بلاوكراوه‌ی
ئۆكتۆبه‌ر
ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18/8 زیاتر له‌یه‌ك
ملیۆن كرێكار وكارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی
ده‌وڵه‌ت، له‌ئه‌فریقای خواروو به‌مه‌به‌ستی بردنه
سه‌ره‌وه‌ی ئاستی كرێ، ده‌ستیان دایه مانگرتنێكی
سه‌راسه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ده‌سه‌لاتداران كرد
كه‌ئه‌گه‌ر وه‌لام به‌خواسته‌كانیان نه‌درێته‌وه،
مانگرتنه‌كه‌یان بۆماوه‌یه‌كی زۆر درێژه پێده‌ده‌ن.
مونجۆینا یه‌كێك له‌ڕابه‌رانی سه‌ندیكای كرێكاران،
له‌باره‌ی مانگرتنه‌كه‌وه ڕای گه‌یاند كه"له‌م
مانگرتنه‌دا نزیكه‌ی 90% ی كرێكاران وكارمه‌ندان
به‌شدارن". یاكوب زۆما سه‌رۆك كۆماری ئه‌فریقای
خواروو نیگه‌رانی خۆی له‌م مانگرتنه‌ی كرێكاران
به‌وه ده‌ربڕی كه‌ئه‌گه‌ر وه‌لام به‌خواستی
كرێكاران بدرێته‌وه ئه‌وا بۆدجه‌ی ده‌وڵه‌ت
به‌ڕێژه‌ی 7,6%ی دێته‌خواره‌وه وبه‌م هۆیه‌شه‌وه
ئابووری سه‌رمایه‌داری ڕووبه‌ڕووی تێك‌شكان
وزه‌ربه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌بێته‌وه. كرێكاران
وسه‌ندیكاكان خوازیاری چونه سه‌ره‌وه‌ی له6,8%ی
هه‌ق ده‌سته‌كانیانن. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش خواسته‌كانی
مه‌سكه‌ن و هاتووچۆ و خزمه‌تگوزارییه
كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه‌باری هه‌ژاری و نه‌بوونی له‌م
چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی سیاسه‌تی
لێگرتنه‌وه‌ی ئابووری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه
ڕووله‌زیادبوون بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، وه‌زیری خزمه‌تگوزاریه
گشتیه‌كان له‌وه‌لام به‌خواستی كرێكارانی مانگرتوودا
ووتی:"داوای زیادكردنی 15%ی هه‌ق ده‌سته‌كان
خواستێكی مه‌نتقی نییه و ئابووری وولاته‌كه‌مان
ناتوانێ بچێته مونافه‌سه‌ی ئابووری وبازاڕی
جیهانییه‌وه".
شایانی باسه ئه‌م مانگرتنه‌ی كرێكاران و
ڕه‌وابوونی خواسته‌كانیان، كاردانه‌وه‌ی فراوانی
له‌سه‌راسه‌ری وولات بووه و به‌مجۆره‌ش به‌شێكی
زۆری شاره‌كانی گرتۆته‌وه وله‌به‌رامبه‌ردا
هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیش كه‌وتونه‌ته
په‌لاماردانی مانگرتووان وده‌ستیان بۆ شه‌پۆلێك له
گرتن و ڕِاونانی ڕِابه‌رانی مانگرتنه‌كه‌بردووه.
به‌لام پاساوه‌كانی وه‌زیری خزمه‌تگوزاریه‌ه‌كان
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی
كرێ ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی توانای
مونافه‌سه‌ی ئابووری جیهانی، هه‌مان پاساوی
ته‌قلیدی حكومه‌ته سه‌رمایه‌داریه‌كانی جیهانه
له‌به‌رامبه‌ر خه‌باتی كرێكاراندا. به‌تایبه‌تی
كه‌ڕێژه‌ی بردنه سه‌ره‌وه‌ی قازانجی سه‌رمایه
له‌بازاڕی ناوخۆدا ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هێنانه
خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێ‌ی كرێكارانه له‌هه‌ر
ولاته‌دا. به‌واتایه‌كی تر سه‌رمایه‌داران به‌رده‌وام
به‌مه‌به‌ستی كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌و به‌ده‌ستهێنانی
زیده‌بایی زیاتر په‌نا بۆ هه‌رزان بوونی هێزی كار و
كه‌می كرێ له‌ڕێگای جوراوجۆره‌وه ده‌ده‌ن.
به‌لام مانگرتنی كرێكارانی ئه‌فریقای خواروو
ئه‌ڵقه‌یه‌كی تره له‌خۆپیشاندان ومانگرتنه
كرێكاریه‌كانی دونیای سه‌رمایه‌داری
كه‌سه‌ره‌تاكه‌ی له‌ولاتی یۆنان وفه‌ره‌نساوه
ده‌ستی پێكردووه ئێستاش هه‌نگاوه‌كانی خۆی به‌ره‌و
ئه‌فریقا و ئیسپانیا وبه‌ریتانیا درێژكردۆته‌وه. ئه‌م
زنجیره مانگرتنانه نیشانه‌ی خه‌باتێكی ئاشكرای
چینایه‌تیی كرێكارانی جیهانه له‌به‌رامبه‌ر
په‌لاماردانه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریدا بۆسه‌ر
ئاست وگوزه‌رانی چینی كرێكار به‌مه‌به‌ستی
هه‌ستانه‌وه‌ی باری تێكشكاوی قه‌یرانی ئابووری..
ئاڵوگۆڕه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ به‌ڕۆشنی نیشان
ده‌دات، كه‌بۆرژوازی وده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری
ئاماده‌یه له‌پێناو قازانج و هه‌ستانه‌وه‌ی
قه‌یرانی ئابووریدا ده‌ست بۆ په‌لاماری
هه‌مه‌لایه‌نه بۆسه‌ر ئاستی كرێ وبژێوی كرێكاران و
ده‌ستكه‌وته كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان به‌رێت. به‌ووته‌ی
ماركش مێژووی سه‌رمایه‌داری به‌ئاگر وخوێن
نوسراوه‌ته‌وه. وه‌لامی چینی كرێكاری جیهان به‌م
هێرشانه هاتنه‌مه‌یدان و خۆسازدانه به‌ڕووی
ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌دا. مانگرتنی كرێكاران
ئه‌فریقای خوارووش ئه‌و ڕاسته‌یه ده‌داته‌ده‌سته‌وه
كه‌چینی كرێكار بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی شیاوی ئینسانی
دابین بكات، هیچ ڕێگایه‌كی تری له‌به‌ر نییه جگه
له‌وه‌ی بیته مه‌یدانی خه‌باته‌وه و خۆی بۆ
په‌رپاكردنی شۆڕشی كۆمه‌لایه‌تی وسۆسیالیستی خۆی
ئاماده‌بكات. تا كۆتایی به‌نایه‌كسانی دینای
سه‌رمایه‌داری بهێَنێ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازادویه‌كسان
وبێچه‌وسانه‌وه دابمه‌زرینێ