|
عه‌بدولا مه‌حمود
abdulla.mahmud@gmail.com
به پێی سه‌رچاوه‌كانی میدیا له
كوردستان، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پلنیۆمی ئه‌م دوایانه‌ی
حزبه‌كه‌یدا، دان ئه‌نیت به زۆر ڕووداو كێشه‌ی گرنگ و چاره‌نوسسازی ناو ژیانی
رێكخڕاوه‌یی یه‌كێتی و زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگی تری په‌یوه‌ندیدار به مه‌رگه‌سات و
ڕووداوه پر تراژیدیاكانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌وانه كاره‌ساتی ژه‌هربارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه، ڕووداوی پشت ئاشان و شه‌ڕی ناوخۆ، تا ده‌گات به تیرۆری ده‌یان كه‌سی
له‌ناوشاره‌كانی كوردستان... وه نه‌وشیروان مسته‌فا به كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م
ڕووداوانه داده‌نێت.
دیاره هه‌ركام له‌و ڕووداوانه هێنده
كۆن نین تا هه‌ڵسوڕاوان و چالاكوانانی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان بیریان چوبێته‌وه،
به‌تایبه‌تیش ئه‌م ڕووداوانه هێنده گه‌وره‌و كاریگه‌رن، كه له بیرچونه‌وه‌یان
مه‌حاڵه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تائێستا دیزه
به‌ده‌رخۆنه كراوه یان به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه كاراكته‌ری
سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووداوانه كێ بوون؟ كێ بڕیار به‌ده‌ست بووه؟ له كه‌یسی
هه‌ڵه‌بجه‌دا جگه له‌دڕنده‌یی به‌عس كێ هاوكار یان ڕێخۆشكه‌رو زه‌مینه‌سازكه‌ری
ئه‌م ڕووداوه بووه؟ ڕووداوی كوشتار و قه‌سابخانه‌كه‌ی پشت ئاشان، چون وه‌ڕێخرا؟
ئامانج لێی چی بوو، كێ بریاڕیدا؟ دیكۆمێنتی بڕیاردان و جێبه‌جێكه‌رانی ئه‌و
نه‌خشه‌یه كێ بوو؟ بڕیاری تیرۆری كه‌سانی ناكۆك به سیاسه‌تی یه‌كێتی له ناوخۆی
یه‌كێتیدا به‌ده‌ست كێ بوو؟ كێ بوون سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كوشتارانه‌یان ده‌كرد؟
جێبه‌جێكه‌رانی كێ بوون؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسیاری تر بێگومان له ئه‌رشیفی
به‌رپرسانی یه‌كێتی و یاداشت نووسه‌كانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون.
جه‌لال تاڵه‌بانی كاراكته‌ری جێبه‌جێكردنی
هه‌موو ئه‌م فایلانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌خاته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فا. نه‌وشیروان
مسته‌فاش له دووتوێی یاداشته‌كانیدا كه به‌دوای ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی جه‌لال
تاله‌بانیدا بڵاوی كرده‌وه، له هیچ شوێنێك خۆی نه‌داوه له قه‌ره‌ی ئه‌و
ڕووداوانه‌ی مام جه‌لال داویه‌ته پاڵی و هوشیارانه خۆی له‌مانه دزیوه‌ته‌وه،
بۆیه‌ش ده‌بێ بڵێین دزیوه‌ته‌وه چونكه ناكرێت نه‌وشیروان مسته‌فا كه به‌وردی
یاداشتی ڕۆژنه‌ی سه‌رده‌می سیاسی خۆی نوسیوه‌ته‌وه تائه‌و ڕاده‌یه‌ی له زوربه‌ی
شوێن حكایه‌تی دار‌و دۆڵ و ته‌پۆلكه‌و ئاژه‌ڵ و داب و نه‌ریت و ناوی عه‌شیره‌ت و
... بیر نه‌چووه، به‌ڵام په‌روه‌نده‌ی شه‌ڕی پشت ئاشانی له‌به‌رده‌ست نه‌بێت، یان
كاره‌ساتی كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو گه‌وره‌ترین تراژیدیای سه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان، تۆمار نه‌كردبێت و نه‌زانیت چۆن و له چواچێوه‌ی كام نه‌خشه‌و به‌هاوكاری
كێ و به بیانویی چی گازباران كرا؟ یان كوشتنی ئه‌م هه‌موو كه‌سانه‌ی له‌به‌رده‌ست
نه‌بێت كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كه‌م له بریار به‌ده‌ستانی یه‌كێتی بریاریان
لێداوه‌و ئاگاداری بوون؟ له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن
كه‌سێكه‌وه ئاراسته كراوه كه به‌حه‌ق ئاگاداری ئه‌م ڕووداوانه‌وه بووه‌و
بیگومان خۆیشی سه‌همی شێری تیایدا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت یاداشت و
نووسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌وری گرنگی هه‌بێت، ئه‌وه‌یه كه دیوه شاراوه‌كانی ئه‌م
ڕوداوانه به ئاگاداری خه‌ڵكی بگات، تا نه‌وه‌كانی ئێستا‌و داهاتوو بزانن ئه‌م
ڕوداوانه چۆن ڕوویانداوه، بۆ ڕوویانداوه، كاراكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی كێ بوون؟
ناحه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌م
ڕووداوانه به‌بیانوی جۆراوجۆری وه‌كو وه‌ختی نییه، ئه‌مه كێشه‌ی شه‌خسی یه،
ئاكادیمی نییه، جاری هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كورد هه‌یه، بارگرژی زیاد ده‌كات....تاد.
په‌رده‌پۆش بكرێن و پاشانیش له‌گه‌ڵ كۆنبوونیان سه‌ركه‌وتوه‌كان به قازانجی خۆیان
ئه‌م مێژووه به‌وجۆره‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت بنووسنه‌وه‌و خۆیان وه‌كو قاره‌مان
ده‌ربخه‌ن و پاشانیش له كتێبه مێژووی و په‌روه‌رده‌یه‌كاندا بیانگونجێنن و
ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگای بده‌ن.
یان به بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌موو یه‌كێتی
له‌و ڕووداوانه به‌رپرسه، فایلی كاراكته‌رو كه‌سایه‌تیه‌كان كه ڕاسته‌وخۆ
به‌شداربوون له‌و ڕووداوانه‌دا بشاردرێته‌وه. چۆن به‌عس به‌رپرس بوو له ڕووداوی
دوجیل و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌یان كه‌یسی تر به‌ڵام كاركته‌ره‌كانی درانه دادگا و
ریَِگه‌ی شاردنه‌وه‌یان پێنه‌درا؟ وه چۆن به‌عس تاوانكاره به‌رامبه‌ر به جه‌نگی
له‌دژی خه‌لكی كوردستان، به هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و هه‌موو كاره سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
تریه‌وه، ئاواش كاراكته‌رو جێبه‌جێكه‌رانی ئه‌م ڕووداوانه ده‌بێ ده‌ست نیشانبكرێن
و بدرێنه دادگا. له‌كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌بێ تاوانبارانی كوردیش هه‌ركه‌سێك
هه‌یه له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره به‌عسیه‌كان بدرێنه دادگا. هه‌روه‌ها ڕاسته یه‌كێتی
به‌رپرسیاره له ڕووداوی پشت ئاشان به‌ڵام ده‌بێ بزانرێت كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م
ڕووداوانه‌و جێبه‌جێكه‌رانی كێ بوون تا بدرێنه داگاو یاسا بڕیار بدات.
هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌هه‌ر بیانویه‌ك
خۆی بدزێته‌وه، له‌به‌رپرسیاریه‌تی نواندن بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی ئه‌م
ڕووداوانه، پێبزانێت یان نا، ده‌چێته به‌ره‌ی دژ به ڕاستی ووتن و خواستی خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه‌و به‌شدار ده‌بێت له شێواندنی مێژوویه‌كی نزیكی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌یر ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو
ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌هلی وه‌كو نووسه‌رانی حزب و موچه‌خۆرانیان، نابه‌رپرسانه له
جیاتی نه‌خشی حرفه‌یی خۆیان بگێڕن، خه‌ریكی پاساو هێنانه‌وه‌ن بۆ دیزه
به‌ده‌رخۆنه كردنی ئه‌م ڕووداوانه، له جیاتی ئاشكراكردن و په‌رده‌هه‌ڵماڵینییان.
هه‌ندێك ده‌ڵێن، بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشت و
دیكۆمێنته‌كان له لایه‌ن مام جه‌ل و نه‌وشیروان مسته‌فاوه وه‌ختی نییه، ده‌ڵێن
هه‌ڕه‌شه‌ی به‌غدامان له‌سه‌ره. یان ئه‌ڵێن ئه‌مانه كێشه‌ی شه‌خسین، ده‌ڵێن
ئه‌مانه به شێوه‌ی ئاكادیمی نه‌نوسراون و بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه...تاد.
تائه‌وه جێگایه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌ڵێن
ئه‌مه كێشه‌ی شه‌خسی نێوان تاله‌بانی و نه‌وشیروانه، ناڕاستیه‌كی گه‌وره
ده‌رخواری كۆمه‌ڵگا ئه‌ده‌ن، چونكه هه‌موو كه‌سێكی هوشیار ئه‌زانێت كێشمه‌كێشی
نێوان "یه‌كێتی و گۆڕان" ه‌و ته‌واو سیاسی یه، هاوكات هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان
مسته‌فاو مام جه‌لال چه‌ندین جار ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردۆته‌وه كه كێشه‌ی ئه‌وان،
كێشه‌ی شه‌خسی نییه. ئه‌مان خۆیان كردۆته ده‌م ڕاستیان و ئه‌ڵێن كێشه‌ی شه‌خسی
یه، ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بینن ململانێی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له‌هه‌موو
ئاستێكدا دیاره. هه‌روه‌ها ئه‌م كێشانه‌ش كه ئاماژه‌یان پێدراوه باس له یاداشت
و مێژوو نوسینه‌وه نییه، باسی چه‌ندین ڕووداو مه‌رگه‌ساته كه به‌رپرسانی باڵای
ئه‌حزب ده‌ستیان تیای هه‌بووه، وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به له خوێن هه‌ڵكێشانی
خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نانه‌ت به‌ریزی ریكخراویی خۆیان و پێشمه‌رگه‌كانیانه‌وه
هه‌یه. به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه ئه‌مانه بڵاوبكرێنه‌وه خه‌ڵكی تامه‌زرۆیانه و
ده‌یانه‌وێ بزانن مێژووی به‌خوێن نوسراوی ناوخۆ كێ قاره‌مانی بووه؟
تا ئه‌و جێگایه‌ش باسی ئه‌وه‌یه كه
وه‌زعی سیاسی كوردستان حه‌ساسه، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كورد هه‌یه دیسان ناڕاستیه‌كی
تر ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگا ئه‌ده‌ن، چونكه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یمانی خۆیان
به‌شێكن له ده‌سه‌ڵات له به‌غداو چه‌ندین پۆستی گرنگ و حه‌ساسیان هه‌یه، تا ئه‌و
شوێنه‌ش به نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌رێته‌وه ئه‌وه خودی نه‌وشیروان مسته‌فا
چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كوردستان نه‌ماوه، ئیتر نازانرێ
چ شتێك له‌پشت ئه‌م ناڕاستیانه‌وه هه‌یه كه ئه‌م به‌ڕێزانه بانگه‌شه‌ی ناڕاستی
بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌بنه وه‌كیلی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌مه بار گرژی
لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێن كه ئه‌مانه ئاماده‌ی خوێن ڕشتنی ترن،
ئه‌مانه به‌رگه‌ی ره‌خنه‌یه‌ك ناگرن كه‌هێڵه سوره‌كان ده‌به‌زێنێت. بۆ ئه‌مه‌ش
له جێگای ئه‌وه‌ی پێداگری ئه‌وه بكه‌ن كه تاوانبارانی ئه‌م ڕووداوانه كه مام
جه‌لال باسی گۆشه‌یه‌كی زۆر بچكۆله‌ی ئه‌كات، و زوربه‌ی به‌رپرسه حزبیه‌كانی تریش
كێوێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی و گرنگ و په‌یوه‌ندیدار به مه‌رگه‌ساته‌كانی خه‌ڵكی
كوردستانیان لایه، بخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی و گوشاری ئه‌وه بێهنن كه‌پێویسته
هه‌موو به‌رپرسه‌كانی حزب و ئه‌وانه‌ش له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕووداوه‌كانن
به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و تاوانبارانی به‌شدار له‌م ڕووداوانه بخه‌نه
به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و یاسا، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ڕاستی و دروستی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی
ئاراسته‌یان كراوه، كه‌چی ڕێگای چاوپۆشی پاساو هێنانه‌وه‌یان گرتۆته به‌ر، هه‌ر
بژین ڕۆژنامه نوسانی ئازاد و ئه‌هلی!!!!!!! بۆ خۆتان و پێداگریتان بۆ گه‌یاندنی
زانیاریه‌كان به كۆمه‌ڵگا.
له كۆتایی ماوه‌ته‌وه بڵێم، ئه‌ركی هه‌ر
ئینسانێكی ئازادیخواز و ڕاستگۆ و و هه‌ر حزب و ڕێكخراو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێكی خۆ
به‌به‌رپرس زان و هه‌ر ڕۆژنامه‌و ناوه‌ندێكی ئینسانی ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵن ئه‌م
په‌روه‌نده‌یه دابخرێت و بخرێته ژێر سایه‌ی هاژو هوژی تره‌وه، ئه‌ركیانه گوشار
بهێنن بۆ به‌رپرسان كه به‌ڵگه‌نامه‌كانیان بۆ ڕای گشیتی بڵاوبكه‌نه‌وه،
تاوانباران ڕابكێشنه به‌رده‌م دادگایه‌كی عادلانه.
13-12-2009 |