|
عامر سابیر |
(جه‌سته‌مان شه‌ره‌فمان نییه، ئازادیمان شه‌ره‌فمانه) ئه‌م وته جوانه، ئه‌و شیعاره‌ی ژنانی کوردستانه که له سلێمانی له ڕاپێوانی ڕۆژی هه‌ینی (21/11/2008) دا له‌به‌رده‌م باخی گشتییه‌وه بۆ به‌ر ده‌رکی سه‌را به‌ناو شه‌قامی مه‌وله‌ویدا، ئه‌وترایه‌وه له‌لایه‌ن ژنانی به‌شداربووی ڕێپێوانه‌که و پیاوانی ئازادیخوازیش له‌دوایانه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دان.
ئه‌مه شیعاری ژنانی کوردستانه به‌ڕووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رست و پیر و دواکه‌وتووه‌ی کوردستاندا، ئه‌مه هاواری جه‌سته‌ی سوتاو و هه‌نجن هه‌نجن کراوی ژنانی کوردستانه به ڕووی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نی ناسیۆنالیزمی کورددا. ئه‌مه هاواری ده‌یان هه‌زار له ژنانی کوردستانه که بوونه‌ته قوربانی ناموسپه‌رستی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه میلیشیایییه ناسیۆنالیست و ئیسلامییه‌کاندا، که به‌پێی ئاماره‌کانی خۆشیان ساڵی 2008 ژماره‌ی قوربانیانی ناموسپه‌رستی و ڕێژه‌ی تووندوتیژی له دژی ژنان، چه‌ند به‌رابه‌ر زیادی کردووه له‌چاو ساڵانی پێشووتردا.
ئه‌م وته جوانه گه‌رچی ته‌نها له سلێمانی له‌لایه‌ن ژنانی به‌شداربووی ئه‌و ڕێپێوانه‌وه ئه‌وترایه‌وه به‌ڵام ئه‌مه شیعار و هاواری هه‌موو ژنانی ئازادیخوازی کوردستانه له‌هه‌ر گوند و شار و شارۆچکه‌یه‌کدابن، به‌ڕووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ژن کوژ و ملهوڕه‌دا.
که‌م حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌یه له دنیادا که هێنده‌ی پارتی و یه‌کێتیی هه‌ڵلایان نابێته‌وه له یادی شه‌ست ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی (The Universal Declaration of Human Rights) (جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ) که بۆ یه‌که‌م جار له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له 10/12/1948 له پاریس ڕاگه‌یه‌ندرا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه. ئه‌و هه‌ڵڵا زۆر و پروپاگه‌نده پووچانه‌ی کردیان له‌و یاده‌دا بۆ به‌رقه‌راربوونی مافی مرۆڤ و دیموکراسی له کوردستاندا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که له‌م وڵاته‌دا مافی مرۆڤ به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوی پێشێلکراوه و به‌م چه‌واشه‌کاری و ئینکاریکردنه‌ی تا ئێستاشیان ناتوانن میژووی ڕه‌ش و تاوانه‌کانی تا ئیستایان له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سه‌رکوتی ئازادی سیاسی‌دا له‌بیر خه‌ڵکی کوردستان به‌رنه‌وه.
له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا ته‌نها خه‌ڵکی مه‌ده‌نی قوربانییه
ملیۆن و نیوێک له دانیشتوانی شاره جیاجیاکانی که‌رتی غه‌زه له فه‌له‌ستین، که نزیک به 19 مانگه ژیانیان به‌بارمته ڕاگیراوه له لایه‌ن حه‌ماسی تیرۆریسته‌وه، هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئیسرائیل 19 مانگه گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌رداناون و دانیشتوانه‌که‌ی برسی کراوه و له سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌کان بێبه‌شکراون.
که‌رتی غه‌زه له (27/12/2008)ه‌وه له ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاوه که‌وتۆته به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیله‌وه و ته‌نانه‌ت چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی یۆرانیۆم و فسفۆڕیش به‌سه‌ر دانیشتواندا ده‌بارێنن، که تا ئێستا 900 کوژراون که 276 منداڵ و 94 ژنانیان له‌ناودایه، وه 4100 که‌سیش بریندارکراون و ته‌واوی ژێرخانی ئه‌و ناوچه‌یه خاپوورکراوه و کراوه‌ته وێرانه.
حه‌ماس له چوار ساڵی ڕابردوودا شه‌ش هه‌زار ڕۆکێتی هاویشتۆته ئیسرائیله‌وه که بۆته هۆی کوشتنی 24 که‌س له دانیشتوانی ئیسرائیل، بیانووی ڕۆکێته‌کانی حه‌ماس (که سه‌نعی ئێران و به هاوێژه‌ری چینی ئه‌یهاوێت) بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ی ئێستا ئیسرائیل خوڵقاندوویه‌تی زۆر پووچ و ناقه‌ناعه‌تکه‌ره.
ئه‌مه شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانه، شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئیسلامی سیاسییه، شه‌ڕی جۆرج بوشی تیرۆریست و ڕژێمی مه‌لا تیرۆریسته‌کانی ئێرانه، شه‌ڕی حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل و حه‌ماسی بووده‌ڵه و تیرۆریسته. ئه‌مه شه‌ڕی ئیسلام و جوله‌که نییه.
ئیسرائیل که له ساڵی 2006دا له شه‌ڕی 34 ڕۆژه‌یدا له‌گه‌ڵ حیزبه تیرۆریسته‌که‌ی خوادا (حزب الله) له لوبنان شکستی سیاسی خوارد، ئێستاش به به‌کارهێنانی ئه‌م هێزه زۆره‌ی له دژی حه‌ماسی لاکه‌وته و بووده‌ڵه ڕیسواتر ده‌بێت.
ئه‌م کاره تیرۆرستی و ملهوڕانه‌ی که ئیسرائیل ئه‌نجامیان ئه‌دات، هۆکاری مانه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسلامی سیاسییه، ئامانجی سه‌ره‌کی ئیسرائیل له‌م هێرشه به‌ربه‌رییه‌ی ده‌ستیداوه‌تێ ئه‌وه‌یه که له سبه‌ی ڕۆژی گفتوگۆکاندا فه‌له‌ستینییه‌کان ناچاربکات تا ڕازیبن به‌وه‌ی خۆی بۆی داناون.
جۆرج بوش و حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل، چونکه خۆیان تیرۆریستن، ناتوانن تیرۆریزمی ئیسلامی بنه‌بڕ بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر که‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تیرۆریزمی ئیسلامی نه‌هێڵێت، ئه‌وا هه‌نگاوێکی زۆر کارا له‌و ڕاستایه‌دا، چاره‌سه‌ری عادیلانه‌ی کێشه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینه، ئه‌و کێشه‌یه‌ی که هه‌موو ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ری ئه‌له‌وه‌ڕێت.
ئه‌م دنیا و سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه چه‌ند وه‌حشه‌تناکه که تیایدا حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوودا (10/2/2009) بیباته‌وه، ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه به تازه‌ترین چه‌کی وێرانکه‌ر ئه‌خوڵقێنێ به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌رتی غه‌زه له فه‌له‌ستیندا.
12/1/2009
|
|
