بلاوكراوه‌ی
ئۆكتۆبه‌ر
* ڕۆژی 22\8\2010 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوای شاری
هه‌ولێر، ژنێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی (ر. ك)
له‌كاتی سه‌ردانی ماڵی باوكی‌دا له‌ڕووداوێكی نادیاردا
سووتاوه وله‌كاتی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا. تا ئێستا
هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه‌و پۆلیسیش سه‌باره‌ت
به‌ڕووداوه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
* ڕۆژی 20\8\2010 له شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ی نزیك
هه‌ولێر، ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی (ن. ت)
كه‌دایكی پێنج منداڵه، له‌ماڵی خۆیاندا خۆی
سوتاندوه. له‌كاتی خۆسووتاندنیدا خه‌زوری‌و خوشكێكی
هاوسه‌ره‌كه‌ی ویستوویانه بیكوژێننه‌وه به‌ڵام
ئه‌وانیش سوتاون. هۆكاری خۆسووتاندنه‌كه‌ی خراپیی
باری گوزه‌رانیان بووه. ناوبراو ئێستا له
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێره‌وباری
ته‌ندروستیی باش نیه.
* ڕۆژی 16\8\208 له‌گه‌ڕه‌كی خانزادی شاری هه‌ولێر،
كچێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی (م. س. ع) له‌ماڵی
خۆیاندا خوَی سووتاند. پاشان بۆ چاره‌سه‌ركردن
براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر. تا
ئێستا هۆكاری خۆسووتاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌و
ناوبراویش به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه
ژیانی له مه‌ترسیدایه.
* ڕۆژی 20\8\201 له ناحیه‌ی سكتان، كچێكی ته‌مه‌ن 20
ساڵ به‌ناوی(ب. م) كه‌خوێندكاری ئاماده‌ییه له‌ماڵی
خۆیاندا به په‌ت خوَی هه‌ڵواسیوه‌و خۆی خنكاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی ناحیه‌كه‌وه هۆكاری
ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌رنه‌چوونی ناوبراو
له قوَناغی ئاماده‌یی خوێندن. تا ئێستا له په‌یوه‌ند
به ڕووداوه‌كه‌وه كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه.
* ڕۆژی 23\8\2010 له گه‌ڕه‌كی ئاشتیی قه‌ڵادزه ژنێكی
ته‌مه‌ن20 ساڵ به‌ناوی (ب. خ. ح) له‌ماڵی خۆیاندا خۆی
خنكاندووه. تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه
نه‌زانراوه‌و كه‌سیش له په‌یوه‌ند به‌ڕووداوه‌كه‌وه
ده‌ستگیر نه‌كراوه‌و داوایش له‌سه‌ر كه‌س
تۆمارنه‌كراوه.
* ڕۆژی 27 \8\2010 له گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌شی ڕانیه
ژنێكی ته‌مه‌ن26 ساڵ به ناوی (ن. ح. ع) كه‌مامۆستای
یه‌كێك له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ڕانیه‌یه
له‌ماڵی خۆیاندا نه‌وتی به‌خۆیدا كردووه‌و خۆی
سووتاندووه. هۆكاری ڕووداوه‌كه ئه‌وه بووه كه
ناوبراو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووه.
به‌هۆی سه‌ختی سووتانه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی
گشتیی ڕانیه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
ئیمێرجنسیی شاری سلێمانی. دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه به
پێی ماده‌ی 413 له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی
ده‌ستگیر كردنی هاوسه‌ری ناوبراوی داوه‌و پۆلیسیش
ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه كردووه.
* ڕۆژی 17\8\2010 له‌گوندی بۆسكینی سه‌ر به‌قه‌زای
ڕانیه ژنێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به‌ناوی (پ. ر. ح)
له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه به‌ناوی(پ) لێیدراوه‌و
برینداركراوه. پاشان بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی
چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی رانیه وله‌بنكه‌ی پۆلیس
داوای له‌سه‌ر براكه‌ی تۆماركردووه. به‌بریاری
دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه‌و به پێی ماده‌ی 413 له
یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ده‌ستگیركردنی (پ)
ده‌ركراوه. به‌ڵام هۆكاری ڕووداوه‌كه تا ئێستا
نه‌زانراوه.
* ڕۆژی 18\8\2010 له‌شوقه‌ی دكتۆره‌كانی ناحیه‌ی
حاجیاوا ژنێكی ته‌مه‌ن 23ساڵ به‌ناوی (د. ب. ه)
له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌ناوی (أ. م) و
پزیشكی موقیمه له نه‌خۆشخانه‌ی رانیه به شه‌ق‌و
مسته‌كۆڵه لێیدراوه‌و برینداركراوه. له سه‌ر داوای
(د) دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه به‌پێی ماده‌ی 413
له‌یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ده‌ستگیركردنی (أ)
ده‌ركرد‌و پوَلیسیش ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه له
ڕووداوه‌كه كرد.
* ڕۆژی 15\8\2011 له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی ڕانیه ژنێكی
ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌ناوی (ر. ب. ر) كه‌پیشه‌ی
مامۆستایه به‌نیازی خۆكوژی ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌بی
جۆراوجۆری خواردووه. هۆكاری ڕووداوه‌كه‌یش ئه‌وه
بووه كه‌ناوبراو په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ل
كوڕێكدا هه‌بووه‌و كه‌سوكاره‌كه‌یشی ڕێگریان كردووه
له‌زه‌واجكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا. دواتر
له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه چاره‌سه‌ری پزیشكیی
پێویستی بۆكراوه به‌ڵام داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌س
تۆمارنه‌كردووه.
* ڕۆژی 21\8\2010 له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی حاجیاوا
ژنێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوی (ر. ح. ف)له ماڵی
خۆیاندا سووتاوه. بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌نه‌خۆشخانه‌ی
گشتیی ڕانیه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
ئیمێرجنسیی سلێمانی. هۆكاری ڕووداوه‌كه گڕگرتنی
ته‌باخی غاز بووه. ناوبراو داوای له‌سه‌ر كه‌س تۆمار
نه‌كردوه‌و كه‌سیش بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن
پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه.