|
له‌م كورته
وتاره‌دا مه‌به‌ستم نییه ئه‌و چه‌مكه به بیر بێنمه‌وه كه دیموكراسی یه‌كسان
نییه به ئازادی و ریوایه‌تێكی درۆینه‌ی بزوتنه‌وه بۆرژوازی و حزبه‌كانیه‌تی بۆ
خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكی، شێواندنی ڕاستی
چه‌مكی ئازادی یه. ئه‌وه ئاشكرایه كه دیموكراسی به‌رهه‌می نیزامی
سه‌رمایه‌دارییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌دایك بووه. به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی له‌لایه‌ن
بۆرژوازیه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا بۆ وه‌ستانه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دژی
سیسته‌می فیودالی ده‌سه‌ڵاتی و كلێساو پاشایه‌تیدا، سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌وڵێكی بۆرژوازی بووه بۆ له‌قاڵبدانی ئازادی. تاڕاده‌یه‌كی
زۆریش بۆرژوازی توانیویه‌تی چه‌مكی دیموكراسی به‌عنوانی ئازادی ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگا
بدات. و له‌ڕێگایشه‌وه ده‌ستی ئاوه‌ڵابێت، بۆ به‌ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی و
ئازادیخوازی.
به‌ڵام نابێ
ئه‌وه نادیده‌بگرین كه دیموكراسی له سه‌رده‌می ئێستای كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا، زۆر
دوركه‌وتۆته‌وه له‌و مانا‌و ده‌لاله‌تانه‌ش كه له‌دووسه‌ده‌ی ڕابردودا، بوویه‌تی.
ئه‌مرۆ
دیموكراسی ده‌توانێ نه‌خشه‌و سیاسه‌تی ملهوڕانه‌ی زلهێزه‌كان به ناوی
دیموكراسیه‌وه ده‌رخواردی به‌شه‌ریه‌ت بدات و كرێگرته هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی
وابه‌سته‌ی ئه‌م نیزام و ده‌سه‌ڵاته‌ش، له نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسانیه‌وه، تا
شانۆكارو هونه‌رمه‌ندانی، تا سیاسیه بێبه‌هره‌كان.... هه‌مویان به‌ڵێ بده‌ن له‌و
دیموكراسیه. ته‌نانه‌ت هه‌وڵی بێوچانی ئینسانی ئازادیخواز‌و بزوتنه‌وه
پێشكه‌وتنخوازه‌كانیش بخه‌نه لیستی تیرورو دژی دیموكراسیه‌وه، هه‌وڵی
بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆلابردنی زوڵمی قه‌ومی به تیرۆر بچوێنن هه‌روه‌ك چۆن هه‌وڵی
مانیلا بۆ كۆتاییهێنان به ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی
به سه‌ره‌رۆیی و ناویشی له لیستی تیرۆردا، تۆماركرابوو.
ئێستا
دیموكراسی به‌ته‌نها حیكایه‌تێكی مێژووی نییه، با زۆر نه‌ڕۆین و نیگایه‌كی
ڕاگوزه‌ر به دیموكراسی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر
ده‌نگدان و به‌شداریكردنی ئازادانه‌ی هاوڵاتیان له ده‌نگدانه‌كاندا، له هه‌ندێك
له‌وڵاتانی كراوه‌و پێشكه‌وتوی بورژوازیدا، ناوه‌رۆكی دیموكراسی بێت، كه ڕاستی
له‌مه‌دا هه‌یه و واقعی یه. به‌ڵام به‌ڕاستی دیمكراسی له كوردستان یانی چی؟ چۆن
مماره‌سه ده‌كرێت؟ ئه‌و حزبانه‌ی ڕۆژی هه‌زار جار له بڵندگۆكانی حزبه‌وه
بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادی و پارستنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، له‌كوێی ئه‌و
دیموكراسییه‌ی بۆرژوازیدا وه‌ستاون؟
سه‌رنجێكی
ڕاگوزه‌ر له ڕووداوه‌كانی 20 ڕۆژی ڕابردوی كوردستان، به‌سه بۆ ئابڕوبردنی ئه‌و
دیموكراسیه بۆرژوازیه‌ی حزبه‌كانی كوردستان و نووسه‌ره گه‌مژه‌و به‌نرخی
نانخۆره‌كان و سیاسیه كاڵفام و مۆڵه‌تپێدراوه‌كانیان و ڕۆژنامه‌نووس و
هونه‌رمه‌ندان و مێژوونوس و میدیای به كرێگیراو و كۆنه‌په‌رست به‌شێوه‌ی گشتی
ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌ن.
خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی كوردستان كه به‌دوای ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
عیراقی!! له‌په‌یوه‌ند به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 22 ته‌موزدا،
یه‌كێتی پارتی ڕێكیان خست، ئابروی دیموكراسیان برد. نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان
بانگه‌وازیان كردبوو، ئه‌مه مافێكی سروشتی هه‌موو حزب و گروپ و لایه‌ن و كه‌سێكه
بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان و بانگه‌وازی به‌شداری خه‌ڵكی له‌وخۆپیشاندانانه‌دا بكات.
ئه‌وه‌ی كه بینرا له‌گه‌ڵ بانگه‌وازه‌كه‌دا بۆی، هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه بوو.
هه‌ڕه‌شه‌ی نابڕین و موچه‌بڕین بوو له خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان
نه‌كه‌ن. وه له‌ڕێگای ئه‌م ترس و تۆقاندن و نابڕینه‌وه وه‌كو به‌عس خه‌ڵكیان
هێنایه سه‌رجاده‌و شه‌قامه‌كان جمه‌یان ده‌هات له دیموكراسی!! ئه‌مه ئه‌و
دیموكراسیه بوو كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی نیشانداین، و سیمای سیستمێكی تاسه‌ر مۆخ
دابڕاوی له خه‌ڵك و هاوكات سه‌ركوتكه‌رو نادیموكراسی پیشانداین. هاوكات میدیای
كۆنه‌په‌رست و ڕۆژنامه‌و نوسه‌ری دژی ئازادی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێده‌نگه‌یان له‌و
ره‌فتاره هه‌ڵبژارد، په‌یامه‌كه‌یان چه‌پڵه لێدان بوو بۆ حزب قائیدو سیسته‌می
به‌عس ئاسا.
ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایش هه‌ردوو حزب به‌قسه‌ی خۆش و به‌بانگه‌واز خه‌ریكی ئه‌وه بوون
كه خه‌ڵك بهێنه پای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن
ناویان تۆمار بكه‌ن تا دڵینابن له ڕاست و دروستی ناوه‌كانیان، به‌ڵام بڕێكی
یه‌كجار كه‌م سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانی كرد، به‌دوای چه‌ندجار درێژكردنه‌وه‌ی
مۆڵه‌ت بۆ سه‌ردانی بنكه‌كان و خستنه‌گه‌ری ماشێنێكی ڕاگه‌یاندن به پاڕانه‌وه‌و
ده‌سته‌ودامێن بوونی ئه‌وقاف و مه‌لاكان و كۆبونه‌وه‌و... دیسان خه‌ڵكی به‌هه‌ندی
نه‌گرت و دیسان %10 خه‌ڵك ئاماده‌یان نه‌بووه بچن و سه‌ردانی بنكه‌كانی باڵای
كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. ئێستا شوكر دیموكراسی به‌رقه‌راره، ئه‌مجاره
كه‌وتونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی نابڕین و موچه‌بڕینی هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر نه‌چن بۆ
تۆماركردنی ناوه‌كانیان و كۆدی ده‌نگدانیان پێنه‌بێت. دیسان ده‌یانه‌وێ به‌زۆر
خه‌ڵكی راپێچی به‌رده‌م بنكه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن.
ئه‌مه ته‌نها
دوو نمونه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگدان و به‌شداری خه‌ڵكی له ده‌نگدانه‌كان و
خۆپیشاندانێك كه خۆیان بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه، ئه‌مه میحوه‌ری دیموكراسی
بۆرژوازیه كه فه‌زڵفرۆشی پێوه‌ده‌كرێت له دنیادا، كه‌چی به‌م شێوه‌یه
ده‌سه‌ڵاتی كوردی مامه‌ڵه‌ی ده‌كات.
ئێستا ده‌بێ
بپرسین ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌زۆر وهه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین خه‌ڵكی بخاته سه‌رشه‌قام و
به‌هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی موچه‌بڕین و ته‌نانه‌ت ته‌شیرو بێحورمه‌تیكردن به‌خه‌ڵك
خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن به‌شداری ده‌نگدان بكات. ده‌بێ چۆن وه‌ڵامی خۆپیشاندانی
ئازادانه‌ی خه‌ڵك بده‌نه‌وه، ئه‌مه خه‌لیفان به‌ڵگه‌ی ناوێ. ئه‌مه عبدالستار
تاهیر شه‌ریف و سۆرانی مامه حه‌مه به‌دواداچوون هه‌ڵناگری؟ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌و
كه‌لارو ڕانیه قوربانیه‌كانی دیارن.... قه‌تلگاو ئۆقیانوسی توندوتیژی و فواره‌ی
خوێنی هه‌مه‌ڕۆژه‌ی ژنان به‌ده‌ستی پیاوسالاران و یاسای سه‌رچاوه‌گرتوو له ئیسلام
و به‌عسیش پێویستی به باسكردن نییه.
یه‌كێتی و
پارتی و گشت بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد به نووسه‌رو شاعیریه‌وه، به مێژوونوس و
سیاسیه‌وه، به ڕۆژنامه‌نوسان و راڤه‌كه‌رانی ڕووداوه سیاسیه‌كانیه‌وه،
به‌هونه‌رمه‌ندان و خۆبه‌فه‌یله‌سوف زانه‌كانیه‌وه، ئاوا ڕێزی دیموكراسی بگرن،
ده‌بێ دیموكراسی چه‌نده قه‌رزاری هه‌وڵی شه‌ورۆژه‌و نه‌پساوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و
قاره‌مانانه‌ی دیموكراسی بێت كه بریار بووكوردستان بكه‌نه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ
عێراقی داڕوخاو چه‌ندین ده‌هه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی
پێشوی به‌عسش.
كفری ئه‌م
دیموكراسیخوازانه به‌رامبه‌ر به‌دیموكراسی ئه‌وه‌یه، ناچن بپرسن ئه‌و هۆكارانه
چین كه خه‌ڵك ئاماده‌نییه، به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كانیانه‌وه بێت. و ئاماده نییه
چیتر به‌ئاسانی مل به واده‌و به‌ڵێنه‌كانیان بدات؟ ئاماده‌شه ئه‌گه‌ر ده‌ستی زۆر‌و
نانبڕینی له‌سه‌ر لابه‌رن بكه‌وێته گیانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه‌كانی و....
ده‌سه‌ڵاتێك
هه‌مان سیما‌و فه‌رهه‌نگی به‌عس له په‌یوه‌ند به دیموكراسیه‌وه به‌رهه‌م
بێنێته‌وه‌و پیاده‌ی بكات، ده‌سه‌ڵاتێك
نزیك به 18 ساڵ، خه‌ڵكی له تاریكی‌دا رابگریت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاكی بۆ
هاوڵاتیانه‌كه‌ی بۆ دابین نه‌كرێت، و بێكاری ئۆدویه‌كی به‌رین بێت و خه‌به‌رێكیش
له بێمه بیكاری نه‌بێت، كرێ كرێكاران و كارمه‌ندان به‌شی كرێ خانویه‌كی گونجاو
نه‌كات، بناغه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده خوێندن، له ڕیشه‌وه نه‌گۆرێت، یاساكانی
به‌عس له‌كوردستان توڕ نه‌دات، گوێ له ئازار‌و هاواری خه‌ڵك میدیای ئازاد‌و
ده‌سته‌مۆنه‌كراو نه‌گرێت، خزمه‌تگوزاری و لانی كه‌می ئازادیه‌كان و مافه فه‌ردی و
مه‌دنییه‌كان دابین نه‌كات، خۆی تیرۆی ئابوری كۆمه‌ڵگاو داهاته‌كه‌ی بكات و هه‌ڵی
بلوشێ، خواردن و ده‌رمانی
ئیكسپار ده‌رخواردی خه‌ڵكه‌كه‌ی بدات، پرۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واوبووندا پێویستیان
به چاكسازی و دوباره نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌بێت. دیكتاتۆری بازاڕ ده‌ستی نابێته
بینه‌قاقای خه‌ڵكی، ژینگه وێران بووبێت، ژنان و قه‌سابی بكرێن و ئه‌منیه‌تی خێزانی
و كۆمه‌ڵایه‌تیان نه‌بێت، لاوان و تازه‌لاوان ئاواتی بۆ سه‌ره‌تاییترین ماف بخوازن،
هێرش هه‌موو ڕۆژه‌بێت بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانی ئازاد‌و پێشكه‌وتنخواز، بۆسه‌ر میدیای
نیمچه ئازاد‌و ناحزبی، داوای حزب و كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌كی ده‌سه‌ڵات بۆ
وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ره‌سمی ویاسایی پشتگوی بخرێ و ڕێگری لێبكرێ،
..... ته‌نانه‌ت له‌ناو خۆیاندا نه‌توانن ڕێكه‌وتننامه‌ی ئیمزاكراوی خۆیان بۆ
یه‌ككرتنه‌وه‌ی 3 ئیداره به‌چه‌ندین ساڵ رێكبخه‌نه‌وه، له هه‌موو ئه‌وانه‌ش
واوه‌تر ئاینده‌ی كوردستان بخه‌نه گره‌وی سات وسه‌ودا له‌گه‌ڵ هیزه ناسیونالست و
شوفینزمی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هه‌وڵی لكاندنه‌وه‌ی كوردستانی 18 ساڵ دابڕاو
به‌عێراقه‌وه بده‌نه‌وه، ده‌بێ ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حزبانه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌رگری
له‌م ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌یه ده‌كه‌ن، مه‌عده‌نی كام كۆمپانیای دیموكراسی بن. و
خه‌ڵكیش به چ حه‌قێك دڵی به‌م حزبانه‌و به سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و ڕێگاچاره‌و
بانگه‌شه‌كانیان خۆش بێت و بچن بۆ ده‌نگدان و خۆپێشاندانی حزبی قائیدو نه‌ڵێن مه‌رگ
بۆ دیموكراسی.
|