|
یه‌کی
ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوخه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار، ڕۆژی نه‌فره‌ت و
ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری به دنیای پێچه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌داری، ڕۆژی له کار
ڕاگرتنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پشودان و ئاهه‌نگ گێڕان، ڕۆژی
جه‌ختکردنه‌وه‌ی چینی کرێکار له سه‌ر ڕێکخراوبوون و یه‌کگرتن وه‌ک مه‌رجی
سه‌ره‌کی بۆ کۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه و مژینی خوێن و گوشینی شیله‌ی
گیانی کرێکاران، ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای سور و نه‌فره‌ت له کۆنه‌په‌رستی،
ڕۆژی دووپاتکردنه‌وه‌ی وته به نرخه‌که‌ی مارکس (کرێکارانی جیهان یه‌کگرن)،
ڕۆژی وتنی نا و نه‌فره‌ت له سنور و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاین و
نیشتیمان که سه‌رمایه‌داری جیهانی کرێکارانی پێ شه‌ق شه‌ق کردووه و ده‌کات،
ڕۆژی وتنی نا به شه‌ڕ و کاولکاری و تیرۆر و برسێتی که له سایه‌ی ئه‌م
نیزامه‌دا سه‌ر گۆی زه‌وی ته‌نیوه، ڕۆژی نمایش‌کردنی هێزی چینی کرێکار له
جیهاندا و ئومێد به دنیایه‌کی باشتر و خاڵی له چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان له
لایه‌ن ئینسانه‌وه، ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار به‌ڕێوه‌یه.
به‌داخه‌وه من ناوی ئه‌و شاعیرانه نازانم که نووسه‌ری شه‌ش
له‌م شیعرانه‌ی خواره‌وه‌ن، ئه‌م شیعرانه هه‌موو کراون به سروود و
ئه‌وترێنه‌وه له لایه‌ن کرێکارانه‌وه. هه‌ر که‌سێک ناوی نووسه‌رانی ئه‌م
شیعرانه ده‌زانێت (که وابزانم خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانن) وه له‌سه‌ر هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌ک له نوسینه‌وه‌ی شیعره‌کاندا کرابێت، زۆر سوپاس گوزاردهبم ئاگادارم
بکاته‌وه.
22/4/2008
بڕیاری
یه‌کی ئایار
پونگی خوارد مه‌وجی
دا ده‌ریای کرێکار
دژی سه‌رمایه
ئه‌وه‌لی ئایار
سوربوو به خوێنمان
شه‌قامی شاران
شه‌قی برد قه‌ڵای
سه‌رمایه‌داران
زنجیری کۆنی
هه‌زاران ساڵه
ده‌پچڕێ و جادوو
حوکمی به‌تاڵه
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم،
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
به‌رهه‌م هێنه‌ری
بژێوی ئینسان
پرۆلیتاریام چینی
شۆرشوان
سه‌د ساڵه، سه‌د
جار که‌وتم و هه‌ستام
دیسان قایمتر
هه‌ستام و وه‌ستام
شۆرشی مه‌زنی
ئۆکتۆبه‌ری خوێنیین
شۆرشی من بوو ڕێبازی
لینین
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
ته‌نووره‌ی ئاخر
هه‌ستاوه هه‌ستین
چی دوژمنانی
کۆنه‌په‌رستین
پشتم به‌رمه‌ده‌ن
ده‌ست ده‌نه ده‌ستم
به‌ره‌و سۆشیالیزم
ڕێڕه‌و ده‌به‌ستم
سنور نامگرێ له
سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه
سه‌رمایه‌داری
دێنمه له‌رزه
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
خه‌باتی شێلگیر
کارخانه و مه‌زرا
له ژێر ڕابه‌ری
پێشه‌نگی خۆما
ڕێدهخهم چه‌رخی
ده‌وڵه‌ت ده‌شکێنم
ده‌وڵه‌تی تازه‌ی
کرێکار دێنم
هه‌موو ساڵێکیش
ئه‌وه‌لی ئایار
هه‌ڵی ده‌بژێرم گشت
ده‌سکه‌وتی پار
ساڵ به ساڵ زه‌ینم
ڕۆشنتر ئه‌که‌م
له بۆ ڕابه‌ری خۆم
حازر ئه‌که‌م
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
ئیمپریالیست و
فرسه‌ت په‌رستان
که پێیان وایه
مێژوویان وه‌ستان
بله‌رزن، گه‌شه و
ڕوناکه ئاسۆ
یه‌کده‌گرین له
ده‌ور ئاڵای سوری خۆ
به لافاوی سور هه‌ر
وه‌ک به‌هاران
جیهان ده‌که‌ینه
جه‌ژنی هه‌ژاران
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
بۆ
ئازادی به‌رابه‌ری حکومه‌تی کارگه‌ری
ده‌ربه‌ده‌ری و
ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت، سه‌رکوت سته‌م و برسێتی
له تاقه‌تا نییه
نییه، ئه‌ی هاوزنجیران وه‌ختیه‌تی
تا که‌ی دنیای
پێچه‌وانه، له جیاتی پێ له سه‌ر سه‌ر بێ
وه‌ختییه‌تی
ژێره‌وژوور بێت و ئێمه‌ی ژێر ده‌ست سه‌روه‌ر بێ
کۆیله زنجیر
ده‌پسێنێ، حیزبی هوشیاری ڕابه‌ری
بۆ ئازادی
به‌رابه‌ری حکومه‌تی کارگه‌ری
چی نیعمه‌ت و
به‌رهه‌م هه‌یه، چی کانگای خێر و خۆشییه
تا له چنگی سود
په‌رستی، تاڵانکه‌ر بێت فایده‌ی چییه
دهستکۆتاکهین
تاڵانکه‌ران، هه‌موو بێ به موڵکی هه‌مووان
ئازاد و به‌رابه‌ر
بژین، به‌خته‌وه‌ر بێت نه‌وه‌ی ئینسان
کۆیله زنجیر
ده‌پسێنێ، حیزبی هوشیاری ڕابه‌ری
بۆ ئازادی
به‌رابه‌ری حکومه‌تی کارگه‌ری
وا زنجیری هه‌زاران
ساڵه، ده‌پچڕێ و حوکمی به‌تاڵه
ڕۆژێکی وا له
مێژودا، نه‌ورۆزی نوێ و سه‌ری ساڵه
هه‌ڵبێ ڕۆژی
چه‌وساوه‌کان، ده‌بن به ڕابه‌ری جیهان
هه‌تاوی گه‌ش هه‌تا
هه‌تا، تیشک ده‌هاوێژێ بۆ ئینسان
کۆیله زنجیر
ده‌پسێنێ، حیزبی هوشیاری ڕابه‌ری
بۆ ئازادی
به‌رابه‌ری حکومه‌تی کارگه‌ری
بێکار
بیت یان له سه‌ر کار
بێکار بیت یان
له‌سه‌ر کار
له‌م شار بیت یاخود
له‌و شار
به برسی یان به
تێری
بیرت نه‌چێ
یه‌کێتیی
یه‌کگرتوویت له‌بیر
بێ
هه‌تا هێزت زیاتر بێ
دوژمن له هه‌ر
ڕه‌نگێ بێ
بۆ تهفرهقهت
ده‌کۆشی
چوون تا ئێمه
بڵاوبین
ئه‌و ئه‌توانێ
سه‌روه‌ر بێ
یهکگتوویت له بیر
بێ
هه‌تا هێزت زیاتر بێ
ده‌ستت بنێ نێو
ده‌ستم
مه‌به‌ستت تا
مه‌به‌ستم
هوشیار به
چاوههڵێنه
ڕێی ڕزگاریت ببینه
یه‌کگرتوویت له بیر
بێ
هه‌تا هێزت زیاتر بێ
مادام له ریی
ئامانجین
به تووێشوی تۆش
موحتاجین
له‌شکرێ بین زۆر
گه‌وره
ژێره‌وژور که‌ین
ئه‌م ده‌وره
یه‌کگرتوویت له‌بیر
بێ
هه‌تا هێزت زیاتر بێ
ڕاپه‌ڕن
ده‌سا ڕاپه‌ڕن ئه‌ی
به‌شمه‌ینه‌تان
بۆ ڕزگاربوون و
دواڕۆژی ژینتان
ده‌سا ئه‌ی چینی
ده‌ست و پێ سواو
کرێکارانی برسی و
به‌شخوراو
به‌شمه‌ینه‌تانی
خاوه‌ن هه‌ژاری
کۆیلانی حوکمی
سه‌رمایه‌داری
ده‌سا ڕاپه‌رن ئه‌ی
به‌شمه‌ینه‌تان
بۆ ڕزگاربوون و
دواڕۆژی ژینتان
ئیتر با به‌س بێت
سهردانهوانی
به‌س بێت ده‌نگی
دیلی و چه‌وساوی
ئیتر با به‌س بێت
ژیانی سستی
گیرۆده‌ی یاسای
کۆنه‌په‌رستی
ده‌سا ڕاپه‌ڕن ئه‌ی
به‌شمه‌ینه‌تان
بۆ ڕزگاربوون و
دواڕۆژی ژینتان
ساڵه‌ها ساڵه
ده‌ردت گرانه
به‌هاری شادی زه‌ردی
خه‌زانه
با خه‌باتی سور ئاگر
بستێنێ
دواڕۆژی ڕون و
ئازادی بێنێ
ده‌سا ڕاپه‌ڕن ئه‌ی
به‌شمه‌ینه‌تان
بۆ ڕزگاربوون و
دواڕۆژی ژینتان
ئاڵای
سور
منم ئاڵای سوری
شۆڕشی نوێ دهشهکێنم
من بهچهکم
له ژێر ئه‌و ئاڵا
سوره سروودی ئاشتنهبوونهوهم
روو به دوژمن
ده‌خوێنم
کرێکاری هوشیارم
ڕێگه‌ی سه‌ختم له ڕێیه
چه‌کی ده‌ست بیر و
مێشکم مژده‌ی دوواڕۆژی پێیه
ده‌سا هاوچینه‌کانم
وه‌رن ببین به‌یه‌ک ده‌ست
بیگهشێنینهوه ژیان
دوایی بێنین ڕۆژی ڕه‌ش
ده‌نگ
هه‌ڵبڕه
ده‌نگ هه‌ڵبڕه
ده‌نگت به سه‌رما
نه‌له‌رزێ
گه‌لاوێژه
چاوگه‌شه‌که‌ی ڕوتهڵهکه
ده‌ی به سروودی کاک
شوان ده‌نگ هه‌ڵێنه
با به‌رخۆله
ڕوتهڵهکانت نه‌له‌رزن
به ته‌زوی بای ئه‌و
سه‌رمایه
بڵێ، بڵێ
بڵێ ، بڵێ له‌م
دنیایه
هێنده‌ی په‌شم و
خوری تێدایه
که نه‌ک هه‌ر
بهرخۆلهکانم
هیچ به‌رخێک
نهبڕیتهوه سه‌رمای نابێ
بڵێ سروودم ئه‌خوێنم
ده‌نگی زوڵاڵم
هه‌ڵدێنم
کاکه شوانه‌که‌م
ئه‌دوێنم
تا سک زله
چاوچنۆکه‌کان
که چاکه‌ته
پهشمینهکانیان فڕاندم
که به‌رخۆله
نهشمیلهکانیان ڕوتاندم
پهتئهکهم
ئهیانفهوتێنم
ده‌نگ هه‌ڵبڕه
ده‌نگت به سه‌رما
نه‌له‌رزێ
گه‌لاوێژه
چاوگه‌شه‌که‌ی ڕوتهڵهکه
ده‌ی به سروودی کاک
شوان ده‌نگ هه‌ڵێنه
با به‌رخۆله
ڕوتهڵهکانت نه‌له‌رزن
به ته‌زوی بای ئه‌و
سه‌رمایه
سروودی
ئه‌نته‌رناسیۆناڵ
ئۆژین پۆتییه
هه‌ستن ئه‌ی هۆزی
به‌شمه‌ینه‌تان، دیلانی برسێتی دنیا
له ته‌نووره‌ی
بیروباوه‌ڕمان، قرمژنی تریشقه ڕاسا
ته‌نووره‌ی ئاخرینه
هه‌ستن، با هه‌ڵیپێچین ده‌وره‌ی کۆن
ڕابین و
ژێرهوژوورکهین جیهان، ئێمه‌ی هیچ بین به گشت ئه‌ی کۆیلان
ئاخرتن شه‌ڕه شه‌ڕی
سه‌روماڵ، با یه‌کگرتووبین هه‌ڤاڵان
به
ئه‌نته‌رناسیۆنال ڕزگار ده‌بێ ئینسان
ده‌سه‌ڵاتدار
ڕزگارمان ناکات، نه شا نه شێخ نه ئاسمان
با خۆمان بۆ ڕزگاری
ڕابین، ئه‌ی خێڵی به‌رهه‌م هێنه‌ران
ڕزگاری گشتی بێ و
ڕههاکهین، گیان له به‌ند و ماڵ له تاڵان
خۆمان ئاگر خۆشکه‌ین
و بکوتین، به گه‌رما و گه‌رمی ئاسنمان
ئاخرین شه‌ڕه شه‌ڕی
سه‌روماڵ، با یه‌کگرتووبین هه‌ڤاڵان
به
ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ڕزگار ده‌بێ ئینسان
ئێمه‌ی کرێکاران و
وه‌رزێران، کۆمه‌ڵی مه‌زنی زه‌حمه‌تکێش
هه‌ر به ئێمه
ده‌بڕێ جیهان، تا که‌ی بۆ ته‌وه‌زه‌لی خوێن‌ڕێژ
به‌ڵام ئه‌مڕۆ سبه‌ی
ئه‌ی هه‌ڤاڵان، هه‌ر که فه‌وتان قه‌ل و داڵان
هه‌تاوی گه‌ش هه‌تا
هه‌تایه، تیشک دهاوێژێ بۆ ئینسان
ئاخرین شه‌ڕه شه‌ڕی
سه‌روماڵ، با یه‌کگرتووبین هه‌ڤاڵان
به
ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ڕزگار ده‌بێ ئینسان |