له‌به‌رامبه‌ر درێژه‌كیشانی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی
كوردستان و وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌خواستی په‌نابه‌ره دیپۆرت كراوه‌كان، فیدراسیۆنی
په‌نابه‌رانی عێراقی یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی
ئاڕاسته‌ی كاربه‌ده‌ستان كردووه و داوای
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن نامه‌ی ژێربه‌ژێری
نێوان حكومه‌تی عێراق وهه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك
وده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی له‌لایه‌كی تره‌وه
خستۆته‌ڕوو. ئه‌م یاداشته كه‌وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌یشتووه ئاماژه‌یه بۆ
ڕه‌شی خراپی په‌نابه‌ران و كایه‌یه‌كی سیاسی كه
ده‌لاتدارانی كوردستان به‌ژیان و چاره‌نوسی
په‌نابه‌رانه‌وه كردوویه‌تی له‌یاداشته‌كه‌دا
هاتووه: " ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی كه ناردنه‌وه‌ی
به‌زۆری ئه‌م په‌نابه‌رانه جگه له‌وه‌ی كارێكی
نامرۆڤانه‌یه هاوكات مایه‌ی كاره‌سات و
نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه وبه‌دڵنیاییه‌وه
ماڵوێرانی و تاوان وخۆكوژی لێده‌كه‌ویته‌وه.
ته‌نانه‌ت به‌م هۆیه‌وه په‌نابه‌ران وخیزانه‌كانیان
گیرۆده‌ی باری ناله‌باری ده‌روونی ده‌كا ..
به‌تایبه‌تیش هێشتا كه‌كێشه و گرفتی ئه‌و سه‌دان
په‌نابه‌ره‌ی كه‌له‌ماوه‌ی راِبردوودا
دیپۆرتكراونه‌ته‌وه چاره‌سه‌رنه‌كراوه و ژیانیان
به‌هه‌ڵواسراوی ڕاگیراوه، به‌دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌م
وه‌جبه‌یه‌ش هینده‌ی تر باری هاولاتیانی
په‌نابه‌ری كوردستان سه‌خترو دژوارترده‌كا.
ئێمه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه‌سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران ئیدانه‌ده‌كه‌ین وپیمان وایه سیاسه‌تێكه
ڕاسته‌وخۆ دژ به‌مرۆڤایه‌تیه، هاوكات داوا ده‌كه‌ین
له حكومه‌تی هه‌رێم به چاوێكی بر بایه‌خه‌وه له
پرسی په‌نابه‌ران بڕوانی وه‌لاَمی ئه‌و داواكاریانه
بداته‌وه كه له چه‌ند یادشتی جیاوازدا چ له‌لایه‌ن
په‌نابه‌ران له زیندانه‌كانی ئه‌وروپا چ له‌لایه‌ن
رێكخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانی په‌رله‌ماتارانی
ئه‌وروپا له لایه‌ن فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانه‌وه
خڕاوه‌ته به‌رده‌ستان." ..
شایانی باسه ئه‌م یاداشتنامه‌یه كه به‌ئیمزای
چه‌ندین لایه‌نی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و سه‌دان
ڕۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و هه‌ڵسوڕاو
له‌بوواری داكۆكی كردن له‌مافه مه‌ده‌نیه‌كاندا
گه‌یشتووه كۆمه‌ڵه خۆاستێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی
حكومه‌ت كردووه له‌وانه:
1. داوا له حكومه‌تی عێراقی بكرێت كه ته‌واوی ئه‌و
ڕێكه‌وتنه ئاشكرا‌و نهێنیانه‌ی له‌سه‌ر حسابی
په‌نابه‌ران كراوه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه، هیچ په‌نابه‌رێك
له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و هه‌ولێرو سلێمانی
وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
2. ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی
كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجامدراوه
له‌گه‌ڵ وولاَتانی ئه‌وروپا دا ده‌رباره‌ی ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران وه ئه‌مه به‌ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێت.
3. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی كوردستان
كروانه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بیمه یان كاری
گونجاویان بۆ دابین بكرێت. وه‌لاَم به خواسته‌كانی
په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بده‌نه‌وه كه به‌شێوه‌ی
یاداشت ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان وسه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه.
4. داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌یین كه منداڵه‌كانیان خۆكوژیانكردوه
وه‌یان له‌ڕیگای په‌نابه‌ریدا تیاچوون.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، یه‌كێك
له‌ولایه‌نه سیاسیانه‌یه كه‌پشتیوانی خۆی
له‌خواسته‌كانی ئه‌م یاداشتنامه‌یه كردووه.