|
ئێواری 21 ته‌مووز سۆرانی مامه حه‌مه به‌رپرسی نوسینگه‌ی گۆڤاری لڤین له
به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ره‌كی ره‌شیدئاوای شاری كه‌ركوكی قودس و دڵی
كوردستاندا!! به‌ده‌ستی چه‌ند چه‌كداریك تیرۆركرا. تیرۆری سوران حه‌مه وه‌كو
هه‌موو تیرۆره‌كانی 18 ساڵی ڕابردوو راچه‌له‌كاندن و ته‌كانێكیدا به ڕیزێكی به‌رین
له نووسه‌ران و كه‌سایه‌تیه سیاسی و حزب و لایه‌نه سیاسی و ئینسانی و
رێكخراوه‌كانی
به‌رگریكه‌ر له ڕۆژنامه‌نووسان...تاد، كه ئه‌مه حاله‌تێكی باشه و پێویسته
به‌هێز بكرێت و به‌نه‌خشه‌وه ئاڕاسته بكرێت.
به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین كه بۆچی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی هێرش بۆسه‌ر
نووسه‌ران و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان، زیادی كردووه، و بۆچی عبدالستار تاهیر شه‌ریف و
پاشان سۆران مامه حه‌مه به‌ڕۆژی ڕوناك تیرۆرده‌كرین و ئێستاش هه‌ڕه‌شه له
نووسه‌ران نیهاد جامی و سۆران عومه‌ر، كۆسره‌ت عبدالره‌حمان... وتاد ده‌كرێت، ده‌بێ
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر كاری رَۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان بكرێت.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا فاكته‌ریكی نوێیه له وه‌زعی سیاسی كوردستاندا، نه‌خشی میدیایه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌و نێوه‌شدا نه‌خشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاریگه‌ریه‌كانیه‌تی
له‌سه‌ر ڕووداو دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگایه. ئه‌مه ئیتر ئالوگۆرێكی نوێیه، كه
به‌دیاریكراوی به‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه كاراتر ده‌بێت و گه‌شه‌ده‌كات،
له‌م دوو سێ ساڵه‌ی دوایشدا به‌وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیار‌و به‌رجه‌سته
ده‌رئه‌كه‌وێت.
دیاره مه‌به‌ستی من له‌م بزوتنه‌وه ڕۆژنامه‌گه‌ریه ئه‌و رۆژنامه‌و
هه‌فته‌نامه‌وگۆڤار و ڕۆژنامه‌نووس و نوسه‌رانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
یه‌كێتی و پارتیدان و ده‌سته‌مۆی نه‌كراوان و به‌شیك نین له ده‌سه‌ڵاتێكی تاسه‌ر
مۆخ دژی ئازادی كه ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هه‌موو رۆژه نوێنه‌رایه‌تی
ده‌كات.
ئه‌مه كه ده‌یان ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سه‌دان نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس، له‌ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتی ئه‌م حزبانه هه‌ن و له‌وه‌ش واوه‌تر به به‌دژ و به ئاراسته‌ی
پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌لات و ڕۆژنامه‌گه‌ری حزبی سه‌رۆك!!دا، ڕێده‌برن، له‌مه‌یدانه‌كدا
ئه‌سپی پێشره‌وی ئازایخوازی تاوئه‌ده‌ن، ڕووداوگه‌لێكی نوێیه. ئه‌گه‌ر به‌شێكی
ئاكامی ڕه‌وینه‌وه‌ی وه‌هم و خۆشباوه‌ریی به بزوتنه‌وه كوردایه‌تی یه، یان
ئاكامی كراوه‌ی دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌و تیكه‌ڵابوون و كارگه‌ریه‌تی له‌سه‌ر یه‌كتر،
ئه‌وا به‌شێكی تری په‌یوه‌نده به‌و دۆخه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان له
نائه‌كتیفیه‌وه به‌ره‌و ئه‌كتیف بوون رۆشتووه، ئاخر ئێستا ڕۆژ و هه‌فته و نییه،
بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌كو لاوان و خوێندكاران، كرێكاران و كارمه‌ندان،
وه تویژه‌كانی تری خه‌ڵك به‌دژی بێمافی و بێخزمه‌تگوزاری، به‌دژی گه‌نده‌ڵی و
تاڵانی و دزی به‌رده‌وام، وه له پێناو خواسته‌كانیاندا كۆنه‌بنه‌وه، ماننه‌گرن و
خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی گۆران له‌وه‌زعی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان
ده‌كه‌ن، ئه‌مه فاكته‌رێكی تری نوێی كۆمه‌ڵگای كوردستانه كه به‌دوای كه‌وتنی
به‌عسه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژبه‌ڕۆژ خاراوترو كاراتر ده‌بێت. بێگومان
ڕۆژنامه‌نووسان و نوسه‌رانێك كه خۆیان به‌به‌شێك له‌و بزوتنه‌وانه ئه‌زانن
به‌شێكی واقعین له‌م بزوتنه‌وانه شه‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، له دۆخیكی ئاوادا
به‌ناچار به‌شه‌ر له‌دژی ئازادی و به‌ته‌سككردنه‌وه‌و ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌م دۆخه
ده‌ست پیده‌كات.
شه‌رو وه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له كوردستان له‌یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی خرۆشانی
جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستانه‌وه به‌دژی به‌عس له سالی 1991 ده‌ست پیده‌كات.
هه‌موو له بیرمانه یه‌كه‌مین كاریك كه یه‌كیتی و پارتی له كوردستان له‌گه‌ل
گه‌رانه‌وه‌یان بۆ شار ده‌ستان بۆبرد، هه‌ره‌شه له شوراكان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی
و رابه‌ران و هه‌لسوراوانی شوراكان بوو چ له كارگه‌كان و چ له گه‌ره‌كه‌كان،
پاشان وه‌رخستنی كوشتاری ژنان بوو له ژیر ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌مانه
په‌یوه‌ندیان به‌به‌عسه‌وه بووه. پاشان هیرش بۆسه‌ر ده‌ستفرۆشان، بۆسه‌ر خه‌لكی
بیخانه‌و لانه‌كان بوو. تا ئه‌و كاته‌ش رژیمی به‌عس له‌ده‌سه‌لاتدا بوو هه‌موو
بزوتنه‌وه‌و ده‌نگیكی ناره‌زایه‌تیان به تابوری پینجه‌م و كریگرته‌و ئاژاوه‌گیرو
.... ناوده‌برد و له ژیرناوی هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ر كوردستان، ده‌ستیان له سه‌كوتی
خواست و داوكانی خه‌لك و كپ كردنه‌وه‌ی ده‌نگه نارازیه‌كانی كۆمه‌لگا
نه‌پاراستووه، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و لایه‌ن و كه‌س و رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رو
ئازادیخواز و چه‌پ و كۆمۆنیستانه‌ی ره‌خنه‌ی قول و تیژ‌و بناغه‌یی و جدیان
له‌ده‌سه‌لات بووه.
به‌دوای كه‌وتنی به‌عس له‌ده‌سه‌لاتدا، نه‌مانی دیوه‌زمه‌ی ئه‌و رژیمه له‌ودیوو
سنوره‌كان، بیانوی ده‌سه‌لاتی كوردی بری، نه‌مانی كاریگه‌ریه‌كانی ئابلۆقه‌ی ئابوری
له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان و بوژانه‌وه‌یه‌كی نسبی له‌وه‌زعی ژیانی خه‌لكیدا پیكهینا،
خه‌لكی له خاله‌تكی پاسیفه‌وه كرده فاكته‌ریكی ئه‌كتیف، و ئاست و
چاوه‌راونیه‌كانی خه‌لكیش به‌روه‌سه‌ر چوون، ئه‌مه‌ش به‌دوای خۆیدا ریچكه‌ی كاری
رۆژنامه‌گه‌ری گۆری، و سه‌هه‌لدانی چه‌ندین بلاوكراوه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ و هه‌مه‌چه‌شنی
ئه‌ده‌بی و رۆشنبیر و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و گشتی و ته‌نانه‌ت ئه‌كادیمی و ...
به‌رهه‌می ئه‌م واقعیه‌ته سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی یه‌ی كۆمه‌لگای كوردستان بوو.
ئیستا ئیتر كه قلشتی نیوان ده‌سه‌لات و خه‌لك تونیلكی گه‌وره‌یه، شه‌ری ده‌سه‌لات
بۆ ده‌سته‌مۆكۆدنه‌وه‌ی خه‌لك و پاشه‌كشه پیكردن به خواست و داواكاریه‌نیان،
بیگومان به‌رله‌هه‌موو شت به كوشتنی ئازادیه‌كان ده‌ستپیده‌كات، ئازادی سیاسی
ئازادی ریكخراو بوون و كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندان، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و به‌یان و
بلاوكردنه‌وه و چاپه‌مه‌نی...تاد.
بۆیه دووسالی رابردوو دووسالی شه‌ری وه‌ستانه‌وه‌ی به‌نه‌خشه‌ی ده‌سه‌لات بووه
له دژی خه‌لك و بزوتنه‌وه‌ی جۆراوجۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی وه‌كو لاوان و
خویندكاران و كریكاران و كارمه‌ندان و .... له‌هه‌موو زه‌مینه‌كاندا.
یاسای ئه‌حزاب، یاسای خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه، یاسای چاپه‌مه‌نی، یاسای باری
كه‌سیتی، ... هه‌موویان هه‌ولی ئه‌حزابی حاكمن بۆ به‌رگرتن به خه‌لك و
ناره‌زایه‌تیه‌كانیان، دیاره ئه‌مه له پال گرتن و زیندانی كردن و هه‌ره‌شه‌و
نانبرین و وه‌ستانه‌وه‌ی گه‌رم و به‌چه‌كی گه‌رم له‌دژی خۆپیشاندان و ده‌نگی" نا"
یه‌كاندا.
تیرۆی عبدالستار تاهیر شه‌ریف ، سوران حه‌مه، هه‌ره‌شه‌ی ئیستا له سوران عومه‌رو
نیهاد جامی، كۆسره‌ت.... له دریژه‌ی كوشتنی ئازادی دایه، له‌دریژه‌ی كپ
كردنه‌وه‌ی ده‌نگه نارازیه‌كان و بلندگۆكانی ده‌نگه ئازاد و
پیشكه‌وتنخوازه‌كاندایه، له‌دریژه‌ی كۆنترۆلكردنی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لك دایه،
له‌دریژه‌ی كارنامه‌ی 18 ساله‌ی ده‌سه‌لاتی حزب و میلیشاییدایه، له‌دریژه‌ی
پاراستنی گه‌نده‌لی و تالانی و خزمه‌ت به كۆنه‌په‌رستی و پاراستنی كه‌لتوری
دواكه‌وتوانه‌ی ئیسلامی قه‌ده‌غه‌كردنی كتیب و رۆژنامه‌و گۆڤاره
ده‌سته‌مۆنه‌كراوه‌كان و میدیا سه‌ربه‌خۆكاندایه.
سۆران ئه‌كوژن تا تارمایی مه‌گ نیشانی ئازادی و ئازادیخوازی بده‌ن، عبدالستار
ئه‌كوژن تا بلین ده‌ست بردن بۆ بفه‌كان مه‌رگی به‌دواوه‌یه، هه‌ره‌شه له
نووسه‌رانی تر ئه‌كه‌ن تا پیمان بلین ئیمه سلناكه‌ینه‌وه، و حه‌قین له كوشتاری
پیشوومان. ئه‌مانه وه‌لامیان ده‌ویت، وه‌لامی عاتفی نا، وه‌لامی ئه‌خلاقی گه‌ری و
راگوزه‌رنا، وه‌لامیك نا كه هه‌لویستگری و ئیدانه‌كردنه‌و به‌س، به‌لكو وه‌لامی
به‌كرده‌وه‌ی ده‌ویت، وه‌لامی به‌نه‌خشه‌ی ده‌ویت، یه‌كریزی و یه‌كگرتووی ده‌ویت،
به‌رچاورۆشنی ده‌ویت.
له ئیستا كاری ریكخراو به‌نه‌خشه بریتی یه له وه‌ریخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌كه‌ی
گه‌وره‌ی كۆمه‌لایه‌تی كه له ریگای كاری جه‌ماوه‌ری و یاسایی و ئازادیخوازیه‌وه.
دریژه‌دان به گۆشارهینان بۆ ده‌سه‌لات تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌لات تاوانبارنی كوشتاری
عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سوران حه‌مه ئه‌دۆزیته‌وه ئاشكراین ئه‌كات و
ئه‌یانداته دادگا، پاشان هه‌لدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی هه‌موو هه‌ره‌شه‌و تیرۆره‌كانی
نووسران و ئازادیخوازان و كه‌سایه‌تیه‌ك ژنان و ئه‌وانه‌یه كه چه‌كیان له‌دژی
خوپیشانداه‌كانی خه‌لك راكیشاوه، كیشانیان به‌دادگا، ئه‌و ریگایه‌یه كه
ده‌توانیت ریگه‌بگریت له‌وه‌ی كه كه‌س به ئاسانی بتوانیت تیرۆربكات و هه‌ره‌شه
بكات. ئه‌مه هاوكات پیویستی به‌نه‌خشی دادوه‌رانه، پیویستی به‌كاری پرحه‌وسه‌له
عه‌مه‌لییه، پیویستی به‌وه‌رخستنی خۆپیشاندان و مانگرتنه، پیویستی به
دریژه‌دانه به هه‌لدانه‌وه‌ی فایلی تالانچیه‌كان، ژنكوژه‌كان، تاوانبارانی
كریگرته به‌عسیه‌كان، ئیسلامیه كتیب سوتین و دژی ئازادی و فتواچیه‌كانه. وه
پیویستی به یه‌كریزی به‌ره‌ی ئازادیخوازانه، كه خوازیاری ئازادین به مانای
ووشه‌كه، یانی ئازادی بیقه‌یدوشه‌رتی سیاسی ئازادی كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندان و
مانگرتن، ئازادی چاپه‌مه‌نی و به‌یان و بیروده‌ربرین و بلاوكردنه‌وه، ئازای بیدینی
و دینداری، ئازادی به‌هه‌ره‌مه‌ند بوون له ده‌ستراگه‌یشتن به
زانیاریه‌كان،.......
|