|
ته‌نگژه‌و ئاڵۆسكاویه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر درێژه‌ی هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت
ئه‌گه‌ر هێوربونه‌وه‌یه‌كیش به‌خۆیه‌وه ببینێ هاوكات هه‌ڵگری كێشه‌و
ته‌نگژه‌وئالۆسكاوی تربێت، گرفته بناغه‌یه‌كه چییه؟ بۆ به‌م شوێنه گه‌یشت؟ چی
ڕوویدا هاپه‌یمانه‌كانی یه‌كتر ببنه ڕه‌قیبی یه‌كتر؟ سه‌رۆك كۆمار كورده، وه‌زیری
خاریجی كورده، سه‌رۆكی سوپای عێراق كورده؟ .... كه‌چی كێشه‌و ته‌نگژه له‌دژی
خۆیان و بره‌و په‌یدا ئه‌كات.
وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسه سه‌ره‌كیانه‌و خستنه‌ڕووی لۆژیكی ڕووداوه‌كان و ڕیشه‌ی
ڕووداوه‌كان، ده‌توانێ كۆمه‌ك بكات به ڕۆشنبوونه‌وه‌ی زۆر مه‌سه‌له‌ی بناغه‌یی تر
كه تا ئێستا ماسمیدیاو به‌رپرسه حزبی و حكومیه‌كانی عێراق و كوردستان، و
ته‌نانه‌ت میدیای به‌ناو سه‌ربه‌خۆو غه‌یره حزبی و دوور له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش
خۆیانی لێناده‌ن.
كه‌ركوك
و دیاله‌و قه‌ره‌ته‌په، جه‌لاولاو جه‌باره‌و... كێشه‌ی بودجه، كێشه‌ی سنور،
كێشه‌ی پێشمه‌رگه، كێشه‌ی فیدرالی، كێشه‌ی ...... ئه‌مانه ئێستا سه‌ردێری
گرفته‌كانن، هه‌ندێكیان ئێستا له ئارادان و هه‌ندێكی تریان سه‌ره‌یان نه‌هاتووه،
هه‌ندێكیان قه‌دیمین و هه‌ندێكیان تازه‌ن.
بێگومان
ناوچه سنوریه‌كان، ناوچه دابراوه‌كان و جێگا مشتومره‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی له
باری میژوویه‌وه كێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه، كه‌ركوك، دیاله، قه‌ره‌ته‌په،
خانه‌قین، جه‌له‌ولا، زۆرشوێنی تری وه‌كو شه‌نگار، مه‌نده‌لی ... ڕاسته ئه‌مانه
هه‌موو جێگای مشتومڕو كێشه‌ن. هاوكات زۆر كێشه‌ی تر وه‌كو بودجه‌و پێشمه‌رگه،
سنور، خودی فدرالی، داهاتی سامانه سروشتییه‌كان، په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم و
به‌غدا، ئه‌مان هه‌مویان كێشه‌ی واقعین، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه گرفتی بناغه‌یی
نین، مه‌بنای كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نین، به‌ڵكه ئه‌مانه ئاكام و
ده‌رئه‌نجامی گرفتێكی ڕیشه‌یی تر‌و بناغه‌یترن.
كێشه‌ی
سه‌ره‌كی كه ئێستا له ئارادایه، كێشه‌و به‌یه‌كدادانی دوو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی
یه. كێشه‌ی نێوان ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب " به‌سونی و شیعه" وه، له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورده. له چوارچێوه‌ی به‌یه‌كدادان و كێشمه‌كێشی ئه‌م
دوو بزوتنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌م گرفتانه هاتونه‌ته ئاراوه و دروستبوون. هه‌میشه
دیاله‌و قه‌ره‌ته‌په، كه‌ركوك و خانه‌قین، كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراق نه‌بوون، ئه‌م
كێشانه ده‌رهاویشته‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی توندوتیژی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه بوون له
مێژوویه‌كی دورودریژدا كه ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی عێراق
له‌سه‌ربنه‌مای قه‌ومیه‌تی عه‌ره‌بی. ئه‌م مه‌بنایه مۆی هه‌ڵاواردنی دا له
ناوچه‌وانی خه‌ڵكی عێراق. مێژووی به‌یه‌كدادانی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه له‌درێژه‌ی
خۆیدا سیاسه‌تی پاكتاوته‌كردنی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه كرده حاله‌تێكی نه‌خوازراو
زوڵمی قه‌ومی له‌سه‌رخه‌لكی كوردستان كرده واقعیه‌تێك و پاشانیش دڕنده‌یی ڕژێمی
به‌عس كێشه‌ی زوڵم و بێمافی خه‌لكی كوردستانی توندكرده‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م
بنه‌مایه‌ش بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی قه‌ومی كورد، پێی گرتووه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی
له پیناو ئامانجه‌كانی خۆیدا به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
به‌دوای
ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا، ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی
له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد، جێگا‌و ڕێگایان گۆڕا. بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستی كورد له بۆشایی و شكستی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بیدا كه
له‌ده‌سه‌ڵاتخرا، وه به‌مه‌وقعیه‌تێكی سیاسی كه له‌ئاكامی جه‌نگی یه‌كه‌می
كه‌نداو له كوردستان بۆی پێكهاتبوو وه‌ده‌سه‌ڵاتی پێبرابوو، ئه‌م مه‌وقعیه‌ته وای
كرد كه ڕه‌وت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق، بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی و دینی
شیعه‌و بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی سونه، له هه‌لومه‌رجی دوای كه‌وتنی
به‌عسدا، ئاشتبونه‌وه‌یه‌كی كاتی قبوڵ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی كورد‌و
ئاگربه‌سێكیان له ژێرناوی هاوپه‌یمانیه‌تیدا، ڕاگه‌یاند.
ئێستا
ئه‌م ئاشتبونه‌وه‌و له‌ڕاستیدا ئاگربه‌سته، توشی كێشه‌هاتووه، قڵشتی تێكه‌وتووه،
هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا له پرۆسه پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقدا
ناكام ماوه‌ته‌وه‌و به‌و مانایه‌ش پرۆسه‌ی فیدارلیزه‌كردنی عێراق توشی بنبه‌ست
بووه.
تێكچونی
ئه‌م هاوكێشانه‌و تێكچوونی باڵانسی هێزه‌كان له عێراقدا، بۆته مایه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه قه‌دیمه‌ییه‌كان، ئه‌و كێشانه‌ی له بنه‌ره‌تدا میراتی،
ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی به‌عس و بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد بووه‌و
ئه‌وان له چواچێوه‌ی كێشمه‌كێشی خۆیاندا خوڵقاندویانه.
به‌ڵام
خودی كێشمه‌كێشه‌كه، بۆ هێزه‌كانی ئێستا، كێشه‌ی دیاله‌و قه‌ره‌ته‌په‌و كه‌ركوك و
خانه‌قین، نییه. به‌ڵكه ئه‌مانه ده‌روازه‌یه‌كن بۆ كێشمه‌كێشێكی فراوانتر.
كێشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌به به دینی و سونییه‌وه له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد كه ئێستا یه‌كێتی و پارتی هێزی سه‌ره‌كی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد خوازیاری به‌شداربوونه له ده‌سه‌ڵاتی مه‌كه‌زیدا
به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتی نزیك به‌دوو ده‌هه‌ی خۆیان له‌كوردستان، و
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی و دینی عه‌ره‌بیش له‌ژێرناوی یه‌كپارچه‌یی و عه‌زه‌مه‌ت
ته‌ڵه‌بی قه‌ومی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، خوازیاری گێڕانه‌وه‌ی كوردستانه بۆ
ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی. ئه‌مه مه‌بنای واقعی كێشمه‌كێشه‌كانی ئێستا‌و
ئایننده‌یه.
به‌ڵام
پێچانه‌وه‌ی ئه‌م فایله، پێچانه‌وه‌ی واقعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بزوتنه‌وه‌ی
قه‌ومی كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و كه نزیك به‌دوو ده‌هه‌یه له‌كوردستان
درێژه‌ی هه‌یه، خه‌لق ساعه نییه. هه‌ڵكوتانه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و
گێرانه‌وه‌ی كوردستان به زۆری هێز بۆ ناوقه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا
به‌هه‌مان شێوه كارێكی ساده‌و ئاسان نییه. بۆیه به ئاقاری گێڕانه‌وه‌ی
كوردستان بۆ ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا ده‌بێ له شوێنێكه‌وه ده‌ست
پێبكرێت، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆك و سنوریه‌كان
ده‌كرێنه ده‌سپێكی ئه‌م كێشمه‌كێشه. به‌هه‌رئه‌ندازه ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌ز
به‌هێزتر ببێت و پشتی ڕاستتر بكاته‌وه، هێزی خۆی زیاتر نیشان ئه‌دات و مماره‌سه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارتی خۆی له عێراقدا ده‌كات.
بۆ
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كوردیش به‌دیاریكراوی بۆ یه‌كێتی و پارتی، كه له لایه‌كه‌وه
ڕوبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن، و له لایه‌كی تریشه‌وه له
ماوه‌ی كه‌وتنی به‌عسه‌وه تائێستا نه‌یانتوانیووه زامنی به‌شداربوونی خۆیان
له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا زامن بكه‌ن، بۆیه لاوازتر و سازشكارانه‌تر ڕوبه‌ڕووی ڕِوداوو
ته‌نگژه‌كان ده‌بنه‌وه. تا هاتوشه جێگا‌و ڕیگایان له مه‌ركه‌زدا به‌ره‌و لاوازی
براوه.
دڵخۆشكردن به‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار كورده، وه‌زیری خاریجی و كورده، چه‌ندین كوسی
په‌رله‌مانیان!! هه‌یه، ناتوانێ ئه‌م ڕاستییه بشارێته‌وه كه ناسیونالیزمی
عه‌ره‌ب به‌پشتیوانی ئیقلیمی ته‌جروبه‌یه‌كی دورو درێژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و
ڕه‌وتگه‌له قه‌ومی و شیعیه‌كان به‌هاوپشتی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی، له توانا‌و هێزی
گه‌وره‌تر به‌هره‌مه‌ندترن و له‌وڵاتێكیشدا كه زۆری هێز بریار بدات، بوونی
په‌رله‌مان و پۆستی جۆراوجۆری حكومی و ئیداری بۆ پێكهاته‌كان جگه له كارتۆن
بوونی، ته‌نها ده‌توانێ به پشتیوانی هێز مه‌وقعیه‌ت و قه‌ڵه‌مره‌وی ده‌سه‌ڵات و
توانایی نفوزی خۆی دیاریبكات، نه‌ك به‌دیبلۆماسیه‌ت و كڕوزانه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد به‌پێی ماهیه‌تی خۆی، له‌كاتێكدا له‌ناوخۆی كوردستان
نه‌یتوانیوه سیمایه‌كی دیموكراسی و ئازادیخوازی نیشانبدات و نه‌یتوانیوه له ئاست
خواست و پێداویستیه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیدا بێت و نه‌یتوانیوه ڕێز له
پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌كو عه‌ره‌ب و تورك و ئاشوری و كلدان بگرێت و
له‌كوردستان ... وای كردووه چ له‌ناوخۆیدا "سه‌رباری بانگه‌شه‌كانی" متمانه
له‌ده‌ست بدات، ڕوو به‌ڕای گشتی و ڕه‌سمی دنیای ده‌ره‌وه‌ش نه‌یتوانیووه
پشتیوانیه‌كی زامنكراوی نێوه‌ده‌وڵه‌تی به ته‌عوداتی سیاسی یه‌وه، به‌ده‌ست
بهێنێت.
ئه‌مه
ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌یه كه یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و گشت بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی
كوردی گرتووه. ئه‌وه‌ی كه هێڵی شین له لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌كانیه‌وه بۆ
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌نرێت، و ڕاوه‌دوده‌نرێن. ئه‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه
حسابێكی بۆناكرێت و ئه‌وه كه به‌رپرسی سوپای عێراقی كورد، جێی پرس پێكردنیش
نییه. تا ده‌گات به‌وه‌ی مالكی له پاڵ دانانه‌وه‌ی خه‌ته شینه‌كه" هێلی 36" كه
هاوپه‌یمانه‌كان له‌ژێر ناوی پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس داینا،
باسی ئه‌وه بكات كه بودجه‌ی هه‌رێم زیاد له بودجه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و...هتد،
واته ڕاگه‌یاندنی كۆتایهێنان به هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانی پێشوو. واته كۆتایهێنان
به ڕێكه‌وتننامه‌كان. واته پێناسه‌كردنه‌وه‌ی جێگاوڕێگای هێزه‌كان و مه‌وقعیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتیان، واته ده‌ستپێكردنی فازێكی تر له به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی گه‌مه
سیاسیه‌كان له عێراقدا.
ده‌ستپێكردنی ته‌جاوه‌زه‌كان، به‌زاندنی هێڵه سوره‌كان، پشتكردن له بریاری 140 و
هێنانه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار كه‌س له فه‌رمانده و كادرانی عه‌سكه‌ری سیاسی و به‌عس
بۆناوسوپا، هێنانی سوپا بۆناوچه جێناكۆكه‌كان و ده‌ركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیان،
هێنانی یاسای 24 و،..... ئه‌مانه سه‌ره‌تای خۆنواندنی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی
عه‌ره‌ب وئیسلامی شیعی عێراقه. دوای تێكچوونی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانه و سه‌ره‌تای
ده‌وره‌یه‌كی نوێیه. ئه‌م ده‌وره تازه‌یه زۆر هه‌ڵچون و داچون و ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ری به‌یه‌كدادانی چه‌كداری لێره‌و له‌وێ و ڕێكه‌وتنه‌وه‌و تێكچونه‌وه
به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هه‌وڵی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌ب
و ئیسلامی عێراقه، بۆ ملكه‌چ پێكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی كورد به عێراقی
عه‌ره‌بی و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌تی به‌سه‌ركوردستان و كۆتاییی هێنانه
به هه‌راوهۆریای هه‌رێمی فیدارڵی!! كوردستان و هه‌وڵێكه بۆ گێرانه‌وه‌ی
قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی مه‌كه‌زی به‌سه‌ر كوردستاندا.
بۆ
یه‌كێتی و پارتیش خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانیه‌تی بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌همی ده‌سه‌ڵات له
مه‌ركه‌ز له پێناو درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی كه‌ركوك، خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولاو..... ئه‌و
كارتانه‌ن له دڵی ئه‌و كێشمه‌كێشه‌دا. هیچ درۆیه‌ك له‌ودرۆیه گه‌وره‌تر نییه كه
چ یه‌كێتی و پارتی و چ بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی و ئیسلامی عه‌ره‌بی ده‌یكه‌ن، سه‌باره‌ت
به دڵسۆزیان بۆ كه‌ركوك و ئه‌م ناوچانه‌ی تر. كه‌س ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی نه‌گرت
له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تردا، خزمه‌تگوزاری بكات. ئازادی سیاسی
رێزلێبگرێت، سیما‌و كارنامه‌كانی به‌عس تور بدات. ڕێز له دانیشتوانه‌كه‌ی بگرێت
بێگویدان ناسنامه‌ی قه‌ومی و دینیان، و برینه‌كانی پێشووی ده‌ستی به‌عس سارێژ بكات.
هه‌روه‌ها كه‌س ده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی و ناسیونالیسته عه‌ره‌بی و
ئیسلامیه‌كانی نه‌گرت، بێن و ئاوڕێك له‌وه‌زعی وێرانكاری كه‌ركوك بده‌نه‌وه، ژیان
و ئاوه‌دانی و خزمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌و كه به‌ملیونان دۆلار
له‌به‌رده‌ستی هه‌ردوولادا بووه.
ڕاستی
ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه جێناكۆك و سنوریه‌كان، قوربانی سیاسه‌تی
نائینسانی و دژی ئازادی هه‌ردوو به‌ره‌ی كێشمه‌كێشه‌كانی ئێستان، و بۆیه هیچ
چاوه‌روانییه‌ك نه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه كێشه‌ی ئه‌م شوێن و
ناوچانه به‌قازانجی خه‌ڵكدا چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵكه ئه‌مانه به‌و كارنامه‌و
مێژووه‌ی هه‌یانه‌و به‌و په‌یام وسیاسه‌تانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه گرتووه،
سه‌رچاوه‌ی به قوربانی كردنی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌و كوردستانن له كێشمه‌كێشی
خۆیاندا و بۆ ئامانجی تر.
به‌ڵام
نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت ئه‌م كێشمه‌كێشه بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی كه بزوتنه‌وه
قه‌ومی ئیسلامی و عه‌ره‌بی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یانه،
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی عێراق و كوردستان، بۆسه‌ر خه‌ڵكێك كه هیچ
قازانج و به‌ژه‌وه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئاسۆ ئامانجی ئه‌م بزوتنه‌وانه‌و سیاسه‌ت و
ڕێگاچاره‌كانیان نییه.
هه‌وڵی
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ گێڕانه‌وه‌ی كوردستان بۆ ژێر
قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، به‌مانای داسه‌پاندنه‌وه‌ی زوڵمی قه‌ومی و دینی
به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و مۆری پله دوودانه‌وه‌یه له ناوچه‌وانی
دانیشتوانه‌كه‌ی و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕو كێشمه‌كێشه.
هه‌وڵی
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كوردیش بۆ به‌شداری له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیداو درێژه‌دانی
به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێستای له كوردستاندا، به‌مانای درێژه‌كێشانی ئه‌م وه‌زعیه‌ته
پڕگێژاو بێمافی و بێ خزمه‌تگوزاری و سه‌ركوتی ئازادی و بێمافی فه‌ردی و مه‌ده‌نی و
پێشێلكردنی ئیراده‌ی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیه‌تی
به‌ده‌ستی خۆی و سه‌رئه‌نجامیش دوباره ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه به
شێوه‌ی ئاشتی به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیه‌وه، به‌ڵام به به‌شداری و ڕه‌زامه‌ندی
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد خۆی. یه‌كێتی و پارتی 5 ساڵه خه‌رێكی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ن
كه‌چی ئه‌مه‌یان لێقبوڵنه‌كراو ئێستا به‌زۆر ئه‌یانه‌وێ ملكه‌چیان بكه‌ن.
له‌و
نێوه‌دا هه‌ڕه‌شه‌كه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانه و ئایننده سیاسییه‌كه‌یه‌تی.
خه‌ڵكی
كوردستان به خوێن و ئێسك و پروسكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی عه‌ره‌بییان تاقی
كردۆته‌وه، هاوكات نزیك به دووده‌هه‌یه زیاتر له‌نیو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتی
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد" یه‌كێتی و پارتی"یان تاقیكردۆته‌وه. هه‌ردوو ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته جگه له موسیبه‌ت و كوێره‌وه‌ری، جگه له‌سه‌ركوتی سیاسی و
ڕۆژنامه‌گه‌ری و بێمافی، جگه له ژێرپێخستنی سه‌ره‌تایییترین مافه فه‌ردی و
مه‌ده‌نییه‌كان، كوشتاری ژنان و تیرۆر و... هیچ خێر‌و به‌ره‌كه‌تێكی نه‌بینیووه.
ئێستا كه ئه‌م ته‌نگژه‌و ئاڵۆسكاویانه سه‌ریان به‌رزكردۆته‌وه، چاره‌نوسی خه‌ڵكی
كوردستان هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌م هێزو بزوتنه‌وه كۆنه‌په‌رست و دژی ئازادیانه نییه،
ڕێگایه‌كی تر، ڕیگایه‌ك كه خه‌ڵكی كوردستان به خۆجیاكردنه‌وه‌یان له ئاسۆ
ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد، وه‌ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان له عێراق و پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی
سكولارو غه‌یره قه‌ومی ڕێگاچاره‌یه‌كی تره. ڕێگا چاره‌یه‌كه به جێبه‌جێ بوونی
ده‌توانێ بۆهه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی زۆر‌و بێمافی قه‌ومی‌و پله دوویی و كێشمه‌كێشی
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد‌و عه‌ره‌ب كۆتایی پێبهێنێت.
خه‌ڵكی
ناڕازی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و ئیسلامی عێراق و، له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و
پارتی، كه هه‌موو ڕۆژێك له كوردستان به‌به‌رچاوی خۆمان ئه‌یبینین، هێزێكی
گه‌وره‌و به‌رینه. هێزێكه به‌دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌دژی پێشلكردنی ئازادی و
تیرۆر‌و قه‌سابیكردنی ژنان، به‌دژی بێمافی لاوان، بۆ خواستی خزمه‌تگوزاری و
ئاسوده‌یی و ئازادی، بۆ چاره‌سه‌ری كارسازی كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له
مه‌یداندایه. خواستی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ئاره‌زویانه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ڕابردوودا نیشانیاندا كه 98% خوازیاری سه‌ربه‌خۆین، ئه‌م هێزه و ئه‌م جه‌ماوه‌ره
هێزی واقعییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، هه‌ر
خه‌ڵكێكی ئاوا كه خوازیاری ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه ده‌توانێ كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی داهاتووش به شێوه‌یه‌كی شیاو به‌چاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نێ.
خه‌ڵكی
كوردستان، نابێ فریوی درۆ‌و به‌ڵێن و سیاسه‌ت و بانگه‌شه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بخۆن
و ببنه به‌شێك له هێزو قوربانی ئه‌وان. ئه‌گه‌ر بڕیاره قوربانی بدرێت، ئه‌گه‌ر
بڕیاره ڕێگای سه‌خت و پڕكێشه تێپه‌ڕێنرێ، ئه‌گه‌ر بڕیاره وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی و وڵاته ئیقلیمه‌یه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانیان له
كوردستان بكرێت، ده‌بێ ئه‌م قوربانیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان بێت. ده‌بێ
بۆسه‌ربه‌خۆی بێت. دنیای شارستانی ئه‌م سه‌رده‌مه به بینینی هێزێكی ئازادیخواز‌و
پێشڕه‌و بۆ سه‌ربه‌خۆی، پشتیوانی بێدریغی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن. هه‌رئه‌مه‌شه
ده‌توانێ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی و وڵاتانی ناوچه‌كه كورت بكاته‌وه له
ملهوری نواندن .
ئه‌گه‌ر
بڕیاربێت خۆپیشاندان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت چه‌ك هه‌ڵگرین، كه بڕیار بێت هه‌موو
شێوه‌كانی خه‌باتێكی ئازادیخوازانه بگرینه به‌ر، كه هه‌موویان بۆ ئێمه خه‌ڵكی
كوردستان پێویستن، ئه‌وا ده‌بێ له پێش هه‌موو شتێكه‌وه له پێناو جیابونه‌وه‌ی
كوردستان و پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت.
وڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆی پێشكه‌وتنخواز كه ئینسان تیایدا ئازاده‌و پێداویستیه‌كانی ئینسانه‌كان
تیادا دابین و كه كار تیادا ئاوه‌ڵایه، كه مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كان ڕێزیان
لێده‌گیرێ. كه هه‌مووان مافی هاوڵاتی بوونی یه‌كسانیان بۆ پارێزراوه. ده‌توانێ
گه‌وره‌ترین كۆمه‌ك بكات به چاره‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌و ناكۆكی له‌سه‌ره.
خه‌ڵكی كوردستان پێویسته له ڕاستای جیابونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی وڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆدا، ڕێگای جیابونه‌وه‌ی یه‌كجاری له‌ئاسۆو ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستی كورد بگرنه به‌ر، كه له‌سایه‌یاندا دوو ده‌هه‌یه برسین، بێكارن،
بیمافن، بئ ئاو‌و كاره‌باو خزمه‌تگوزارین، بی ئازادین، ئاینده‌ی سیاسیشی كراوه‌ته
كارتی سات و سه‌ودا، له‌گه‌ڵ ڕژێمه چنگ به‌خوێنه‌كان و هێزه تاسه‌رمۆخ دژه
ئازادی و ئینسانیه‌كان.
|