|
پیَویسته
به رله‌هه‌موو شت ئه‌وه بلَیَم
مه‌به‌ستی من له مه‌لا ته‌نها ئه‌و مه‌لایانه‌نین كه پیَشنویَژی
ده‌كه‌ن و پاره‌ی مفت وه‌رده‌گرن، به‌لَكه
مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه به بۆینباغه‌وه وه‌كو مه‌لا
بیرده‌كه‌نه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌و نووسه‌رانه‌یه كه ڕاویژ به مه‌لاكان و
وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی توندوتیژی ژناندا به مه‌لا ده‌سپیَرن،
مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه كه مه‌لا به هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی خه‌لَك
ده‌زانن، مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه
كه چه‌ندین ڕه‌وت و لایه‌نی
ئیسلامیه‌كان پیَكهیَنانه‌وه‌و
له گه‌لَیان
كارده‌كه‌ن، مه‌به‌ستم ئه‌و نووسه‌ره به‌ناو مۆدیرن و
لیبرالاَنه‌یه
كه له ژیَر
ناوی قبولَكردنی
جیاوازی بیرورادا و دیموكراسخوازیدا حجابی ژنان و منالان به ئازادی فه‌ردی ته‌ماشا
ده‌كه‌ن، هه‌رگیز جورئه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئاته‌ئیست بوونی خۆیان لیَناوه‌شیَته‌وه،
هه‌رگیز خوازایاری به كرده‌وه‌ی جیایی دین له‌ده‌ولَه‌ت
و یاسا و خویندن و په‌روه‌رده..نین، مه‌به‌ستم له‌هه‌موو ئه‌وانه‌یه به‌رگری له
یاسا و نه‌ریته كۆنه‌په‌رسته‌كان ده‌كه‌ن، و له ژیَرناوی
پاراستنی پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و دین و مه‌زهه‌به‌كان و سیمبوله‌كاندا
چه‌كی یاسا به‌رامبه‌ر به‌نووسه‌ران و چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان و پیَشكه‌ونخوازی
و مافی تاكدا به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
به‌لَیَ
ئه‌و ڕیزه به‌رینه له مه‌لا له كوردستان، له نزیك به 18 سالَه‌ی
ده‌سه‌لاتی كوردیدا، هه‌میشه به بانگه‌شه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌ك یان مه‌لای ناو چه‌ند
لایه‌نیكی سیاسی، گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئازادی سیاسی و بیروا وده‌ربرین و به‌یان و
ره‌خنه‌گرتن له كه‌لتورو ئه‌خلاقیات و مافی تاك و مه‌ده‌نیه‌كان و نووسه‌رانیان
كردووه،
به‌شیَكی
ئاشكرای هه‌موو ئه‌و سوكایه‌تیكردنه به ژنان و
برینی جه‌سته‌و تیرۆری ژنانن.
فتوا له
كوردستان مه‌لاكان ئه‌یده‌ن، هه‌ڕه‌شه له‌نوسه‌ران ئه‌وان پشكی شیَریان
پیَبڕاوه.
خه‌ته‌نه‌ی ژنان مه‌لا له پشتیه‌تی. گه‌وره به بچوك و ژن به‌ژن و شیربایی، مه‌لا
په‌نجه‌مۆری كردوه. كوشتنی ژن له ژیَرناوی
شه‌ره‌ف و ناموسدا مه‌لا پسوله‌ی پیَداوه.
گه‌وره‌كردنی مینبه‌ر و میكرۆفۆنی مزگه‌وته‌كان و هه‌راسانكردنی پیَنج
جاره‌ی خه‌لَك
مه‌لا قه‌بلاندویه‌تی. كردنه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌وراتی ئیسلامی بۆ منالان و
تازه‌لاوان مه‌لا سه‌پاندویه‌تی. بردنی به‌شیَكی
زۆری داهاتی خه‌لَك
مه‌لا هه‌لَی
ئه‌لوشی. بڕانه‌وه له‌سه‌ر یاسا‌و ڕیسای چاخه‌به‌ردینه‌كان مه‌لا كویخایه‌تی
به‌سه‌ردا كردووه.....تاد.
ڕه‌خنه‌گرتن
له دین و جه‌هاله‌تی دین و مه‌زهه‌به‌كان، ڕه‌خنه‌گرتن له كار‌و په‌یامی
په‌یامبه‌رانی، ڕه‌خنه‌گرتن له كه‌سایه‌تیه دینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌م ڕیزه
له مه‌لا له‌كوردستان به ئیهانه به پیرۆزیه‌كانی خه‌لَكیان
له‌قه‌لَه‌مداوه.
ئه‌مه ڕیزه به‌رینه له نویَنه‌رانی
جه‌هاله‌ت و كۆنه‌په‌رستی دینی و كه‌لتوری كۆمه‌لَگا،
ڕیَز
بۆهیچ پیرۆزیه‌كی كۆمه‌لَگا
دانانیَن
له‌ژیَر
ناوی به‌رگری له پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌لَگا.
ئه‌مانه هیَنده
نه‌فامن. ڕه‌خنه گرتن له دواكه‌وتوویی و خورافاتی دینی به پیرۆز نازانن،
ڕه‌خنه‌گرتن له میَژووی
سه‌ربرین و شمشیَری
ئیسلام به‌هه‌موو ڕه‌وت و به‌شه‌كانیه‌وه، ره‌خنه‌گرتن له قورعان و شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی"قورعان و حه‌دیس"، ڕه‌خنه‌گرتن له میَژوو
كارنامه‌ی په‌یامبه‌رانی ئیسلام به پیرۆزی نازانن، ڕه‌خنه‌گرتن له دیارده‌ی
پیاوسالاری و شه‌ره‌فپاریزی كارتی ده‌ستی ئه‌م ڕیزه له مه‌لاكانی كوردستانه و
به حه‌رامی ئه‌زانن. به‌رگری له ژن و مافه‌كانیان، به‌رگری له یاسای مۆدیرن و
به‌رگری له مافی تاك، به‌رگری و ڕیَزدانان
له سه‌روه‌ری كه‌سایه‌تیه‌كان، وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی مه‌لَبه‌نده
دینییه‌كانیان،
ده‌نگ هه‌لَبڕین
به‌ڕووی سه‌رفكردنی خه‌یالَی
پاره‌و داهاتی كۆمه‌لَگای
برسی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و حزجره‌و ته‌كیه‌و خانه‌قا و حسینیه‌و
پاره ته‌رخانكردن بۆ وه‌زاره‌تی كۆنه‌پاریزی كوردستان" ئه‌وقاف" ، كه هه‌موو
ئه‌مانه ئه‌ركیان هیَشتنه‌وه‌ی
كۆمه‌لَگایه
به دواكه‌وتووی، به پیرۆزی نازانن و ده‌لَیَن
ئه‌مه سوكایه‌تییه به ئیسلام و هاواریان لیَ
هه‌لده‌ستیَ.
له‌كاتیَكدا
ره‌فتار و كرده‌وه‌و میَژووی
ئیسلام و كه‌سایه‌تیه‌كانیان لیَوان
لیَوه
له كوشتار‌و سه‌ربرین و خویَن
ڕیَژی.
باسكردنی ئه‌مانه به حه‌رام ئه‌زانن.
له‌كوردستان
مه‌لاكان به‌پرسن له جینۆسایدی ژنان، له ئه‌نفالی خه‌لَكی
كوردستان، له‌سه‌ربرینی ئازادی، له داسه‌پاندنی حیجاب و قیناعی ئیسلامی به‌سه‌ر
منالاندا، له ترساندنی منالان، له بیَئومیدی
بلاوكردنه‌وه به دنیای واقعی، له ته‌سلیمكردنی خه‌لَكی
به دنیا وه‌همی سبه‌ینیَ
و درۆ زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌كو جۆگه و ڕوباری پڕشه‌راب و حۆریه‌كانی به‌هه‌شت، له
بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ژارو ده‌ولَه‌مه‌ند
هه‌رهه‌بووه‌و ئه‌مه خوا له‌چاره‌ی نوسیوون،... ئه‌مانه
ناشیرین‌ترین لایه‌نی ناو كۆمه‌لَگای
كوردستانن و سوكایه‌تین به سه‌ره‌تاییترین پیرۆزیه‌كانی ئینسان كه به‌رگرتنه به
بیركردنه‌وه و ئازادیان.
بیَگومان
ئه‌م مه‌لایانه بۆیه ئه‌مه ئه‌كه‌ن، بۆیه توانیویانه ئه‌م كارنامه كۆنه
پرتوكاوه كۆنینه ئابده‌یت بكه‌نه‌وه، چونكه ژینگه‌یان بۆ ئاماده‌كراوه و
ئاودراوه. یاساكان له‌گه‌لَ
شه‌ریعه‌ت ئاویَزانه‌و
مه‌لاكانیش په‌یره‌وی له‌ویاسایانه ده‌كه‌ن و جیَبه‌جیَی
ده‌كه‌ن، ئه‌م عه‌قلیه‌ته كراوه‌ته چوارچیَوه‌ی
داڕشتنی ئه‌و یاسایانه كه په‌یوه‌ندیدارن به ژیانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و
فه‌رهه‌نگییه‌وه. له فه‌زای سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی دیاریكراوی ده‌سه‌لاتی ئاودراو
و وابه‌سته به‌ئیسلامدا، توانیویانه سه‌ربه‌زبكه‌نه‌وه. یاساكان ئاخنراونه‌ته
پرۆسه‌ی خویَندن
و په‌روه‌رده‌وه بۆیه ده‌رسی دینی داسه‌پیَنراوه،
ئاخنراونه‌ته ناو یاساوه بۆیه به یاسای كۆنه‌په‌رستانه جه‌نگی ئازادیخوازی
وه‌ریَخراوه.
ئاخنراوه‌ته ژیانی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، بۆیه ژنكوژی له‌ژیَرناوی
شه‌ره‌فدا بره‌وی هه‌یه.
خه‌ته‌نه‌ی ژنان به‌رگرییه له پاراستنی شه‌ره‌ف، گه‌وره به‌بچوك و شیربایی له
جیَگه‌ی
خویَن
دانراوه.
ده‌سه‌لات له
كوردستان، سه‌رباری بانگه‌شه‌ی بۆ پاراستنی مافی مرۆف و ریَزگرتن
له ئازادیه‌كان و وه‌ڕِیَخستنی
هه‌راوهۆریای بنیاتنانی كۆمه‌لَگای
مه‌ده‌نی و به‌موئه‌سه‌سات كردنی دامه‌زراوه‌كان.... كه‌چی له‌واقعیدا ده‌سه‌لاتیَكی
به‌رگری كه‌ره له‌هه‌مووئه‌و ته‌وژمانه‌ی دژ به پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌لَگا
ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌وانه پیروزترین دیارده‌و لایه‌نی كۆمه‌لَگا،
كه كه‌لتوری مۆدیَرنه،
ڕیَزگرتنه
له ئازادی بیرورا‌و چاپه‌مه‌نی و به‌یان و بلاوكردنه‌وه و تویَژینه‌وه‌ی
زانستی ء بواركردنه‌وه بۆ هه‌ر كه‌س و ناوه‌ندیَك
ودامه‌زراوه‌یه‌ك كه ڕه‌خنه له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسی و كه‌لتوری ئایدۆلۆژی و
بیروباوه‌ر و ریَساو
یاسایه‌كی كۆمه‌لَگا
بگریَت،
هیچ كه‌س و لایه‌ن و ئایدۆلۆژیا‌و بیروباوه‌ڕیَك
مه‌عاف نه‌كریَت
له ڕه‌خنه. هه‌ر وه‌ختیَك
ئه‌مه كرا، باسی ڕیَزگران
له پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌لَگا
ئه‌بیَته
درۆیه‌ك كه ته‌نها مه‌لاكان له‌كوردستان ده‌توانن به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌لَ
درۆ و خورافاته‌كانی ناو دنیای جه‌هاله‌تی ئیسلامی‌دا.
له كوردستان
به بانگه‌شه‌و داخوازی ریَزیك
له‌مه‌لای هه‌مه‌چه‌شنه، زۆریَك
له نووسه‌رانی ئازادیخواز چه‌پ و كۆمۆنیست، تووشی گیَرمه
كیَشه
هاتوون، فتوایان له‌دژ دراوه، هه‌ڕه‌شه‌یان لیَكراوه،
دراونه‌ته دادگا!!، تیرۆركراوان، ڕاونراون، كتیَبه‌كانیان
كۆكراوه‌ته‌وه، ریَگه‌ی
ده‌ربرینی ئازادانه‌یان لیَگیراوه،
ئه‌مه به‌رله‌وه‌ی كارنامه‌ی ته‌نها چه‌ند مه‌لایه‌ك بیَت،
كارنامه‌ی كه‌لتوریكی ئیسلامیه، كه‌ده‌سه‌لاتی كوردی پیَی
ئاودراوه.
كۆكردنه‌وه‌ی
كتیَبی
جه‌هاله‌تی ئیسلامی له نووسینی ئارام ره‌شید، به بریاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، هیَنده‌ی
جاهیل بوونی مه‌لاكان نیشان ئه‌دات بۆ داخوازی به‌رگرتن به ئازادی، ده‌به‌رابه‌ر
جاهیل بوونی ئه‌م ده‌سه‌لات و وه‌زاره‌ته نیشانئه‌دات، كه ده‌بیَته
گویَگری
مه‌لا ڕه‌وه‌ته‌كانیان. كه كارنامه‌و ڕه‌فتارو میَژوویان
خه‌رمانه‌یه‌كه، له جینۆسایدی ئینسانی.
كه‌لتوری
رادیكال و ئینسانی پیشكه‌وتخواز، هه‌موو ته‌وژمه دژی دینیه‌كان پیَویسته
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته مه‌لا پاریَزه‌و
كه‌لتوری دواكه‌وتوانه‌ی ئیسلامی‌دا هیَزی
واقعی خۆیان بیَنه
مه‌یدان و ده‌سه‌لات ناچار بكات كه دین و له یاسا‌و ریساكان، له خویندن و
په‌روه‌رده، له ده‌سه‌لات، جیابكاته‌وه، و بیكاته كاری تایبه‌تی ئینسانه‌كان و
هیچی تر پاره وداهاتی خه‌لَكی
كوردستان نه‌خریَته
خزمه‌ت مه‌لاو مزگه‌وت و ته‌كیه‌و حسه‌ینیه و ده‌ورات و خولی ئیسلامی و
فتواو...تاد. ئه‌مه ڕیَگایه‌كه
بۆ ریَزگرتن
له ئازادی و پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌لَگا.
|