|
عامر سابیر
asabir79@hotmail.com
قه‌ڵه‌م
به‌ده‌ستێکی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی پارتی، به ناوی (ئاسۆ
عه‌لی فه‌ره‌ج) ، له وه‌ڵامێکیدا (20/1/2010) بۆ
ڕۆژنامه‌نووسێکی تری ئه‌و حیزبه‌ی که له هه‌مانکاتدا
هاوپه‌یمانی ستراتیج و ڕهقیبیشیانه (وه‌ڵامێک بۆ
ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان)، ئه‌م
قسه پووچ و دۆگما و نامهنتقییانهی خواره‌وه‌مان بۆ
ئه‌کات.
پێش ئه‌وه‌ی
پیاهه‌ڵدانه‌کانی ئاسۆ به نێجیرڤاندا بڵێین، پێویسته
ئه‌و ڕاستییه باس بکه‌ین که تا چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان له ده‌ستی ناسیۆنالیزم و حیزبه
دوواکهوتووهکانیدا زه‌وتکرابێت، ئه‌وا کێشه‌ی سیاسی
خه‌ڵکی کوردستان هه‌روه‌ک خۆی باقی ئه‌بێ و به
چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه و ژیان و ئازادی و ماف
و حورمه‌تی خه‌ڵکی کوردستانش ڕۆژانه پێشێلئهکرێ له
لایه‌ن ئه‌م دز و جه‌رده ڕه‌نگاوڕه‌نگانه‌ی
کوردایه‌تییه‌وه.
ئاسۆ ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له کابینه‌ی پێنجه‌م کردی هیچ
سه‌رۆکی حکوومه‌تێکی دیکه ناتوانێت بیکات" وه " هیچ که‌س
نییه بتوانێ به‌قه‌ده‌ر نێچیرڤان بارزانی جورئه‌تی
بڕیاردانی هه‌بێت" وه " کابینه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و
هه‌شته‌م و نۆیه‌م....هتد هه‌مووی به کابینه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌زانم به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی کابینه‌ی پێنجی
ڕێزدار نێچیرڤان کاری باش ناکه‌ن" وه "هه‌موو دنیا شانازی
به نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌که‌ن" وه " ئێستا نا چه‌ند
ساڵی دیکه ڕوون ئه‌بێته‌وه که ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی
له سه‌رده‌می خۆیدا کردوویه‌تی به که‌س نه‌کراوه و
ناکرێت" !!
ئاسۆ که ساڵانه
له یادی تاوانی 31ی ئابدا، وتار ئه‌نووسێ و ئه‌ڵێ ئه‌و
کاره‌ساته له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا بوو،
تاکه کارێک که ده‌ستی باڵای تیادا هه‌یه ستایش‌کردن و
پیاهه‌ڵدانه به بارزانییه جیاجیاکانی ناو پارتی و
حیزبه کۆنه‌په‌رست و خێڵه‌کی و دوواکهوتووهکهیان. ئه‌و
نێچیرڤانی هێنده گه‌وره‌کردووه، کردوویه‌تی به شتێکی زۆر
عه‌جیب و غه‌ریب، له ئینسانێکی نۆرماڵ ده‌ریکردووه و زۆر
ئهبنۆرماڵی کردووه، ئه‌م پیاهه‌ڵدان و قهبهکردنهی
بارزانییه‌کانی ناو پارتی، هه‌ر کاری که‌سانی قڕه‌ی ناو
پارتی له چه‌شنی ئاسۆ نییه، به‌ڵکو مه‌رجی هه‌موو
ئه‌ندامێکی ژێر و ژووری پارتییه، ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک
(فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی)ش که له یادی 23 ساڵه‌ی مردنی
ئیدریس بارزانیدا له که‌ناڵه ئاسمانییه‌که‌ی پارتییه‌وه
قسه‌ی ئه‌کرد (1/2/2010)، به شێوه‌یه‌ک وه‌سفی ئیدریسی
ئه‌کرد که فه‌له‌که‌دین خۆی شایانی به‌زه‌یی بوو هێنده
خۆی بێله‌زه‌ت کردبوو.
لێره‌دا با
نیگایه‌ک له ده‌ورانی حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی نێچیرڤان
بکه‌ین و ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه بهێنیینه‌وه که له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیدا ڕوویانداوه. که ئه‌مانه
ته‌نها چه‌ند دڵۆپێکه له ده‌ریایه‌ک.
-
خۆپیشاندانه‌کانی (هه‌ولێر و ئاکرێ
و چه‌مچه‌ماڵ و زاخۆ و که‌لار و هه‌ڵه‌بجه) به‌ر
گولله دران و به‌وه‌ی ده‌ستیان له پشته تاوانباری
کردن.
-
له 2003 وه ساڵانه 9 بلیۆن
دۆلاری کوردستان چۆته ده‌ستیانه‌وه، خه‌ڵکی کوردستان
بوجه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرای ئه‌م پارانه‌ی نه‌بینی که
بڵێن دۆلار به دۆلاریان چی لێکردووه، هه‌ر به
گۆتره کاریان کردووه و زۆربه‌یان دزیوه، به دۆلار
و ملیار پاره له به‌غداد وه‌رئه‌گیرا و به دینار
پرۆژه ناته‌واو و درێژه‌کانیان بۆ خه‌ڵکی باس
ئه‌که‌ن. ساڵانه 9 بلیۆن (ملیار) دۆلار ئه‌گه‌ر
نه‌دزرێ و گه‌نده‌ڵی تهفرووتوونای نه‌کات ئه‌وا
ئه‌توانێ بێ کاره‌بایی، بێ ئاوی، بێ لانه‌یی، بێ نه‌وت
و به‌نزینی و بیمه‌ی بێ‌کاری و سیسته‌می ته‌ندروستی و
په‌روه‌رده‌ی زۆرباش و جاده‌ی چاک و جوان و زێرابی باش
و هه‌موو خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانییه‌کی تری تێکڕای
دانیشتوانی کوردستانی 100% پێدابین بکرێت.
-
له سه‌ره‌تای 2004 دا 2.6 بلیۆن
دۆلاری پاره‌ی ماوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رانبه‌ر به
خۆراکیان خرایه ده‌سته‌وه، که‌س نه‌یزانی چی‌یان
لێکرد و چۆن هه‌ڵیانلووشی.
-
له 2003 وه حیزبه‌که‌ی نێچیرڤان
به ئاشکرا و وه‌ک مافی ڕه‌های خۆیان مانکانه 30
ملیۆن دۆلاریان له داهاتی گشتی بردووه و بۆ کار و
مه‌سره‌فی تایبه‌تی حیزبه کۆنه‌په‌رست و
خێڵه‌کییه‌که‌یان سه‌رفیان کردووه. وه له‌مێژه (له
1992 وه) ڕۆژانه 2 ملیۆن دۆلاری گومرگی ئیبراهیم
خه‌لیل که داهاتی گشتی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه بۆ
خۆیان زه‌وت کردووه.
-
له ساڵی 2005دا سێ شانۆگه‌ری
به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو که هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی
له 25/7/2009 کرا، پڕ ته‌زویر و ساخته‌کاری و فرتوفێڵ
بوو.
-
له مانگی 7ی 2007دا ڕیکخراوی (
Human Rights Watch
-هیومان ڕایتس وۆچ) ڕاپۆرتێکی 59 لاپه‌ڕه‌یی
بڵاوکرده‌وه له سه‌ر ئه‌شکه‌نجه و زیندانی حیزبی و
نهێنی و ناڕه‌سمییه‌کانی ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی
پاراستن و زانیاری. ئه‌م ڕاپۆرته ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی
له ڕه‌فتاری نائینسانیانه‌ی ده‌زگای ئاسایشه
جیاجیاکانی پارتی و یه‌کێتیی گرتبوو.
-
له سایه‌ی نێچیرڤاندا
مزگه‌وته‌کان ببونه خانه‌ی تیرۆریستان و
په‌خشانه‌وه‌ی فه‌توای کوشتنی کۆمۆنیسته‌کان و
پێشکه‌وتووخوازان و مه‌ڵبه‌ندی تێکدانی مێشکی منداڵانی
کوردستان.
-
زیندانی ئاکرێ و موحهته له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێچیرڤان و مامیدا ڕێک هاوتای
ئه‌منه سوره‌که‌ی سلێمانی سه‌رده‌می به‌عس و
سه‌دامه.
-
له سه‌رده‌می حوکمی نێچیرڤاندا
دادگا سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌روه‌ک
ئێستا و پێشتر لاستیکی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بوو.
-
ژن کوشتن له کوردستاندا گه‌یشته
ترۆپکی خۆی و هه‌زاران ژن کوژران و تیرۆرکران و بوونه
قوربانی فه‌رهه‌نگی پڕشه‌رمی نامووسپه‌رستی و
کۆنه‌په‌رستێتی ئیسلامی و دواکه‌وتووێتی کوردایه‌تی.
-
ڕاکردن و لێشاوی کۆچی گه‌نجان بۆ
ده‌ره‌وه ته‌شه‌نه‌ی کرد و پاشتریش به وه‌سفکردنی
پووچی ئه‌وه‌ی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی له کوردستان
فه‌راهه‌مه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا په‌یمانی
به‌ست بۆ دیپۆرتکردنه‌وه و ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
پانابه‌ران له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه،
-
تۆپباران و هێڕشی ڕژێمی فاشیستی
تورکیا و ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران بۆ سه‌ر دانیشتوان
و خاکی کوردستان هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
-
نێچیرڤان و کابینه‌که‌ی نه‌ک
هه‌وڵی نه‌دا بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیاسی
خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمێکی ئازاده‌وه
بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک له
کوردستان، به‌ڵکو خۆی و حکومه‌ته‌که‌ی به‌ربه‌ستێکی
سه‌ره‌کی به‌رده‌م ئه‌م داخوازییه به‌رحه‌قه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان بوون. وه ده‌ستووری پڕکۆنهپهرستی عێراقی
به‌شێک له دنیای عه‌ره‌ب، به شتێکی باش و
پڕده‌ستکه‌وت بۆ خه‌ڵکی کوردستان له قه‌ڵه‌م ئه‌دا.
-
کابینه‌ی پێنجیش هه‌روه‌ک
ئه‌وانه‌ی پێش و ئه‌مه‌ی ئێستا دوو ئیداره‌یی بوو،
هه‌ر حیزبه و میلیشیاکانی سه‌پاندووه به‌سه‌ر
ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا و جه‌رده‌یی له داهات و
موڵکی گشتی ئه‌نجام ئه‌دات.
-
ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک پێش کابینه‌ی
پێنج و له کۆتایی کابینه‌ی چواری نێچیرڤاندا پارتی
پێنج یه‌کگرتوو تیرۆر ئه‌کات و پاشان سه‌رۆکی کابینه‌ی
پێنج له داهاتی گشتی 6 ملیۆن دۆلار پاره‌ی خوێنیان
ئه‌دات.
-
له سایه‌ی کابینه‌ی پێنج‌دا
ئیتیلاعات و میت و موساد ته‌راتێن ئه‌که‌ن له
کوردستاندا.
-
......
-
.......
14/2/2010
|