|
||
|
ده‌عوای نێوان پارێزگاری سلێمانی وڕێبه‌ر کویک، درێژکراوه‌ی مونافه‌سه‌ی نێوان دوو کۆمپانیای حزبی ده‌سه‌ڵاتداره! بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر به‌دوای چه‌ند جه‌وله له‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆدادگا وبێئاکام مانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان هێڵی ئه‌نته‌ر نێتی ڕیبه‌ر کویک وپارێزگاری سلێمانی، ته‌نانه‌ت به‌دوای ڕاگه‌یاندنی چه‌ندین جاره‌ی چاره‌سه‌ر بوونی کێشه‌که، که‌چی هێشتا خزمه‌ت گوزاریه‌کانی هێڵی ناوبراو ڕاگیراوه. لا‌یه‌نه‌کانی ئه‌م کێشه‌یه‌له‌سه‌رێکیدا خاوه‌نی ڕێبه‌ر کویکه‌که‌ده‌ڵی"هێڵه‌ئه‌نته‌رنێتیه‌که‌مان وه‌ک به‌شێک له‌کۆمپانیای نه‌ورۆز، مۆله‌تی یاسایی هه‌یه‌ومۆڵه‌ته‌که‌شمان له‌وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق وه‌ر گرتووه‌وبه‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی گه‌ڕمان پێده‌کات". له‌به‌رامبه‌ریشدا پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌که‌ڕێبه‌ر کویک هیچ مۆڵه‌تێکی یاسایی نییه‌و ناوی له‌به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌یان وه‌ک لایه‌نێکی یاسایی تۆمار نه‌کراوه. به‌م جۆره‌ئه‌وه‌چه‌ند مانگ ده‌بێت 70 هه‌زار هاوڵاتی که‌کڕیاری هێله‌کانی ڕیبه‌ر کویکن بێبه‌شبوون له‌به‌کار هێنانی ئه‌نته‌ر نێت وکه‌سیش حسابێکیان بۆناکات. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ده‌سه‌ڵاتێک که ئه‌رکی به‌لادا خستنی ئه‌م کێشه‌یه‌ی هه‌یه، یاسا ودادگایه. به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه‌ش تائێستا و به‌دوای وه‌رگرتنی قسه‌وبه‌ڵگه‌نامه‌کانی هه‌ردولای کێشه‌که‌نه‌یتوانیه‌وه‌بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌بدات. هۆکاری ئه‌م کێشه‌یه‌چییه‌وبۆ ناتوانرێ به‌چاره‌سه‌رێک بگات؟ ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌سیسته‌می بازرگانی وکارگێڕیو ئابووری ئه‌مڕۆی کوردستان له‌لا‌یان دووحزبی بۆرژوازی وه‌ک یه‌کیه‌تی و پارتیه‌وه‌قۆرغکراوه‌وکراوه‌ته‌مه‌یدانێک بۆ وه‌گه‌رخستنی سه‌رمه‌یاکانی هه‌ردوحزب ده‌وڵه‌مه‌ندانێکی ده‌ست وپێوه‌ندیان. ئه‌م دوحزبه‌که‌ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی داهاتی کۆمه‌ڵگادا گرتووه، بازاڕه‌کانی کوردستانیان کردۆته‌مه‌یدانی مونافه‌سه‌وشه‌ڕکردن له‌سه‌ر خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌کانیان، تاله‌م ڕێگایه‌وه‌به‌باشترین شێوه‌گیرفانی خۆیان پڕ بکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدنه‌مافی هاوڵاتیان ووه‌ڵامدانه‌وه‌به‌خزماتگوزاریه‌کان. ئه‌م دووحزبه‌سه‌رمایه‌داره، که‌به‌پێی دابه‌شبوونێکی ناوچه‌یی ونفوزی سیاسی وچه‌کداریان، بازاڕه‌کانی کڕین وفرۆشی کاڵاکانیان دابه‌شکردوه، هه‌رخۆشیان بواریان کردۆته‌وه‌بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان کۆمپانیای وه‌همی ومزه‌وه‌ر ونایاسایی ومونا‌فه‌سه‌ی نێوان خۆیان له‌کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و قازانجدا، به‌ئاشکرا شۆڕکردۆته‌وه‌بۆ به‌شه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌قۆرغکردنی بازاڕه‌کان وبواری بازرگانی وبه‌رهه‌مهێنان ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی جێخستووه‌که‌هه‌ر سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن کۆمپانایه‌ک که‌ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌بوارێکدا سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ر ده‌بێ پشتیوانی له‌یه‌کێک له‌م دووحزبه‌وه‌ر بگرن وه‌یان ده‌بێ بیانکه‌نه‌شه‌ریک وبه‌شێک له‌قازانجی خۆیان به‌یه‌کێک له‌م دووحزبه‌بده‌ن. به‌ڵام هه‌ر خاوه‌ن سه‌رمایه‌وکۆمپانیایه‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕازیشبێت به‌شه‌راکه‌ت و دانی به‌شی قازانج به‌یه‌کێک له‌ودووحزبه، هێشتا ناتوانێت به‌ئارامی سه‌رمایه‌که‌ی وه‌گه‌ڕخات. چونکه‌چالاکی کۆمپانیاکان وپرۆژه‌ئابووریه‌کان ناوچه‌یین وله‌سنوری هه‌ریه‌ک له‌دووحزبی ده‌سه‌ڵاتداردا ناتوانن تێپه‌ڕێ بۆناوچه‌یه‌کیتر وبه‌ئاسانی و بێ‌گرفت بجوڵێنه‌وه. به‌تایبه‌تی که‌پارتی له‌ناوچه‌ی خۆیدا ویه‌کیه‌تیش له‌ناوچه‌ی خۆیدا سنوری کێشاوه‌وڕێگا به‌وکۆمپانیا وسه‌رمایه‌دارانه‌ی که‌نزیک نیین به‌خۆیان نادات تاچالاکی بنوێنن. ئه‌گه‌ریش وایانکرد ئه‌وا هه‌زارویه‌ک به‌هانه‌ی یاسایی وبازرگانیان بۆده‌دۆزنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی پێیان دابخه‌ن وه‌یا به‌شیان لێبسه‌نن. له‌مه‌ش واوه‌تر مونافه‌سه‌بازرگانیه‌کانی نیوان یه‌کیه‌تی وپاتی وای کردووه‌که‌هه‌ریه‌ک له‌م دووحزبه‌سیاسه‌تی یه‌ک به‌یه‌ک بخه‌نه‌به‌رده‌م کۆمپانیاکانی سه‌ربه‌خۆیان تابتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کانی خۆیان سه‌رمایه‌بچه‌رخێنن. به‌واتایه‌کی تر پارتی کاتێک مۆله‌ت به‌کۆمپانیا وسه‌رمایه‌دارێکی سه‌ر به‌یه‌کیه‌تی ده‌دات که‌له‌هه‌ولێرو بادینان کاربکات که‌یه‌کیه‌تیش ڕێیدابێت به‌کاری یه‌کێک له‌کۆمپانیاکانی سه‌ر به‌پارتی. ئه‌مه‌ئیتر به‌مانای شۆڕبوونه‌وه‌ی کێشه‌و مونافه‌سه‌ی بازرگانی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تیه‌وه‌ک دوو کۆمپانیای زه‌به‌لاح بۆئاستی کۆمپانیا بچوکه‌کان. دروست له‌کێشه‌ی نێوان پارێزگاری سلێمانی وڕیبه‌ر کیوکدا، هه‌رئه‌مه‌یه. ڕیبه‌ر کویک که‌له‌بازنه‌ی پارتیدایه‌ونه‌که‌تۆته‌ئاستی ڕازی کردنی یه‌کیه‌تیه‌وه، ڕیگای پێنادرێ وبه‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌مۆڵه‌تی نییه‌ڕێگای کارکردنی لێده‌گیرێت. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار وسه‌رانی حکومه‌ته‌هاوبه‌شه‌که‌یان کاتێک باس دێته‌سه‌ر ئابوری کوردستان باس له‌سیسته‌می ئابوری بازاڕی ئازاد ده‌که‌ن، به‌لام ڕیگاش ناده‌ن به‌هیچ کۆماپانیاو خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌ک ئازادانه‌سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌له‌قازانجدا شه‌ریکیان نه‌که‌ن. به‌ڵام ئاکامه‌کانی ئه‌م واقعیته‌ته‌نها به‌به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی بواری به‌کاربردنی هێزی کار‌و که‌م بونه‌وه‌ی فرسه‌تی کار له‌به‌رده‌م هاوڵاتاینی کوردستاندا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌وه‌هاوڵاتیانی کوردستانن که‌له‌خزمه‌تگوزاری بێبه‌شده‌بن وده‌رگای کالاکان وپێداویستیه‌کانیان لێداده‌خرێ. له‌کێشه‌ی نێوان پارێزگای سلێمانی و ڕیبه‌ر کیوکدا 70 هه‌زار به‌شداربوو که‌پاره‌یان به‌کڕینی هێڵه‌کانی ئه‌نته‌رنێتداوه، قوربانی یه‌که‌م وئاخرن، که‌نابێ بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژێرن...
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |