|
عامر سابیر
asabir79@hotmail.com
نه‌وشیروان مسته‌فا، ("به‌نده"که‌ی
جه‌لال تاڵه‌بانی) له 25/11/2009 له سایتی سبه‌ی که سه‌ر به کۆمپانیاکه‌ی
خۆیه‌تی، به‌شێک له یاده‌وه‌رییه‌کانی بڵاوکردۆته‌وه له ژێر تایتڵی (له نێوان
مام جه‌لال و من دا، ئازاری 1999 – شوباتی 2001). له‌وێدا به‌پێی ته‌سه‌لسولێكی
زه‌مه‌نی ئاماژه بۆ ڕووداوه‌كان ده‌كات و به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت بۆ نیشاندانی
به‌رائه‌تی خۆی مێژوو بنووسێته‌وه، به‌ڵام له‌نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و
ماوه‌یه‌دا كه قه‌ڵه‌می یاداشت نووسینه‌وه‌كانی نه‌وشیروانی گرتۆته‌وه،
بازدانێكی ئاشكرا به‌سه‌ر ڕووداوێكی ئینكارنه‌كراو و له‌بیرنه‌چووه‌وه‌دا ده‌دات.
ڕووداوێك كه‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ماون و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌زانن كه ئه‌و
ڕابه‌ر و بڕیار به‌ده‌ستی تاوانه‌كانی ئه‌م مێژووه په‌ڕاوه‌یه. به‌ڵام كام
ڕووداوه له‌نێو یاداشته‌كانی نه‌وشیرواندا په‌ڕیوه؟
هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن كه به
سیاسه‌تی (ی.ن.ک) و سه‌رۆکایه‌تی ڕاسته‌وخۆی نه‌وشیروان مسته‌فا له 14/7/2000دا
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانی مێژووی سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌م حیزبه
له شاری سلێمانی خوڵقا. تاوانێك كه پێنج ئینسانی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ، پێنج
ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه
گولله‌باران کران. ئه‌م تاوانه هێنده دڕندانه و نائینسانی بوو که بووه مایه‌ی
نه‌فره‌ت و بێزاری نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تی، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێك
له‌ئه‌ندامانی یه‌كێتیی و لایه‌نگرانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی نه‌وشیروان مسته‌فاوه
جێگای سه‌رزه‌نشت وبێزاری بوو.
له‌م ڕووداوه‌دا، هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه
ده‌زانێت كه نه‌وشیروان كاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌می دوای تاڵه‌بانی بوو، به‌پێی
ئه‌م پۆسته‌شی ئاگاداری هه‌موو بڕیار و نه‌خشه و پلانێكی حیزبه‌كه‌ی بووه،
كه‌چی له‌ولاشه‌وه به‌ئاشكرا خۆی له‌م مێژووه دزیوه‌ته‌وه و وه‌ك
مێژوونووسێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز و ترسنۆك ئاماده نییه به‌قه‌د سه‌ره قه‌ڵه‌مێكیش
شوێنێكی له‌یاداشته‌كانیدا بۆ بكاته‌وه!! نه‌وشیروان به‌م كاره‌ی نه‌ك له‌گه‌ڵ
خۆیدا ڕاستگۆ نییه به‌ڵكو به‌بازدانێك له مێژووی خۆیدا، گه‌ره‌كیه‌تی
لایه‌نگرانی ئه‌مڕۆی بخاته نێو درۆیه‌كی مێژوویییه‌وه و له‌گێلییان بدات.
به‌تایبه‌تیش له‌وشوێنانه‌دا كه پێویستییه‌تی به‌رگی به‌رائه‌ت به‌كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی خۆیدا بكات ناوی " كۆمۆنیستی كرێكاری" دێنێ كه "چه‌ند مووچه‌ی
مانگانه‌ی له حكومه‌ته‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول وه‌رگرتووه"!! كه‌چی له‌وشوێنه‌دا
كه ڕاستییه مێژوویییه‌كان به‌دژی خۆیه‌تی و ده‌ستی تاوانكاری له‌ڕوو ئاشكرا
ده‌كات، خۆی ده‌دزێته‌وه و باز به‌سه‌ر مێژوودا ده‌دات.
بێگومان مێژوونوسانێكی
به‌رژه‌وه‌ندخوازی وه‌ك هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆره كه بۆ پاساوی تاوان
و ڕابردووی ڕه‌شیان ده‌ستیان بردووه بۆ ته‌زویر و دزی و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕاستی
و بازدان به‌سه‌ر ڕووداوه‌كاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆیان خواستوویانه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه له نموونه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی نه‌وشیرواندا وه‌ك
جیاوازییه‌ك ده‌بینرێ، ئه‌وه‌یه كه مێژووی ڕووداوه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه
ئه‌و ده‌ستی بۆبردووه هێشتا زه‌مه‌نێكی زۆری تێنه‌په‌ڕاندووه و هاوكاتیش
كاراكته‌ره‌كانی هێشتا ماون، یانی هێشتا تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان وه‌ك سكرتیر و
جێگر له ژیاندان، كه‌واته ئه‌وه‌ی پرسیاره لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك دۆكمێنتاریستێك بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی چ ڕاستیه‌ك له‌سه‌ر
ئه‌م تاوانه ده‌دركێنێ و خۆی یان تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتیی،
کامیان به تاوانكار ده‌زانێ؟ بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی چیه و چ دۆكمێنتێك پێشكه‌ش
به ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات؟
بازدان و خۆدزینه‌وه له‌ڕووداوه‌كانی
مێژوو، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێكی وه‌ك نه‌وشیروان كه خۆی له‌نووسینه‌وه‌ی
(یاداشت) نووسی داوه، ده‌ردی چاره ناكات، چونكه تا ئه‌وكاته‌ی په‌لاماردانی
كۆمۆنیسته‌كان و كوشتن و سه‌ركوتكردنی ئازادیخوازان له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و
نه‌وشیروان مسته‌فاوه وه‌ك تاوانێك له‌مێژووی یه‌كێتییدا جێگای گرتبێت و ئه‌م
دوانه‌ش سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بووبن، ئه‌وا یه‌خه‌یان ده‌گیرێ و به‌ره‌و
ڕووی پرسیار ده‌بنه‌وه؟
ئێستا كه نه‌وشیروان به پێچه‌وانه‌ی
(تاڵه‌بانی) یه‌وه وه‌ك میژوونووسێك قسه‌ده‌كات، ده‌بێ به ئێمه و خه‌ڵكی
كوردستان بڵێت كه ڕووداوی 14/7/2000 چ جێگایه‌كی له یاداشته‌كانی ئه‌ودا
هه‌یه؟ ده‌بێ مه‌علومی بكات كه ئه‌و یان تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی ئێستای
یه‌كێتیی، كامیان له بڕیاری قه‌تلوعامی كۆمۆنیسته‌كاندا تاوانبار و به‌ریئن؟
8/12/2009 |