عبدالله محمود
18ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ، خه‌ڵكی كوردستان ئاواره‌ی سنوره‌كانی عێراق-ئێران، عێراق –توركیا، عێراق-سوریا بوون. ئاواره‌ییه‌ك كه له‌هه‌موو مێژوی خه‌ڵكی كوردستاندا بێوێنه‌و تراژیدیایه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر بوو. تراژیدیایه‌ك كه نه‌هیچ نوسه‌رێك ئه‌توانێ له‌چوارچێوه‌ی وتارێكدا جێگای بۆ بكاته‌وه، و نه‌هیچ شاعیرێك ئه‌توانێ ئیقاعی ئه‌م مه‌رگه‌ساته به‌یان بكات، نه‌هیچ ئاوازخوێنێكی پربه‌ها ئه‌توانێ ئاوازی موسیقاكه‌ی به‌باڵای ئه‌م تراژیدیایه بگرێت. ئاخر ئاواره‌یی خه‌ڵكی كوردستان، لافاوێك نه‌بوو بێره‌حمی سروشت له‌گه‌ڵ خۆی هێنابێتی، ره‌شه‌بای سه‌رشێت نه‌بوو بۆ هه‌دادان مه‌رگ و ماڵوێرانی بوێت، نا هیچ كام له‌وانه نه‌بوو.
18 ساڵ به‌ر له ئێستا، خه‌ڵكی كوردستان دوای ڕاپه‌رین!و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین هێرشی به‌عسدا بۆ كوردستان، ئاواره بوون. سوپای قه‌سابیكراوی به‌عس، به له‌شی داهێزراو و تێكشكاوه‌وه قه‌ساب ئاسا نمایشی هێزی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی راپه‌ریودا!! كرد. سه‌ره‌تا له خواروی عێراق چه‌قۆیان له‌كالان ده‌ركێشا و پاشان به‌ره‌و كوردستان خزین.
خه‌ڵكی كوردستان به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمه قه‌ومپه‌رسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، خه‌رمانه‌یه‌ك له مه‌رگه‌ساتی وه‌كو شكنجه و ئیعدام، كوشتار‌و ئاواره‌یی، بێمافی و سه‌ركوتی سیاسی پشت سه‌رنابوو، به‌ڵام هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه‌ی ساڵی 1991 خه‌ڵك نه‌كه‌وتنه به‌ر داروخانێكی ئاوا به‌كۆمه‌ڵ، و ئاواره‌یه‌كی ئاوا ملیۆنی، كه‌رۆژانه سه‌رماو برسیتی، هیلاكی و نه‌بونی كه‌مترین پێداویستی سه‌ره‌تایی گیانی مناڵان و به‌ساڵاچوانی ئه‌خسته گه‌روی تراژیدیایه‌كی بێ وێنه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی تریشه‌وه، ئاواره‌یی خه‌ڵكی كوردستان له‌كاتێكدا رویدا، كه بۆیه‌كه‌مین جار بوو به‌عس ئاوا لاواز، ته‌ریك، و له‌ولاشه‌وه خه‌ڵك چه‌كدار بن، ئه‌حزاب چه‌كدار بن، كه‌چی ووشه‌ی "هات" هه‌موو پێوانه‌كانی تاكتیكی سه‌ربازی ئاوه‌ژوو كرده‌وه، هه‌موو وشه‌یه‌كی هات، به‌مانای چۆڵكردن و راكردنی 100كیلۆمه‌تری ده‌شكایه‌وه، ئاوڕدانه‌وه نه‌بوو، ڕاكردن و چه‌ك فرێدان، بێئومێدی و بی ئاسۆیی، قیبله‌نومای ڕزگاری بوو!! ڕزگاری له‌مه‌رگ، له به‌عس. ڕۆژانێكی سه‌خت بوو.
ڕوداوی ئاواره‌یی به‌ڕاستی تراژیدیایه‌كی ئینسانی بێوێنه‌بوو، به‌ڵام تراژیدیای دواتری جه‌رگبرتر بوو. ته‌رحی ناوچه‌ی ئارام كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌یی خه‌ڵكی كوردستاندا هێنرایه گۆڕ‌و ئه‌حزابی قه‌ومی كورد كه‌وتنه پێشوازی لێكردنی، به‌ره‌سمی وبه‌كرده‌وه هێنانه خواره‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان بوو بۆكێشه‌ی ئاواره‌كان وكردنی به كێشه‌یه‌كی مرۆیی. له ئاكامی ئه‌مه‌شدا كوردستان له كۆمه‌ڵگایه‌كی نورماڵ داشۆردراو كرا به هۆڵێكی ئاواره‌یی. خه‌ڵكی ناو ئه‌م ئۆردوگا ئاواره‌ییه بۆ به‌رێوه‌چونی ژیانیان چاوله‌ده‌ستی كۆمه‌كه ئینسانیه‌كان كران، پاسه‌وانیه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگا سه‌رگه‌ردانه‌ش سپێردرا به‌ده‌ستی ئه‌حزابی میلیشیایی. ده‌وڵه‌ت، یاسا، حكومه‌ت، حه‌قی هاوڵاتیبوون، له هیچ ئاستێكدا نه‌مان.
پرسیارێك كه تا ئێستا ده‌بێ جێگای هه‌ڵوێسته و تێڕامان جدی بێت ئه‌وه‌یه، ئایا دوای كه‌متر له مانگێگ به‌سه‌ر خرۆشانێكی جه‌ماوه‌ریدا، ئه‌م خه‌ڵكه خرۆشاوه، ئه‌م خه‌ڵك و حزبه ده‌ست پڕ له‌چه‌كه، له‌به‌رامبه‌ر به‌عس و هێزه بریندار‌و قه‌سابی كراوه‌كه‌یدا بۆ نه‌یانتوانی كه‌مترین به‌رگری له خۆیان نیشان بده‌ن؟ هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئاواره‌یی به‌كۆمه‌ڵ و گرتنه به‌ری رێگایه‌كی خه‌باتكارانه‌و هوشیارانه‌ی خه‌ڵك بوو یان ترس و بێ ئیراده‌یی؟
واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه، كه خرۆشانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌رئه‌نجامی چونه پێشه‌وه‌ی خه‌باتی قوناغ به‌قۆناغی خه‌ڵكی كوردستان یان به‌رهه‌می گه‌شه‌و پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌دژی به‌عس وبه‌رهه‌می گۆرانی هاوسه‌نگی هێز له نێوان به‌عس و خه‌ڵكی كوردستاندا به قازانجی خه‌ڵك نه‌بوو. به‌ڵكه خرۆشانی جه‌ماوه‌ری چ له خواروی عێراق و چ له كوردستاندا ئاكامی جه‌نگی كه‌نداو بوو. ئاكامی زاڵبونی سیاسه‌تی جه‌نگخوازنه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كان بوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا له ڕیگای ئه‌و حزبه سیاسیانه‌ی كه كه به‌فریوكاری و واده‌و به‌ڵێنی دۆرزنانه‌وه توانیان ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی خۆیان به‌سه‌ر خواست و داوا‌و خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا زاڵ بكه‌ن و خه‌ڵكی په‌لكێشی دوای سیاسیه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو جه‌نگخوازیه كۆنه‌په‌رسته‌كه‌ی بكه‌ن. ئه‌م جه‌نگه كۆنه‌په‌رستانه‌یه هه‌ر وه‌كو چۆن له‌گه‌ڵ خۆیدا خرۆشانێكی جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا، هاوكات بێئیراده‌یی و به‌ستنه‌وه‌ی ئومیدی به ئه‌مریكاوه خسته جێگای خه‌باتێكی به‌نه‌خشه‌ی جه‌ماوه‌ری توڕه له به‌عس. ئه‌م دۆخه بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه ئومێدیان به‌گۆڕان و ده‌ستكۆتاكردنی به‌عس به ئه‌مریكاوه گرێدابوو، به‌رهه‌مه‌كه‌ی ته‌نها ده‌یتوانی ببێته بێئیراده‌یی و جوڵه‌و بزاوتێكی به‌عس وابكات خه‌ڵك و حزبه قه‌ومیه پشتبه‌ستوه‌كان به ئه‌مریكا، بكه‌ونه ڕاكردن و توانای هیچ جۆره به‌رگریه‌كیان له‌به‌رامبه‌ر به هێزه بریندار‌و لاوازه‌كه‌ی به‌عس نه‌بێت. هه‌ر ئه‌م حاله‌ته‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه نیشانی بدات كه خرۆشانێكی پاشكوی جه‌نگخوازی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی قه‌وم په‌رستی كوردا ڕویداوه نه‌ك شتیكی تر.
هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی فریوكاری حزبه قه‌ومیه‌كان و هه‌راوهۆریای نوسه‌ر و قه‌له‌م به‌ده‌سته دواكه‌وتوه‌كان، ئاواره‌یی خه‌ڵكی كوردستانیش نه‌ك به‌شێك له خه‌باتی راوه‌ستاوه‌ی خه‌ڵك و حزبه‌كان، و نه وه‌لامی ئاماده‌ی ئه‌وان وه‌كو شێوازێكی نوێ خه‌بات، به‌ڵكه ئاواره‌یی به‌وینه‌ی تراژیدیایه‌كی بیرنه‌چووه‌وه باجی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ئه‌مریكاو جه‌نگخوازیه‌كه‌ی بوو. بێگومان ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رین به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌ڵك و ئیراده‌نواندنی خه‌ڵكی كوردستان بوایه، به‌عس و هێزه داهێزراو برینداره‌كه‌ی هه‌رگیز نه‌یان ئه‌توانی به‌رگه‌ی ڕاوه‌ستاوی خه‌ڵكی چه‌كدارو راپه‌ریو بگرن. له‌م خرۆشانه‌دا خه‌ڵك بونه زه‌خیره‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، و باجی شكست و ڕاكردنی ئه‌وانیش دیسان له ئاواره‌بوندا خه‌ڵكی كوردستان به‌مه‌رگه‌سات و كێوێك كویره‌وه‌ری ته‌واو بوو.
له‌وكاته‌شه‌وه تائێستا كوردستان له گیژاوێكدا په‌لوپۆ ده‌كوتی و ئاسۆی دیار نییه. تائێستا كوردستان سه‌رگه‌ردانه و ئایننده‌ی سیاسیه‌كه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به سیاسیه‌تی ئه‌مریكاو قازانج په‌رستی حزبه بالاده‌سته‌كانی كوردستان. تائێستا
خه‌ڵكی كوردستان ناسنامه‌ی هاوڵاتیبونیان له باری حقوقیه‌وه دیار نییه، له‌جغرافیای سیاسی دنیادا بی پێناسه‌ن، كوردستان تائه‌م ساته وه‌خته نه‌به‌شێكه له عێراق و نه ئه‌م جیابونه‌وه عه‌مه‌لیه‌ی 18 ساڵی رابردوی ڕه‌سمیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێدراوه.
ئێستا دوای 18 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی ئاواره‌یی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستاندا، چ ئه‌مریكاوغه‌رب چ به‌ره‌ی بۆرژوازی عیراقی له‌ناویشیاندا یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كوردستانی به‌كرده‌وه دابڕاوی 18 ساڵه بگێڕنه‌وه بۆ باوه‌شی ده‌وڵه‌تێكی كۆنه‌په‌رستی قه‌ومیگه‌رای ئیسلامی.
تراژیدیای گێرانه‌وه‌ی كوردستان بۆ ژێرسایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی قه‌ومی ئیسلامی كۆنه‌په‌رست، تا ئه‌م ساته وه‌خته به‌رهه‌می هه‌مان سیاسه‌تی نوكه‌رایه‌تیكردنی ئه‌حزابی قه‌ومی كوردستانه بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو سازشكردنه له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی سه‌همی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان له به‌غداو درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتدارێتیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا.
ئێستا به‌كرده‌وه خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی واقعی ده‌سه‌لاتی ته‌واو پێنه‌گرتوی به‌غدادان. هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی ناوه‌ند به‌و ناوه‌رۆكه‌وه كه حكومه‌ت هه‌یه‌تی، هاوكات كیشمه‌كیشه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كوردی به‌شدار له‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی وه‌كو سنور، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور، یاسای نه‌وت و غاز، كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان، بڕی بودجه، كێشه‌ی كه‌ركوك... چه‌ندی كێشه‌ی تر، ئاماژه‌ی رۆشنن كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی به‌غدا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا كیشه‌ی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تیترین ئاستیشدا ئه‌م كێشمه‌كێشه له چوارچێوه‌ی به‌ناوه‌ندی كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌برێته پێشه‌وه.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێستای به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ده‌سه‌لاتدا ئاوابێت كه بێگومان له‌گه‌ڵ قوڵبونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنیدا زوربه‌ی زۆری باجه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یدات. ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چ هه‌نگاوێك بگرێته به‌ر؟ له به‌رامبه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆیدا چ بكات؟ وه ده‌بێ چ نه‌خشه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ ئاینده‌ی سیاسی كوردستان؟ بێگومان وه‌لامه‌كان ڕۆشنن، حكومه‌تی ئێستای به‌غدا به هاوكاری دۆسته‌كانی خه‌ریكی چنینی نه‌خشه‌ی لكاندنه‌وه‌ی كوردستانن به مه‌ركه‌زه‌وه، بێئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئاینده‌كه‌ی. بۆ به‌رگرتن به گێرانه‌وه‌ی كوردستان بۆ ژێرسایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئاوا قه‌ومی ئیسلامی، ده‌وڵه‌تێك كه ئیراده‌ی خه‌ڵكی لای بای پوشێك مایه‌ی نییه، ته‌نها رێگایه‌كی تریان له پێشه، رێگای دوركه‌وتنه‌وه‌و خۆجیاكردنه‌وه له ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و كۆبونه‌وه‌یان له‌ده‌وری ئاسۆی سوسیالستی، ئاسۆیه‌ك كه تیایدا ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كاته مه‌بنا بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی ئێستا‌و داهاتویان، ئاسۆی كۆبونه‌وه له‌ده‌وری به‌رپاكردنی ریفراندۆم بۆجیاكردنه‌وه‌ی كوردستان له عێراق و پێكهینانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره‌دینی و غه‌یره قه‌ومی له‌كوردستان، ئه‌مه ده‌توانێ ئاینده‌یه‌كی تر بێت، ئاینده‌یه‌ك كه سه‌رگه‌ردانی 18 ساڵه‌ی پێش‌و به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان كۆتایی پێده‌هێنی و ده‌ستی ئه‌حزابی قه‌ومی كوردیش به‌سات وسه‌ودا به‌كاره‌ساته‌كان‌و هاوكات قه‌ڵه‌مره‌وی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایان بۆ هه‌میشه ده‌خاته كه‌ناره‌وه، و له جێگایدا ده‌وڵه‌ت و یاسا، حكومه‌ت و به‌ره‌سمی ناسینی مافه‌فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات و بۆ هه‌میشه‌ش زوڵمی قه‌ومی سه‌رخه‌ڵكی كوردستان كۆتایێ پێده‌هێنێت، هه‌ر ئه‌م رێگایه‌شه رێگای كارسازو خێرا بۆ به‌رگرتن به كاره‌ساته‌كانی داهاتوو .
پشتكردنه ئه‌م رێگاچاره‌یه، یانی گێرانه‌وه‌ی كوردستان و بۆ ناو ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كه‌ی به‌غدا، یانی زه‌مینه‌سازكردن بۆ دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژووی ره‌شی چه‌ند ده‌هه‌ی پێش‌و.
خه‌ڵكی كوردستان هه‌رچی زووه و به‌رله‌وه‌ی كارله‌كار بترازی، به‌رله‌وه‌ی حكومه‌تی كرێگرته‌ی قه‌ومی ودینی دابمه‌زرێ و پێبگرێ، ده‌بێ به‌وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره نمایشی جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، بكاته گوشارێكی به‌هێز و دایبسه‌پێنێت.
