|
||
|
نه‌یجیریا: درێژه‌کێشانی مانگرتنی سه‌راسه‌ر! بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر ڕۆژی چورشه‌ممه‌ڕێکه‌وتی 12/1 کرێکارانی نه‌یجیریا، بۆ ڕۆژی سێهه‌م درێژه‌یاندا به‌مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری، به‌مه‌بستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕینی پێدانی هاوکاری سوته‌مه‌نی. مانگرتنه‌که‌له‌شاری لاگۆس، که‌یه‌کێک له‌شاره‌ئابووری و پێسه‌سازیه‌کانی نه‌یجیریایه، کرێکاران ده‌ستیان کرد به‌به‌ستنی ڕیگا سه‌ره‌کیه‌کانی شار وکۆنترۆڵ کردنی گه‌ڕه‌که‌ده‌وڵه‌مه‌نداکان وبه‌ستی ڕێگای هاتوچۆلێی. هاوکات خه‌ڵکی مانگرتوو که‌وتنه‌هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ده‌وله‌ت وڕایانگه‌یاند که‌ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌له‌بڕیاره‌کانی ده‌ست بۆ شه‌ری ناۆخۆ له‌دژی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ن. ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌که‌مانگرتوه‌کان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردووه‌که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌یجیریا ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسانی تێکشکاندووه‌وله‌گه‌ڵ گرانی و نه‌بوونی به‌ره‌وڕووی کردونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه‌تابه‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کانیان ده‌ست له‌خه‌بات وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین هه‌ڵناگرن. له‌م نێوه‌شدا به‌شێکی زۆر له‌خه‌ڵکی ناڕازی خواستی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی کۆدلاک جاناتان، سه‌رۆک کۆماری نه‌یجیریایان به‌رزکرده‌وه‌وداوایان کرد که‌ئیستقاله‌له‌سه‌رۆک کۆماری وڵات بکات، چونکه‌توانای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ئابووریه‌کانی نییه‌وله‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌ودا تادیت ژیانی هاولاتیان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات. شایانی باسه‌سه‌رۆک کۆماری نه‌یجیریا گۆدلاک جاناتان، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا‌به‌بڕیارێک دانی هاوکاری سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتایان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌وئه‌مه‌ش بووه‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌نرخی نه‌وت وبه‌نزین دوو هێنده‌به‌رز ببێته‌وه. ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌که‌نه‌یجیریا یه‌که‌ێک له‌وڵاته‌پڕبه‌رهه‌مه‌کانی نه‌وته‌له‌دونیادا. مانگرتنی سه‌راسه‌ری کرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی نه‌یجیریا، گه‌رچی له‌سێهه‌م ڕۆژی درێژه‌کێشانی خۆیدا نه‌یتوانیوه‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی په‌ک بخات، به‌ڵام توانیویه‌تی به‌یه‌کجاری ڕه‌وتی به‌ڕیوه‌بردنی کاری ڕۆژانه‌ی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت رووبه‌ڕووی ڕاوه‌ستانی ته‌واو بکاته‌وه. ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌که‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌وڵاتێکی پر له‌دانێشتوانی وه‌ک نه‌یجیرایادا، به‌ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو ئاوێزان بووه‌وخه‌ڵکیش له‌داهاتی نه‌وت بێبه‌شکراوه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌له‌سێهه‌مین ڕۆژی درێژه کێشانی مانگرتنی سه‌راسه‌ری نه‌یجیریادا، ده‌وله‌ت هوشداری داوه‌به‌کرێکارانی که‌رتی گشتی وخزمه‌تگوزاریه‌کان، که‌پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی مانگرتنه‌که‌ن، که‌ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌مانگرتن به‌رنه‌ده‌ن، موچه‌ی مانگانه‌یان ده‌بڕیت. به‌ڵام میدیاکان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه‌که‌مانگرتنه‌که‌فشارێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران دروست کردووه‌وترسی به‌رپابوونی شۆڕش وڕاپه‌ڕینێکی هێناوه‌ته کایه‌وه‌وله‌ئاکامی ئه‌م ترس وفشاره‌شدا سه‌رۆک کۆمار ناچار بووه‌به‌چاوخشانه‌وه‌به‌بڕیاره‌که‌یدا..
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |