بلاوكراوه‌ی
ئۆكتۆبه‌ر
ڕۆژی 25/8 شێركۆ حه‌مه‌ره‌شید كرێكاری صيانه‌ى
كاره‌بای ڕاپه‌ڕین، كه‌یه‌كێك
له‌به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌بای سلێمانیه‌وه
به‌هۆی نه‌بوونی ڕافیعه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌لام ئه‌مه نه‌یه‌كه‌م قوربانی ونه‌دوا كاره‌ساته
ڕوو له‌كرێكارانی كاره‌با ده‌كات. له‌سالانی
ڕابردوودا وبه‌هۆی دابین نه‌كردنی پێداویستیه‌كانی
سه‌لامه‌تی كاره‌وه، له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كاره‌بای سلێمانیه‌وه،
تائێستا به‌ده‌یان كرێكار له‌سه‌ر په‌یژه
به‌ربوونه‌ته‌وه، وه‌یا به‌ته‌لی كاره‌باه‌وه
جه‌سته‌یان بۆته خه‌ڵوز.
ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان له‌كاتێكدا ولات به‌ڕێوه
ده‌به‌ن كه‌غه‌رقی سه‌رمایه‌و داهاتن و ده‌ستیان
به‌سه‌ر بۆدجه‌و سامانی ولاتدا گرتووه و ئاماده‌ن
بۆقازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌و ژیانی
فیرعه‌ونی خۆیان هه‌موو كارێك بكه‌ن، به‌لام
له‌ولاشه‌وه ژیانی كرێكارانی كوردستانیان
له‌به‌رده‌م مه‌رگ و كاره‌ساته دڵته‌زینه‌كانی كاردا
ڕاگرتووه، ئه‌مه‌یه كارنامه‌ی هه‌ر ده‌سه‌لاتێكی
بۆرژوازی كه‌له‌دژی كرێكاران ئاماده‌یه سه‌خترین
هه‌لومه‌رجی كار‌و زنده‌گی داسه‌پینێ و له‌به‌رده‌م
مه‌ترسی تیداچووندا ڕاینبگرێ.
ئێمه وێرای سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ
كه‌سوكارو هاوڕێانی شێركۆ حه‌مه ڕه‌شید، هاوكات
داواده‌كه‌ین كه‌ده‌سه‌لاتداران قه‌ربووی ئه‌م
كاره‌ساته بۆ كه‌سوكاری گیان له‌ده‌ستچوو بكاته‌وه.
هاوكات كرێكاران وكارمه‌ندانی كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ر به‌كاره‌ساته‌كانی شوێنی كاربگرن و گیانی
خۆیان بپارێزن، ده‌بێ به‌پشت به‌ستن به‌خۆیان و
به‌خه‌باتی یه‌كگرتوو لێبڕاوانه‌یان له‌ده‌وری
دابینكردنی ده‌ستبه‌جێ وكاملی پێداویستیه‌كانی
سه‌لامه‌تی كار بێنه مه‌یدانه‌وه و نوێنه‌رانیان
هه‌ڵبژێرن تا وه‌ك چاو‌دێر به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی كاردا
ڕۆڵبگێڕن و ڕیگ انه‌ده‌ن كه‌چیتر ده‌سه‌لاتداران
ژیانی كرێكاران له‌مه‌ترسیدا ڕابگرن.