|
|
گفتوگۆی بڵاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ عبدالله محمود
ئۆكتۆبه‌ر:باسی راپه‌رینی ئازاری 91 و سه‌رهه‌لدانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی له كوردستان باسیكی پیكه‌وه گری دراوه و هه‌ر میژوونوسیكی به‌ویژدان به‌رووداوه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا چاوبگیری ناتوانی ده‌وری شووراكان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی له‌سه‌ر ژیانی خه‌لكی كوردستان به‌كه‌م بگری و باسی نه‌كات.. له‌مباره‌وه پرسیارمان ئه‌وه‌یه كه زه‌مینه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی یه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی چیبوون؟ به‌رای ئیوه شوراكان چ جیگایه‌كیان له‌راپه‌رینی ئازاری 91دا گرتووه؟
عبدالله مه‌حمود:به‌سوپاسمه‌وه بۆ بڵاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌ره‌تاو به‌رله‌وه‌ی بێمه سه‌ر لایه‌نی سه‌ره‌كی پرسیاره‌كه، ده‌مه‌وێ ڕاستیه‌كی مێژوویی به بیر بهێنمه‌وه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه خرۆشان‌و ڕاپه‌رین به‌رهه‌می خه‌باتی پێشوتری خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ڕژێمی به‌عس، به‌رهه‌می گۆرانی ته‌وازن قوای نێوان به‌عس‌و خه‌باتی خه‌ڵكی، به‌رهه‌می زنجیره‌یه‌ك له خروشان‌و خۆپیشاندان‌و به‌رامبه‌ركێی له‌پێشتری خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر به‌عسدا نه‌بوو، به‌ڵكو ڕاپه‌رین ڕاسته‌وخۆ ئاكامی لاوازبوونی به‌عس بوو له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیدا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو زوڵم زورداریه‌ی به‌عس به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی هێنابوو.
به‌ڵام نابی ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ین كه هه‌لومه‌رجێك كه راپه‌رین تیایدا رویدا هه‌لومه‌رجێكی ته‌واو كۆنه‌په‌رستانه بوو كه ئه‌مریكا به‌جه‌نگخوازی و ملهوری نواندن دایسه‌پاند، تا له‌وڕێگایه‌وه جێگاومه‌وقعیه‌تی تاقانه‌ی خۆی له‌دوای جه‌نگی سارد له‌دنیادا جێگیربكات و ئارایشی دنیا به‌ئاقاری پاراستنی ئه‌و مه‌وقعیه‌ته‌دا مۆر لێبدات. له‌ونێوه‌دا سه‌رجه‌م ئۆپۆزیسیۆنی به‌ره‌ی بۆرژوازی له‌عێراقدا به‌گشتی و ناسیونالیزمی كورد به‌تایبه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌زمه‌ی كه‌نداوه‌وه هه‌موو هیواو ئومێدكی خۆیان بۆ پچرینی به‌شه ده‌سه‌ڵات به‌سیاسه‌تی جه‌نگخوازانه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه گرێدا و خه‌ڵكی كوردستانیشیان خۆشباوه‌ركردو ئاسۆی خۆیان به‌سه‌ردا زاڵكرد.
ڕاپه‌رین ڕاسته‌وخۆ له‌دڵی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، سه‌ره‌تا له‌شاره‌كانی خواروی عیراق و پاشان له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دیاره ئه‌م ڕاپه‌رینه له‌دڵی ئه‌م ڕوداوانه‌دا و له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆجێخستنی نه‌زمی نوێ ی"ئه‌وكاته"رویدا، له‌ونێوه‌دا سه‌رباری هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی تری جیاواز له بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد، كه له‌دڵی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا بووبێ "كه هه‌بووه" خرۆشانی خه‌ڵكی كوردستانی به‌گشتی خسته چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه، وه ئاسۆیه‌كیش كه بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی كورد زاڵی كردبوو ته‌نها ده‌یتوانی بچێته خزمه‌تی نه‌خشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی كورد، كه‌به‌شێك بوو له‌هێزی نۆكه‌ری ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی ئه‌مریكا له كوردستاندا.
به‌ڵام به‌وهۆیه‌وه كه راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز به‌مانای جوتبوونی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاسۆ‌و ئامانجه سیاسیه‌كانی ئه‌حزابی قه‌ومی كورد نه‌بوو، به‌ڵكو به‌رهه‌می جێگاورێگایه‌كی ژێرده‌سته‌بوو كه‌ڕژێمی به‌عس كردبویه مه‌رگه‌ساتێكی تاڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان وه‌كو به‌شه پێكهنه‌ره‌كانی راپه‌رین هه‌ڵگری ڕوانگه‌ی جیاواز، به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز، به سونه‌ت و شێوازی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه بوون، ئه‌وه‌ی كه دواتر به وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شورایی خۆی نیشاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوانگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی جیاوازی چینایه‌تی تر بوو له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.
زه‌مینه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی به‌ر له‌هه‌موو شت ڕیشه‌ی له گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و شارنشینی كوردستاندا بوو، په‌یوه‌ندی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ده‌مێك بوو، ببوو به‌ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر، بۆیه هیچ له‌وه رۆشنتر نه‌بوو كه له‌دڵی راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستاندا شاهیدی هاتنه‌مه‌یدانی چینی كرێكار‌و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش بین، كه به شیعار‌و داخوازی خۆیانه‌وه بێنه مه‌یدان، ئه‌مه له‌یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌رۆشنی خۆی نیشاندا، دروشمی "سه‌رمایه‌دار چه‌كدانێ، له‌ش ولارت نایتوانێ، هه‌ركرێكارئه‌توانێ دنیایه‌كی نوێ دانێ"له‌پاڵ چه‌ندین دروشم و داخوازی تردا دروشم وداخوازیه‌ك بوون كه له‌لایه‌ن رابه‌رانی كرێكاریه‌وه له خۆپیشاندانه‌كانی وه‌ده‌رنانی به‌عسدا ده‌وترانه‌وه.
هه‌روه‌ها بۆشایه‌كی سیاسی كه‌به‌دوای وه‌ده‌رنانی به‌عسدا له‌كوردستاندا پێكهات، یه‌كێكی تر بوو له‌و زه‌مینانه‌ی كه كرێكار‌و زه‌حمه‌تكیشی كوردستان به رێنوینی‌و ده‌وری پێشره‌وانه‌ی چه‌پی ئه‌وكاته"چه‌پێك كه خۆی له‌چه‌ندین ریكخراوه‌ی ماركسیستی و ده‌یان كۆروكۆمه‌ڵی كرێكارییدا ده‌بینیه‌وه، كه زوربه‌یان له ژێركاریگه‌ری باڵی كۆمۆنیزمی كریكاری ناوحزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران‌دا بوو" ده‌یویست بۆشایی سیاسی و ئیداری كۆمه‌ڵگا پربكاته‌وه، و هێزی چینی كریكارو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش به سونه‌تی چینایه‌تی خۆیه‌وه سازبدات.
هیچ ئه‌لگۆیه‌ك له ئه‌لگۆی وه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌ی شورایی مناسبتر نه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش چ بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به خواسته ئابوری و سیاسیه‌كانیان و چ بۆ ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستیه‌وه بگرن. بزوتنه‌وه‌ی شورایی له‌دڵی راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه سه‌ره‌كیانه پێكهات‌و پاشان توانی به ده‌یان هه‌زار ئینسانی كریكارو زه‌حمه‌تكیش له‌ده‌وری خۆ كۆبكاته‌وه‌و له‌شورای كارگه‌كان و ناوه‌نده خه‌ده‌میه‌كان و گه‌ره‌كه زه‌حمه‌تكێش نشینه‌كاندا رێكیان بخات.
ئۆكتۆبه‌ر : شووراكان چیان ده‌ویست؟ چ به‌رنامه‌و ئامانجیكی‌یان بۆخه‌لك هه‌بوو؟ وه‌له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیك كه‌هه‌یان بوو چ كاروباریكیان بۆخه‌لك ئه‌نجامدا؟
عبدالله مه‌حمود: شوراكان، یان باشتر بڵێم ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی شورایه‌ی كه له‌كوردستان ده‌ستی پێكرد، ئامانجه‌كه‌ی بریتی بوو له له‌خستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌كو ئورگانی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ و هاوكات وه‌كو وه‌سیله‌ی به‌دیهینانی خواسته ئابوری و ریفاهیه‌كانی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش،و پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ی كه به‌هۆی وه‌ده‌رنانی به‌عسه‌وه پێكهاتبوو، ئه‌م شورایانه ده‌یانویست شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان چ له‌كارگه‌كان و ناوه‌نده خه‌یه‌میه‌كان و چ له گه‌ره‌كاكاندا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تازه به‌ریوه‌ببرێت، كه خه‌ڵك تیایدا هه‌م بتوانن بریابده‌ن و هه‌م خۆیان به‌رێوه‌به‌ری بریارو جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی بن، نوێنه‌رانی خه‌ڵك له‌گه‌ره‌كه‌كان و نوێنه‌رانی كریكاران و كارمه‌ندان له كارگه‌كان و ناوه‌نده خزمه‌تگوزاریه‌كاندا به‌ئازادانه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندو گه‌ره‌كانه‌دا هه‌ڵبژیردرین و ببنه نوێنه‌ری خواسته‌كانیان، و هه‌ركاتێكیش ئه‌و نوێنه‌رانه له‌ئاست خواست و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكدا نه‌بوون به ئازادانه‌و به‌ساده‌یی بتوانن وه‌لایان بنێن و كه‌سانی تری شیاو له هه‌مان كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادانه‌دا له جێگایان دابنێن.
ئامانجی شوراكان به‌ر له‌هه‌موو شت خستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی خه‌ڵك بوو بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له لایه‌ن خۆیانه‌وه، به‌ره‌سمیكردنی ده‌وری خه‌ڵك بوو له حوكمراندا، چ له‌سه‌ر ئاستی محه‌لی وه‌كو گه‌ره‌كه‌كان و كارگه‌كان و ناوه‌نده خزمه‌تگوزاریه‌كان و ...چ له‌سه‌ر ئاستی سه‌راسه‌ری وه‌كو شار‌و سه‌رئه‌نجام سه‌راسه‌ری كوردستان. به‌كورتی ئامانجی شوراكان دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی سیاسی پشتبه‌ستوو به ده‌ورو ده‌خاله‌تی ئازادانه‌و به‌رده‌وامی خه‌ڵك بووله كاروباری به‌رێوه‌بردن و حوكمرانیكردنی كوردستاندا.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شوراكان توانیان ده‌ورو نه‌خشێكی به‌رچاو وه‌به‌رجه‌سته بگێرن له‌كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، ئه‌و كارانه‌ی شوراكان له‌وماوه كه‌مه‌ی ته‌مه‌نیاندا له‌دڵی هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزكاودا ئه‌نجامیاندا، ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و به‌رچاون كه مێژووی تائێستای كۆمه‌ڵگای كوردستان قه‌رزاریه‌تی هیچ مێژوونوسێكی ئه‌مه‌كدار ناتوانێ چاوپۆشی له‌ده‌وری شوراكان بكات، شوراكان یه‌كه‌مین كارێك كه‌ده‌ستیان بۆ برد وه‌رێخستنی كۆبونه‌وه‌جه‌ماوه‌ریه‌كان بوو له كارگه‌و ناوه‌نده‌كان گه‌ره‌كه‌كاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆیان و رێكخستن‌و به‌رێوه‌بردنی كارگه‌كان وناوه‌نده‌كان و گه‌ره‌كه‌كان به‌ده‌ستی خۆیان، دانانی دادگای ئاشكراوجه‌ماوه‌ری بوو بۆ ئه‌وتاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له‌كوشتارو زوڵم وزۆری سه‌ر خه‌ڵكی كورستان هه‌بوو، دابه‌ش كردنی عادلانه‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نی‌و پێداویستیانه بوو كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو، پاراستنی ئه‌منیه‌تی گه‌ره‌كه‌كان بوو، له‌سه‌ركارلادانی به‌عسیه تاوانباره‌كان بوو له كارگه‌و ناوه‌نده‌كاندا، كردنه‌وه‌ی بنكه ته‌ندروستیه‌كان بوو بۆ پێراگه‌یشتنی نه‌خۆشیه‌كانی خه‌ڵك، به‌رگرتن بوو به‌دزین و تاڵانكردنی ممته‌له‌كانی كارگه‌و دائیره‌كان و ...تاد، راگه‌یاندنی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو، راگه‌یاندنی جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وله‌ت و خوێندن وپه‌روه‌رده‌و یاساكان، په‌سه‌ندكردنی یاسای كاری پیشره‌وی كریكاری، ئازادی بیقه‌یدوشه‌رتی سیاسی، ئازادی چاپه‌مه‌نی وبڵاوكردنه‌وه‌و بیر‌ورا بوو،....وه‌ده‌یان داخوازی و پێداویستی تر كه دواتر له لایه‌ن شورای سه‌راسه‌ریه‌وه وه‌كو پلاتفۆرمی شوراكان په‌سه‌ندكرا، یه‌كه‌مین یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن شوراكانه‌وه به‌رێوه‌برا كه به‌ده‌یان هه‌زاركه‌س له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی به‌شداریان تیاكرد، وه‌هه‌وڵدانی شوراكان بۆ سازادانی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری له‌دژی گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس بۆ كوردستان هه‌وڵدان بۆ سازكردنی هێزی سه‌ربازی و ....... جێخستنی ده‌یان سونه‌تی تری وه‌كو به‌رپاكردنی مه‌راسیمه‌كانی 8 ی مارس، یه‌كی ئایار، .......تاد ئه‌وكاره سه‌ره‌كیانه‌بوون كه شوراكان له‌پاڵ ده‌یان كاری تردا ئه‌نجامیاندا.
ئۆكتۆبه‌ر: هه‌لویستی به‌ره‌ی كوردستانی له‌شووراكان چی بوو؟ وه‌بو ئه‌وان كه‌وتنه به‌رامبه‌ر شوراكانه‌وه؟ وه‌لامی شووراكان به‌به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌وكات چی بوو؟
عبدالله مه‌حمود:هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی شوراكان كردیان،و ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی خه‌ڵكی كریكارو زه‌حمه‌تێكش له‌شوراكان، بۆ به‌ره‌ی كوردستانی شوكێكی ناچاوه‌روانكراو بوو، وه‌ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌وان له حساباتی خۆیاندا دایان نه‌نابوو، بزوتنه‌وه‌ی شورایی و ئه‌و پێشوازیه‌ی خه‌ڵك له‌شوراكان بوو، بۆیه زۆر زوو كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه له‌هه‌ڵسوراوانی شوراكان و ئه‌وخه‌ڵكه‌ی له‌ده‌وری شوراكان بوو، وه‌به‌پێ ی تایبه‌تمه‌ندێتی دژی ئازادیه‌كه‌ی خۆیان كه‌وتنه گرتنه‌به‌ری هه‌موو ئه‌و وه‌سیله‌و رێگایانه‌ی به‌رده‌ستیان بۆ نه‌هێشتنی شوراكان‌و ته‌كاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێیان. له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ناردن بۆ هه‌ڵسوراوان، ناوناتۆره‌خستنه پاڵیان، گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی سه‌ربازی، وه‌رێخستنی رادیۆكانیان‌و ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شورایانه ره‌سمی نین،و هه‌ره‌شه بۆ داخستنیان......تاد.
ئه‌وه كه بۆ به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وته به‌رامبه‌ر به‌شوراكان، یه‌كه‌مین شتێك ئه‌وه بوو، كه له‌مێژووی ڕابردوی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ناسیونالیزمی كورد‌و حزبه‌كانی تاكه مه‌یدانداری كۆمه‌ڵگا بوون، له‌هه‌موو مێژووی كوردستانی عێراقدا تاڕِاپه‌رینی 1991هه‌رگیز كۆمه‌ڵگای كوردستان شاهیدی هێزی سیاسی ناكۆك، به‌رنامه‌و روانگه‌ی ناكۆك، شێوه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی حوكمرانێتی ناكۆك، بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناكۆك، دروشم و رێگاچاره‌ی ناكۆك، به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و شێوه‌ی حوكمرانی ئه‌حزابی كوردی و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی نه‌بوون. هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش و وه‌ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌ی شورایی ڕوداوێك و ئالوگۆرێكی نوێ بوو، نیشاندانی ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵگای كوردستان هه‌ر مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و حزبه‌كانی، هه‌رمه‌یدانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی نییه، هه‌ر مه‌یدانی نمایشی ئه‌و حزبانه نییه كه به‌ناحه‌ق سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بۆ رزگاری له زوڵمی قه‌ومی و خۆشبه‌ختیان بوون.
بۆیه به‌ره‌ی كوردستانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی به‌گه‌وره‌ترین خه‌ته‌ر له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌ی خۆیان و ئاینده‌ی خۆیان ده‌بینی، بۆیه ده‌بوایه به‌پێ ی ماهیه‌تی دژی ئازادی خۆیان بكه‌ونه به‌رامبه‌ر به‌شوراكان و شه‌ری مان ونه‌مان بۆ كه‌نارخستنی شوراكان بگرنه به‌ر، نابێ ئه‌وه‌شمان له بیربچێت، بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له هه‌موو دیرۆكی سیاسی و وجودی سیاسییاندا نه‌یانتوانیوه ته‌حه‌مولی هیچ بزوتنه‌وه‌و دیدیكی سیاسی كه ناكۆكی به‌رجه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئامانجی ئه‌وان هه‌بێت، بكه‌ن.
بۆیه زۆر به‌ساده‌یی به‌ره‌ی كوردستانی شوراكان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی به وه‌ده‌رنانی خۆی ده‌زانی، بۆیه كه‌وته به‌رامبه‌ر به‌شوراكان.
هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی و خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكیش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ سه‌ر شوراكان وه‌ستانه‌وه، به‌هه‌زاران هه‌زاركه‌س له‌شوراكان رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و له رۆژی 18-3-1991به‌رده‌گای بنكه‌ی به‌ره‌یان كوردستانیان گرت بۆناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه‌كانیان، ئه‌م رۆژه‌ش پاشان له‌لایه‌ن شوراكانه‌وه كرا به رۆژی شورا له‌كوردستان وه‌پاشان دیسان چه‌ندین خۆپیشاندانی تریان له‌دژی به‌ره‌ی كوردستانی وه‌رێخست، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك فاكته‌ری تر خۆیی نه‌بونایه هه‌رگیز نه‌یان ئه‌توانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی پاشه‌كشه پێبكه‌ن.
ئۆكتۆبه‌ر: شووراكان ته‌مه‌نیان كه‌مبوو به‌لام ده‌ستكه‌وتیكی گه‌وره‌ی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستانه، هۆی له‌مه‌یدان نه‌مانی شوراكان چی‌بوو؟
عبدالله مه‌حمود:من له پرسیاریكی پێشوتردا ئاماژه‌م به زۆریك له‌كاره‌كانی شوراكان كرد، بۆیه ئه‌مه تكرارناكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌بۆچی شوراكان له‌مه‌یداندا نه‌مانه‌وه، یه‌كێكه له‌ومه‌سه‌له بناغه‌یی و جدیانه‌ی كه‌پێویستی به باس و ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی هه‌یه، كه‌ده‌بێت ئێمه كۆمۆنیسته‌كان و هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی بیكه‌ین.
پاشه‌كشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شورایی و پاشان له‌مه‌یداندانه‌مانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر هۆكار كه‌من لێره‌دا سه‌ره‌كی ترین ئه‌وهۆكارانه باس ئه‌كه‌م.
بزوتنه‌وه‌ی شورایی و شوراكان به ده‌ست پێشخه‌ری و رابه‌ری كۆمۆنیسته‌كان پێكهاتن، كه‌به‌شێكی زۆری ئه‌م كۆمۆنیستانه كادر‌و هه‌ڵسوراوی رێكخراوه چه‌په‌كانی ئه‌وكاته بوون، خودی ئه‌م ریكخراوانه وه‌سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵسوراوانه‌ی ده‌ستیان برد بۆپێكهێنانی شوراكان، لێكدانه‌وه‌یه‌كی خاو‌و وه ڕوكه‌ش وه‌محه‌لیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به ڕوداوی كه‌نداو ئه‌و جه‌نگه‌ی كه شه‌یپوری بۆ لێئه‌درا، ئه‌مه به‌وێنه‌ی ڕوداوێكی گه‌وره‌ی هاوچه‌رخ كه خه‌ریكه ڕوده‌دات و سه‌رئه‌نجام به‌رداشی وردكردنی ئیراده‌ی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌خاته‌گه‌ر نه‌بینرا، لێكدانه‌وه‌و ئاسۆیه‌ك كه ئێمه كۆمونیسته‌كانی ئه‌وكاته بوومان، نه‌مانتوانی به‌وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوجیاواز له بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی و به‌وێنه‌ی دژه شه‌پۆلێكی جه‌نگخوازانه بۆ جێخستنی نه‌زمێكی كۆنه‌په‌رستانه تاراده‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو جیاواز له‌بزوتنه‌وه‌ی ته‌واوخه‌ڵكی ده‌ربكه‌وین. هه‌ربه‌وهۆی ئه‌م خۆجیانه‌كردنه‌وه‌یه نه‌مانتوانی هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌پاڵ به‌ره‌ی متمه‌دینی دنیا بوه‌ستین كه له‌دژی جه‌نگخوازی هاته مه‌یدان، به‌شێك نه‌بوین له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه په‌یامی سوسیالستی وكۆمۆنستی به كریكاروزه‌حمه‌تكیشی كورد بده‌ین و له‌پاڵ بزوتنه‌وه‌ی دژی شه‌رو نه‌زمه به‌ناونوێكه‌یدا رایانبگرین، وه ئێمه نه‌مانتوانی هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له‌بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی كورد ده‌ربكه‌وین و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوجیاواز له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی كوردا سازمان بده‌ین، و ستراتیجیه‌كی سه‌ربه‌خۆی كریكاری وسوسیالستی به‌ده‌سته‌وه‌بگرین چ له‌پێش راپه‌رین‌وله راپه‌ریندا،وه چ له پێشره‌وی‌و له‌شكستدا، ئه‌م ستراتیجیه جیاوازه نیشانبده‌ین، و بیكه‌ینه ده‌ستمایه‌ی كاری داهاتووترمان، به ره‌ئی من ئه‌مه یه‌كێك له‌هه‌ره لاوازیه سه‌ره‌كیه‌كان بوو.
هه‌روه‌ها نه‌بونی حزبێكی سیاسی له‌پاڵ بزوتنه‌وه‌ی شورایدا كه هه‌ڵگری به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بێت، یه‌كێكی تر بوو له لاوازیه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته ئێمه له‌حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق به‌هره‌مه‌ند بوینایه، له‌یه‌كه‌مین رۆژه‌كانه‌وه شوراكان پشت وپه‌نایه‌كی سیاسیان ئه‌بوو، له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه سه‌ربه‌خۆی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌پاراست، بزوتنه‌وه‌كه‌مان چه‌كدارئه‌كرد، وه‌نه‌خشه‌ی پێشره‌ویمان پێده‌به‌خشی، ....تاد.
له‌سه‌روی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌مه ڕاستیه‌كی واقعی بوو،كه چ راپه‌رین و چ بزوتنه‌وه‌ی شورایی به‌رهه‌می تێكچونی هاوسه‌نگی هێزوخه‌باتی له پێشتری خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر به‌عسدا نه‌بوو، هاوكات بزوتنه‌وه‌ی شورایش له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی كوردا بزوتنه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئاستی ستراتیجی و ئاسۆكه‌یه‌وه بكه‌ویته به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی و ریزی سه‌ربه‌خۆی كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی كورد له ئاسۆ‌و ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالستی كورد جیابكاته‌وه. وپاشانیش له ئاماده‌یی كافی به‌هره‌مه‌ند بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی كورد‌و هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌عس.
له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وه گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس بوو كه به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به راپه‌رین و پاشان به بزوتنه‌وه‌ی شورایش هێنا. ئه‌مه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی پاشه‌كشه‌ی شوراكان بوو.
ئۆكۆتۆبه‌ر: به‌لام هاوری عبدالله ئه‌وبووچونانه‌ش هه‌یه كه‌ده‌لیت شووراكان بۆیه نه‌مان چونكه دروشمه‌كانیان له گه‌ل "كۆمه‌لگای كورده‌واریدا"نه‌ده‌هاته‌وه، وه‌یا ده‌لین له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی كوردستانیدا خۆی پیرانه‌گیرا.. ئیوه له‌مباره‌وه وه‌لامتان چی‌یه؟
عبدالله مه‌حمود:ئه‌م بوچونه بۆچونێكی ته‌واو فریوده‌رانه‌و بێبناغه‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌به‌ره‌ی كوردستانی و ئه‌حزابی كوردی ناچاركرد بكه‌ونه شه‌ری شوراكان، جوتبونی خواسته‌كانی خه‌ڵك بوو له‌گه‌ڵ دروشمی شوراكان، بزوتنه‌وه شورای به‌ده‌یان هه‌زار ئینسانی له ته‌واوی كارگه‌كان، ناوه‌نده خه‌ده‌میه‌كان، گه‌ره‌كه‌كان، وه له‌زوربه‌ی شاره‌كانی وه‌كو سلیمانی هه‌ولیر كه‌ركوك عه‌قره، رانیه....تاد له‌ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه، ئه‌وه كه ئه‌م خه‌ڵكه له‌ده‌وری ئه‌م شورایانه كۆبونه‌وه هاتنه‌وه‌و جوتبونی خواسته‌كانیان بوو له‌گه‌ڵ خواست و دروشمی شوراكاندا، بۆیه ئه‌مه هیچ له‌راستیه‌وه نزیك نیه، كه دروشمی شوراكان نامۆبووبن به‌كۆمه‌لگای كوردستان، ئێستاش كه‌باسی به‌رابه‌ری ژن وپیاو، جیایی دین له‌ده‌وله‌ت، كۆبونه‌وه‌ی گشتی، داداگای ئاشكرای جه‌ماوه‌ری، مامه‌ڵه‌ی ئینسانی له‌گه‌ڵ مناڵان، باسی ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی، ئازادی چاپه‌مه‌نی و به‌یان و بیر‌ورا....تاد.ده‌كرێت، شوراكان به‌بیردێنه‌وه و به‌شوراكان ده‌ناسرێنه‌وه.
ئه‌وه كه‌ده‌ڵێن له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی كوردستانی خۆیان نه‌گرت، ئه‌مه‌ش درۆیه‌كی بێبناغه‌یه، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت شوراكان تا كاتی گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس له‌مه‌یداندا مابوون، ته‌نانه‌ت ئه‌وه شوراكان بوون، له‌هه‌وڵی وه‌رێخستنی بزوتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌تدا بوون به‌ڕووی گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسدا بۆ كوردستان، و ئه‌گه‌ر به‌رگریه‌كیش كرا به‌دژی هێزه‌دڕنده‌كانی به‌عسدا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆكوردستان هه‌ر شوراكان بوون، و له‌م به‌رگریه نابه‌رابه‌ره‌شدا زۆر به‌داخه‌وه چه‌ندین هاورێ و هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی شورایی چ له هه‌ولێرو چ له تاسلوجه‌ی سلێمانی گیانیان به‌خت كرد.
abdulla.mahmud@gmail.com
