|
عامر سابیر
به‌شی دووه‌م:
سه‌رۆکی پێشووی مو‌ساد (Meir
Amit) له
17/7/2009 له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئه‌م پیاوه له
ساڵی 1963 تا 1968 سه‌رۆکی مو‌ساد بوو، له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی
هه‌واڵی مردنی، زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی دنیا له‌وانه
Guardian
و
Telegraph ی
به‌ریتانی،
The New York
Times ی ئه‌مریکی،
Haaretz
و
The
Jerusalem Post ی
ئیسرائیلی و
The Sydney
Morning Herald ی
ئوسترالی و ....هتد کورته‌یه‌ک له ژیانی (ئه‌میت) و ئه‌و کاره
گرنگانه‌ی له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی (مو‌ساد)دا ئه‌نجامی دابوو
بڵاوکرده‌وه، له‌وانه په‌یوه‌ندی دروستکردن له‌گه‌ڵ کوردی عێراق،
تیرۆرکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی چالاکی مه‌غریبی، دزینی فڕۆکه‌یه‌کی
MiG21
ی عێراقی وه ده‌وری له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل له
ساڵی 1967دا.
2)
یه‌کێکی تر له کاره‌کانی (ئه‌میت) که سه‌رۆکی مو‌ساد بوو،
هاوکاریکردنی وه‌زیری ناوخۆی مه‌غریب (محه‌مه‌د ئوفقیر) بوو بۆ
کوشتن و له‌ناوبردنی (مه‌هدی بن به‌ره‌که) که‌سایه‌تییه‌کی چه‌پ و
ئۆپۆزسیۆنێکی چالاکی دژی حکومه‌تی مه‌غریب بوو. مو‌ساد به به‌ڵێنی
درۆ مه‌هدی بن به‌ره‌که له سویسراوه ئه‌به‌ن بۆ فه‌ره‌نسا و
له‌وێ له 29/10/1965 ئه‌یدزن و وونی ئه‌که‌ن که تا ئێستاش
لاشه‌که‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، پۆلیسی فه‌ره‌نسا له
لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا په‌نجه‌ی تاوانی بۆ مو‌ساد و مه‌غریب و
CIA
ڕاکێشاوه. ئه‌م ڕووداوه کێشه‌یه‌کی گه‌وره له نێوان حکومه‌تی
فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل و مه‌غریب دروست ئه‌کات و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا
(Charles
de Gaulle) بڕیاری
داخستنی نووسینگه‌ی مو‌ساد له پاریس و ده‌رکردنی هه‌موو
سیخوڕه‌کانی ده‌دات له فه‌ره‌نسادا، ئه‌م ڕووداوه له ئاستی
دنیادا شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره بوو بۆ (ئه‌میت) ی سه‌رۆکی مو‌ساد،
هه‌رچه‌نده حکومه‌تی ئیسرائیل ئینکاری ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌میت له
به‌رانبه‌ر تاوانبارکردنیدا له ناوخۆی ئیسرائیل ئه‌یووت که به
ئاگاداری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل (
Levi Eshkol
) ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام داوه.
تا ئێستاش ئه‌وه
به‌ته‌واوی دیار نییه که ئایا مو‌ساد ئه‌و کاره‌ی بۆ ئه‌نجام
داوه، ئایا چی داخوازییه‌کی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر حکومه‌تی
مه‌غریبدا له پاداشتی ئه‌و هاوکارییه‌یدا، دیاره ئه‌وه
بێگومانه که ئیسرائیل له‌ناوبردنی که‌سایه‌تییه‌کی به‌نفوزی
چه‌پی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب که به توندی دژی ئیسرائیل بێت زۆر
له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌بینێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه
ئه‌وه‌یه که دزینی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان (له 15/2/1999 له کینیا)
له‌لایه‌ن میتی تورکیاوه به هاوکاری مو‌ساد و
CIA
له گه‌ڵ دزینی مه‌هدی بن به‌ره‌که له‌لایه‌ن مو‌ساد و مه‌غریب و
CIA
دوو ڕووداوی زۆر هاوشێوه‌ن.
3)
کارێکی تری مو‌ساد له
ده‌ورانی سه‌رۆکایه‌تی (ئه‌میت)دا له ساڵی 1966 دزینی فڕۆکه‌یه‌کی
جه‌نگی (MiG
21) ی عێراقی بوو
که دروستکراوی یه‌کێتی سۆڤێتی ئه‌و کات بوو، فڕۆکه‌وانێکی عێراقی
(مونیر ریدفه) که مه‌سیحیه‌کی خه‌ڵکی به‌غداد بوو، له
بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نزیکی موسڵ ئه‌و فڕۆکه‌یه ده‌بات و
ده‌یگه‌یه‌نێته ئیسرائیل و هه‌ر هه‌مان کات مو‌ساد هه‌موو
خێزانه‌که‌شی به قاچاغ ده‌رده‌کات له عێراق. وه یه‌کسه‌ر
(مونیر) نیو ملیۆن پاوه‌ند ده‌کرێته حیساب بانکه‌که‌یه‌وه.
سه‌رۆکی مو‌ساد که ساڵی
پێشتر باری لاسه‌نگ بووبوو به هۆی تیرۆرکردنی مه‌هدی بن به‌ره‌که
له فه‌ره‌نسادا، ئه‌م چالاکییه گه‌وره‌یه سه‌نگی ڕاستکرده‌وه و
ئۆتۆریته‌ی بۆ خۆی و پۆسته‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه. له‌و کاته‌دا
زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی (میسر، ئه‌رده‌ن، سوریا، عێراق) فڕۆکه‌ی
MiG 21
ی ڕووسییان هه‌بوو به‌ڵام ئیسرائیل له به‌رانبه‌ردا فڕۆکه‌ی
F13
ی ئه‌مریکی هه‌بوو که توانایی هێنده‌ی فڕۆکه ڕوسییه‌کان نه‌بوو.
ئیسرائیل و ئه‌مریکا به دزینی ئه‌م فڕۆکه‌یه دواهه‌مین
ته‌کنه‌لۆژیای سۆڤییه‌تیان که‌وته ده‌ست، وه ئیسرائیل له شه‌ڕی
ساڵی 1967 سودی زۆری له‌و فڕۆکه‌یه بینی بۆ تێکشکاندنی وڵاتانی
عه‌ره‌بی.
4)
ئه‌میت وه‌ک سه‌رۆکی مو‌ساد
له شه‌ڕی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل له ساڵی 1967 (که ناسراوه به
شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه) ده‌وری گرنگی بینی له سه‌رکه‌وتنی ئیسرائیل‌دا
(که له ڕۆژی دووشه‌م ڕێکه‌وتی 5/6/1967 تا 10/6/1967ی خایاند)
سه‌رۆکی مو‌ساد (ئه‌میت) چه‌ند ڕۆژێک پێش شه‌ڕه‌که له 30/5/1967
ده‌نێردرێت بۆ واشنتن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا که ئه‌گه‌ر
ئیسرائیل هێڕشی پێشوه‌خت (pre-emptive
strikes) بکاته
سه‌ر میسر، ئه‌و به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا (Robert
MacNamara) ی وت
هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مانه‌وێت له ئێوه ته‌نها سێ شته؛
یه‌که‌م جبه‌خانه‌کانمان بۆ پڕبکه‌نه‌وه له‌دوای شه‌ڕ، دووه‌م له
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
UN
یارمه‌تیمان بده‌ن وه سێهه‌م هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ڕووسیا
(یه‌کییه‌تی سۆڤییه‌ت) بده‌ن له کێشه‌که. وه‌زیری به‌رگری
ئه‌مریکا پێی وت به ڕوونی و ئاشکرایی له مه‌به‌ستت تێئه‌گه‌م، بۆ
ئه‌میت ئه‌م وه‌ڵامه مانای دانی لایتی سه‌وز بوو تا ئیسرائیل
بتوانێ هێڕشی پێشوه‌خت بکات، ئه‌میت ئه‌م هه‌واڵه گرنگه‌ی کرده
ڕاپۆرتێک و ناردی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نیوه‌شه‌وی کابینه‌ی حکومه‌ت
که له ماڵی سه‌رۆک وه‌زیران (Levi
Eshkol)
کۆببونه‌وه، ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌میت زۆر گرنگ بوو بۆ کۆبوونه‌وه‌که،
که له سه‌فه‌ره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتووبوو به‌وه‌ی ئه‌مریکای قانع
کرد ڕازیبێت که ئیسرائیل ده‌ستپێشخه‌ری بکات له هێڕشی بۆ سه‌ر
میسر. بۆ ڕۆژی دوای گه‌یشتنی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌میت له 5/6/1967
ئیسرائیل هێڕشی پێشوه‌ختی ده‌ستپێکرد.
سه‌رۆکی ئه‌وکاتی مو‌ساد
(ئه‌میت) له وتارێکیدا له یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌و هێڕشه‌دا له
واشنتن وتی "مه‌ڵێ شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه بڵێ شه‌ڕی شه‌ش سه‌عاته"
ئه‌میت له ساڵی 1968 واز له پۆسته‌که‌ی ده‌هێنێت و به دوایدا
Zvi
Zamir ده‌بێته
سه‌رۆکی مو‌ساد که ئه‌وه‌ته له وێنه‌که‌ی سه‌ره‌وه به
جامانه‌ی کوردییه‌وه له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا وێنه‌ی گرتووه.
14/9/2009
asabir79@hotmail.com |