|
عامر سابیر
له ساڵی 1994 له شاری سیدنی له ڕێگه‌ی
نه‌خۆشخانه و دکتۆره‌وه زانرا که خێزانێکی ئه‌فریقی کچه‌که‌یان خه‌ته‌نه‌کردووه
پاش سه‌ردانیان بۆ وڵاتی خۆیان، ئه‌م دیارده و تاوانه ده‌رحه‌ق به منداڵانی کچ
زۆر تازه و جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو له ئوسترالیا، هه‌ر هه‌مان ساڵ په‌رله‌مانی
ویلایه‌تی (نیو ساوز ویڵز) بڕیاری ده‌رکرد به سزای توند بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری
ئه‌که‌ن و کارئاسانی ئه‌که‌ن، وه‌یان یارمه‌تی و
هانی که‌سانی تر ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی
خه‌ته‌نه‌کردنی کچان، که له ئوسترالیا و هه‌ر وڵاتێکی تری دنیا ئه‌نجامیبده‌ن 7
ساڵ زیندانی ئه‌کرێن. به دوای ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی نیو ساوز ویڵز دا هه‌موو
تیریتۆری و ویلایه‌ته‌کانی تری ئوسترالیا هه‌مان یاسایان ده‌رکرد له دژی ئه‌م
تاوانه که دواههمیناین ویلایه‌تی ڕۆژئاوای ئوسترالیا بوو. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م
سزا توونده، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی که‌مپینێکی به‌رفراوانی به‌ڕێخستووه بۆ
هۆشیارکردنه‌وه‌ی جالیه جیاجیاکان له ئوسترالیا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وڵاتانی
ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای شه‌رقی. له کۆبوونه‌وه‌ی 21/11/2009
له ڕه‌وه‌ندی کوردی پێنج ژن (چیمه‌ن عارف، سروه وه‌هاب، ئاشنا ئه‌حمه‌د، ڕۆزا
وریا، شیلان عه‌زیز)، به‌هۆی هه‌ڵسوڕان و به‌شداریکردنیان له‌م که‌مپینه‌ی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، خه‌ڵاتکران له لایه‌ن (Barbara
Perry)
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نیو ساوز ویڵز که وه‌زیری شاره‌وانییه و یاریده‌ده‌ری
وه‌زیری ته‌ندروستیشه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به
تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه به‌رانبه‌ر به منداڵانی کچ چه‌ندین بڕیار و
به‌یاننامه‌ی ده‌رکردووه بۆ بنه‌بڕکردن و قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌نجامدانی ئه‌م
تاوانه که به ئینگلیزی پێیئه‌وترێ
Female
Genital Mutilation
(FGM)
یان به زمانه باوه‌که‌ی سیرکیومسیژن (Circumcision).
بۆ یه‌که‌م جار به ڕه‌سمی له لایه‌ن دکتۆرێکی فه‌ره‌نسیه‌وه (Gerard
Zwang)
له ساڵی 1993 له ڤیه‌نا (نه‌مسا) له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کاندا پێناسه کرا و به پێشهێلکردنی مافی ژیان و ئه‌شکه‌نجه‌ی فیزیکی
و هێرش بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ژنان و کچان باسکرا. تا ئێستا ئه‌م وڵاتانه له ڕۆژئاوا
یاسایان له دژی ئه‌م تاوانه (FGM)
ده‌رکردووه (ئوسترالیا، که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، نیوزیله‌ند، نه‌رویچ،
سوید، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا) وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م وڵاتانه‌ی ئه‌فریقاش قانوون‌یان له
دژی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان ده‌رکردووه (میسر، جیبۆتی، کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست،
ئه‌سیوپیا، گانا، گیونه‌ی، کینیا، نه‌یجیریا، سودان، سینیگاڵ، تانزانیا، تۆگۆ،
ئایڤری کۆست).
تاوانی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان مێژوویه‌کی
کۆنتری له مێژووی ئاینی ئیسلام هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م دینه کۆنه‌په‌رسته نه‌ک هه‌ر
هه‌وڵی بنه‌بڕی نه‌داوه، به‌ڵکو تا هاتووه له سایه‌یدا زیاتر ته‌شه‌نه‌ی
کردووه، له‌وشوێنانه‌دا که مه‌لا و ئینستیوته ئیسلامییه‌کان له ژێر فشاری
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤدان، ئه‌وه ڕائه‌گه‌یه‌نن که ئه‌مه نه‌ریتێکی خێڵه‌کی
کۆنه و په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه، بۆ نموونه له کۆنفرانسێکی جیهانی له
22 و23 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2006دا که زانکۆی ئه‌زهه‌ر له قاهیره ڕێکیخستبوو به
به‌شداری چه‌ندین مه‌لا (له‌و وڵاتانه‌وه‌ی که ئیسلامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه)
به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌زهه‌ر مه‌لا (عه‌لی جومعه) فه‌توایان دا له
دژی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان و به تاوان و دژی مافی مرۆڤ و دژی ئیسلامیان له
قه‌ڵه‌مدا. هه‌روه‌ها له 7/6/2008 له یه‌کێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی له گه‌ڕه‌کی ئۆبن له سیدنی ڕێکیخستبوو له سه‌ر خراپی ئه‌نجامدانی
خه‌ته‌نه‌کردنی کچان، یه‌کێک له قسه‌که‌ره‌کان مه‌لاکه‌ی مزگه‌وتی عومه‌ر بوو له
وڵنگۆنگ (شێخ عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د عه‌بدولفه‌تاح) که دژی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان
قسه‌ی ده‌کردو و باسی ده‌کرد که چۆن ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندی به ئیسڵامهوه
نییه و ئیسلام دژی ئه‌م تاوانه‌یه و هیچ ئایه‌ت و حه‌دیسێک نییه بۆ
پشتیوانیکردنی ئه‌م تاوانه به‌رانبه‌ر به کچان و ئه‌یوت ئه‌رکی سه‌رشانی
موسوڵمانانه که دژی بوه‌ستنه‌وه.
مه‌گه‌ر ته‌نها وڵاتی سیرالیۆن له
ئه‌فریقا پێش کوردستانی دابێت له به‌ربڵاوی ئه‌م دیارده و تاوانه به‌رانبه‌ر به
منداڵانی کچ، ده‌سه‌ڵاته دز و جه‌رده و خۆسه‌پێنه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی
چه‌ندین ساڵه بچوکترین هه‌نگاوی کارایان نه‌ناوه بۆ وه‌ستاندن و کۆتاییهاتنی ئه‌م
تاوانه گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر به منداڵانی کچ له کوردستاندا. له چه‌ندین ساڵی
ڕابردوودا ده‌زگا ئیعلامییه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که هه‌ر خه‌ریکی
یاریکردنن به داهات و چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ (چای
مه‌حمود و شاری خه‌ونه‌کان و ئاسیا سێڵ) کردووه، چاره‌کی چاره‌کی ئه‌وه له دژی
ئه‌م دیارده ترسناکه پروپاگه‌نده‌یان نه‌کردووه و به کاری خۆیان نه‌زانییوه.
25/12/2009 |