ماوه‌یه‌كه ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی له‌ژێر ناوی
دانی "كود" به‌هاولاتیان، ڕێگای كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی موخابه‌راتی ونایاسایی
گرتۆته‌به‌ر. ئه‌م شیوازه به‌جۆرێك به‌سه‌ر
هاولاتیاندا فه‌رزده‌كرێت كاتێك كاروباریكی حكومه‌ت
وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیان ڕووبه‌روو ده‌بێته‌وه،
بۆنمونه له‌كاتی كڕین و فرۆشتنی شومه‌ك و
خانوبه‌ره و داواكردنی پیشه‌و دامه‌زراندن و
گواستنه‌وه له‌گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ شوێنكی تر وشتی
له‌مجۆره.. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان خاوه‌ن
مامه‌ڵه‌كان وه‌ك مه‌رجێك بۆ ته‌واوكردنی
كاروباره‌كانیان، ڕایان ده‌سپێرن كه‌بچن بۆ ئاسایش
"كود" بین. له‌ئاسایشیش بۆهه‌ركه‌سێك مه‌له‌فێك
ده‌كه‌نه‌وه و به‌دوای كۆمه‌ڵه پرسیارێكی شه‌خسی
له‌سه‌ر شوێنی كاروژیانی كه‌سه‌كه زانیاری
له‌باره‌ی ئیتجاهی سیاسی ئێستا و ڕابردویه‌وه
زانیاری لێوه‌رده‌گیرێت وهه‌روه‌ها له‌باره‌ی براو
باوك و مام وخاڵ و خێزانه‌كه‌یه‌وه پرسیاری
جۆراوجۆری ئاڕاسته ده‌كرێ، به‌جۆرێك كه‌سه‌كه
ناچار ده‌كرێت به‌دانی زانیاری وورد وتایبه‌تی..
ئه‌م كاره‌ی ئاسایش جگه‌له‌وه‌ی كارێكی نایاساییه
و هیچ یاسا وبڕیارێكی حكومه‌ت و په‌رلمان و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی له‌پشته‌وه، نییه خۆی
هه‌نگاوێكه بۆ كۆردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر
هاولاتیان. به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ری
هه‌بێت.
دیاره وه‌رگرتنی زانیاری هاولاتیان بۆ ڕاپه‌راندنی
كاروباره‌ی ڕۆژانه‌یه‌ان شتێكی سروشتی دێته پێش
چاو كاتێك كه‌خودی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی مه‌ده‌نی
به‌م كاره‌هه‌ستێت، به‌لام كاتێك كه‌پێ‌ی ئاسایش
دێته ئاراوه و ده‌كرێته ده‌زگایه‌ك بۆكۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری ئه‌ویش له‌ولاتێكدا كه ئه‌حزابی میلیشیایی
ده‌ستی بالای هه‌یه و ئه‌م ده‌زگایه ڕاسته‌وخۆ بۆ
سه‌ركوتی هاولاتیان و چاودێری كردنی هه‌ڵوسكه‌وتی
تاكی كۆمه‌ڵگا به‌قازانجی سیاسه‌تی حزبی حاكم
له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ده‌ستی بۆ ده‌برێ، راسته‌وخۆ
تاوانێكه به‌هه‌قی ئازادی شه‌خسی و هه‌ڵوسكه‌وتی
مه‌ده‌نیانه‌ی هاولاتیان. له‌كۆمه‌ڵَگایه‌كدا
ئه‌گه‌ر لانی كه‌م ده‌سه‌لاتێكی مه‌ده‌نی
له‌ئارادابێت نابێت ڕێگا به‌مجۆره كارانه بدرێت
وبگره هه‌ر ده‌زگایه‌ك هاولاتیان ناچاربكات به‌دانی
زانیاری ئه‌وا به‌تاوانێكی ئه‌كید هه‌ستاوه. بۆیه
ده‌بێ ده‌زگای ناوبراو ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه
و ڕێگای پێنه‌درێت.
به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م هه‌نگاوه‌دا ئامانجه ئه‌وه‌یه
كه ده‌زگای ئاسایش وه‌ك به‌شێك له‌نیهادی سه‌ركوت و
خستنه ژێر چاودێری هاولاتیان وترساندنیان، ئه‌ركێكه
به‌قازانجی ڕاگرتنی ده‌سه‌لاتی حزبه
میلیشیاییه‌كانی كوردستان كه‌به‌زۆری چه‌ك و ترساندن
بنه‌ماكانی مانه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌ر ژیانی
كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه ڕاگرتووه. هه‌ربۆیه ده‌بێ
هاولاتیانی كوردستان مل به‌م كاره ئیجرامیه نه‌ده‌ن
و ڕێگا نه‌ده‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش زانیاریان له‌سه‌ر
كۆبكاته‌وه. ده‌بێ به‌ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
ئه‌م پلانه تێك بشكێنرێت و هیچ كه‌سێك ئاماده نه‌بێت
زنجیره‌كانی سه‌ركوتگه‌ری ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی
له‌ملی خۆی بنێ.