|
عامر سابیر
نه‌وشیروان مسته‌فا له
یاده‌وه‌رییه‌کانیدا* نامه‌ی خۆی بڵاوکردۆته‌وه که له 3/1/2000دا
ناردویه‌تی بۆ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ته‌عدیلی قانونی ئه‌حوالی شه‌خسی، له‌وێدا
نه‌وشیروان ستایشی که‌مال ئه‌تاتورک ئه‌کات و ئه‌ڵێ ( له تورکیای ئه‌وسادا،
که له کوردستانی ئێستا دواکه‌وتوتر بو، خه‌لافه‌تی له‌غو کرد و جمهوریه‌تی له جێ
دامه‌زراند و، شه‌ریعه‌تی له‌غو کرد قانونی مه‌ده‌نی خسته جێگه‌ی و، دنیاش وێران
نه‌بوو).
ئه‌وه دروسته که ته‌نها کارێکی چاک که
ئه‌تاتورکی دکتاتۆر کردی جیاکردنه‌وه‌ی دین بوو له ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام سه‌یر
ئه‌وه‌یه هه‌ر چه‌ند دێڕێک پێش قسه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی، مه‌لا نه‌وشیروانی
کۆنه‌په‌رست نووسیوێتی ( هه‌مو ئه‌و ماددانه‌ی به‌پێ ی نصی صریحی قورئان
دانراون، ئێمه ده‌ستکاریمان نه‌کردن و، وه‌کو خۆی هێشتمانه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌سکاریش
کرابێ هه‌وڵ دراوه له‌گه‌ڵ گیانی قورئان دا ساز و گونجاو بێ).
نه‌وشیروان کاتێک عه‌قڵی به‌وه شکاوه
که پێویسته ژنانیش له‌سه‌ر ئه‌و قانونانه ده‌نگیان هه‌بێت، ئه‌چێت بانگی
ئه‌ندامێکی ژنی حیزبه‌که‌ی خۆی (هاوژین مه‌نمی) ئه‌کات، مه‌لا نه‌وشیروان بانگکردنی
ئه‌م ژنه و پرسه گورگانه پێی، به ده‌ستپێشخه‌ری و عاقڵێتییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی
خۆی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دا و ئه‌ڵێ (به‌نده به چاکم زانی که ژنێکی شاره‌زایش بانگ
بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له بیروڕای ژنانیش ئاگادار بین). مه‌لا نه‌وشیروان ئه‌م
تاقه ژنه‌ی سه‌ر به حیزبه‌که‌ی خۆی، به نوێنه‌ری هه‌موو ژنانی کوردستان له
قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ئه‌ڵێ ( ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ژنان له‌م قۆناغه‌دا داوای گۆڕینی
ئه‌که‌ن هه‌موی به ئێمه جێبه‌جێ ناکرێ). دژایه‌تی نه‌وشیروانی جه‌لاد و
دکتاتۆر و کۆنه‌په‌رست به ژنان و مافه‌کانیان سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه، ببینن
ئه‌وه‌ته نووسیوێتی [نوێنه‌ری ژنان (مه‌به‌ستی هاوژینه) داوای مافی
ته‌ڵاق بۆ ژنان ئه‌که‌ن، هه‌رچه‌نده له به‌رانبه‌ر ئه‌م حه‌قه‌دا ئاماده‌بوون
ده‌س له ماره‌یی و نه‌فه‌قه هه‌ڵبگرن، به‌ڵام ئێمه موافه‌قه‌تمان له‌سه‌ر نه‌کرد)
هه‌روه‌ها نووسیوێتی ( گه‌رچی نوێنه‌ری ژنان پێ ی له‌سه‌ر ئه‌وه دائه‌گرت که
کچ و کوڕ له میرات گرتن دا یه‌کسان بن، به‌ڵام ئه‌میش ئێمه موافه‌قه‌تمان له‌سه‌ر
نه‌کرد و، وه‌کو خۆی هێڵدرایه‌وه).
به‌ڵێ، مه‌لا نه‌وشیروانی کۆنه‌په‌رست
(ئه‌م به‌چکه قه‌زه‌مه‌ی ستالین) له شاخ فه‌رمان ئه‌دات ژنه شیوعییه
به‌دیلگیراوه‌کان گولله‌باران بکرێن و له 3/1/2000 دا باوه‌ڕی به مافی ته‌ڵاق بۆ
ژنان نییه و کچ له کوڕ به که‌متر ده‌زانێ، وه له 2008 یشدا باوه‌ڕی وایه
کێشه‌یه‌ک نییه به‌ناوی کێشه‌ی ژنان له کوردستان. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا
ژنان و کۆمۆنیسته‌کان و خه‌ڵکی کوردستان تۆمه‌ت بۆ نه‌وشیروان هه‌ڵئه‌نه‌ستن که
ئه‌ڵێن نه‌وشیروان کۆنه‌په‌رسته و هاوتای بارزانی سه‌رۆک خێڵه و دژی ژنه؟ئه‌م
ئیمه‌یڵه شاردواوه‌یه له مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به یاڤا سکریپته بۆ بینینی
8/12/2009
asabir79@hotmail.com
*
(له نێوان مام جه‌لال و من دا، ئازاری
1999 – شوباتی 2001، سایتی سبه‌ی، 25/11/2009) |