بلاوكراوه‌ی
ئۆكتۆبه‌ر
شه‌ڕو هه‌رای نێوان گۆڕان ویه‌كیتی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای سلێمانی گرته‌وه.چوارچێوه و هه‌وڵی
لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌دوای
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له
پۆستی پارێزگاری سلێمانی ودانانی به‌هرۆز محه‌مه‌د
ساڵح ودوجیگره‌كانی به‌بریاری به‌رهه‌مسالح، له‌سه‌ر
و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه، كێشه‌كان گه‌یشته
ئاستێكی وا كه‌پارێزگا نه‌توانێ كاروباری خۆی
ئه‌نجام بدات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ست وه‌ردانی
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كیتی له‌ڕێگای هێرۆ
ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه هێنده‌ی‌تر كێشه‌كانی پارێزگا
ئاڵۆز تر بووه. به‌لام له‌باره‌ی ئه‌م كێشانه‌وه
هه‌ردوو جه‌مسه‌ر به‌هانه‌ی خۆیان هه‌یه و ئه‌م
ئاژاوه و پشێویه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێ
ته‌بریر ده‌كه‌ن، له‌سه‌رێكه‌وه لایه‌نگرانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وكۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌زمانی
كاوه عه‌بدوڵای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
سلێمانییه‌وه ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه به هیچ
جۆرێك دان به یاساییبونی كاره‌كانی پارێزگاردا
نانێن‌وپێیان وایه دانانی پارێزگاری سلێمانی
وجێگره‌كانی نایاساییه‌و له‌سه‌رو بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه دانراون وزۆرتریش بڕیاری
حزبی له‌پشته‌وه‌یه.
له‌سه‌رێكی تریشه‌وه به‌هرۆز محه‌مه‌د، پارێزگای
تازه‌ی سلێمانی داكۆكی له‌وه‌ده‌كات كه‌به‌بڕیاری
یاسایی وله‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌فه‌رمی
بۆ ئه‌م پۆسته دانراوه. به‌م جۆره كێشه‌ی
نێوئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌هێنان وبردنی یاسادا دێت
وده‌چێت وهیچ لایه‌كیشیان مل به‌قسه وبه‌ڵگه‌ی
ئه‌وی ترنادات. ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتۆه به‌وه‌ی
كه‌به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كتردانه‌كه‌ن
ویه‌كتر به‌یاسایی نه‌زانن. به‌لام ئه‌م واقعیه‌ته و
ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر چییه؟ ئایا كێشه‌كانی
ناوپارێزگا سه‌رچاوه‌یان له‌یاسادایه؟
له‌پێشه‌وه ده‌بێ ئه‌وه بوترێت كه‌خودی ئه‌م
كیشه‌یه نیشانه‌یه‌كه له‌سیسته‌مێكی گه‌نده‌ڵ و
داڕزیو كه‌هه‌رگیز شایانی به‌ڕێوه‌بردنی شارێكی
وه‌كو سلێمانی نییه، كه‌له‌لایه‌ن حزبه
ده‌سه‌لاتداره‌كانی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌براوه و
لایه‌نه"ئۆپۆزسیۆنه‌كانیانش شه‌ڕی ده‌سه‌لات
وبه‌رژه‌وه‌ندی تێیدا ده‌كه‌ن. هاوكات ئه‌م كێشه‌یه
نیشانه‌یه‌كه‌له‌و ڕاسته‌یه‌ی كه‌یاسا و دیموكراسیه‌ك
كه‌له‌هه‌ردووسه‌ره‌وه بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرێ جگه‌له
قسه‌یه‌كی پوچ و بێ‌مانا شتێكی تر نییه.
به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌م یاسا و دیموكراسیه به‌پێ‌ی
پێوانه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌حزابی
ده‌سه‌لاتداره‌وه ڕێكده‌خرێت وله‌سه‌رو ئیراده‌ی
هاولاتیانه‌وه كایه‌ی پێده‌كرێت. به‌لام ناوه‌ڕۆكی
ئه‌م كێشانه‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا،
نه‌په‌یوه‌ندی به‌ئاستی بژێوی و ڕاپه‌راندنی
خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و نه‌شه‌ڕه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه چ لایه‌ك له‌كه‌نار خه‌ڵكدا ڕاوه‌ستاوه
و ده‌یه‌وێت خزمه‌تی باشتربكات، به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه
له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی زیاتره
له‌نێوئه‌نجومه‌نه‌كه وبه‌ده‌ستهێنانی بوواره‌كانی
دزی وگه‌نده‌ڵی، ئاخر كه‌س هه‌یه فه‌زیحه‌كه‌ی
ساڵی ڕابردووی له‌بیر بچێته‌وه كه‌چوون فایلی دزی
وگه‌نده‌ڵیه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌واڵه‌كانی
خۆی خسته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كانه‌وه!
له‌مه‌ش زیاتر كێشه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
كێشه‌ی یاسا نییه، به‌ڵكو ئه‌م كێشه‌یه
درێژكراوه‌ی شه‌ڕو هه‌رای نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆران
ویه‌كیتی نیشتمانیه، شه‌رێكی كۆنه‌په‌رستانه‌یه
كه‌دژ به‌ژیان و گوزه‌رانی هاولاتیانه و هه‌رجاره‌و
له‌شوێنێكه‌وه سه‌رده‌ردێنێ. شه‌ڕێك كه‌ڕووی له‌مل
شكاندنی یه‌كتر وده‌رپه‌ڕاندن وگرتنی
سه‌نگه‌ره‌له‌یه‌كتر، له‌سه‌ر حسابی داسه‌پاندنی
فه‌زای كۆنه‌په‌رستانه‌و به‌بارمته گرتنی بژێوی
وخزمه‌تگوزاری هاولاتیان. خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی
و هاولاتیانی شاری سلێمانی نابێ نه‌ك هه‌رخۆیان
به‌به‌شێك له‌م شه‌ڕو هه‌رایه‌ی نێوان گۆڕان و
یه‌كێتی بزانن، ته‌نانه‌ت نابێت باوه‌ڕ به‌به‌هانه‌و
قسه‌ی هیچكام له‌جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌بكه‌ن.
به‌ڵكو ده‌بێ له‌دژی هه‌رده‌ستدرێژییه‌ك كه‌به‌هۆی
ئه‌م شه‌ڕو هه‌رایه‌وه ده‌كرێته سه‌ر خواست
وبژێوی‌یه‌كانیان ڕاوه‌ستنه‌وه‌وبوارنه‌ده‌ن كایه
به‌مافه‌كانیانه‌وه بكرێت. له‌كێشه‌ی ئێستای
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاداش هاولاتیانی شاری سلێمانی
ده‌بێ به‌ته‌واوی تواناوه بۆدیفاع له‌خزمه‌تگوزاری
خۆیان ڕابوه‌ستن وبه‌دیار ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م
كێشه‌یه‌وه له‌چاوه‌ڕوانیدا ڕانه‌وستن. نابێ
ڕاپه‌راندنی كاروباری ڕۆژانه‌ی هاولاتیان
وخزمه‌تگوزاری شار بخرێته گره‌وی ئه‌نجومه‌نیكه‌وه
كه‌دز وگه‌نده‌ڵكارانی تێدا كۆبۆته‌وه. ئه‌م كێشه‌و
هه‌رایه‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕۆشنی نیشان
ئه‌دات كه‌سیسته‌م وئیداره‌یه‌ك كه‌له‌لایه‌ن حزبه
بۆرژوا ناسیونالیسته‌كانی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه،
و لایه‌نه‌كانی "ئۆپۆزسیۆن شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن،
سیسته‌مێكی پڕتوكاو و سه‌رو خه‌ڵكییه. سیسته‌مێكه
كه‌به‌هیچ جۆرێك جێگای ده‌خاڵه‌ت وئیراده‌ی
ئازادانه‌ی نوێنه‌رانی خه‌لكی شاری تیانابێته‌وه،
بۆیه ده‌بێت به‌سیسته‌مێكی پێشڕه‌و وئازادانه
جێگای بگرێته‌وه. سیسته‌مێك كه‌نوێنه‌رانی
سه‌راسه‌ری هه‌ڵبژێردراو له‌كۆبوونه‌وه‌ی
گشتییه‌كانی جه‌ماوه‌ری شاری سلیمانیدا وله‌سه‌ر
ته‌رزی شوورایی هه‌ڵبژێردراو ن ومافی كارگێڕی
وبه‌ڕێوه‌بردنی شاریان پێده‌سپێردرێت و هه‌رئه‌و
جه‌ماوه‌ره‌ش ده‌توانن لایانبه‌رن وبیان گۆڕن
له‌كاتیكدا كه‌ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ریان نه‌بێت.