|
ڕۆژی 22 ته‌موزی مانگی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان وه‌كو
كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیان
جێهێشت. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی! عێراق، به‌بێ ئاماده‌بوونی لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان، پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی له په‌رله‌مان
په‌سه‌ند كرد.
به‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه‌دا، ته‌نگژه‌یه‌كی تر له نێوان
هه‌ولێرو به‌غدا هاته ئاراوه كه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه، لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر به‌و ته‌نگژه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مه مه‌ترسی
له‌سه‌ر پرسی عێراق دروستده‌كات، كورد پێویسته چاو به‌هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانیدا
بخشێنێته‌وه، ئه‌مه فێڵ و كوده‌تای لایه‌نه‌كانی عێراقیی یه له هاوپه‌یمانیه‌تی
كوردستان، ڕێزنه‌گرتنی ته‌وافقی پێشوه‌ختی سیاسی یه، ...تاد. وه هاوكات یه‌كێتی و
پارتی وه‌كو لایه‌نی سه‌ره‌كی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵخڕاندی
خه‌ڵكی كوردستانیان به‌دژی ته‌نگژه‌ی نێوان خۆیان و لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی
عێراقی و به‌دژی به‌شێك له‌دۆسته بێ وه‌فاكانیان، هه‌ڵخراند. له مه‌لاو ووتاربێژی
مزگه‌وته‌كانه‌وه تا سازكردنی ڕێپێوان و خۆپیشاندان له شاره‌كانی كوردستان،
هاوكات گه‌مه‌یه‌كی دیبلۆماسیش له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێكرد. پاشان سه‌رۆك كۆماری عێراق
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و سه‌رئه‌نجامیش مافی ڤیتۆی به‌كارهێناو پرۆژه یاساكه‌ی
گێڕایه‌وه په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌و به‌غدا كه‌وته ڕێ،
تا لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق و دۆسته بێوه‌فاكانیان له هێله
سوره‌كانی!! هاوپه‌یمانیه‌تی كوردستان به ئاگابهێنێته‌وه.
له‌و كاته‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له‌ده‌سه‌ڵات خراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی
كورد، بێگوێدانه ئیراده‌و بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان، و ته‌نها له پێناو ئامانجه
قه‌دیمیه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا، به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له
ده‌سه‌ڵاتدارتیدا، تا ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كوردستان به عێراقی ئیسلامی-
عروبیه‌وه بلكێنه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌به‌زاندنی هیڵی سوری خه‌ڵك نازانن. به‌ڵام
كێشه‌ی ناو باڵه‌كانی خۆیان كه به‌حه‌ق یه‌ك خیزانن، به ته‌نگژه‌و ڕێزنه‌گرتنی
یه‌كتریش به په‌یمان و واده‌كانیان و به پیلان له‌دژی یه‌كتری ته‌ماشا ده‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد تائێستا درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی له كوردستاندا
ته‌نها به‌وه گرێداوه كه له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌ز بمێنێته‌وه‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق
بپارێزێت و سه‌روه‌ری نیشتمانی به‌شێك له نیشتمانی عه‌ره‌ب و عیراقی عه‌ره‌بی
بكاته چه‌ترێك بۆ هه‌مووان!! ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌ت به ناوه‌رۆكی
قه‌ومیه‌وه و به‌م سیسته‌مه سیاسییه‌وه كه ئێستا هه‌وڵی بۆده‌درێت ڕه‌سمیه‌ت
په‌یدا بكات، كت ومت و له ڕژێمی پێشووی به‌عس كۆنه‌په‌رست تر‌و دیكتاتۆرتر و
دڕنده‌تر ده‌بێت. به تایبه‌تیش كه له‌هه‌موو كه‌س ئاشكرایه كه حكومه‌تی ئێستای
عێراق له جێگای هاوڵاتی بوون مه‌بناكه‌ی قه‌ومچێتی و مه‌زهه‌بی و تائیفییه،
وكه‌چی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌ی بۆیان گرنگ نییه، پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه.
سیسته‌می سیاسییه‌كه‌یه‌تی. ئاینده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی، وه له‌وه‌ش واواتر
درێژه‌دانه به‌و گه‌مه‌یه.
ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق ڕوویدا ئاسایی‌ترین حاڵه‌تی پێكهاته‌یه‌كی
حكومه‌ت و سیسته‌می سیاسی، ئێستای عیراقه.
له‌وڵاتێكدا كه له‌جێگای سیسته‌مێكی پشت به‌ستو به ئیراده‌ی خه‌ڵك، سیسته‌مێكی
داسه‌پاو. له جێگای هاوڵاتی بوون، قه‌وم و تیره‌و تایفه‌و مه‌زهه‌ب. له جێگای
یاسا‌و ده‌ستوور، ته‌وافوقی سیاسی. له‌جێگای سه‌ربه‌خۆیی، داگیركراو و بانگه‌شه بۆ
داگیركراوی هێشتنه‌وه. له‌جێگای سه‌ربه‌خۆی سیاسی، ئیراده‌ی ئیقلمی كێشه‌كان بڕیار
لێبدات. ئاسایی‌ترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی تیره‌و تایفه‌و مه‌زهه‌ب و قه‌وم و..... پاشقول له‌یه‌ك بگرن، و ڕێز
له هیچ ته‌وافقێكی سیاسی پێشوه‌ختی یه‌كتریش نه‌گرن. ئه‌مه نه‌ك حاڵه‌تێكی
ناوازه نییه، به‌ڵكو نه‌بوونی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌بێته شتێكی ناوازه. ته‌جروبه‌ی
تازه‌ش بۆ ڕاست و دروستی ئه‌مه عێراقی دوای به‌عسه.
پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پاریزگاكان، یان یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراقدا نه‌ك
بوونی نییه، به‌ڵكه ئه‌م پێكهاته‌ی ئێستای حكومه‌تی عێراق، یه‌ك هێزو لایه‌نی
سیاسی تیا نییه، بڕوای به پوچترین نه‌وعی دیموكراسی بێت، بڕوای به ئاڵوگۆڕی
ده‌سه‌ڵات بێت، بڕوای به قبوڵكردنی نه‌تیجه‌ی ده‌نگدان بێت، بڕوای به بوونی
ئۆپۆزیسیۆنی كارا‌و سه‌ربه‌خۆ بێت، بڕوای به ئازادی سیاسی و مافی هاوڵاتی بوون بێت،
دیاره به‌بێ ئه‌مانه‌ش باسی یاسا و هه‌ڵبژاردن و پێكهاته یاسایه‌كانی تری وه‌كو
په‌رله‌مان و ده‌ستور.... له كارتۆن و درۆی شاخدار زیاتر هیچیتر نین. ئه‌وانه‌ی
فرمێسك بۆ ده‌ستور هه‌ڵده‌ڕێژن، باسی هه‌ڵبژاردن و یاسا‌و... ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی
خۆیان هوشیارانه ملیان به‌گه‌مه‌ی كۆنه‌په‌رستی داوه، هاوكات ئامانجیان خۆڵكرنه
چاوی خه‌ڵكی و شێواندنی ڕای گشتییه. شه‌ڕێكه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كه له ڕێگای شه‌ڕو
كێشه‌مه‌كێشی نێوان خۆیانه‌وه له دژی خه‌ڵكی ده‌ستیان داوه‌تی.
باسی كه‌ركوك دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، ئه‌م چه‌قۆ تیژه هه‌زارسه‌ره‌یه كه
ئاراسته‌ی گه‌ردنی دیموكراسی" به‌مانا بورژوای و باوه‌كه" ی ئیراده‌ی ئازادانه‌ی
خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كرێت.
كه‌ركوك كه ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایی به‌رێوه‌ی ده‌بات، كه به‌زۆری چه‌ك جغرافیا و
نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوی دابه‌شكراوه، و شوێنێكه وه‌كو كه‌لاوه مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی جگه له موسیبه‌ته‌كانی چه‌ندین ده‌هه‌ی به‌عس
چه‌ند ساڵكێیشه به‌ده‌ست به‌عسیه ناشیه‌كانه‌وه، ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌كرێت.
به‌گژیه‌كدا ده‌كرێن، هه‌وڵی به عه‌ره‌بكردن و به كوردكردن و به ته‌كریت كردن
و.... دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی به‌نه‌خشه‌ی بۆ خراوه‌ته گه‌ر. به ملیۆنان
دۆلار كه بۆی ته‌رخان ئه‌كرێت هه‌ڵئه‌لوشرێت. به ڕۆژی ڕوناك مامۆستای زانكۆ‌و
نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی گولله‌باران ده‌كرێن.
ئاسه‌وارێك له‌كه‌مترین خزمه‌تگوزاری نییه. كه‌چی باسی هه‌ڵبژاردن و ماده‌ی 140
.... ده‌یان شتی تر له‌وبابه‌ته ده‌كه‌نه خوراكی سیاسی.
له ئێستادا هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌وانه‌ش یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌هیچ
شوێنێكی عێراقدا ڕه‌سمه‌تی نییه، ئه‌گه‌ر ده‌یان جاریش بكرێت درۆیه‌كی دیموكراسی
ئیسلام و قه‌مگه‌راو تایفه‌چیه‌كانی كرێگرته‌ی ئه‌مریكایه. له هیچ ووڵاتێكدا كه
داگیركراو بێت، هه‌میشه باری نائاسایی تیایدا بگوزه‌رێت، چه‌كی میلیشیاكان به‌سه‌ر
سه‌ری خه‌ڵكه‌وه ڕاگیرابێت، باسی هه‌ڵبژارادن له گه‌مه‌یه‌كی گه‌وجانه زیاتر
شتێكی نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ هه‌موو عێراق دروست بێت، ئه‌مه بۆ كه‌ركوك كه
جگه له ناسیونالیزمی كورد‌و عه‌ره‌ب و تورك، ده‌سته‌و تاقمی سه‌درو وه‌هابی و
كۆنه‌به‌عسی... ده‌ستێوه‌ردانی توركیا‌و باگراوه‌ندێك كه‌هه‌یه‌تی سه‌د به‌رابه‌ر
دروستره.
ئه‌م هه‌راو هۆریایه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی و حزب و لایه‌نه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی
خۆیان وه‌ڕێیان خستووه، به ئه‌ندازه‌ی تاڵه‌ده‌زوویه‌ك په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه نییه، و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ئه‌و
كاته ڕزگاریان ده‌بێت و هه‌ناسه‌و ئۆخه‌یه‌كی پوخت هه‌ڵئه‌كێشن، كه‌له داگیركاری
رزگاری بیت، ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ئه‌حزابی چه‌كدار كۆتایی پێبێت و ده‌سه‌ڵاتی
پشتبه‌ستوو به‌ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێگوێدانه ئینتیمای قه‌وم و دینی و تایفی
حزبی، دابمه‌زرێت.
جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق و پێكهێنانی وڵاتێكی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره
دینی و ئه‌و هه‌نگاوه كارسازو عه‌مه‌لیه‌یه كه كۆتایی به كێشه‌ی حقوقی وسیاسی
خه‌ڵكی كوردستان ده‌هێنێت. كه‌ركوكیش به خزمه‌تگوزاری و باشكردنی ژیانی
خه‌ڵكه‌كه‌یی دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كانه، كه دانیشتوانه‌ی له ڕیفراندۆمێكدا
بڕیار ئه‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كام له‌و دووجغرافیایه، كوردستان یان عیراق.
ئه‌گه‌ر لایه‌ن و حزب و بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ خزمه‌تی كه‌ركوك بكات، كه‌ركوك
هه‌موو شتیكی پێویسته، ئاساییكردنه‌وه، خزمه‌تگوزاری، ئازادی، ژیان، نان،
ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه، قه‌ره‌بووكردنه‌وه،
دورخستنه‌وه‌ی چه‌ك و میلیشا له‌سه‌ری، ئه‌وه‌ی زامنی ئه‌مانه‌ی بۆبكات، خه‌ڵك
چه‌پڵه بۆ ئه‌و لایه‌نه لێئه‌دات. له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ئازادیشدا ئه‌و
لایه‌نه ئه‌یباته‌وه كه ئاڵاهه‌لگری به‌كرده‌وه‌ی ئه‌م پێداویستیانه بووه.
ئێمه خۆمان به ئاڵاهه‌ڵگری هه‌موو ئه‌م خواستانه ئه‌زانین.
|