بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
هه‌ڵسوڕاوێكی كه‌مپینی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆداكۆكی
له‌مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران هه‌واڵی شه‌پۆلێكی تری
له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌لی له‌ئێران بلاوكرده‌وه.
به‌پێ‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌شاره‌كانی وكیل اباد
ومه‌شهه‌د كه‌نزیكه‌ی 2100 زیندانی كه‌حوكمی
له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌بێ
ئه‌وه‌ی به‌خێزانه‌كانیان ڕابگه‌یه‌ندرێت وه‌یا مافی
گرتنی پارێزه‌ریان پێبدرێت، له‌لایه‌ن
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ
بونه‌ته‌وه. به‌قسه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوه له‌چه‌ند
مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 300 كه‌س به‌نهێنی
له‌سێداره دراون و بڕیاریشه له‌هه‌فته‌كانی
داهاتوودا پڕۆسه‌ی ئه‌نجامدانی له‌سێداره‌دانی
ئه‌وانی تریش به‌ڕێوه‌ببرێت.
شایانی ووتنه له‌هه‌رجاره‌ی به‌رێوه‌چوونی
سزاكاندا 70 بۆ 80 كه‌س به‌كۆمه‌ڵ له‌سێداره ده‌درێن
و ته‌رمه‌كانیان بۆ خێزانه‌كانیان ده‌گێڕدرێته‌وه. بۆ
نمونه له‌مانگی ڕابردوودا 35 كه‌س له‌سیداره‌دراون و
بڕیاریشه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا 150 كه‌سی تر
له‌سێداره بدرێت.
له‌مباره‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارت و لایه‌نه
ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ئه‌وه‌یان پشت ڕاستكرده‌وه
كه‌ده‌ستبردنی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌م جۆره
له‌كوشتن، به‌دوای توندبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ریه‌كاندا دێت كه‌له‌دژی ده‌سه‌لاتی
مه‌لاكان نیوه‌ندی شه‌قامه‌كانی گرتووه.