|
عامر
سابیر
asabir79@hotmail.com
له سه‌ره‌تای
هه‌شتاکاندا هاوڕێ قادر مه‌جید ناسراو به (قادری مالیه)
کارمه‌ند بوو له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، هه‌موو ڕۆژێک له
سلێمانییه‌وه به پۆڵۆنی یه سه‌وز و جوان و ڕازاوه‌که‌ی
ئه‌هات بۆ ده‌وام و ئێوارانیش ئه‌ڕۆیشته‌وه، زۆر جار له
ئاغجه‌له‌ره‌وه نه‌فه‌ری سلێمانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌بردو
پاره‌یه‌کی ڕه‌مزی که‌می وه‌رئه‌گرت. من دوو جار له‌گه‌ڵ
باوکمدا به پۆڵۆنییه‌که‌ی کاک قایه‌ری مالیه له
ئاغجه‌له‌ره‌وه چوومه بۆ سلێمانی.
له ڕۆژئاوادا
ده‌م به خه‌نده‌یی فه‌رمانبه‌ر له‌گه‌ڵ موشته‌رییه‌کانیدا
بووه به فه‌رهه‌نگێکی به‌رز و جێکه‌وته بووه، قادری
مالیه له‌و کاته‌دا ئه‌و بزه و خه‌نده‌یه به‌رده‌وام
له‌سه‌ر لیوی بوو بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵی
ئه‌دوا.
بۆ جارێکی تر
ناوی قادری مالیه‌م بیسته‌وه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
شاره‌وانی، که پاڵێوراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو بۆ
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بازنه‌ی 2، که
له بڵاوکراوه‌ی (بۆپێشه‌وه) ژماره 62 له 31/1/2000دا
له‌گه‌ڵ کاندیده‌کانی تری حیزب‌دا وێنه‌ی بڵاوکرایه‌وه.
به داخه‌وه له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ی که پێکه‌وه
ئه‌ندامی یه‌ک حیزب بووین ڕێک نه‌که‌وت که به دیداری
شادببمه‌وه.
حیزب و
بزوتنه‌وه‌یه‌ک (کۆمۆنیزمی کرێکاری) که هاوڕێ قادر خۆی
تیادا بینییه‌وه و کردییه ئامرازی ده‌ستی پاش وازهێنانی
له سه‌ره‌تایه‌کی زوودا له حیزبی شیوعی، ئه‌و حیزب و
بزوتنه‌وه‌یه‌یه که جێگه‌ی هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌یه
که وه‌ک قادر مه‌جید باوه‌ریان به هاتنه‌دی دنیایه‌کی
بێ چین و چه‌وسانه‌وه هه‌یه له ڕێگه‌ی خه‌بات و
خۆڕێکخستنی چینی کرێکاره‌وه.
قادری مالیه
یادی به‌رز و ڕێگه‌ی به‌رده‌وامه.
7/2/2010 |