|
||
|
قیرغستان: مانگرتنی کرێکارانی نه‌وت ڕووبه‌ڕووی په‌لاماردانی خوێناوی ده‌بێته‌وه! بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ومانگرتنی ڕۆژی 18 مانگی کرێکارانی پیشه‌سازی نه‌وتی قیرغزستان، که‌هه‌ندی شاری گرته‌وه، تائێستاش ڕوو له‌په‌ره‌گرتنه. به‌تایبه‌تی به‌دوای ئه‌و په‌لاماره‌خوێناویه‌ی که‌هێزه‌کانی پۆلیسی قیرغستان کردیانه سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌کی کرێکاران که‌له‌مه‌یدانی "شتییه" له‌شاری ژانا ئۆزن، بۆخواستی زیادکردنی کرێکانیان، له‌حاڵه‌تی گردبوونه‌وه‌دابوون. له‌ئه‌نجامی ئه‌مپه‌لاماردانه‌دا 14 که‌س کوژراو ده‌یانی تریش برینداربوون. دیاره‌ترسی حکومه‌ت له‌که‌شوهه‌وای شۆڕسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، ڕووی له‌وه‌یه، که‌له‌ڕیگای سه‌رکوت ونمایشی هێزه‌ئه‌منیه‌کانه‌وه‌کرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م وڵاته‌بترسێنی وناچاریان بکات مل به‌سیاسه‌ته‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بده‌ن وله‌خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دوریان خاته‌وه. ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی ته‌واری وقه‌ده‌غه‌کردنی هه‌رجۆره‌کۆبوونه‌وه‌وهاتنه‌سه‌ر شيقامێک خۆی نیشانه‌ی ئه‌و ترسه‌یه‌که‌چینی ده‌سه‌ڵات له‌بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌جه‌ماوه‌ریه‌کانی هه‌یه. ئه‌م کرێکارانه‌که‌که‌وتنه‌به‌ر تقه‌ی هیزه‌کانی پپلیسه‌وه. زستانی ساڵی ڕابردوو به‌شێکی زۆریان له‌سه‌رکاره‌کانیان ده‌رکرابوون وئه‌وانه‌شی له‌سه‌رکار مابوونه‌وه، مه‌ترسی بێکاربوونیان له‌سه‌ر بوو. دادگای گشتی قیرغستان که‌ده‌ستدرێژیه‌کانی پۆلیسی به":په‌لاماردانی خوێناوی" ناوزه‌دکردوه، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی کرێکارانی پیشه‌سازی نه‌وت وهێڕشێک که‌کراوه‌ته سه‌ریان یه‌که‌مین ڕووداوی توندوتیژییه‌که‌بۆ یه‌که‌مجار به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی قیرغستان له‌یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت رووده‌دات ونائارامی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه‌سه‌رۆک کۆماری قیرغستان، نورسوڵتان نه‌زیر باییف، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا 20 ڕۆژ حاڵه‌تی ته‌واری له‌سه‌راسه‌ری وڵات‌دا ڕاگه‌یاندووه‌وبۆ پاساوی تاوانی کوشتوبڕی هێزه‌کانی پۆلیسیش کرێکارانی به‌وه‌تومه‌تبارکردووه‌که‌ویستویانه‌به‌خۆپیشاندان ووڵات نائارام بکه‌ن ولاسایی وڵاتانی میسر‌و تونس بکه‌نه‌وه. ئه‌م قاسانه‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌کاتێکدایه‌که‌کرێکارانی نه‌وت شه‌ش مانگ ده‌بێت داوای زیادکردنی کرێکانیان کردووه‌وسه‌ره‌نجام به‌دوای بێئومید بوون له‌به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌ت ناجاربوون ده‌ست بۆناڕه‌زایه‌تی به‌رن و‌له‌مه‌یدانی شاردا کۆببنه‌وه. په‌لاماردانی هیزه‌کانی پۆلیس بۆ‌سه‌ر کرێکاران له‌قیرغستان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌حکومه‌ت وچینی سه‌رمایه‌دار، له‌هه‌ر شوێنێک بێت وه‌ڵامی ئاگروئاسن به‌ساده‌ترین خواستی کرێکاران وزه‌حمه‌ت کێشان ده‌داته‌وه‌وئاماده‌نین مافی ڕه‌وای ئه‌م چینه‌بسه‌لمێنن. کرێکاران به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی ڕێگایه‌کی تریان له‌به‌رده‌م نییه‌جگه‌له‌وه‌ی خۆیان ساز ویه‌کگرتوو بکه‌ن وهیزی ملیۆنی خۆیان له‌یه‌ک شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی وچێنایه‌تییدا، بهێننه مه‌یدانه‌وه. شۆڕشێک که‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی چه‌وساوه‌کان له‌شوین په‌رلمان وسوپا ویاسا وهیزی سه‌رکوتگه‌ری چینه‌داراکان داده‌مه‌زرێنێ وسیسته‌مێکی ئازاد ویه‌کسان وخۆشگوزه‌ران به‌دیدێنێ.
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |