بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
پاش نزیكه‌ی 8ساڵ له له‌شكركێشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر
عێراق، ڕۆژی 20/8 دواین گروپه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌م
سوپایه خاكی عێراقیان جێ هێشت وگه‌یشتنه كوه‌یت.
به‌ووته‌ی ئه‌ریك بلۆم جێهێشتنی زیاتر له360 چه‌كی
پێشكه‌وتو وه‌زیاتر له16 هه‌زار سه‌ربازی
شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكایی نیشانه‌ی پابه‌ند بوونی
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكایه به‌و په‌یماننامه
ئه‌منییه‌وه كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا ئیمزای
كردووه. به‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م ژماره‌یه له‌چه‌ك
وسه‌ربازانی ئه‌مریكایی هێشتا 56 هه‌زار سه‌رباز
ده‌مێنێته‌وه. به‌لام ئایا به‌ده‌رچوونی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئارامی
به‌ره‌و ڕووده‌بێته‌وه؟.
له‌مباره‌وه چاودێرانی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه‌ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا،
كۆمه‌ڵگای عێراق له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕێكی ناوخۆ نزیك
ده‌خاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه‌كرده‌وه
تیرۆریستیه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو
كه‌زۆربه‌یان په‌لاماردانێك بوون بۆ سه‌ربنه‌كه‌كانی
سه‌ربازگیری و كوشتن و برینداربوونی سه‌دان كه‌سی
به‌دوای خۆیدا هێنا، خۆی نیشانه‌و سه‌رتایه‌كه بۆ
تێكچوونی یه‌كجاری باری ئه‌منی كۆمه‌ڵگای عێراق.
ئه‌مه‌ش به‌ودوای دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 6 مانگ
به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رلمانی عێراقدا دێت كه‌هێشتا
لایه‌نه به‌شداره‌كان له‌پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، نه‌ك هه‌ر
نه‌یان توانیوه حكومه‌ت پێكبهێنن و له‌ڕێكه‌وتنێكی
سیاسی‌دا كۆتایی به‌قه‌یرانێك بهێنن كه‌ڕووبه‌روویان
بۆته‌وه. به‌ڵكو هه‌واڵه‌كانی دانوسانه‌كان تادێت
بارگرژی و توندبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان
لایه‌نه‌كان، یحتمالی هه‌لایسانی شه‌ڕێكی ناوخۆیی
به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لویس ساكۆ قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی
كاتۆلیك له‌شاری كه‌كوكه‌وه نیگه‌رانی خۆی
له‌هه‌لایسانی شه‌ڕی ناوخۆ پاش كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕۆشنی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه‌پشتیوانه‌ی ئارامی له‌عێراق هێزه‌كانی
ئه‌مریكا بوو، ئیستاش به‌كشانه‌وه‌ی ئه‌م هیزه
باری ئه‌منی ولات به‌ره‌و خراپتر ده‌روات و
كریستیانه‌كانی عێراقیش بۆجارێكی تر ده‌كه‌ونه‌وه
به‌رده‌م په‌لاماری شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری و
ئاینییه‌وه.
به‌لام بڕیاره له‌كۆتای ئه‌م مانگه‌دا باراك
ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووته‌یه‌ك له‌باره‌ی
ئامانجه‌كانی كشانه‌ی هێزه‌كانی له‌عێراق پێشكه‌ش
بكا‌و سه‌رنج بداته ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی ئه‌م
ولاته، پاش كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی
وله‌م ڕێگایه‌وه دڵنه‌وایی دۆستان و هاوپه‌یمانانی
خۆی بداته‌وه. .. بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌بارودۆخی
سیاسی عێراق و كاریگه‌ریكه‌كانی له‌سه‌ر وه‌زعی
كوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوری كۆرشی مده‌رسی
بخوێنه‌وه، كه‌له‌لاپه‌ره‌ی 2 ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه
هاتووه.