه‌ش
له‌به‌یاننامه‌ی حزب بلاوكرانه‌وه. له‌م ڕێپێوانه‌دا
هاوڕێ نه‌وزاد بابان ووته‌ی حزبی پێشكه‌ش كرد
وتێیدا كه‌یسی تیرۆركردنی هاوڕێ كامه‌ران ئه‌سعه‌د
كه دانیشتوی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه وه‌بیر
ئاماده‌بووان هێنایه‌وه.
چالاكیه‌یكان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات:
هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكیه‌كانی حزب له‌ناوخۆی
كوردستاندا ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب بانگه‌وازی بۆ
سازدانی به‌ڕێ خستنی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ
به‌رده‌م ئۆفیسه‌كانی پارتی ویه‌كیتی وحكومه‌تی
هه‌رێم و سه‌فاره‌ته‌كانی عیراق وپه‌رلمانی
وولاتانی ئه‌وروپا، له‌ڕاگه‌یاندنێكدا بلاوكرده‌وه و
له‌م ڕێگایه‌شه‌وه ڕێكخستنه‌كانی حزب وه‌ك به‌شێكی
پێشڕه‌وی ناڕه‌زایه‌تی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌چه‌ند
وولات ده‌ستی بۆبرا. شایانی باسه ڕێكخستنه‌كانی
حزب به‌ینامه‌ی وهه‌واڵی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت
عوسمانی به‌ده‌یان حزب ولایه‌ن و ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن به‌زمانی ئینگلیزی گه‌یاند و داوای
پشتیوانی كردن له‌خواستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ
ئاشكراكردن وبه‌دادگایی سپرادنی تاوانباران خسته
ڕوو. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب
یاداشتنامه‌یه‌كی بۆ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه
بلاوكرده‌وه كه‌تێیدا خواسته‌كان هاتووه. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا ده‌خرێته ڕوو چالاكی به‌شێك له‌وولاته‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه:
سوید:
* ڕۆژی 9ی ئایار له شاری یۆتۆبۆری سوید
ڕێكسختنه‌كانی حزب به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای
هاوپشتیدا، مه‌راسیمێکیان بۆ ڕێزلینان له‌گیانی
سه‌رده‌شت عوسمان وئیدانه‌كردنی تاوانی تیرۆره‌كه‌ی
به‌ڕێخست. له‌م مه‌راسیمه‌دا كه‌نزیكه‌ی 500 كه‌س
ئاماده‌یی بوون چه‌ند لایه‌نێك ووتاریان خۆینده‌وه و
به‌كۆمه‌ڵ ئیدانه تاوانه‌كه‌یان كرد. هاوڕێ شه‌ماڵ
عه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب ووته‌ی
حزبی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان
كرد.
* له‌سه‌ر بانگه‌وازی ڕێكخستنه‌كانی حزب له‌شاری
ستۆکهۆڵم ناڕه‌زایه‌تیه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ڕۆژی 11ی
ئایاردا له‌سه‌نته‌ری شار بۆ ئیدانه‌كردنی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێ خرا وتێیدا ژماره‌یه‌ك
له‌ڕه‌وه‌ندی كوردی به‌شداریان كرد. له‌م
ناڕه‌زایه‌تیه‌دا هاوڕێیان عه‌بدولا محمود و شه‌ماڵ
عه‌لی ووته‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد‌و
پاشانیش هاوڕێ فارس محمود به‌زمانی عه‌ره‌بی و
هه‌لاله ڕافع وسارا محمه‌ده‌وه به‌زمانی سویدی
ووته‌یان پێشكه‌ش كرد.
له‌نده‌ن:
له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ئه‌مڕۆ 11ی ئایاری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان
و دۆستانی حیزب و ره‌وه‌ندی کوردی له له‌به‌ریتانیا
خۆپیشاندانێكیان دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
له‌به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌رێم له‌له‌نده‌ن به‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران جگه له‌وێنه‌ی سه‌رده‌شت چه‌ندین
پلاکاردی حیزبیان به‌رزکردبۆوه که به‌زمانی ئینگلیزی
و کوردی دروشمیان نوسرابوون. سه‌ره‌تای
خۆپیشاندانه‌که ده‌شتی جمال، به‌خێرهاتنی
ئاماده‌بوانی به‌زمانی ئینگلیزی کرد‌و به‌کورتی
ده‌رباره‌ی روداوی تیرۆره‌که دوا. پاشان موحسین
که‌ریم، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه، وته‌ی حزبی
پێشکه‌ش کرد. دواتریش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌که له نادیه
محمود و موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه‌وه په‌یامی
ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه و هاوپشتی بۆ
ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دژی ئه‌و تاوانه
راگه‌یاند. کارن جۆنسۆن، له‌لایه‌ن(PCS-
کۆمیسیۆنی یه‌کێتی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان که زیاتر
له 300 هه‌زار ئه‌ندامی له‌سه‌راسه‌ری به‌رتانیادا
هه‌یه) نامه‌ی یه‌کێتیه‌که‌یانی خوێنده‌وه که
ده‌رباره‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان بۆ مه‌سعود
بارزانیان ناردوه. بێجگه‌له‌وانه ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری
لایه‌نی سیاسی و کۆمیونیتی کوردی که
له‌خۆپیشاندانه‌که‌دا ئاماده‌بوون، ده‌رباره‌ی ئه‌و
تاوانه قسه‌وباسیان کرد. له کۆتاییدا، موحسین که‌ریم،
هاورێ له‌گه‌ڵ پۆلیسدا بۆ گه‌یاندنی یاداشتی
خۆپیشاندانه‌که سه‌ردانی ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێمیان
کرد به‌ڵام نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم پێشتر
شوێنه‌که‌یان به‌جێهێشتبوو وه به‌پۆلیسیان
راگه‌یاندبوو که که‌سانێك هاتون و خه‌ریکی
ئه‌نجامدانی کاری ئاژاوه‌گێرین. شایانی باسه
به‌درێژایی ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌که هیچ یه‌کێک
له‌نوێنه‌رانی حکومه‌ت ئاماده‌نبوو بۆئه‌وه‌ی گوێ
له‌خواستی خۆپیشانده‌ران بگرێ وهه‌ڵوێستی
ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه به‌خه‌لک
ڕابگه‌یه‌نێت.
هۆڵندا:
دوانێوه‌ڕۆی ڕۆژی 12ی ئایار نزیک به‌سه‌د که‌س
له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندا، له‌ڕێ‌و
ڕه‌سمێکی شایسته‌و پڕ حه‌ماسه‌تدا به‌رده‌م
باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌شاری ده‌نهاغ یان بۆ ماوه‌ی دوو
سه‌عات کرده‌شوێنی خۆپیشاندان‌و ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی‌و نیشاندانی توڕه‌یی‌و نه‌فره‌تی توندی
خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ڕفاندن‌و تیرۆرکردنی خوێندکارو
ڕۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان. شایانی باسه
ئه‌م خۆپیشاندانه له‌سه‌ر بانگه‌وازی ریكخستنه‌كانی
حزب له‌هۆلندا وبه‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل چه‌ند لایه‌نیكی
تر به‌ڕێخرا و له‌كۆتایشدا یاداشتی خۆپیشانده‌ران
ته‌سلیم به‌نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی عێراقی له‌م
ولاته‌كرا.
فنله‌ندا:
ڕۆژی 12ی ئایار له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمیته‌ی
فنله‌ندای حزب خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌رده‌م
باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌شاری هێلسنکی به‌ڕێخرا. له‌م
خۆپیشاندانه‌دا ویرای هه‌لبرینی لافیته‌و پلاكارت و
ووتنه‌وه‌ی دروشمه‌كان، هاوری مسته‌فا باهیر
به‌رپرسی کۆمیته‌ی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان وته‌یه‌کی پیشکه‌ش به ئاماده‌بووان
کرد،به‌دوای ئه‌ویشدا چه‌ند كه‌س له كه‌سایه‌تی
سیاسی و رۆشنبیر ووته‌یان پیشكه‌ش كرد. دواتر مسته‌فا
باهر وهاوری له‌گه‌ل دوو كه‌سی تر له‌خۆپیشانده‌ران
به نوێنه‌ری خۆپیشانانه‌كه یاداشتێکی دایه
نوێنه‌رانی باڵویزی عێراق، کهئاراسته‌ی سه‌رۆكی
هه‌ریم كرابوو.
نه‌رویج:
ڕۆژی 12ی ئایار به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمیته‌ی نه‌رویجی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له به‌رده‌م
په‌رله‌مانی نه‌رویجدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی
سازدرا که ئه‌ندامان و دۆستانی حزب و چه‌ندین که‌س
له ئه‌ندامانی حزبی شیوعی کوردستان و ڕێکخراوی چاک
کوردۆساید و که‌سانی ئازادیخواز ئاماده‌ی بوون. له‌م
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوری جه‌مال محسن وویته‌یه‌كی
پیشكه‌ش كرد وپاشان هه‌ریه‌ك له‌نوینه‌رانی ڕێکخراوی
چاک وحزبی شیوعی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق ووته‌یان پیشكه‌ش كرد. له کۆتایشداهاوری عامر
ره‌سول یاداشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان
خوینده‌وه و دواتریش هاوریان جه‌مال و به‌هار مونیز
به‌نوینه‌رایه‌تی ناره‌زایه‌تیه‌كه یاداشتیكیان
پیشه‌كه‌ش به نوینه‌رانی په‌رلمانی نه‌رویج كرد.